بەرواری ١٤-١-٢٠٢٠ لە شاری ھەولێر و لە پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکەمان سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD بەڕێز(کارزان فازیل) بەشداریکرد لەکۆبوونەوەی گرووپی کاری بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەدان و مامەڵەی نایاسایی لەگەڵ بەندکراوان ، کۆبوونەوەکە لە لایەن ڕێکخراوی ھارتلاند ئەلاینسی نێودەوڵەتیەوە ڕێکخرا و بە سەرپەرشتی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان و تیایدا باسی تایبەتمەندی و بەرپرسیارییەتەکانی گروپی کارەکە کرا و باس لەڕۆڵ و ئەرکی پەرلەمانی کوردستان کرا لەچاودێری پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و گفتوگۆی ھاوبەش دەربارەی تایبەتمەندییەکانی گرووپی کار.
شایانی باسە ھەریەک لە نوێنەرانی داواکاری گشتی و ڕێکخراوی یۆنامی و دەزگای ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی چاکسازییەکان و وەزارەتی تەندروستی بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد.
له فهیسبووک
دوا ههواڵ و چالاکی
پهیوهندی
Democracy and Human Rights Development
E-mail: dhrd2002@dhrd.info
Tel: (00964) (053) 3292431