گەیاندنی ھاوکاری

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی DHRD و گرنگی دانمان بەدۆخی تەندروستی ڕاگیراوان و بەندکراوان ، بەرواری (١٥-١٠-٢٠٢٠) ڕێکخراوەکەمان بڕێک پێداویستی خۆپارێزی تەندروستی کە پێکھاتبوولە (دەمامک ، تعقیم، دەرمانی تعقیم کردن بۆ سەرجەم بیناکە)دابینکرد بۆ بەشی گرتن وگواستنەوەی سلێمانی و لەلایەن بەڕێز بەڕێوەبەری گرتن و گواستنەوەی سلێمانی پێشوازی لە نوێنەرانی ڕێکخراو کراو بەگەرمی سوپاسی ھاوکاریە بەردەوامەکانی ڕێکخراوەکەمانی کرد .