ئەنجامدانی چالاکی خولی راھێنان

لەمیانەی کاروچالاکیەکانی پرۆژەی “پاراستن و وەڵامدانەوە بۆ توندوتیژی لەسەربنەمای جۆری کۆمەڵایەتی لەناو پەران و پەناخوازان لەسنووری پاریزگای سلێمانی و گەرمیان ” ئەنجامدانی خولێکی راھێنانی سێ رۆژی لەبواری “بونیادنانی تواناکان لە بواری ناسینەوەی حاڵەتەکانی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەلایەتی و رێرەوی ھەواڵەکردن“
لەبەرواری١٥ بو ١٧ئابی – ٢٠٢٣ لە ھوتیل رامادا لە سلیمانی ئەنجامدرا بۆ بەرێوەبەرێتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی – گەرمیان- راپەرین. بابەتی راھینانەکە تایبەت بوو بە :
١-رۆَڵی کۆمەڵایەتی و توندوتیدژی لەسەربنەمای جۆری کۆمەڵایەتی لایەن راھینەر و ماموستای زانکو د عالیە فرج .
٢- بەدەستھینان و کۆکردنەوەی بەڵگەدادوەریەکان لەتاوانکارییە سیکسیەکان لەلایەن راھینەر و پزیشکی دادوەری د.بەرزان محمد علی .
٣-چەوساندنەوە و دەستدرێژی سێکسی ( PSEA) لەلایەن راھێنەر بەرھەم ھیوا ،لەگەڵ بابەتی توندوتیژی لەسەربنەمای جۆری کۆمەڵایەتی و ھەڵوێستی یاسا کارپێکراوەکان و کارامەییەکانی پەیوەندی بەستن و رێرەوی ھەواڵەکردن لەلایەن ڕاهێنەر پاریزەری راویژکار (شادمان احمد توفیق).
لەماوەی خوولەکەدا بۆ خستنەڕووی سەرجەم بابەتەکان پشت بە کومەلیک میکانیزم بەستراوە لەوانەش وەک (کاری گروپ ،نواندن (Role Play) ،نموونە ھێنانەوە و خستنە رووی کەیس ستەدی …ھتد.
پرۆژەی ” پاراستن و وەڵامدانەوە بۆ توندوتیژی لەسەربنەمای جێندەری لەناو پەران و پەناخوازان لەسنووری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان “لەلایەن رێکخراوی DHRD وبەھاوبەشی لەگەڵ کۆمسێونی باڵای نەتەوە یەگگرتووەکان بۆ کاروبای پەنابەران UNHCR جێبەجێدەکرێـت