سیمیناری پێشخستنی كاری داموده‌زگاكانی پۆلیس له پارێزگای سلێمانی
له‌به‌رواری 9/8/2010، له‌هوڵی ئوتیل مهم وزین له‌سلیمانی ولهچوار چێوه‌ی پرۆژه‌ی (چاودێری گرتوخانه و بنكه‌كانی پۆلیس له‌پارێزگای سلێمانی )، كاره‌كانی سیمیناری تایبه‌ت به(پێشخستنی كاری داموده‌زگاكانی پۆلیس له پارێزگای سلێمانی)ده‌ستی پێكرد له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌مان و به‌هاوكاری رێكخراوی دیاكۆنیای سویدی، به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌كانی ناوخۆ و مافی مرۆڤی سه‌ر به‌په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و گه‌رمیان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌فسه‌ران و به‌رپرسانی ده‌زگای پۆلیس له‌پارێزگای سلێمانی، هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ده‌زگا جۆراوجۆره‌كانی راگه‌یاندن له‌شاره‌كه‌دا، به‌مه‌به‌ستی ڕووماڵكردنی بابه‌تی چالاكیه‌كه. پاش كرنه‌وه‌ی سیمیناره‌كه و ئاشناكردنی ئاماده‌بووان به‌هێڵه گشتیه‌كانی چالاكیه‌كه،
-ووته‌ی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن(د.كاوه محمود)پێشكه‌ش كرا‌و له وته‌كانیدا (ده‌ستخۆشی له DHRD كرد‌و ئاماژه‌ی دا به ئیش وكاره‌كانی حكومه‌ت له ئێستادا كه سیاسه‌تی چاكسازی په‌یڕه‌و ده‌كات له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا و سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌بواری سزاییدا بریتیه له‌چاكسازی لو بارودۆخی به‌ندینخانه‌كان هه‌وڵدان بۆ داخستنی به‌ندیخانه‌كان و كردنه‌وه‌ی قوتابخانه له شوێنیان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا به گه‌یشتن به كۆمه‌ڵێك ئامانج و پێشنیار له‌م سیمیناره‌دا تاكو بگاته ده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم و له بودجه‌ی ساڵی 2011 جێگای بۆ بكرێته‌وه‌و باس بكرێت).
-هه‌روه‌ها نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هه‌رێم (عمید مجید میرخان)سه‌ره‌رایی ده‌ستخۆشی له ئاماده‌كارانی ئه‌م سیمیناره ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی كه رێنماییه‌كان له چوارچێوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و گه‌شه‌كردنی سیسته‌می كاری وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ده‌رده‌چن و ئه‌و حاڵه‌ی ئێستا له كوردستاندا هه‌یه له‌زۆر ڕووه‌وه جیاوازه له ووڵاتانی تر‌و پۆلیس كه‌مته‌رخه‌م نیه.
-پاشان به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی (عمید نجم ا‌لدین)باسی له كار‌و چالاكیه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی كرد‌و سوپاسی(DHRD)یشی كرد كه له‌ماوه‌ی رابووردودا كاری باشیان له‌سه‌ر دام و ده‌زگاكانی پۆلیس كردوه‌و ئاماده‌یی خۆشی بۆ هه‌موو هاوكاریه‌ك ده‌ربری له‌پێناو پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ ،هه‌روه‌ها باسی كه‌م و كورتیه‌كانی ده‌زگاكه‌ی كرد هه‌ر له نه‌بوونی بیناو لێنه هاتووی كارمه‌ندانی و نه‌بوونی زانیاری…..هتد.
-هه‌روه‌ها نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی(دادوه‌ر خدر حسن محمد):-له وته‌كانیدا سوپاسی (DHRD)كرد‌و رۆڵی رێكخراوی تایبه‌تمه‌ند له‌بواری یاسا‌و چاودێری گرتووخانه‌كاندا به‌رز نرخاند‌و له نێوانیانداDHRDكه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م بوارانه كاری كردوه،پاشان باسی له گرنگی ده‌ستنیشان كردنی كه‌م و كورتیه‌كان كرد به‌و مه‌به‌ستی پشتیوانی له دام و ده‌زگاكانی پۆلیس بكرێت وه‌هه‌وڵ بده‌ین پشتیوانی بۆ به‌ده‌ست بهێنین،چونكه حكومه‌ت واته پۆلیس له ووڵاتی ئێمه‌دا بارودۆخی كاركردنی كارمه‌ندانی پۆلیس نه‌شیاوه له ڕووی بیناو ئامێر‌و ته‌كنه‌لۆجیاو مافه‌وه.
پاشان ده‌ستنیشانی كه‌م و كورتیه‌كان كرا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:-
سه‌ره‌تا به‌رێوه‌به‌ری پرۆژه‌كه باسی له گرنگی رۆڵی دام ده‌زگاكانی پۆلیس كرد له پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ناو هه‌رێمدا و به داتا كاروچالاكیه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و گه‌رمیانی خسته ڕوو بۆ ساڵی 2009و2010 واتا تا ئاماده‌كردنی سیمیناره‌كه.
