یاسا و دووكه‌ڵی سیاسه‌ت
شوان محه‌مه‌د
له‌م هه‌رێمه‌دا به درێژایی بیست و دووساڵی حوكمڕانی كوردی له زۆربه‌ی حاڵه‌ته كاندا جێبه‌جێكردنی یاسا كراوه به قوربانی سیاسه‌ت ، ئێستاش له دۆسیه‌ی قایمقامی كۆچكردووی سلێمانیدا خه‌ریكه رووداوه‌كان به‌هه‌مان ئاراسته ده‌برێن و هه‌مان لۆژیك به‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه گرنگه دا زالّدهكرێت .
به درێژیی حوكمڕانی كوردی هه‌ریه‌ك له هه‌ردوو هێز ی ده‌سه‌ڵاتداری پارتی و یه كێتی و لایه‌نه‌كانی تریش،ده‌یان و بگره سه‌دان تۆمه‌تبار یان گرتۆته خۆیان ،هه‌ر كاتێكیش دادگا داوای بكردنایه، ئه‌وا به پاساوی ئه‌وه‌ی كه كێشه‌كه سیاسییه و له‌لایه‌نی به‌رامبه‌ر ه‌وه بۆی دروستكراوه تۆمه‌تباره‌كان داڵده ده‌ران و راده‌ستی دادگا نه‌كراون،
ئه‌مه له‌كاتێكدا یهكیًك له كۆڵهكهههره بنهرهِتییهكانی سیسته‌مێكی دیموكراسی ، سه‌روه‌ری یاسا و یه‌كسانی به‌رامبه‌ر یاسا‌و جێبه جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگاكانه.
پارتی و یه‌كێتی به درێژایی بیست و دووساڵی حوكمڕانییان به‌سه‌دان كۆنه پیاو ی رژێمی پێشوو خه‌ڵكی تاوانبارایان گرتبووه خۆیان و بگره له ڕیزه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی مه‌جلیسی حیزبه‌وه دایان دهنیشاندن، ئاماده‌ش نه‌بوون ئه‌گه‌ر كوردستان نوقمی خوێن بوایه راده‌ستی دادگایان بكردنایه.هه‌ر ئه‌م لۆژیكه‌ش بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه چیتر ڕێز و به‌ها به حوكمی دادگا نه‌مێنیت و كوشتن و زوڵمكردن له هاووڵاتیانی سڤیل ببێته كارێكی رۆژانه به تایبه‌تی له ناوه‌راستی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا.
پارتی و یه كێتی له ساڵانی رابردوودا چاویان به‌رایی نه‌ده‌هات ،هه‌تا كادیره سه‌ركه‌ش و نایاسایه‌كانی خۆشیان بده‌نه ده‌ست دادگایه‌ك كه ماوه‌یه‌كی زۆر دادوه‌ره‌كانی به موحاساسهی حیزبی نێوان پارتی و یه كێتی داده‌نران.
ئه‌م لۆژیكه ی پارتی و یه كێتی كه چه‌ند ساڵه به‌رامبه‌ر یاسا كاری پێده‌كه‌ن،ته‌نها له‌وه‌وه نه هاتووه كه ئه‌مان نایانه‌وێت یاسا سه‌روه‌ر بێت ،به‌ڵكو له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه مانه‌وه‌ی ره‌وشێكی وه‌ها كه یاسا سه‌روه‌ر نه‌بێت باشترین فه‌زایه بۆ هیز و خه‌ڵكانیك كه خۆیان له ده‌ره‌وه‌و له سه‌رو یاساوه ببین و به‌ده‌ربن له هه‌موو چاودێریكردن و سزادانیك .
ئه‌م لۆژیكه لۆژیكێكی خێڵه‌كییه و دوره له سه‌ره‌تاییترین فه‌زای سیسته‌مێكی دیموكراسییه وه، چونكه له سیسته‌مێكی دیموكراسیدا هیچ ده‌سه‌ڵاتیك له سه‌رو یاساوه نیییه ، هیچ ده‌نگێكیش له‌سه‌ر حوكمی یاساوه نابیسترێت،
ڕێزگرتن له یاسا‌و هه‌وڵدان بۆ كاریگه‌ریی خستنه سه‌ر دادگا بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نانه‌ی خۆی نه‌بینێت، له‌ڕووداوی ده‌ستگیر كردنی قایمقام و دواتر گیانله‌ده‌ستدانیدا، ته نها له هێزه سیاسییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداردا نه‌مایه‌وه، به‌ڵكو ئه‌مجاره پێش رووداو كه‌وتن و ده‌ركردنی حكومی ره‌ها و به سیاسیكردنی دۆسییه كه،ئۆپۆزسیۆن و بگره میدیا و میدیای ئه‌هلیشی گرته‌وه.
ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌رفه‌تێك بهێڵرێته‌وه بۆ كه‌سانی نێو هۆڵی دادگاكان كه ئه‌وان پیشه‌وه‌ر ی مهیدانهكهن و سه‌ره‌تاییترین كاری خۆیانه .سیاسی بوو به واعیزی دادگا، رۆژنامه‌نووس بوو به دادوه‌رو بێ ئه‌وه‌ی هیچ له یاساكان بزانێت حوكمی پێشوه‌ختی خۆی ده‌رده‌كرد، كاری گه‌یشتبووه ئه‌وه‌ی سیاسی و میدیاكار ، دادوه‌ره‌كان بنێرنه‌وه بۆ ماڵه‌وه و بڵێن فه‌رمون ئێوه چیتر كارێكی تر بكه‌ن و ئێمه ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ی ئێوه‌مان گه‌ره‌ك نییه . له ڕووداوی گیانله‌ده‌ستدانی قایمقامه‌وه ئه‌و راستیه ئاشكرا بوو ، كه حیزب و حكومه‌ت، میدیا‌و كۆمه‌ڵگا له چ سه‌رگه‌ردانییه‌كی گه‌وره‌دا ده‌ژی، ئه‌م كۆمه‌ڵگایه له چ دواكهتووییهكدا نوقم بووه، چه‌ند ساڵمان ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی دادگاكانمان له دوكه‌ڵی سیاسه‌ت و حكومی ره‌ها و نه‌زانی میدیاكاران بپارێزین،ئه‌وه‌ش هه‌ر خوا خۆی ده‌یزانێت ،چه‌ندمان ده‌وێت؟