داموده‌زگا و به‌ندینخانه‌كانی عێراق لێدانی تێدا به‌كاردێت
داموده‌زگا و به‌ندینخانه‌كانی عێراق لێدانی تێدا به‌كاردێت: له %25 ی داموده‌زگا و به‌ندینخانه‌كانی عێراق لێدانی تێدا به‌كاردێت و له %33ی به‌نكراوان ڕووبه‌ڕووی سوكایه‌تی ده‌بنه‌وه: كورته‌یه‌ك له ڕاپۆرتی تۆڕی دادپه‌روه‌ری بۆ به‌ندكراوان له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له به‌ندیخانه‌كان و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانی چاكسازی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه ڕێكخراوه‌كه‌مان (DHRD) ئه‌ندام و ڕێكخه‌ری ئه‌و تۆڕه‌یه له پارێزگای سلێمانی و ده‌ور و به‌ری.
له میانه‌ی پڕۆژه‌ی باشتركردنی ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له به‌ندیخانه و چاكسازیه‌كان كه تۆڕی دادپه‌روه‌ری بۆ به‌ندكراوان (JNP) به‌پاڵپشتی ڕێكخراوی (NPA) نه‌رویجی نێوده‌وڵه‌تی جێبه‌جێی ده‌كات له‌عێراق سه‌ردانی (24) به‌ندیخانه‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چاكسازی كراوه له عێراقدا كه هه‌رێمی كوردستانیشی گرتۆته‌وه له پارێزگاكانی (دهوك-هه‌ولێر -سلێمانی-كركوك –بغداد-به‌صره-زیقار-موسه‌نا-میسان) كه سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كانی كار و كار و باری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زاره‌تی داد و وه‌زاره‌تی ناوخۆ بوون.

