بەرێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەسەر ڕۆڵ و ئەرکی داواکاری گشتی وکاری راگەیاندن و میدیا

بەرواری (١٠ی نیسان ٢٠٢٥) بەڕێوەبەری رێکخراو بەرێز (کارزان فازیل )، لەسەر بانگھێشتی سەرۆکی فەرمانگەی داواکاری گشتی سلیمانی بەڕێز( مھدی رەشید) بەشداری کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد بەئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی دادگای سلیمانی دادوەر (عومەر محمد ) لەناو باڵەخانەی فەرمانگەی داواکاری گشتی سلیمانی، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەڕێوبەر و نوێنەری دەزگاکانی راگەیاندن و ڕێکخراوەکانی بواری پاراستنی مافی ئازادی ڕادەربڕین و کاری میدیایی لەشاری سلێمانی، ئامانج لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن و لێکتێگەیشتنی زیاتربوو بۆ لابردنی ئەو ھەڵە تێگەیشتنانەی کە لەسەر یاساکان و کاری داواکاری گشتی و کار و مەودای کاری ڕۆژنامەگەری ھەیە و لەلایەن ئامادەبووان سەرنج و تێبینی لەسەر بابەتەکە خرایە روو .
لە کۆتاییشدا بڕیاردرا ئەم کۆبوونەوانە بەردەوامیان ھەبێت…