له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له ١٦٠ كه‌س سزای له سێداره‌دانیان هه‌یه
ئا: ئاسۆ سه‌راوی
زیاد له‌١٦٠ كه‌س له‌هه‌رێمی كوردستان، ساڵانێكی زۆره سزای له‌سێداره‌دانیان هه‌یه، به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێم جێیبهجێكردنی سزاكانی راگرتوه، مافپه‌روه‌رێك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سزاكه به‌یاسایه‌ك ره‌ت نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام “نییه‌تێكی باش هه‌یه بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنی”، دادوه‌رێكیش بۆچونی وایه، بۆ “ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای كوردستان‌و عێراقیش بونی سزای له‌سێداره‌دان پێویسته”. وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بۆ ئه‌به‌د، به‌نهێنی ده‌مێنێته‌وه، ئایا پێش سزای له‌سێداره‌دان، ده‌بێت مرۆڤ له‌دوا چركه‌دا بیر له‌چی بكاته‌وه؟، ئه‌ی ده‌بێت ژیان‌و گوزه‌رانی كه‌سانێك چۆن بێت، كه ساڵانێكه پێیان وتراوه سزاكهتان سێداره‌دانه، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره بهراراییو له‌چاوه‌ڕوانی مه‌رگدا هێڵراونه‌ته‌وه، پارێزه‌ر كارزان فازیل له‌رێكخراوی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ، كه هه‌ندێ جار له‌به‌ندیخانه‌كاندا سه‌ردانی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ساڵانێكی زۆره سزای سێداره‌یان بۆ ده‌رچوه، له‌باره‌ی ژیانی ئه‌و كه‌سانه ده‌ڵێت “زۆرجار به‌ئێمه ده‌ڵێن، وه‌كو ئه‌وه وایه هه‌مو رۆژێك له‌سێداره بدرێین”. هه‌ربۆیه ئه‌و پارێزه‌ر داواكاره له‌سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌كو چۆن، جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی راگرتوه، به‌و جۆره‌ش بڕیارێك ده‌ربكات، بۆ نه‌هێشتنی یه‌كجاره‌كی ئه‌و جۆره سزایه له‌هه‌رێمدا. گرفتێكی تری هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه لهڕاراییو دودڵیدا، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه سه‌رپه‌رشتی گرتوخانه چاكسازییه‌كان ده‌كه‌ن، چونكه وه‌ك پارێزه‌ر كارزان باسی ده‌كات، ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رپه‌رشتی چاكسازییه‌كان ده‌كه‌ن، كاری سه‌ره‌كییان چاكسازیكردنی به‌ندییه‌كانه. ئه‌و وتی “سه‌رپه‌رشتیارانی چاكسازییه‌كان، كه وابڕیاره كاریان چاكسازیكردن بێت له‌و كه‌سانه‌ی كه لایان به‌ندن، ده‌بێت ئه‌وان چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كه‌سانێكدا بكه‌ن كه سزای له‌سێداره‌دانیان هه‌یه؟، یاخود چۆن ده‌توانن چاكسازی له‌كه‌سێكدا بكه‌ن، كه پێی وتراوه تۆ سزاكه‌ت له‌سێداره‌دانه! بۆیه ده‌بێت ئه‌وه یه‌كلایی بكرێته‌وه، هیوادارم سه‌رۆكی هه‌رێم به‌بڕیارێك ئه‌و سزایه له‌هه‌رێمدا هه‌ڵبگرێت”. سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی كوردستان بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان مافپه‌روه‌ر شوان سابیر، ئه‌وه ده‌خاته‌رو ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌هه‌رێمدا سزای له‌سێداره‌دانیان هه‌یه زیاتر له ١٦٠ كه‌س ده‌بن، كه زۆرینه‌یان له‌ره‌گه‌زی نێرینهنو ژماره‌ی ئافره‌ته‌كان له10 كه‌س كه‌متره، ئه‌مه جگه له‌كۆمه‌ڵێك كه‌سی تر، كه ئێستا كێشه‌كه‌یان له‌دادگایه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سزاكه‌یان سێداره بێت. ئه‌و باس له‌وه‌ش ده‌كات، له‌ماوه‌ی رابردوداو له‌و كۆنگره‌ی له‌هه‌ولێر به‌سترا بۆ نه‌هێشتنی سزای له‌سێداره‌دان، به‌رپرسێك له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم “وابزانم د. تاڵب كاكه‌یی بو” وتویه‌تی كه‌سانێك هه‌ن له هه‌رێمدا كه سزای له‌سێداره‌دانیان هه‌یه له‌دوای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه له‌چاوه‌ڕوانیدا ده‌ژین “به‌پێی وته‌ی ئه‌و كه‌سه بێت واته كه‌سانێك هه‌ن نزیكه‌ی 20 ساڵه لهچاوهڕوانیو رارایدا هێڵراونه‌ته‌وه پێیانوتراوه سزاكهتان له‌سێداره‌دانه، ئه‌مه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه له‌سزای له‌سێداره‌دان زۆر خراپتره بۆ ئه‌و كه‌سانه”. ئه‌و هیوداریشه سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌رگیز واژۆ له‌سه‌ر بڕیاری له‌سێداره‌دانی هیچ كه‌سێك نه‌كات، چونكه وه‌ك ئه‌و رونیده‌كاته‌وه هه‌مو مرۆڤێك به‌بێ تاوانی له‌دایك ده‌بێت، كۆمه‌ڵێك پاڵنه‌رو هه‌ندێ جار جۆری ئه‌و ژینگه‌ی لێیده‌ژی وا ده‌كات تاوانێك بكات، وتیشی “هیچ ده‌زگایه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌هه‌رێمدا هێنده پڕۆفیشناڵ نییه كه له‌بڕیارداندا نه‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه”. به‌ڵام دادوه‌ر خدر حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ئه‌ندامی یه‌كێتی دادوه‌رانی كوردستان، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونانه هێشتنه‌وه‌ی سزای له‌سێدره‌دان بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی كوردستان به‌پێویست ده‌زانێ، ئه‌و رونیده‌كاته‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ی سزای له‌سێداره‌دانیان هه‌ڵگرتوه قۆناغێكی زۆر پێشكه‌وتویان بڕیوه، جگه له‌وه وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێده‌كات، لابردنی سزای له‌سێداره‌دان پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراقیشه ئه‌و وتیشی “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌یاسا سزاكه بوونی هه‌یه، ناكرێت به‌شێوه‌یه‌كی ره‌هایی سزاكه رابگیرێت، ده‌كرێت سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ حاڵه‌تی كه‌سێكی تایبه‌ت، به‌نموونه ئافره‌تێك كه له‌دۆخێكی تایبه‌تدایه یان كه‌سێكی به‌ته‌مه‌ن ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نهكاتو لێبوردنی تایبه‌تی بۆ ده‌ربكات، به‌ڵام ناكرێت ساڵانێكی زۆر خه‌ڵكانێك له‌نێوان زهویو ئاسماندا بهێڵرێنهوهو له‌چاوه‌ڕوانیدا بژین، ئه‌گه‌ر سزاكه هه‌ر جێبه‌جێ ناكرێت، با بهیاسایهكیش ره‌تی بكرێته‌وه، به‌ڵام من وه‌ك خۆم له‌گه‌ڵ هێشتنه‌وه‌ی سزای سێداره‌م بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی هه‌رێم”. مێژوی له‌سێداره‌دان : * فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی ئه‌لبێر كامۆ له‌كتێبی گیلۆتیندا، باس له‌و ئامێره ده‌كات كه له‌سه‌ده‌ی ١٨دا سزای لهملدانیان پێ جێبه‌جێ كردوه، ئامێره‌كه ناوی گیلۆتین بوه، به‌رزییه‌كه‌ی دو مه‌ترو نیو بوه‌و گوێزانێكی زۆر تیژ‌و قورسی پێوه بوه‌و له‌ملی كه‌سی تاوانباریان پێداوه. هه‌ر له‌و كتێبه‌دا باس له‌وه‌ش ده‌كات كه باوكی دیمه‌نی لهملدانی كه‌سێكی بینیوه، هێنده دیمه‌نه‌كه كاریگه‌ری هه‌بوه له‌سه‌ری وتویه‌تی “دیمه‌نه‌كه هێنده قێزهونو خهمهێنهربو، ئه‌و تاوانم هه‌ر بیر چۆوه، كه ئه‌و كه‌سه ئه‌نجامیدابو”. كامۆ له‌و كتێبه‌دا به‌توندی دژی سزای لێستاندنه‌وه‌ی ژیانه لهمرۆڤهكانو ده‌ڵێت “هه‌ر كاتێك ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی توانی خه‌ڵك زیندوبكاتهوهو رۆح بكاته‌وه به‌به‌ری مرۆڤه‌كاندا، ئه‌و كات ده‌شتوانێ ژیانیان لێوه‌ربگرێته‌وه” * سزای مه‌رگ له‌پێشدا له‌مه‌یدانه گشتییه‌كاندا جێبه‌جێ كراوه، به‌ڵام به‌تێپه‌ڕبونی كات براوه‌ته ناو ژوره داخراوه‌كانی نێو به‌ندیخانه‌كان. * جۆره‌كانی سزای مه‌رگ، به‌پێی وڵاتهكانو مێژویان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتوه. كه بریتین له لهملدان به‌شمشێر، تیرباران كردن، خستنه ناو ئاگر، لێدانی ده‌رزی ژه‌هراوی، ده‌رخوارددانی ژه‌هر، خستنه ناو ژوری غازی ژه‌هراوی، كورسی كاره‌بایی، له‌سێداره‌دان، گوله‌باران كردن. * به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌هه‌ندێ له‌وڵاتان سزای مه‌رگ بۆ كه‌سی مه‌ده‌نی سێدارهیهو بۆ عهسكهرییش گوله‌باران كردنه، جگه له‌وڵاتی چین كه بۆ هه‌ردو چینه‌كه هه‌ر گوله‌باران كردنه، هاوكات وڵاتی چین له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌یه‌كه‌م وڵاتی زۆرترین جێبه‌جێكاری سزای مه‌رگ ده‌ناسرێ. * له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش تائێستا 138 وڵات سزای له‌سێداره‌دانیان ره‌تكردۆته‌وه، به‌ڵام عێراق به‌یه‌كێك له‌و وڵاتانه ده‌ناسرێ كه زۆرترین سزای له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ ده‌كات.