بەغداد ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٥ / کۆنفرانسی کۆتایی پرۆژە
بە ئامادەبوونی نوێنەری یەکێتی ئەوروپا و فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی عێراق و بەڕێوەبەری ھەرێمیی ڕێکخراوی UPP، بەڕێوەبەری ڕێکخراویDHRD (کارزان فازیل) بەشداریکرد لە کۆنفرانسی کۆتایی پرۆژەی (تطویری ٢ )کەلەشاری بغداد سازکرابوو ، تیایدا سەرجەم ڕێکخراوەکانی بەشداربووی پرۆژەکە لەسەرئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان بەشدارییان کرد.
شایەنی باسە ڕێکخراویDHRD بەھاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی جاسەنە بۆ (ئازادی ڕادەربڕین ومیدیا) پرۆژەی (بەھێزکردنی تواناکانی ژنانی ڕۆژنامەنووسی: برەودان بەیەکسانی،ھاوبەشیپێکردنی ژنان، لەجومگوکانی بەڕێوەبردن لەپێناوڕەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست لەمیدیادا) جێبەجێکرد بەپاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی UPP لەپارێزگاکانی ھەولێر وسلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین.
شایەنی باسە لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا بڕوانامەی تێپەڕاندنی پرۆگرامی بنیاتنانی تواناکان بەخشرایە ئەو ڕێکخراوانەی بەسەرکەوتوویی پرۆگرامەکەیان ئەنجامداوە و ڕێکخراوی DHRDیش یەکێک بوو لەو ڕێکخراوانە.