هه‌ر سێ نه‌وه‌كه‌ی مافی مرۆڤ، خوێندنه‌وه‌یه‌ك له‌هه‌ندێك پێكهاته یاساییه‌كه‌یه‌دا
عه‌لی كه‌ریمی
وه‌رگێڕانی: ئاوات محه‌مه‌د
له‌مه‌زهه‌بی تاكه‌كه‌سی لیبراله‌وه بۆ نه‌وه‌ی یه‌كه‌می مافی مرۆڤ
نه‌وه‌ی یه‌كه‌می مافه‌كانی مرۆڤ، نه‌وه‌ی مافه مه‌ده‌نی‌و سیاسیه‌كان بووه، كه‌له‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی بووه‌ته هۆی له‌دایبوونی گۆشه‌گیر نه‌بووه، ئه‌و نه‌ویه به‌رهه‌می پوختی فكری فه‌لسه‌فه‌ی رۆشنگه‌ری بووه، له‌ناو پۆشاكی یاسای سروشتی‌و مافی سروشتی‌دا، له‌كرۆكی په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م نه‌وه‌یه سه‌ری هه‌ڵدا، له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی ئه‌م دوو ئاراسته فكرییه، به‌جه‌غتكردنه‌وه له‌وه‌ی كه‌تیشكی ئه‌و له‌رووی واقعی‌و پراكتیكیه‌وه چی به‌جێهێشتووه، كه‌ده‌ستمان كرد به‌به‌رجه‌ستبوونی هاتنی هه‌ردووكیان له‌ناو ئه‌وروپا‌و له‌به‌ریتانیا له‌ساڵی 1689، پاش سه‌ده‌یه‌كیش له‌فه‌ره‌نسا، كه‌به‌شێوه‌یه‌كی شكۆدارانه‌تر له‌ساڵی 1789دا، هه‌موو ئه‌م بیركردنه‌انه هاتن‌و بیركردنه‌وه‌ی بۆرژوازی گه‌شه‌پێدا، كه‌بووه هۆی شوڕێكی گه‌وره‌و ده‌رئه‌نجام راگه‌یاندنی فه‌ره‌نسی بۆ مافی مرۆڤ‌و هاوڵاتیبوونی لێكه‌وته‌وه، كه‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه ته‌نها له‌ئه‌وروپا گۆشه‌گیر نه‌مایه‌وه، به‌ڵكو به‌ده‌یه‌ها ساڵ به‌ر له‌شۆڕشی فه‌ره‌نسی بۆ جیهانی نوێ خۆی درێژكرده‌وه، بۆ ئه‌مه‌ریكای باكور، له‌ده‌رئه‌نجامه‌كانی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ریكی بوو له‌ساڵًی 1776، ئه‌م نه‌وه‌یه سه‌ره‌تا له‌ناوه‌وه ده‌ستی به‌جوڵان كرد، واته له‌دیكۆمێنته نیشتمانییه ناوخۆییه‌كانه‌وه، په‌یماننانه‌مه‌ی ماف له‌به‌ریتانیا له‌ساڵی 1689، بانگه‌وازی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ریكا 1776، راگه‌یاندنی فه‌رنسی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ‌و هاوڵاتیبوون 1789، ئه‌م دیكۆمێنتانه بوونه به‌نامه‌یه‌ك بۆ یاسایی گشتی ناوخۆیی، لانی كه‌م بوونه ئه‌و به‌شه‌ی ئاراسته‌ی كرا، كه‌ئه‌م راگه‌یاندنانه زۆرجار له‌دیباجه‌ی ئه‌و ده‌ستوورانه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، كه‌له‌ماوه‌یه‌ك له‌ماوه‌كاندا له‌فه‌رنسا به‌و شێوه‌یه بووه.
ئه‌و بنه‌ما‌و بیروڕایانه‌ی هاتوون‌و تۆماركراون له‌و بانگه‌وازانه‌دا، كه‌زۆرجار له‌چركه‌ساته‌كانی داهاتوودا ده‌یبینینه‌وه، له‌به‌ندی ده‌ستووره‌كاندا، كه‌پاش ئه‌و شۆڕشانه هاتن‌و وه‌ك شكۆداركردنی ئه‌و راگه‌یاندنانه وابوون، كه‌ئه‌مه‌ش بار‌و دۆخی هه‌موو ده‌ستووره‌كانی ئه‌وروپای نێوان 1789و جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م بووه، هه‌مان شت له‌ناو ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكی له‌نێوان ساڵی 1789 تاجه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ده‌یبینین، ئه‌ویش له‌ڕیگه‌ی ئه‌و چاككردنانه‌ی به‌سه‌ریدا هاتن، كه‌به ده چاككردنه‌كه ناسراوه، كه‌ئو مافانه‌ی تێدا چه‌سپێنراوه، هه‌مان بنه‌ما دزه‌ی كرده ناو پرۆژه‌كانی پاش شۆڕشی فه‌ره‌نسی هاتن، بگره له‌ناو خودی شۆڕشی فه‌رنسیدا، وه‌ك راگه‌یاندنی جیراندین‌و راگه‌یاندنی مۆنتنیارد، ئه‌گه‌ر بانگه‌وازی 1789 جه‌غت له‌یه‌كسانی ده‌كاته‌وه، ئه‌وا راگه‌یاندنی مونتنیارد جه‌غت له‌یه‌كسانی یاسایی نه‌ك یه‌كسانی فعلی ده‌كاته‌وه، هه‌ردوو بانگه‌وازه‌كه جه‌غت له‌مافی فێربوون‌و یارمه‌تی گشتی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م ئاماژانه ئه‌گه‌رچی مانای تێڕوانینی سوسیالیستی زویی نییه، ته‌كنیكیه‌كانی نه‌وه‌ی یه‌كه‌م، له‌و بانگه‌شانه نیشتمانیانه‌وه ده‌ستیان پێكرد، كه‌وه‌ك به‌ندی جیا له‌كرۆكی ده‌ستوریاندا دایاننا، كه‌شۆڕشی فه‌ره‌نسی كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌وروپا دنا، ئه‌ویش به‌بڵاوكردنه‌وه‌وی بیركردنه‌وه‌گه‌لێك كه‌پیشتر لای خه‌ڵك نه‌ناسرابوو، ده‌بینین ئه‌و ده‌ستورانه‌ی له‌و كاته‌دا دانران- به‌هه‌رحاڵ ئه‌وانه یه‌كه‌م ده‌ستوره‌كانی ئه‌وروپان- ماف‌و ئازادیه‌كانی مرۆڤی به‌درێژی له‌خۆگرتبوو، له‌بانگه‌وازه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا ئه‌م ده‌ستورانه ته‌نها دیكۆمێنتێكی یاسایی نه‌بوون به‌ڵكو چه‌كێك بوون دژی ئایدۆلۆژیا‌و بیركردنه‌وه‌ی نه‌ریتی، له‌نێو ئه‌و ده‌ستورانه‌دا ده‌ستووری ستفالیای 1807 به‌نمونه ده‌هێنینه‌وه، كه‌ده‌بێته نمونه‌یه‌ك بۆ ده‌ستووره‌كانی ئه‌ڵه‌مانی‌و له‌پاشان ده‌ستووری ئیسپانی له‌ساڵی19ی مارسی 1812، هه‌روه‌ها ده‌ستووری سیسلیای ساڵی 1812، كه‌جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان‌و مافی هاوڵاتی له‌لێپرسینه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌و هه‌ڵانه‌ی ده‌یكه‌ن‌و زیانی ئه‌وانی تێدایه، هه‌روه‌ها بنه‌مای یه‌كسانی له‌به‌رده‌م یاسای تێدایه به‌بێجیاكاری به‌هۆی له‌دایكبوون یان ره‌گه‌ز، هه‌روه‌ها جه‌غت له‌ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری به‌ێبوونی هیچ سانسۆرێك ده‌كاته‌وه، له‌خۆگرتووه.
بروڕای ئاخنراو بۆ ناو راگه‌یاندنی فه‌ره‌سنی به‌ته‌كنیككرا، ئه‌مه‌ی دوایی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ستوره‌كانی ئه‌و قۆناغه هه‌بوو، ئه‌گه‌رچی سستامه ئه‌وروپیه‌كان هه‌وڵی زۆریان خسته‌گه‌ڕ بۆ گه‌مارۆدان‌و به‌روڕووبوونه‌وه‌ی شۆڕشی فه‌ره‌نسی به‌گوژم، ئه‌گه‌رچی ئه‌و ساته وه‌خته هزره‌كان له‌بیركردنه‌وه‌ی جه‌نگی ئایدۆلۆژیه‌كان ده‌تراسان له‌نێوان ده‌وڵه‌ته خاوه‌ن سستامه ره‌هاكان‌و فه‌ره‌نسای كه‌ده‌یویست شۆڕشه‌كه‌ی بنێرێته ده‌ره‌وه‌ی خۆی، كه‌مه‌به‌ستی دروستكردنی سستامی خاوه‌ن ئاراسته‌ی لیبرالی بوو له‌كیشوه‌ری ئه‌وروپا،
مافه‌كانی نه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌بانگه‌وازه‌وه بۆ ناو ده‌ستووره‌كان چوون، دواتر له‌ده‌ستووره‌كانه‌وه به‌ره‌و یاسا ناوخۆیه‌كان رۆیشتن، به‌پێی لۆژیكی ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه مافه مه‌ده‌نی‌و سیاسیه‌كان به‌ناو یاسای گشتی ناوخۆیدا (یاسای ده‌ستووریدا) تێپه‌ڕین بۆ ناو یاسا ئاساییه ناوخۆیه‌كان (یاسای تاوان – راسته‌ی تاوان- یاسای راگه‌یاندن‌و گه‌یاندن- یاسای ئازادییه گشتیه‌كان… هتد)، كه‌هیچ ده‌وڵه‌تێك له‌م یاسایانه به‌تاڵ نه‌بوو، به‌ڵام بۆ ته‌كنیكی ئازادی بیر‌وڕا ده‌ربڕین یان رێكخستنی ئازادی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و خۆپیشاندان، یاسا ئاساییه ناوخۆیه‌كان زیاتر واوه‌لاتر رۆشتن، كه‌دامه‌زراوه‌ی بۆ پاراستنی ئه‌م ئازادی‌و مافانه دامه‌زراند، كه‌دامه‌زراوه‌یه‌كی خاوه‌ن مۆركێكی قه‌زایی بوون، له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌وه له‌هه‌موو شوێنێك‌و له‌ناو سستامی ناوخۆی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی دروشمێك هه‌بوو بۆ گه‌شه‌پێدانی ماف‌و ئازادیه‌كان‌و پاراستنی ئه‌وانه، خه‌ره‌وه‌ها گشتاندنی بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌هه‌موو لقه جیاوازه‌كانی یاسای ناوخۆی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا، له‌و نمونانه‌ی به‌رۆشنی ئاماژه به‌بزاوتی بواری مافی مرۆڤ ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا له‌نێوان ساڵانی 1850، 1886، 1890 له‌جوڵانه‌وه‌ی یاسای به‌خۆیه‌وه بینی له‌بواری یاسای تاوان‌و راسته‌ی تاوانكاری‌و یاسای ئازادییه گشتیه‌كان… هتد.
ئه‌م بزاوته له‌ده‌رئه‌نجامی گۆڕانكارییه سیاسه‌كانه‌وه هات، كه‌دانانی یاسا نوێیه‌كان له‌ناو خۆیدا هه‌ڵًگری فكره‌یه‌كی زیاتر مرۆییه، هه‌روه‌ها زیاتر لیبرالیه له‌ده‌قه‌كانی پێش خۆی، نمونه‌ی دیاری ئه‌مه ئه‌وگۆڕانكارییانه بوو كه‌له‌فه‌رنسا‌و ئه‌ڵه‌مانیا‌و ئیتاڵیا له‌یاساكانی ئازادی گشتیدا ده‌ركه‌وتن له‌ناو ئه‌وانه‌دا ئازادی راگه‌یاندن، ئازادی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه، كه‌هه‌ندێك له‌و یاسایانه تاكو ئێستا كاری پێده‌كرێت له‌وانه یاسای راگه‌یاندنی فه‌ره‌نسی له‌ساڵی 1881.
نه‌وه‌یه‌ی یه‌كه‌می مافه‌كان دره‌نگ له‌ناو یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا به‌ده‌ر ده‌كه‌ون، كه‌ئه‌ویش راسته‌وخۆ پاش كۆتایی جه‌نگی جیهانی دووهه‌م ده‌بێت، ئه‌ویش له‌نێوه‌ندی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، یان دانانی سستامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌ساڵی 1948، هه‌روه‌ها دانانی بانگه‌وازی جیهانی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ناسرا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ساڵی 1966، كه‌رێكه‌وتنامه‌ی مافه مه‌ده‌نی‌و سیاسیه‌كان پاش گفتوگۆیه‌كی هێواش به‌ڵام قوڵ هاته بوون، كه‌له‌ساڵی 1948وه ده‌ستی پێكرد تاكو ساڵی 1966، ئه‌م گفتوگۆیه ره‌نگدانه‌وه‌ی كێشمه‌كێشی سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بوو له‌نێوان هه‌ردوو زلهێزی ئه‌وسای دنیا (یه‌كێتی سۆڤیه‌ت‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا)، كه‌جه‌غتی له‌ده‌ركردنی یه‌ك رێكه‌وتنامه ده‌كرد كه‌هه‌موو توخمه‌كانی مافی بوو له‌خۆبگرێت، یان ئه‌بێت به‌پێویست دوو په‌یماننامه ده‌ركربێت، یه‌كێك بۆ مافه مه‌ده‌نی‌و سیاسیه‌كان دووه‌میان بۆ مافه ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، كه‌ئه‌م گفتوگۆیه به‌ده‌ركردنی دوو دیكۆمێنتی نێوده‌وڵ‌تی كۆتایی پێهات، یه‌كه‌میان گرنگی به‌مافه مه‌ده‌نی‌و سیاسیه‌كان ده‌دات له‌ساڵی 1966، كه‌ماوه‌ی زۆری ویست بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه‌بریتی بوو له‌ساڵی 1976.
له‌م نه‌وه‌ی یه‌كه‌می مافه‌كانی مرۆۆڤه‌وه ئه‌وه هه‌ڵده‌هێنجین، نه‌وه‌ی مافه سیاسی‌و مه‌ده‌نیه‌كانه، كه‌وه‌ك بیركردنه‌وه‌ی بیرمه‌ندانی فه‌لسه‌ی رۆشنگه‌ری ده‌ركه‌وت، دواتر دزه بكاته ناو بانگه‌وازه شۆڕشگێڕیه نیشتمانیه‌كانه‌وه، ئه‌ویش پاش شۆڕی بۆرژوازی گه‌وه‌ره، له‌م بانگه‌وازانه‌وه رێگه‌ی خۆی بر ناو یاسا گشتییه ناوخۆییه‌كان ده‌بڕێت، واته بۆ ناو ده‌ستووره‌كان‌و پاشان بۆ ناو یاسا ئاساییه ناوخۆیه‌كان، به‌ڵام پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌م نه‌وه‌یه بۆ ناو یاسا نێوده‌وڵه‌تیه گشتیه‌كان شه‌قاو ده‌هاوێژێت
*ده‌ركه‌وتنی مافه ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ك نه‌وه‌ی دووه‌می مافه‌كانی مرۆڤ
نه‌وه‌ی دووه‌می مافه‌كانی مرۆڤ، سه‌ریهه‌ڵدا وه‌ك چۆن له‌نێو فكری فه‌لسه‌فیدا سه‌ریهه‌ڵدا، به‌تایبه‌تی له‌ناو بیكردنه‌وه‌ی سۆسیالیستی ئایدیالیستی‌و زانستیدا، ئاشكرایه فكری سۆسیالیستی كاریگه‌ری له‌سه‌ر داڕمانی مه‌زهه‌بی لیبرالی ئازاد هه‌بوو، كه‌لێره‌وه سه‌نته‌ریالیزمی ده‌وڵه‌ت له‌مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌گه‌تیڤه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ گۆڕا، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی به‌سه‌ر مافه‌كانی ناو بانگه‌وازی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا هات، كه‌ئه‌و مافانه ته‌نها رێگه‌پێدانێك بوون، یان ئازادییه‌ك بوون رێگه‌یان به‌كه‌سێك ده‌دا كارێك بكه‌ن، یان رێگه‌ی كردنی شتێكی لێ‌بگرن، كاری ده‌وڵه‌ت بریتیه له‌رێگه‌نه‌گرتن له‌تك كه‌ئه‌م مافانه ئه‌نجامبدات، له‌به‌رئه‌وه رۆڵێكی سلبی هه‌بووه.
ئه‌و گۆڕانكارییه سیاسیه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌پاش 1848و پاشتر به‌سه‌ری هات، به‌تایبه‌تی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی ئه‌وروپا به‌خۆیه‌وه بینی كه‌سه‌نته‌ری ئه‌م سستامه‌و دڵی ئه‌م ئاراسته‌یه بوو، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر په‌له‌لێكردنی چه‌مكی مافه‌كانی مرۆڤ‌و ئازادیه‌كانی هه‌بوو، كه‌سه‌رچاوه‌كه‌ی بریتی بوو له‌دۆخه ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه قه‌به‌بووه‌ی كه‌بووه هۆی جیاوازی چینایه‌تی له‌م بارودۆخه‌دا، كه‌لێره‌دا فكری سۆسیالستی سه‌ریهه‌ڵدا‌و گه‌شه‌ی سه‌ند، كه‌بووه پاڵنه‌ری جه‌وهه‌ری‌و سه‌ره‌كی بۆ روودانی گۆڕانكاری له‌چه‌مكی مافه‌كانی پێشتر به‌كه‌موكورتیانه هاتنه دی، دواتر حه‌تمیه‌تی چاوپێداخشاندنه‌وه‌ی، كه‌له‌گه‌ڵ زیاده‌ڕۆیی نه‌كردن له‌بنه‌ماكانی دیموكراتی كۆمه‌ڵایه‌تی بگونجێت
گومانی تێدا نییه ساڵی 1848 بریتیه له‌ساڵی مه‌رجه‌عیه‌تی مێژووی مافه‌كانی مرۆڤ، كه‌له‌وێوه كۆی نه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ نه‌وه‌ی دووه‌می مافی مرۆڤ سه‌رهه‌ڵده‌دات، نه‌وه‌ی مافه ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، كه‌له‌وێدا زه‌رده‌ی ره‌وه‌ندی ئایدۆلۆژی نوێ كه‌خاوه‌نی گرنگی خۆیه‌تی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت، ئه‌ویش به‌ر له‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌شۆڕشی فه‌ره‌نسی دووه‌م له‌ساڵی 1848، كه‌لێه‌وه كارل ماركس‌و فریدریك ئه‌نگلز مانیفێسنتی كۆمۆنیست ده‌رده‌كه‌ن.
له‌م كه‌شه‌دا فكری یاسایی به‌ره‌و توێژینه‌وه له‌بنه‌ماكانی فه‌لسه‌فه‌ی یاسایی نوێ هه‌نگاوی نا، كه‌بنه‌مای جێگیر بۆ مافه نوێیه‌كان داده‌رێژێت، كه‌ڕێگا به‌رو ده‌ركه‌وتن‌و بڵاوبوونه‌وه ده‌گرێت، له‌م سۆنگه‌یه‌وه له‌مافێكی تیۆری ناهه‌ستپێكراوه‌وه بوو به‌ناوه‌ڕۆكێكی هه‌ستپێكراو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه جێبه‌جێ بێت پێویسته ده‌وڵًه‌ت ئه‌وه بۆ تاكه‌كان فه‌راهه‌م بكات كه‌ئه‌م مافانه پیاده بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی شوێنی گشتی دروست بكه‌ن، واته ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت ببێته ئه‌ركێكی ئیجابی، كه‌پێشتر سلبی بووه، به‌و مانایه‌ی ئه‌و مافه تاكه‌كه‌سیانه‌ی جاران كه‌وه‌ك مۆڵه‌ت یان ئازادی وابوون، ببنه ماف به‌مانا راسته‌كه‌ی، كه‌وا له‌خاوه‌نه‌كه‌ی بكات داوا له‌ده‌وڵه‌ت بكات كه‌هه‌ندێك خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات، وه‌هه‌ندێك شوێنی گشتی درووست بكات.
ئه‌وه‌ی له‌نه‌وه‌ی دووه‌می مافه‌كاندا تێبینی ده‌كرێت كه‌له‌یاسا ئاساییه نیشتمانیه‌كانه‌وه ده‌رچووه، كه‌دواتر بۆ یاسا گشتیه ناوخۆییه‌كان درێژ ببێته‌وه، واته بۆ ده‌ستوور، دواتر بۆ یاسای گشتی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌نێوان ساڵانی 1848 بۆ 1914 واته له‌نێوان شۆڕشی فه‌ره‌نسی دووه‌م‌و جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا، بزاوتێكی یاسای گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی له‌بواری مافه‌كانی مرۆڤدا، ئه‌گه‌ر ساڵی 1871 وه‌ك خاڵی ده‌ستپێك وه‌ربگرین، ده‌بینین كه‌یاسای ئاسایی له‌و بواره‌دا ده‌رچووه، ده‌تونین به‌ته‌واوه‌تی بڵێین له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌وه له‌هه‌موو شوێنێك دروشمی: گه‌شه‌پێدانی مافی مرۆڤ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتێنراو لناو هه‌موو لقه‌كانی یاسای ئاسایدا له‌بواری هه‌موو یاسا نیشتمكانیه‌كانی ئه‌وروپدا، به‌رزكردبووه‌وه، كه‌ئه‌م مافانه خاوه‌نی مۆركێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری بوون، له‌هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له‌بواری خوێندنی سه‌ره‌تایدا بووه كارێكیه ناچاری، هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی كرێی كرێكاران‌و باشكردنی باری ژیانیان، بۆ نمونه زایه‌ڵه‌ی ره‌وه‌ندی فه‌لسه‌فی مافی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ساڵی 1848دا به‌رزبووه‌وه، كه‌ئه‌و كات حكومه‌تی پارێزگاركاره‌كان یاسای كارێكی ده‌ركرد، كه‌كاتی كاری به10 كاتژمێر له‌رۆژێدا دیاری كرد، كه‌پاش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م یاساكانی چاككردنی مافی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رچوون وه‌ك یاسای دڵنیایی نیشتمانی، ساڵی 1948 یاسای یارمه‌تیه نیشتمانیه‌كان، ئه‌م مافه نوێیانه ته‌نها له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه له‌ناو ده‌ستووره‌كاندا جێگه‌ییان بووه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ده‌ستووری فه‌ره‌نسی له‌ساڵی 1848 بگه‌ڕێینه‌وه، ده‌بینین له‌پێشه‌كیه‌كه‌یدا خۆی زۆر به‌م مافانه‌وه سه‌رقاڵكردووه، كه‌له‌وانه‌یه هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و كاریگه‌ره‌یه‌ی بار‌و دۆخه بگه‌ڕێته‌وه، كه‌پاڵنه‌ر بوون بۆ ده‌رچوونی ئه‌و ده‌ستووره، ئه‌ویش بار‌و دۆخی شۆڕش بوو دژی ئه‌و چاوچنۆكیه سه‌رمایه‌داریه تازه گه‌شه‌كردووه، هه‌روه‌ها بار‌و دۆخی ده‌ركه‌وتنی فكری سۆسیالیستی زانستی، له‌دوو ئاستدا جه‌غت له‌مافه ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كراوه‌ته‌وه، له‌ده‌ستوری 4ی نۆڤه‌مبه‌ری 1848دا، له‌دیباجه‌و مادده‌كانی 1، 7، 8، جگه له‌م ده‌ستووره،كه‌جه‌غت له‌مافه ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كاته‌وه، هه‌موو ده‌ستووره‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده، لیستی مافه ته‌قلیدیه‌كان ریز ده‌كه‌ن (واته مافه سیاسی‌و مه‌ده‌نیه‌كان)، كه‌له‌بانگه‌وازی شۆڕشی 1789دا هاتووه.
ساڵی 1918 به‌ساڵێكی زۆر گرنگ له‌سه‌ر ئاستی ماف ئه‌ژمار ئه‌كرێت، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش، كه‌تێیدا ده‌وڵه‌تی تازه ده‌ركه‌وت‌و هه‌ندێكیتریش مه‌حف بوونه‌وه، لانی كه‌م به‌شه‌به‌شكران، به‌پێی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا‌و ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا، له‌وێدا ده‌ستوورگه‌لێك دانران خاوه‌نی مافه ته‌قلیدیه‌كان بوون، له‌گه‌ڵیا مافه ئابووری‌و سیاسیه‌كان دانران، ده‌ستووره‌كانی پاش ساڵی 1918 لیستی مافه ته‌قلیدیه‌كانی فراوانكرد‌و مافی نتوێی هێنایه ئاراوه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك ئیلتیزامی نوێی خسته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ت،ئه‌م گۆڕانكاری‌و ئاڵوگۆڕانه به‌و مه‌رجه مێژووییه باڵاده‌سته‌ی ناو ده‌ستووره‌كان شیكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌و ئاسته‌نگیه ئابووریه‌ی كه‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م به‌دوای خۆیدا هێنای شیكردنه‌وه بۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌پاكتاوكردنی پاشماوه‌كانی جه‌نگ، كه‌واته جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه ئه‌گه‌ر ده‌ستووره‌كان گرنگیدانیان به‌مرۆڤ كه‌مكردبێته‌وه بۆ ته‌نها هاوڵاتی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌هه‌مان چوارچێوه‌دا هه‌قی موڵكداری كاڵكردووه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی مافێكی ته‌قلیدیه، وه‌ك ئه‌ركێكی كۆمه‌لایه‌تی ته‌ماشای كرا.
ده‌ستووری كۆماری ڤایماری ساڵًی 1919و ده‌ستووری مه‌سیكی ساڵی 1917و ده‌ستووری سۆڤیه‌تی ساڵی 1918، له‌گرنگترین ده‌ستووره‌كانن كه‌بواری مافی ئابووری كردبێته‌وه، تاكو له‌سه‌ر ئاستی یاسای ناوخۆیی روناكی ببینێت، بانگه‌وازه‌كانی له‌دیباجه‌دا هاتووه ئه‌و چركه ساته‌یه كه‌جیكاری ده‌مكات به‌وه‌ی به‌قوڵیئیلهامی له‌فكری سۆسیالیستی به‌شێوه‌یه‌كی سوككراوه وه‌رگرتووه، كه‌ئه‌م ده‌ستورانه جه‌غت له‌ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له‌كار‌و باری ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌نه‌وه، به‌مه‌ش ئه‌وله‌ویه‌تی داوه به‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵ له‌بری به‌رژه‌وه‌ندی تاكی خۆپه‌رستانه، ئه‌گه‌ر مافه ئابووری‌و سیاسیه‌كان هه‌موو ئه‌و ده‌ستورانه‌ی نێوان هه‌ردوو جه‌نگی له‌خۆ گرتبێت، هه‌موو ئه‌و ده‌ستورانه ئه‌وانه‌شی كه‌سه‌ر به‌بلۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مكه‌ریكان، هه‌موویان له‌ژێر كاریگه‌ری بانگه‌وازی فلادیفیادان له‌ساڵی 1944، كه‌ئه‌م كاره له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی رۆزفێڵت گونجاو بوو، كه‌له‌بواری ئه‌و نامه‌یه‌ی سه‌باره‌ت بار‌و دۆخی سۆڤیه‌ت له‌ساڵی 1944و 1945دا دای، كه‌جه‌غتی له‌وه كردووه كه‌هیچ ئازادیه‌كی تاك به‌بێبوونی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری بوونی نییه، له‌م بواره‌وه ئاماژه‌ی به‌پێویستی بڕیاردان له‌مافه ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دا، هه‌روه‌ها له‌و نامه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به‌هه‌ندێك له‌تووخه‌مه‌كانی ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌دا.
ئه‌م مافه نوێیانه له‌بنه‌ده‌كانی یاسای ناوخۆیی ئاساییه‌وه ده‌رچوون تاكو به‌سه‌ر به‌نده‌كانی یاسای گشتی ناوخۆیدا بگشتێنرێت، پاشان بۆ ده‌قی یاسا نێوده‌وڵ‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ بانگه‌وازی جیهانی بۆ مافی مرۆڤ له‌ساڵی 1948 ده‌گوازرێته‌وه، كه‌داوتر له‌په‌یماننامه‌ی تایبه‌ت به‌مافی ئابووری‌و كۆمكه‌ڵایه‌تیه‌كان درێژه‌ی پێدرا‌و په‌ری پێدرا، كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له‌ساڵی 1966دا ده‌رچوو، ساڵی 1976 چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌م مافانه رێگه‌ی خۆیان بۆ ئامرازی رێكه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی دۆزیه‌وه، ئه‌ویش له‌ژێر به‌هانه‌ی بانگه‌وازی جیهانییه‌وه، كه‌ئه‌میش دیكۆمێنتێكی ناپه‌یوه‌سته له‌رووی یاساییه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ته‌وسیه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی ده‌رچووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مافانه‌ی له‌و رێكه‌وتنامه‌یه‌دا هاتووه سیفه‌تێكی ئیلزامی وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها زیاتر وورده‌كاری تێدا باسبكرێت، ئه‌وه به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خواسته ته‌نها به‌وه ده‌بێت كه‌بخرێته ناو رێكه‌وتنامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌و ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌م رێكه‌وتنامه‌یه‌ی ده‌چێته خاكه‌كه‌یه‌وه له‌سه‌ری رازیبن، هه‌روه‌ها بڵاوبكرێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ بنه‌ما یاساییه ناوخۆییه‌كاندا بگونجێنرێت، كه‌ئه‌م مه‌به‌سته پاڵنه‌ری سه‌ره‌كییه بۆ ده‌ركردنی ئه‌و مافانه‌ی ئاماژه‌مان پێدا، ئه‌ویش رێكه‌وتننامه‌ی مافه ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنبیره‌كانه.
ئه‌گه‌ر شۆڕشه‌كانی سه‌ره‌تای بۆرژوازیه‌ت نه‌وه‌ی یه‌كه‌می مافه‌كانی مرۆڤی ته‌قاندبێته‌وه له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌و نۆزدیدا، ئه‌وا شۆڕشی پیشه‌سازی‌و جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م نه‌وه‌ی دوومی مافه‌كانی مرۆڤی ته‌قاندنه‌وه، به‌لام ئێستا نه‌وه‌ی سێهه‌می مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ریهه‌ڵداوه، ئه‌ویش پاش سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و په‌ره‌سه‌نه جیهانییه‌ی ژێر سایه‌ی سستامی نێوده‌وڵه‌تی گشتگیر هاته‌دی، كه‌خاوه‌نی فره جه‌مسه‌ری‌و سه‌رده‌می ئه‌تۆمه.
نه‌وه‌ی مافه هاوكارییه‌كان‌و قێزه‌ونه‌كانی په‌یوه‌ستی نێوده‌وڵه‌تی‌و جیهانگیری
ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه ته‌كنه‌لۆژی‌و زانستیه‌ی روویدا، كه‌ده‌رئه‌نجامه‌كانی جیهانی به‌ر له‌شه‌ڕی سارد گۆڕی، پاشتر واتێپه‌ڕی كه هه‌ندێك له‌كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر بواری دیموكراتی‌و مافی مرۆڤ جێنه‌هێشت، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌نه‌وه‌ی سێهه‌می مافی مرۆڤ ناودێر ده‌كرێت به‌رهه‌می ئه‌و مه‌رجانه‌ی گۆڕانی شارستانی‌و فكری هاوشانیه‌تی، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م مافانایه‌یان ناوناوه “مافی هاریكاری” وه‌ك ناتۆره‌یه‌ك بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری‌و زانستی سیاسی كه‌جیهان له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ده‌یه‌یی دوایدا به‌خۆیه‌وه بینیوویه‌تی، ئه‌م هاریكاریه‌ش له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی سستامی نوێی جیهان كۆكه، كه‌له‌وانه‌یه بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراو بێت، كه‌ئویش گه‌شه‌پێدانه، یان ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هه‌مووان وه‌ك مه‌سه‌له‌ی ژینگه، یان پاراستنی ئاشتی، یان سوودوه‌رگرتنێكی هاوبه‌ش له‌ده‌رئه‌نجامه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنه‌لۆژی… هتد، مافه‌كانی نه‌وه‌ی سێهه‌م له‌بارو دۆخێك‌دا له‌دایك بووه جیاوازتره له‌و راستایه‌ی ئه‌وانی تری تێدا له‌دایك بووه، له‌بواری مافی مرۆڤدا هه‌ر نه‌وه‌یه‌ك مه‌حكومه به‌بارودۆخی سیاسی‌و مێژوویی خۆی، كه‌به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنه‌وه ده‌ریهاویشتوه‌و حوكمی پێوه‌كردووه.
ئه‌م مافه تازانه‌ی به‌مافی هاریكاریانه ناودێرده‌كرێت، زنجیره‌یه‌ك مافن باسی ئه‌وه‌ی ناكه‌ین كه‌به‌رته‌سكی بكه‌ینه‌وه یان له‌م نووسینه‌دا به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنه‌كانیدا بگه‌ڕێین، به‌ڵكو هه‌وڵده‌ده‌ین ئاماژه به‌هه‌ندێكیان بكه‌ین، چه‌ندێك بنه‌ما مه‌رجه‌عیه‌كان هاوكاریان كردین ده‌ستی لێبده‌ین، به‌ڵام ئه‌م مافانه به‌یه‌كجار ده‌رناكه‌ون، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی جیا له‌یه‌كتری ده‌ركه‌وتوون، كه‌هه‌ر یه‌كه‌یان هۆكاری ده‌ركه‌وتنی خۆی هه‌یه.
بۆ نمونه مافی گه‌شه‌پێدان كه‌لیژنه‌ی مافی مرۆڤی سه‌ره به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بانگه‌وازی بۆ كردووه، وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی ماف له‌ساڵی 1977دا، ناتوانین له‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی روویداوه گۆشه‌گیری بكه‌ین، ئه‌م مافه هه‌ندێك له‌وه‌رگیراوه‌كانی یه‌كه‌می بۆ به‌یانی كۆنگره‌ی باندۆنگ بۆ بزوتنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی بێلایه‌ن له‌ساڵی 1955 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌شكۆمه‌ندیه‌كانی بۆ بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ بازرگانی‌و گه‌شه‌پێدان له‌ساڵی 1964 ده‌گه‌ڕێته‌وه، وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌مه له‌و بڕیارانه‌دا ده‌بینینه‌وه كه‌له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌رچوو كه‌تایبه‌ته به‌بار‌و دۆخی سستامی نێوده‌وڵه‌تی ئابووری نوێ له‌ساڵی 1974، هه‌روه‌ها له‌نێوه‌ندی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی نێوان باكور‌و باشوور روویدا، ناتوانین ئه‌و بانگكردنه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه‌نار بخه‌ین له‌لیژنه‌ی مافی مرۆڤی سه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌ساڵی 1977دا ده‌ریكرد له‌بواری ئه‌و بنه‌مایه‌ی هه‌قی گه‌شه‌پێدان هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یكگرتووه‌كان وه‌ك مافێك له‌مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ریكرد، رێگای بۆ ده‌وڵه‌تانی تازه پێگه‌یشتوو خۆشكرد كه‌هاریكاری له‌نێوان یه‌كتردا بكه‌ن بۆ گه‌شه‌پێدان، وه‌ك مافێك چۆن بۆ گه‌لان ره‌وایه ئاواش بۆ مرۆڤه‌كان ره‌وایه، بۆ به‌رجه‌سته‌بوونی ئه‌م خواسته بانگه‌وازێك له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به‌به‌رواری 4ی دیسه‌مبه‌ری 1986 ده‌رچوو، كه‌جه‌غتی له‌وه ده‌كرد كه‌مافی گه‌شه‌پێدان بۆ تاكه وه‌ك چۆن مافی گه‌لانه، به‌ڵام شێوازی گه‌شه‌پێدان كه‌له‌و بار‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ر سستامی نێوده‌وڵه‌تی پاش جه‌نگی سارد هات،، ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له‌ویش زۆر په‌یوه‌سته به‌و دیاردانه‌ی تر كه‌په‌یوه‌سته به‌په‌ره‌سه‌ندنی زانستی ته‌كنه‌لۆژی‌و مه‌ودای كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه‌ی مرۆڤ.
مافی بوونی ژینگه‌یه‌كی درووست:
گرنگیدانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵَه‌تی به‌مه‌سه‌له‌ی ژینگه‌و ئه‌و مه‌سه‌له‌و كێشانه‌ی تایبه‌تن به‌م بواره، هۆكارێك بوون بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ده‌سته‌كانی كه‌خۆیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پیسبوونی ژینگه ته‌رخانكردبوو، له‌مێه‌وه مافێكی تری مرۆڤ سه‌ری هه‌ڵدا، ئه‌ویش مافی ژیانه له‌ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست‌و هاوسه‌نگدا له‌ساڵی 1968، كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بیرۆكه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی پێشنیار كرد سه‌باره‌ت به‌ژینگه‌ی مرۆڤ، له‌هه‌مان ساڵدا كۆڕێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌سترا كه‌یۆنسكۆ بانگه‌وازی بۆ كردوو سه‌باره‌ت به” بایۆ سفار” كه‌ساڵی 1968 بووه یه‌كه‌م پێكهێنه‌ری بنه‌ماكانی ئه‌م مافه، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م كۆنگره له‌ساڵی 1972 له‌ستۆكهۆڵم به‌سترا له‌ژێر ناونیشانی “یه‌ك زه‌وی” له‌مه‌وه یه‌كه‌م بانگه‌وازی جیهانی ده‌رچوو سه‌باره‌ت به‌ژینگه‌ی مرۆڤ كناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بریتی بوو له” مافی مرۆڤ بۆ بوونی ژینگه‌یه‌كی دروست” هه‌روه‌ها به‌رپرسیاریه‌تی ده‌وڵه‌ت‌و تاك له‌پاراستنی ژینگه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو، هه‌روه‌ها زامنكردنی ئه‌وه‌ی چالاكی ده‌وڵه‌تێك زیان به‌ژینگه‌ی ده‌وڵه‌تێكی تر نه‌گه‌یه‌نێت، كه‌ئه‌م كۆنگره‌یه توانی گرنگی به‌كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له بدات له‌وانه مه‌سه‌له‌ی به‌بیابانبوون‌و وشكبوونه‌وه‌و داخورانی كه‌ناره‌كان‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی له‌وڕگاكان… هتد.
هه‌روه‌ها كۆنگره‌یه‌كی نر له‌نارۆبی له‌مانگی ئایاری ساڵی 1982به‌سترا، بانگه‌وازێكی لێكه‌وته‌وه، كه‌جه‌غتی له‌و رێكه‌وتننامه‌یه ده‌كرده‌وه كه‌له‌ستۆكهۆڵم ده‌رچوو، كه‌تاكو ئێستا شیاو‌و گونجاوه، كه‌بۆ ساڵه‌كانی داهاتوو ده‌بێته بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی بۆ هه‌ڵس‌و كه‌وت‌و ئاكار.
كۆنگره‌ی سێهه‌م له‌ریۆ دی جانیرۆ به‌سترا له‌ساڵی 1992 كه‌به‌كۆنگره‌ی تایه‌به‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مه‌سه‌له‌ی ژینگه‌و گه‌شه‌پێدان ناسرا، به‌بۆنه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی ریۆوه دوو رێكه‌وتنامه‌ی گرنگ واژۆ كران كه‌ئه‌وانیش:
رێكه‌وتنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌هه‌مه‌جۆری بایۆلۆژی كه‌ده‌بێت له28ی دیسه‌مبه‌ری 1993وه چوبێته بواری جێبه‌جێكردن، هه‌روه‌ها رێكه‌وتنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌گۆڕینی كه‌ش‌و هه‌وا.
ئه‌م دوو رێكه‌وتنامه‌یه له‌گه‌ڵ پرۆتۆكۆڵی مۆنریاڵی تایبه‌ت به‌و ماددانه‌ی كار ده‌كه‌نه سه‌ر چینی ئۆزۆن، ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی گرنگ بۆ پاراستنی ژینگه، هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی ئه‌و مافه‌ی مرۆڤ له‌بوونی ژینگه‌یه‌كی باش‌و هاوسه‌نگ.
كه‌گرفتی ژینگه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی په‌ره‌یسه‌ند، وه‌ك ده‌رئه‌نجامی پیسبوونی ژینگه به‌هۆی پاشماوه‌ی پیشه‌سازی، دزه‌كردنی نه‌وت، هه‌روه‌ها دزه‌كردنی گازی ژه‌هراوی به‌تایبه‌ت رووداوی بۆهۆباڵ له‌هندستان له‌ساڵی 1985، هه‌روه‌ها رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی وێستگه‌ی چرنۆبڵ له‌روسیا له‌ساڵی 1986، هه‌روه‌ها پیسبوونی ده‌ریا‌و كه‌نداوی عه‌ره‌ب به‌هۆی به‌ردانه‌وه‌ی نه‌وته‌وه له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه، هه‌روه‌ها سوتاندنی كێڵگه‌كانی نه‌وت له‌شه‌ڕی كه‌نداوی 1991، كه‌مه‌ترسی ژینگه جیاوازی له‌نێوان ده‌وڵه‌تانی باكور‌و باشووردا ناكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جیهان هه‌ر یه‌ك جیهانه، گۆی زه‌وی یه‌كێكه‌و یه‌ك كه‌ش‌و هه‌واشی هه‌یه، كه‌فراوانبوونی كونی ئۆزۆن دیارده‌ی چڕبوونه‌وه‌ی گه‌رما زۆر ده‌كات‌و كه‌ش‌و هه‌وای گۆی زه‌وی ده‌گۆڕدرێت، كه‌هه‌موو ده‌وڵه‌تان به‌ده‌ست به‌عاقیبه‌ته‌كانیه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ده‌وڵه‌مه‌ند‌و هه‌ژاره‌وه
گرنگیدان به‌ژینگه‌یه‌كی هاوسه‌نگ‌و ته‌ندروست‌و گه‌شه‌پێدان مافێكه له‌مافه‌كانی مرۆڤ، كه‌به‌شێكه له‌هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی تر كه‌هه‌یه‌تی‌و ده‌رهاویشته‌ی په‌ره‌سه‌ندنی زانستی‌و ته‌كنه‌لۆژی‌و شارستانی ئه‌مێستا، ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌و دوو مافه ده‌ده‌ین، مانای وانییه له‌نه‌وه سێهه‌مدا مافی تر بوونینییه، وه‌ك مافی ئاشتی دادپه‌روه‌رانه، مافی بوونی كه‌لتووری هاوبه‌شی هه‌موو مرۆڤه‌كان… هتد، كه‌ئه‌مانه‌ش مافی له‌دایكبووی هه‌مان بار‌و دۆخه، كه‌هه‌مان رێچكه‌ی مافه هاریكاریه‌كانی تری وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها گوزارشت له‌هه‌مان خواست ده‌كات، كه‌ئه‌مه‌ش خواستی مرۆڤی سه‌رده‌می جیهانگیری‌و په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تییه.
مافه‌كانی نه‌وه‌ی سێهه‌م له‌رووی یاساییه‌وه له‌و بانگه‌وازانه‌وه ده‌رچوون كه‌له‌ده‌رئه‌نجامی كۆنگره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه ده‌رچوون، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك بنه‌مای یاسای جێگیر بكه‌ن، له‌چركه‌ساتی دواتردا له‌ناو جه‌رگه‌ی رێكه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا، كه‌دواتر وه‌ك ئاستی ده‌ق له‌بنه‌ماكانی رێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان‌و وه‌ك به‌شێك له‌یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تایبه‌ت به‌مافه‌كانی مرۆڤ نووسرانه‌وه، ده‌ستی كرد به‌وه‌ی رێگای خۆی بۆ ناو یاسا ناوخۆییه ئاساییه‌كان ببڕێت، كه‌دواتر له‌ناو بنه‌ما ده‌ستووریه‌كانی هه‌ندێك له‌ده‌وڵه‌تاندا جێگیر ده‌بێت، وه‌ك بنه‌مای یاسایی ده‌ستووری، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه مافه‌كانی مرۆڤ به‌هه‌رسێ نه‌وه‌كه‌یه‌وه وه‌ك یاسا هه‌مان رێچكه‌ی ده‌ركه‌وتنی وه‌رنه‌گرت، هه‌ر نه‌وه‌یه له‌ئاستی یاسادا پاش ده‌رچوونی جێگیر بوون‌و دواتر چوون بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر، كه‌هه‌ر نه‌وه‌یه‌ك له‌یاسادا ده‌رده‌كه‌وت هیچی له‌نه‌وه‌كه‌ی خۆی كه‌متر نه‌بوو، ئه‌م موفاره‌قه‌یه‌ش سه‌یره، له‌ده‌وڵه‌تی پارێزه‌ره‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی ده‌ستێوه‌رده‌ر پاشان بۆ رێكخه‌ر، تۆ بڵێی ئه‌م كاره هه‌روا به‌ڕێكه‌وت بووبێت؟.
مافه‌كانی مرۆڤ بریتی نه‌بوون له‌هه‌ندێكی جێگیری‌و نه‌گۆڕ، ه‌ڵكو كراوه‌یه‌و شه‌پۆلده‌ره له‌گه‌ڵ جوڵه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی‌و نیشتمانی، له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری‌و زانستی‌و ته‌كنه‌لۆژی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ده‌وڵه‌تێكدا رووده‌دات، له‌په‌ره‌سه‌ندنی ئاستی چالاكی ئابووری، كه‌هه‌ر ساتێك‌دا مافگه‌لێك ده‌رده‌كه‌ون گوزارشت له‌واقعی ئابووری‌و سیاسی‌و زانستی ده‌كه‌ن، مه‌ودای په‌خشكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه په‌خشده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها پێویستی به‌بنه‌مای یاسای هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رێكیبخات، نه‌وه‌ی یه‌كه‌م بریتی بووه له په‌رچه‌كرده‌ی سه‌ره‌تای كۆنترۆڵكردنی سروشت‌و دیارده‌كانی له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه، هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ئاستی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا هاتنم تابڕیار له‌بواری ئابووری مرۆڤی تاك بدات، هه‌روه‌ها رێگه ده‌وڵه‌ت بگرێت كه‌ڕێگری بۆ ئه‌م ئازادییه درووست نه‌كات، ئه‌مه به‌ڕاستی گوزارشته له‌وێنای ده‌وڵه‌تی پارێزه‌ر، كه‌ئه‌بێت پاره چاپبكات‌و بڕیاری له‌سه‌ر بدات، ئاسایشی وڵات هه‌ڵسه‌نگێنێت‌و شه‌ونخونی به‌دیار دادوه‌ریه‌وه بكێشێت، ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوه‌تی وێنای ده‌وڵه‌تی لیبرالیه، كه‌ئه‌م ده‌وڵه‌ته هه‌وڵده‌دات له‌سه‌ر ئاستی سیاسی بڕیاری یه‌كسانی یاسایی بدات، نه‌ك ته‌نها به‌كرده‌وه، هه‌روه‌ها مافی هاوڵاتیبوونی گه‌ل بپارێزێت به‌وه‌ی كه‌به‌به‌شداری سیاسی ناسراوه، ، نه‌وه‌ی دووه‌م وه‌ك رێكخستنی واقعێكی گۆڕاو هاتووه‌ته بوون، ئه‌و واقعه‌ی ده‌وڵه‌ت شێوه‌یه‌كی نه‌گتیڤ‌و لیبرالی هه‌بوو ئه‌م باره نوێیه‌ش سیماكانی له‌كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا هاته بوون، تاكو شوێنی خۆی له‌بواری یاسایی ماف‌دا خۆی به‌رجه‌سته بكات‌و پاش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م له‌نێوانی هه‌ردوو جه‌نگی جیهانیدا، وه‌ك گوزارشتێك له‌واقعی سیاسی‌و ئابووری نوێ، كه‌تێڕوانینی بۆ ده‌وڵه‌ت گۆڕی كه‌ئه‌بێت ده‌ست له‌و باروه وه‌ربدات كارێك له‌سه‌ر ئه‌م ئاسته بكات، له‌بری ئه‌وه‌ی به‌یده‌ست له‌به‌رده‌م كه‌ڵه‌كه‌بوونی گرفته كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووریه‌كاندا بوه‌ستێت، كه‌ده‌وڵه‌تانی هاوبه‌شی جه‌نگی جیهانی به‌ده‌ستیه‌وه ده‌یانناڵاند، تاكو شێوه‌ی به‌شداریه‌كه‌ی گۆڕی‌و ده‌رئه‌نجامی كاره‌ساته‌كه‌شی به‌ركه‌وت، به‌م شێوه‌یه له‌نێوان ئه‌م دوو ساته‌دا گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر ئه‌ركی ده‌وڵه‌تدا هات، رۆڵی له‌پارێزه‌ره‌وه بۆ ده‌ستێوه‌رده‌ر گۆڕا، ئه‌م ئاڵ‌و گۆڕه گۆڕانكاری له‌بواری ماف‌و ئازادیه‌كاندا دروستكرد.
ئه‌م سیاسه‌ته له‌سه‌ر هه‌مان ره‌وت به‌ڕیوه ده‌چێت تاكو ئه‌وكاته‌ی كرانه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دێته ئاراوه، ئه‌ویش به‌ر له‌سیاسه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌و بازه‌ی له‌بواری زانست‌و ته‌كنه‌لۆژیادا روویدا، تاكو نه‌وه‌ی سێهه‌می مافی مرۆڤ بێته ئاراوه، ئه‌ویش وه‌ك گوزارشتێك له‌و گۆڕانكاریه‌ی روویدا له‌بواری داگیركردنی ئاسمان، له‌بواری ته‌كه‌نه‌لۆژیای سه‌ربازی، بو كوده‌تایه‌ی له‌بواری په‌یوه‌ندیه نێوده‌وه‌ڵه‌تیه‌كاندا هاته بوون، هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن‌و گه‌یاندن، له‌م كه‌ش‌و هه‌وایه‌دا نه‌وه‌ی سێهه‌می مافه‌كانی مرۆڤ له‌دایك بوو، كه‌ئه‌ركی ده‌وڵه‌تی گرۆِی، ئه‌ویش به‌سه‌ركه‌وتنی مه‌رجه‌كانی ده‌وڵه‌تی لیبراڵی نیوكلاسیك، كه‌به‌سه‌ركه‌وتنی كۆتای به‌ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت هێنا، هه‌روه‌ها ده‌وڵ‌تی خۆشنودی له‌ناوبرد، سه‌رمایه‌داری گه‌ڕانده‌وه بۆ ئامرازه‌كانی بازاڕی ئازاد، له‌و كاته‌ی ده‌وڵ‌تی خۆشنوودی پشتی به‌په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی نائاماژه پێدرا‌و له‌مافی كاركردن ده‌به‌ست، هه‌روه‌ها پشتی به‌جه‌نگ له‌دژی هه‌ژاری ده‌به‌ست، وه‌فه‌راهه‌مكردنی ده‌رفه‌ته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له‌به‌رده‌م هه‌موواندا، ماده‌م ئه‌م په‌یمانه خاڵی جه‌غتكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی خۆشنوودیه، ئه‌وا خۆلادان لێی مانای هه‌ڵه‌وه‌شاندنه‌وه‌و ده‌ستبه‌رداربوونه له‌ناوه‌ڕۆكی به‌نده‌كانی.
ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌مایی له‌خۆلادان له‌سیاسه‌تی دامه‌زراندن به‌رجه‌سته ده‌بێت، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دراوی له‌بری بێكاری، هه‌روه‌ها ته‌به‌ناكردنی سیاسه‌تی به‌تایبه‌تیكردن، ئه‌ویش به‌گواستنه‌وه‌ی كه‌رتی گشتی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت- واته به‌لۆژیكی جیهانگیری- لۆژیكی به‌ڵێنده‌رایه‌تی واته لۆژیكی قازانج‌و زیان، له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م مه‌رجانه‌و دۆخانه‌دا، ده‌وڵه‌ت له‌ئێستادا بووه‌ته شێوه‌یه‌كی بێناوه‌ڕۆك، قه‌واره‌یه‌كی بێده‌سه‌ڵات، به‌هه‌مان شێوه‌ی سه‌ده‌كانی هه‌ژده‌و نۆزده‌ی ده‌وڵه‌تی پارێزه‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌ش‌و هه‌وایه هه‌مان كه‌ش‌و هه‌وای ئابووری‌و سیاسی ئه‌و دوو سه‌ده‌یه‌مان بیرده‌خاته‌وه، ئێستا په‌ره به‌چه‌مكگه‌لێك له‌بواری یاسای ماف‌دا ده‌درێت كه‌له‌سه‌ره‌دمی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌دا باو بووه، وه‌ك مافی ده‌ستتێوه‌ردان وه‌ك به‌رگری له‌مرۆڤایه‌تی، كه‌ئه‌مڕۆ بووه‌ته مافی ده‌ستێوه‌ردانی مرۆیی، كه‌له‌هه‌مان ناوچه‌كانی له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌و نۆزده‌دا به‌كارهات به‌كارهێنرایه‌وه، واته له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی (پیاوی نه‌خۆشدایه)، واته ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی، له‌یۆگسلافیا‌و عێراق… هتد.
ئاڵ‌و گۆڕێكی نوێ له‌بواری مافی مرۆڤدا هاته دی، كه‌گۆڕانكاری له‌چه‌مكی ده‌وڵه‌تدا به‌دوای خۆیادا هێنا، ئه‌ویش وه‌ك گونجاندێك له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه سیاسی‌و ئابووریه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا هات، له‌ژێر سایه‌ی سستامی نێوده‌وڵه‌تی گۆڕاو، كه‌به‌ته‌واوه‌تی جیاواز له‌سستامی ده‌وڵه‌تی له‌ساڵی 1945دا هاته بوون، كه‌له‌سستامی نێوده‌وڵ‌تی به‌ر له‌ساڵی 1918 ده‌چێت، به‌ته‌واوه‌تی هاوشێوه‌ی سستامی دامه‌زراو له‌هه‌ردوو ساڵی 1815و 1818، ئه‌ویش سستامێكه له‌سه‌ر لیبرالیه‌تی وه‌حشیگه‌ریانه دامه‌زراوه، كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای بیكردنه‌وه‌كانی فۆكۆیاما‌و به‌رهه‌مهێنه‌كانی تر دامه‌زراوه.