ئەنجامدانی خولی ڕاهێنان لەژێر ناونیشانی(بەھێزکردنی تواناکانی ژنانی رۆژنامەنوس: برەودان بە یەکسانی، ھاوبەشیپێکردنی ژنان لە جومگەکانی بەرێوەبردن لە پێناو رەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست لە میدیادا)

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پرۆژەی (بەھێزکردنی تواناکانی ژنانی رۆژنامەنوس: برەودان بە یەکسانی، ھاوبەشیپێکردنی ژنان لە جومگەکانی بەرێوەبردن لە پێناو رەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست لە میدیادا) رۆژانی ٢٧ و ٢٨ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ خولێکی ڕاھێنان ئەنجامدرا، خولەکە لە ھۆڵی ھۆتێل تایتانیک لە شاری سلێمانی بۆ ١٦ بەرێوەبەرو بەرپرسی دەزگای میدیایی بەرێوە چوو، بەشداربووان لە لایەن راھێنەران (د.چۆمان ھەردی، د.کامل عمر سلیمان) لەسەر بابەتەکانی (یەکسانی جێندەری ، دارشتنەوەی سیساتەکانی پاراستن لە ئیستغلال و دەستدرێژی سێکسی -PSEA و کۆدەکانی رەفتاری)، راھێنانیان پێکرا. ئامانج لە ڕاھێنانەکە بەھێزکردنی توانای دەزگا میدیاییەکانە بۆ برەوپێدانی یەکسانی جێندەری و فەراھەمکردنی ژینگەی کارکردنی سەلامەتتر لە رێگەی گرنگیدان بە داڕشتنەوەی سیاسەتەکانی کۆدەکانی ڕەفتار و پاراستن لە ئیستغلال و دەستدرێژی سێکسی (PSEA).
شیاوی باسە بەشداربووانی راھێنانەکە بەڕێوەبەران و سەرۆکی بەشەکانی دەزگا میدیاییەکانی وەک تەلەفزیۆن و ڕادیۆ و ھەواڵنامەی ئەلیکترۆنی و ماڵپەڕ و سۆشیال میدیا بوون.
پرۆژەی (بەھێزکردنی تواناکانی ژنانی رۆژنامەنوس: برەودان بە یەکسانی، ھاوبەشیپێکردنی ژنان لە جومگەکانی بەرێوەبردن لە پێناو رەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست لە میدیادا) بە ھاوبەشی ھەردوو رێکخراوی (DHRD) و (جاسەنە) و پاڵپشتی دارایی رێکخراوی (UPP)بەرێوەدەچێت.