ڕێکخراوی (DHRD) بەشداری ڕۆژی جیھانی مۆزەخانە دەکات

ڕۆژی یەکشەمە (٢٠٢٥/٠٥/١٨) لەیادی ڕۆژی جیھانی مۆزەخانە نوێنەرانی ڕێکخراوی DHRD ، بەشداریانکرد لە مەراسیمی بەرز ڕاگرتنی رۆژی جیھانی مۆزەخانە کە تیایدا ڕێزلێنان بەخشرا بەکۆمەڵێک کەسایەتی شاری سلێمانی کە لە رۆژانی سەرەتای ڕاپەڕینی بەھاری کوردانی باشور ئەرکی پاراستنی مۆزەخانەی سلێمانیان گرتە ئەستۆ وەک ڕێزێک بۆ ئەو ھەڵوێستە جوامێرانەیە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپور و مۆزەخانەی سلێمانی شکۆنامەیان پێشکەش کرا، بە مەبەستی بەرزنرخاندنی ئەو ھەڵوێستە جوامێرانەیەی ئەو بەڕێزانە سەرۆک و ئەندامانی ڕێکخراوەکەمان بەشداریان کرد
شایەنی باسە ڕۆژی ١٨ ی مانگی ئایاری ھەموو ساڵێک وەک ڕۆژی جیھانی مۆزەخانە دەستنیشان کراوە