وەزارەتی ڕۆشنبیری حوکمەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر ڕاسپاردەی ڕێکخراوی DHRD و ڕێکخراوی جاسەنە نووسراوی ئاراستەی سەرجەم دەزگا میدیا بینراو و بیستراوەکان کرد

لە ڕێکەوتی ( ١٦-٦-٢٠٢٥ ) وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان /بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن بە نوسراوی ژمارە (٦٧٧) گشتاندنی بۆ (١١) ڕاسپاردە و پێشنیار کردوە کە ئاڕاستەی سەرجەم میدیا بینراو و بیستراوەکان کراوە بە مەبەستی بەھێزکردنی تواناکانی ژنانی ڕۆژنامەنوس و برەودان بە یەکسانی و ھاوبەشیپێکردنی ژنان لە جومگەکانی بەڕێوبردن لە پێناو ڕەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست لە میدیادا کە ڕاسپاردەکان پەیوەندیدارە بە کەمی ڕێژەی ژنانی ڕاگەیاندکار لە دامەزراوەکانی ڕاگەیاندندا
شایەنی باسە ئەم ڕاسپاردانە وەک بەشێک لە دەرئەنجامەکانی پڕۆژەی (بەھێزکردنی تواناکانی ژنانی ڕۆژنامەنوس : برەودان بە یەکسانی , ھاوبەشی پێکردنی ژنان لە جومگەکانی بەڕێوبردن لە پێناو ڕەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست لە میدیادا ) بە ھاوبەشی ھەردوو ڕێکخراوی (DHRD) و ( جاسەنە) و بە پالپشتی دارایی ڕێکخراوی (UPP) جێ بە جێ کراوە