په‌یوندی نێوان دادگا و راگه‌یاندن
سه‌روه‌ر عه‌لی
كاتێك باس له په‌یوه‌ندی نێوان دادگا و راگه‌یاندن ده‌كرێت ئیشكالیه‌تێك له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا به‌دی ده‌كرێت ، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دادگا و راگه‌یاندن زۆر جار له‌هه‌مان رووبه‌ری كاركردندا كار ده‌كه‌ن ، كه بابه‌ته كۆمه‌ڵاتییه‌كان و ئه‌و كه‌یسانه‌ی ده‌چنه دادگاكان له هه‌مان كاتدا بابه‌تی هه‌واڵن و جێی بایه‌خن لای رۆژنامه‌كان و ، به مافی خۆیان ده‌زانن زانیاری‌یان ده‌ست بكه‌وێت له سه‌ریان و هه‌واڵی له‌سه‌ر بلاو بكه‌نه‌وه چونكه به لای زۆرێك له هاوڵاتیان هه‌واڵ و بابه‌تی دادگاكان هیچی كه‌متر نییه له هه‌واڵه سیاسیه‌كان ،ئه‌و رووبه‌ره هاوبه‌شه‌ی كاركردنیش هه‌ندێكجار به‌ریه‌كه‌وتنی تیدا دروست ده‌بێت به هۆی ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی كه هه‌ر یه‌ك له دادگا و راگه‌یاندن پشتی پێده‌به‌ستن.
یه‌كێك له پره‌نسیپه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نیه له كاركردندا ، له هه‌مان كاتدا ئازادی راده‌ربرین و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری مافێكی سروشتی هه‌موو كه‌سێكه و ناكرێت له ژێر هیچ پاساوێكدا له‌و مافه كه‌مبكرێته‌وه ، هه‌روه‌ها هاو ڵاتیان و رۆژنامه‌كان مافی به ده‌ستهێانی زانیاری‌یان هه‌یه .
ئیشكالیهتهكهش له نێوان ئه‌و دوولایه‌نه‌دا له‌وێوه ده‌ستپێده‌كات كه لێكۆلینه‌وه له تاوان نهێنییه‌و ئاشكرایش له دانیشته‌كانی دادگا كه گوزارشت له شه‌فافییه‌ت و دڵنیایی له دروستی ره‌وتی دادگایی ده‌كات ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه به كامێراییه‌كی ڤیدیویی وێنه بگیرێت و وه‌ك شانۆگه‌ری لێبكرێت و دادوه‌ر و داواكای گشتی و لایه‌نه‌كانیش بكرینه كاراكته‌ر تیایدا ، هه‌روه‌ها نابێت هیچ كه‌س و لایه‌نێك ده‌ستوه‌ربداته كاره‌كانی دادگا و ناشبێت له ژێر هیچ كاریگه‌ری و فشارێكدا له ناویشیاندا راگه‌یاندن، دادگا بریار و حوكم ده‌ربكات ، له به‌رامبه‌ریشدا هه‌روه‌ك ئاماژه‌مان پێدا راگه‌یاندنه‌كان به مافی خۆیان ده‌زانن بابه‌تی دادگاكان بكه‌نه بابه‌تی هه‌واڵی خۆیان كه هه‌ندێك جار ئه‌و بابه‌تانه له بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵیكی ئاسایی ده‌رده‌چن و ده‌بنه بابه‌تی رای گشتی و جێی بایه‌خی زۆێك له هاوڵاتیان كه جاری وا هه‌یه به هۆی كه‌می هۆشیاری یاسایی لای راگه‌یاندكاران ته‌جاوزی سنوری مافی خۆیان ده‌كه‌ن و ده‌گاته ئه‌وه‌ی نهێتی لێكۆڵینه‌وه و وته‌ی شایه‌ت و تۆمه‌تباریش بڵاو بكه‌نه‌وه یان به هۆی هاوسۆزیان بۆ یه‌كێك له لایه‌نه‌كانی كێشه‌كه هه‌وڵی دروستكردنی رای گشتی ده‌ده‌ن به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی فشار له سه‌ر دادگا دروست ببێت تا به شێوه‌یه‌ك حوكم ده‌ربكات كه راگه‌یاندن و رای گشتی ده‌یه‌وێت ، كه ئه‌گه‌ر ره‌وا بێت بۆ راگه‌یاندن به شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ رۆڵی هه‌بێت له دروستكردنی بریاری سیاسی‌دا ئه‌وا ئه‌و بۆچوونه بۆ ده‌ستوه‌ردانی ناراسته‌وخۆ له بریار و حوكمی دادگا دروست نییه ، چونكه دادگا شوێنی دڵرازیكردنی ئه‌م یان ئه‌و نییه به‌ڵكو په‌یامی دادگا به دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و راستییه ، دادوه‌ر ده‌بێت ویژدانی ئاسووده بكات نه‌ك بچێته ژێر كاریگه‌ری فشاری راگه‌یاندن و رای گشتییه‌وه و چاوه‌روانی ئه‌وه بكات چه‌پڵه‌ی بۆ لێبدرێت.
ئه‌م ئیشكالیهتهش له هه‌رێمی كوردستان زۆر له‌وه زیاتره چونكه له لایه‌ك هه‌ندێك له راگه‌یاندنه‌كان ته‌نها له‌و سنوره‌دا نه‌وستاوه كه نهێنی لیكۆلینه‌وه ووته‌ی تۆمهتبارو شیكردنه‌وه‌ی نازانستی بۆ كه‌یسه‌كان بكه‌ن به‌ڵكو هه‌ندێك جار سه‌ره‌رای دروستكردنی گومان له سه‌ر رۆڵی دادگا سوكایه‌تی و تهشهیریشی پێده‌كه‌ن و تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن به ناسه‌ربه‌خۆیی و لاوازی و ئامراز به ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه ، له لایه‌كی دیكه‌ش بێده‌نگی و داخراوی ته‌واوی دادگا به رووی راگه‌یاندن و كه‌م و كورتییه‌كی زۆر له یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان و، خێرا جێبه‌جێكردنی ئه‌و بریارانه‌ی له‌دژی رۆژنامه‌نوسان دهدهكرێت و جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌و بریارانه‌ی دادگاش له دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێگه‌یه‌كی سیاسی یان سه‌ربازی یان كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئابووریان هه‌یه له لایه‌ن ده‌زگاكانی جێبه‌جێكردنه‌وه‌و هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرتن و نه‌بوونی فشار له لایه‌ن دادگاوه بۆ جێبه‌جێكردنی بریاره‌كانی ئه‌و قه‌یرانه‌ی قووڵتر كردۆته‌وه.
به‌ڵام له گه‌ڵ هه‌بوونی ئه‌و ئیشكالیهتهش سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی رووبه‌رێك هه‌یه كه دادگا‌و راگه‌یاندن كۆ ده‌كاته‌وه هه‌روه‌ها له تواناشدا هه‌یه هه‌مئاهه‌نگی له كاره‌كانی تریشدا بكه‌ن ، ئه‌و رووبه‌ره‌ش كه هه‌ردوو لا كۆ ده‌كاته‌وه له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه‌دادگا هه‌روه‌ك ئاماژه‌مان پێدا كاری به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و به سزاگه‌یاندنی تۆمه‌تبارانه له به‌رامبه‌ریشدا كار راگه‌یاندن به‌دیهێنانی ئازادی و چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤ و دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵییه هه‌روه‌ها جاری وا هه‌بووه تۆمه‌تبار خۆی راده‌ستی دادگا كردووه له به‌ر ئه‌وه‌نا كه رێزی له یاسا گرتووه به ڵكو به فشاری راگه‌یاندن و له ترسی ئه‌وه بووه نه‌كرێته هه‌واڵ و رای گشتی لێبوروژێنرێت ، سه‌ره‌رای ئه‌وانه‌ش به شێوه‌یكی گشتی دانیشتنه‌كانی دادگا ئاشكران ته‌نها له‌و بارانه‌دا نه‌بێت كه یاسا دیاریكردووه ئه‌مه‌ش له گه‌ڵ ئامانجی راگه‌یاندن یه‌كده‌گرێته‌وه كه به‌دیهێنانی شه‌فافیه‌ته له كار‌و چاكییه‌كانی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا ، ئه‌مانه‌ش نمونه‌ی كاری هاوبه‌شن له نێوان هه‌ردوولادا ، بۆ هه‌مئاهه‌نگی كردنیش ده‌توانرێت ئه‌م هه‌نگاوانه بگیرێتهبهرو ئیشكالیه‌تی په‌یوه‌ندی نێوانیان بهرێهیكی زۆر كه‌م بكرێته‌وه :_
1- كردنه‌وه‌ی خولی هۆشیاری یاسایی بۆ رۆژنامه‌نووسان و پێگه‌یاندنی رۆژنامه‌نوسی تایبه‌ت به كاری یاسایی و دادگاكان ، تاوه‌كو به هۆشیاری و به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه نه‌ك ته‌نها بۆ وروژاندن ، چالاكی و هه‌واڵی ناو دادگاكان بگوازرێته‌وه ، هه‌روه‌ها زانیاریان پێبدرێت له سه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ی كه نابێت بڵاو بكرێنه‌وه له‌وانه‌ش هه‌ر زانیارییه‌ك له سه‌ر ره‌وتی لێكۆلینه‌وه و ناوی تۆمه‌تبار تا كه‌یسه‌كه یهكلاییدهكرێتهوهو حوكمدهدرێت به سه‌ریدا ، هه‌ر هه‌واڵیك كه یاسا یان دادگا قه‌ده‌غه‌ی كردبێت بڵاو بكرێته‌وه ، هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌و رێكارییه‌ك له داوای رهچهلّهك و هاوسه‌رگیری و ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه و زینا چونكه په‌یوه‌ندییان به ژیانی تایبه‌تی كه‌سه‌كانه‌وه هه‌یه ، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی دانیشته‌كانی دادگا به ئه‌مانه‌ت و نیه‌تپاكی ، بڵاو نه‌كردنه‌وی ناو و وێنه‌ی تاوانلێكراوان له تاوانی ره‌وشتی و ناو و وێنه‌ی تۆمه‌تبارانی نه‌وجه‌وان كه ئه‌مانه‌ش له ماده‌ی 236 له یاسای سزادانی عێراقی ئاماژه‌ی بۆ كراوه .
2- هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان چونكه ئه‌و یاسایه زیاتر راگه‌یاندنی نوسراو ده‌گرێته‌وه هه‌روه‌ها نارۆشنی له پێناسه‌كردنی رۆژنامه‌نووسدا هه‌یه ، سه‌ره‌رای ئه‌وانه‌ش ئەو یاسایه ته‌نها رۆژنامه‌نوس ده‌گریته‌وه ئه‌گه‌ر تاوانیكی بڵاو كردنه‌وه ئه‌نجامبدات ،واته ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه پێناسه‌ی رۆژنامه‌نووس نه‌یگرێته‌وه ئه‌وا ئه‌و یاسایه نایگرێته‌وه و دادكا ناچاره یاسای سزادانی به سه‌ردا جێبه‌جی بكات .ِ
3- دانیشته‌كانی دادگا به شێوه‌یه‌كی گشتی ئاشكران ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه تاوه‌كو خه‌ڵك راسته‌خۆ ره‌وتی داگایی و رێكاره‌كانی ببینن، رۆژنامه‌نووسانیش وه‌ك هه‌ر یه‌كێكی تر بۆی هه‌یه له دانیشته‌كانی دادگا ئاماده بێت و هه‌واڵی له باره‌وه بڵاو بكه‌نه‌وه به‌ڵام نابێت ئه‌و دانیشتنی دادگایه به وێنه‌ی ڤیدیۆیی یان فۆتۆگرافی یان ئامێری تۆماری ده‌نگی به‌كار بهێنرێت و هه‌روه‌ها به راستگۆیی و ئه‌مانه‌ت و بابه‌تیانه هه‌واڵه‌كان بگوارزرێتهوه ، نه‌ك ته‌نها بۆ وروژاندنی رای گشتی.
4- دروستكردنی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی دادگا تاوه‌كو له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌مئاهه‌نگی و په‌یوندی به شێوه‌یكی دروست له نێوان دادگا‌و راگه‌یاندن دروست ببێت و هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی كه یاسا رێگه‌ی داوه بدرێنه راگه‌یاندن ئه‌گه‌ر داوایانكرد ، هه‌روه‌ها ئه‌و نوسینگه‌یه هۆشیاری بداته هاوڵاتیان له رێی راگه‌یاندنه‌وه له سه‌ر كار‌و سروشت و پێكهاته‌ی دادگاكان و پێدانی هۆشیاری له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه كاری دادگا چه‌سپاندی یاسایه ئه‌گه‌ر خراپیش بێت و ده‌ركردن و گۆرینی یاساكان له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا نییه.