ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕین لە ڕاپۆرتێکی شيكارى ڕێکخراوی DHRD
لەژێر ناونیشانی(ئازادی ڕژنامەگەری و ڕادەربڕین لە نێوان سێ کوچکەی دەسەڵات، ڕۆژنامەنووسان، دادگا)ڕۆژی ٣٠ی ئایار ٢٠٢٣ ڕێکخراوی DHRD لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاپۆرتی شیکاری پرۆژەی پاراستن و بەرگری لە ڕای ئازاد بڵاوکردەوە ، پرێس کۆنفرانسەكه لە ھۆتێل ڕامادا لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو بەئامادەبوونی ھەریەک لە (نوێنەری فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی ، دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ نووسینگەی سلێمانی ، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ، وتەبێژی ئاسایشی گشتی سلێمانی ، سەندیکای ڕۆژنامەنووسان/لقی سلێمانی ، سەنتەری میترۆ ، مامۆستای زانکۆ و ژمارەیەک لە ڕێکخراو و ڕۆژنامەنووس و کەسایەتی و ژمارەیەکی بەرچاو لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن .
سەرەتای پرێس کۆنفرانسەكه بەڕێوەبەری پرۆژەی پاراستن و بەرگری لەڕای ئازاد پارێزەر(محممد معروف) تیشکی خستە سەر ئامانج و ستراتیژی ڕێکخراوی DHRD و کورتەیەکی لەسەر پرۆژەکە و خزمەتگوزاریەکان و زانیارییەکان ناو ڕاپۆرتەکە خستەڕوو.
دواتر ڕۆژنامەنووس (شوان محمد) خوێندنەوەیەکی بۆ بەشی دووەمی ڕاپۆرتەکە پێشکەشکردو بەگرنگیەوە باسی لەناوەرۆکی ڕایۆرتەکە کرد لەشێوازی نووسین و خستنەڕووی ڕاپۆرتەکە.
وه لەتەوەرێکی تردا بەڕێوەبەری ڕێکخراو پارێزەر(کارزان عبدالفاضل)خوێندنەوەی بۆ بەشی سێھەمی ڕاپۆرتەکە کردو ئاماژەی بەگرنگی ئەم جۆرە ڕاپۆرتانەدا كرد بۆ دۆکیۆمێنت کردنی ئەو پێشێلکاریانەی ئەنجام دەدرێن.
لە کۆتایشدا ئامادەبووان سەرنجی خۆیان لەسەر پرۆژەکە و ڕاپۆرتەکەو دۆخی ئازادی ڕادەربڕین خستەڕوو کە بەشێکی زۆریان بەردەوامی ئەم جۆرە پرۆژەو ڕاپۆرتەیان بەگرنگ زانی
بۆ بینینی ڕاپۆرتەکە بە زمانی کوردی کلیک لێرە بکە ھەروەھا بۆ بینینی ڕاپۆرتەکە بە زمانی عەرەبی کلیک لێرە بکە