٢٢ ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی DHRD بەرز ڕاگیرا
ڕۆژی ١٠ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ لەمەراسیمێکی تایبەتدا ٢٢ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی DHRD لە پارکی ھەواری شار و بەئامادەبوونی بەڕێوەبەرو ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردن و باوەڕپێکراوان و کارمەندانی ڕێکخراو و بەمیوانداری بەشێک لەدامەزرێنەران و بەڕێوەبەران و ئەندامانی پێشووی ڕێکخراو بەڕێوەچوو .
سەرەتا لەوتەیەکدا بەڕێز (کارزان فاضل)بەڕێوەبەری ڕێکخراو وێڕای بەخێرھاتن تیشکی خستە سەرمێژووی دامەزراندنی ڕێکخراو و ڕۆڵی دامەزرێنەرانی ڕێکخراوەکەو قۆناغەکانی بەرەوپێشچوونی ڕێکخراو لەبوارەکانی کارکردنیدا.
دواتر خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێزان دامەزرێنەران و بەڕێوەبەران و ئەندامانی ھەردوو دەستەی بەڕێوەبردن و باوەڕپێکراوانی پێشووی ڕێکخراوەکە، پاشان بە ناشتنی ٢٢ نەمام وەک مۆمی ٢٢ساڵەی تەمەنی ڕێکخراو کۆتایی بەمەراسیمەکە ھێنرا.