ھەڵـــمەتی دەسبەسەرکردن رابگــرن
بەیــــــــاننامە (ھەڵـــمەتی دەسبەسەرکردن رابگــرن)
ماوەیەکە ھەڵمەتێکی فراوانی دەسبەسەرکردنی لاینگرانی تەڤگەری ئازادی کوردستانو کادێرە دیارەکانیان لە پارێزگای سلێمانی ھەرێمی کوردستان چالاکانە بەڕێوەدەچێت.
لایەنە پەیوەندیدارەکان ھەموو جۆرە چالاکییەکی ئەوان و بۆ پشتیوانی ئەوان قەدەغەکردوە، وەک گربونەوەو خۆپیشاندانو تا کار گەیشتە داخستنی ھۆڵێ سینما سالم کە نیازی نمایشی فلمێکی ھەبوو لەسەر تیرۆرکردنی کادێرەکانی PKK لە پاریس.
رۆژی ھەینیش لەکاتی بەڕێوەچوونی چالاکییەکی تری مەدەنی دەیان کادێرو لایەنگری تەڤەگەر دەستبەسەرکران، ھەندێکیان ئازادکرانو ئەوانی تر جارێ دەسبەسەرن.
ئەم رەفتارانەی ھێزە ئەمنییەکان لە کاتێکدایە کە تەڤەگەری ئازادی بە پێی یاسا کارپێکراوەکانی عێراق رێگە پێدراوەو ئەندامێکیان لەناو پەرلەمانی عێراق ھەیە.
ئێمە ئەو رێکخراوانەیە لە خوارەوە ناومان ھاتووە بە توندی ھەموو ئەم رەفتارانە ئیدانە دەکەینو داوای دەسبەجێ ئازادکردنی دەسبەسەرکراوەکان دەکەین.
- سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD
- سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان
- رێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ
- ڕێکخراوی ھەڵوێست
- رێکخراوی ھاریکاری یاسایی ژنان WOLA
- رێكخراوی ئاران بۆ پهرهپێدانی لتوری مهدهنی
- سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوانی
- ئینستتیوتی پهی بۆ پهروهرده و گهشهپێدان
- ماڵی سەرکەوتن
- ناوەندی نیشتیمانی بۆمافی مرۆڤ
- رێکخراوی کوردستان بۆ ھەمووان
12ی كانونی دووهەمی 2019
سلێمانی