پڕۆژه‌ی گه‌ڵاڵه‌كردنی ڕاسپارده بۆیاسای ڕێكخراوه‌كان
ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌هاوكاری ڕێكخراوی (ICSP) جێبه‌جێكرا ماوه‌ی دوومانگی خایاند له ( 1-10-2005) تا 31-11-2005) ئه‌م پڕۆژه‌یه بریتییبوو له‌دوو قۆناغ ، له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا چه‌ند (WORK SHOP) ێك ئه‌نجام درا له‌سه‌ر چهمكو باكگراوندی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی زه‌روره‌تی كۆمه‌ڵگا بۆڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان كه‌تیایدا نوێنه‌ری (20) ڕێكخراوی مه‌ده‌نی تیایدا به‌شداربوون له‌قۆناغی دووه‌میشدا كۆنفرانسێك سازكرا له‌ڕۆژانی (25و26-11-2005) تیایدا چه‌ند لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك پێشكه‌شكرا له‌پێناوی گه‌ڵاڵه‌كردنی یاسایه‌كی مۆدێرن ویه‌كگرتوو بۆڕێكخراوهكانی هه‌رێمی كوردستان پاشان له‌به‌ر گرنگی پڕۆژه‌كه ڕێكخراوی (ICSP) درێژه‌ی دا به‌پڕۆژه‌كه و له ڕۆژانی(28و29-11-2005) له‌شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م ڕێكخراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا كۆنفرانسێك سازكراو له‌ئه‌نجامدا چه‌ندین ڕاسپارده‌ی لێكهوتهوه كه‌سه‌رجه‌م ڕێكخراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریان له كۆنفرانسه‌كه‌دا كردبوو پهسهندیانكرد پاشان ئه‌و ڕسپاردانه پێشكه‌ش به په‌ڕله‌مانی كوردستان كرا تاوه‌كو له په‌ڕله‌مانی كوردستان یاسایه‌كی مۆدێرن و یه‌كگرتوو كه ئهوڕاسپاردانه له‌خۆ بگرێًت ده‌ربكات.
