له‌گرتووخانه‌كانی سلێمانی “گێچه‌ڵی سێكسی” به‌گه‌نجان ده‌كرێت
ئارا ئیبراهیم
رایده‌گه‌یه‌نێت كه لهگرتووخانكانی سلێمانیدا ئه‌شكه‌نجه‌ی جهستهییو ده‌روونی به‌ندكراوان دهدرێتو ده‌ڵێت گێچه‌ڵی سێكسیش لهگرتووخانهو بنكه‌كانی پۆلیسدا هه‌یه.
سه‌رده‌شت عه‌بدولڕه‌حمان، له‌چاوپێكه‌وتنێكی هاوڵاتیدا رایده‌گه‌یه‌نێت به‌رپرسانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بهڕاشكاویانه وتیانه ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوان ده‌ده‌ن بۆ ناچاركردنیان به‌داننان بهڕاستییهكاندا.
ساڵی رابردوو ئه‌و رێكخراوه راپۆرتێكی له‌باره‌ی پیشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌زیندانییه‌كانی سلێمانی بڵاوكردهوهو به‌پێی راپۆرته‌كه ئه‌شكه‌نجه‌ی دهروونییو جه‌سته‌یی به‌ندكراوان ده‌ده‌ن.
سه‌رده‌شت وتی”كێبڵ‌و شهقو برسیكردن‌و جنێودان‌و هێشتنه‌وه له‌ژووری ته‌نهایدا چه‌ند شێوازێكی ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانیانه”.
هاوڵاتی: وه‌ك سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ كۆتا راپۆرتان بڵاوكرده‌وه باستان له‌وه‌كرد ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پۆلیس‌و ئاسایش‌دا هه‌یه، ده‌كرێت روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بده‌یت؟
سه‌رده‌شت: ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌هاوكاری رێكخراوی سویدی (Diakonia) ئه‌نجام ده‌ده‌ین. پێشتر ته‌نها له‌ناو مه‌ركه‌زی سلێمانیدا كاره‌كانمان ده‌كرد، به‌ڵام دواتر قه‌زاو شوێنه‌كانی تریش كارمان تێدا ده‌كرد، چونكه له‌سه‌ره‌تاوه قورس بوو قه‌ناعه‌تیان پێ بكه‌ین كهسهنتهرێكی مافی مرۆڤ بچێته ناو زیندانه‌كان.
چه‌ند پارێزه‌رێك وه‌ك چاو‌دێر رۆژانه سه‌ردانی مه‌ركه‌زی پۆلیس‌و به‌ندینخانه‌ی ته‌فسیرات دهكهنو توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیان له‌گه‌ڵدایه كه‌چه‌ند شێوازێكی ئه‌شكه‌نجه‌دان هه‌بووه.
رێژه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌ناو زینداندا زۆره‌و به‌رده‌وامه، له‌ناو مه‌ركه‌زی پۆلیسه‌كان یان بهندینخانهكانو ئاسایش هه‌ر له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن، ئه‌گه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی نه‌بێت ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونییه‌و به‌چه‌نده‌ها شێوه جنێو‌و قسه‌ی ناشرینیان پێ ده‌وترێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌كلایی بووبێته‌وه ئه‌مه تاونباره یان نا.
هاوڵاتی: ئه‌نجامی راپۆرته‌كه‌تان چ راستییه‌كی ئاشكرا كرد؟
سه‌رده‌شت: له‌و راپۆرته‌دا بۆ چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ لهبنكهو گرتووخانه‌كانی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی، كه له‌ساڵی رابردوودا ئاماده‌كراوه 456 تۆمه‌تبار چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا كراوه، له‌وانه 443 یان له‌ره‌گه‌زی نێر‌و 13 یان له‌ره‌گه‌زی مێ، له‌ڕووی ده‌رونی له‌گه‌ڵ 124 راگیرا‌و چاوپێكه‌وتن كراوه، له‌كۆی 456 به‌ندكراو 113 یان ده‌ڵێن ئه‌شكه‌نجه دراون، 16یان تازه ده‌ستگیركراویان نه‌یانده‌توانی هیچ قسه‌یه‌ك بكه‌ن، 73 تۆمه‌تبار له‌كاتی ده‌ستگیركردندا ئه‌شكه‌نجه دراون، 29 له‌ناو زینداندا ئه‌شكه‌نجه دراون، 70ش له‌كاتی لێكۆَڵینهوهدا ئه‌شكه‌نجه دراون، هه‌روه‌ها 54 تۆمه‌تبار ده‌ڵێن ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی دراون 46 ئه‌شكه‌نجه‌ی دهرونیو 78 ئه‌شكه‌نجه‌ی جهستهییو ده‌رونی دراون.
هاوڵاتی: پاساوی داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان چییه بۆ ئه‌شكه‌نجه؟ ئایا ئێوه پێتانووتون بۆچی ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوه‌كان ده‌ده‌ن؟
سه‌رده‌شت: ئێمه قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، هه‌ر یه‌كه‌مجار چوینه لای به‌رپرسانی پۆلیس ئه‌و وه‌ڵامی خۆی هه‌بوو كه (له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی جینائی نییه له‌به‌رده‌ستماندا بۆیه ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ین تا دانی پێدا بنێن).
هاوڵاتی: به‌ڵام له‌ڕووی یاساییه‌وه له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا كه‌س بۆی نییه لێی بدرێت؟
سه‌رده‌شت: ئێمه به‌ڤیدیۆ چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ بهندیهكدا كرد كه له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا لێی درابوو، جله‌كانی خوێنی پێوه بووه كاتێك چووه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ر له‌ئاسایش، دادوه‌ره‌كه هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كردووه، ئێمه ده‌زانین ئه‌و ئهشكهنجهدانانه نایاساییه.
هاوڵاتی: شێوازه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كان چۆن بوون ئه‌گه‌ر روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بده‌یت؟
سه‌رده‌شت: ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كان بهكێبڵو دهستو شه‌ق هه‌یه، برسی كردن‌و جنێودان‌و دانان له‌ژووری ته‌نهادا هه‌یه، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی به‌چه‌ند به‌ندكراوێك وتراوه‌و ئاماده‌بووم له‌چاوپێكه‌وتنی به‌ندكراودا كه زیاتر گه‌نجه‌كان به‌گێچه‌ڵی سێكسی ده‌ترسێنن، ئه‌مه له‌پۆلیسی به‌رنگاربوونه‌وه (موكافهحه)و پۆلیسدا هه‌یه. له‌گه‌ڵ چه‌ند شێوازێكی تری گێچه‌ڵ به‌گه‌نجه‌كان كه توزێك به‌زه‌حمه‌ت به‌ئێمه‌ی ده‌ڵێن، ته‌نانه‌ت به‌كاره‌با ده‌یانترسێنن.
هاوڵاتی: چ چیرۆكێكت له‌لایه كاریگه‌ری له‌سه‌رت دروست كردبێت كه هه‌رگیز له‌یادت نه‌چێت؟
سه‌رده‌شت: له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی كۆمیته‌ی هنسلكی له‌هۆڵندا هات بۆ كوردستان ناوی هاری هومێڵه، كه كۆمیته‌یه‌كی گرنگی مافی مرۆڤه له‌جیهاندا، مه‌یدانی پێكه‌وه چووین بۆ گرتوخانه‌ی (ته‌فسیرات) له‌سلێمانی گهنجێمان بینی ئه‌شكه‌نجه‌درابوو كه گێچه‌ڵی سێكسی پێكرابوو زۆر كاریگه‌ری تێ‌كردم كه به‌شێوازێكی زۆر ناشرین گێچهڵهكهیان پێكردبوو كه قسه‌مان له‌گه‌ڵ كرد یه‌كسه‌ر ده‌ستی كرد بهگریانو وه‌زعی زۆر خراپ بوو هه‌موو گیانی ده‌له‌رزی، پێمان وت بهكهسوكارهكهت وتووه كه گێچه‌ڵی سێكسیان پێ كردووی، وتی “یه‌كه‌مجاره باسی شتی وا ده‌كه‌م”، ئه‌وه شتێكه هه‌رگیز له‌بیرم ناچێته‌وه. ئه‌و گه‌نجه له‌سه‌ر شتێكی زۆر به‌سیت گیرابوو، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه له‌كاتێكدابوو كه تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن دادگاوه كه‌یسه‌كه‌ی یه‌كلایی نه‌كردبۆوه كه تاوانباره یان نا.
هاوڵاتی: ئاماری بوونی ئه‌و گێچه‌ڵه سێكسییه چه‌نده؟
سه‌رده‌شت: ئه‌و ئاماره‌ی لامانه ئاماژه به‌ژماره‌ی شه‌ش كه‌س ده‌دات كه گێچه‌ڵی سێكسیان پێ كراوه، كه راگیراون‌و هه‌ریه‌كه‌یان لهشوێنێكهوهیه، هه‌موویان لهمهركهزی پۆلیس‌و گرتوخانه‌كاندا.
پێش ئه‌و راپۆرته‌مان، راگیرا‌و به‌ندكراو هه‌بووه كه گێچه‌ڵی سێكسیان پێ كراوه.
هاوڵاتی: وه‌ڵامی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ راپۆرته‌كه‌ی ئێوه چی بووه؟
سه‌رده‌شت: ئێمه له 2009وه خه‌ریكین، هه‌ستده‌كه‌ین كاریگه‌ریمان هه‌بووه، شێوازی پۆلیسه‌كان گۆڕانكاری روویداوه‌و جاری وابووه ویستویانه ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوێك بده‌ن كه وتویانه مافی مرۆڤ هات ئه‌شكه‌نجه نه‌دراوه.
هاوڵاتی: پێتوایه له‌ئێستادا ده‌زگا ئه‌منییه‌كان وشیاربوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوه‌كان ده‌ده‌ن؟
سه‌رده‌شت: ناتوانم ئه‌وه بڵێم كه وشیار بوونه‌ته‌وه‌و چیتر ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوه‌كان نادرێت، چونكه وشیاری زۆر زۆریان پێویسته له‌ڕووی مافی مرۆڤ‌و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بهندكراوهكاندا.
هاوڵاتی: تاچه‌ند ده‌زگاكانی پۆلیس كێشه‌یان هه‌یه له‌نه‌بوونی پێداویستیهكانیاندا، كه كاریگه‌ری هه‌بووبێت له‌سه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كانی به‌ندكراوه‌كان؟
سه‌رده‌شت: حكومه‌ت كه‌مته‌رخه‌مه‌و ده‌زگا پۆلیسه‌كان كێشه‌ی زۆریان هه‌یه، ته‌نانه‌ت جاری وا هه‌بووه چوینه‌ته ده‌زگایه‌كی پۆلیس له‌سه‌رما خه‌ریكبووه ره‌ق بینه‌وه، یان نانی لێ نه‌بووه بۆ ئه‌و به‌ندكراوه تا پێی بده‌ن، به‌ڕاستی ئه‌وه شوێنی مه‌ركه‌زی پۆلیس نییه، ئه‌گه‌ر سه‌یری به‌ندینخانه‌ی ته‌فسیرات بكه‌ین له 2009 ده‌ڵێن ئه‌م شوێنه چاك ده‌كه‌ین، له‌وكاته‌وه نه‌یانكردووه، پێشتر قوتابخانه بووه‌و ژووره‌كان زۆر خراپن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بووه له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه له‌سه‌ر كارمهندهكانو به‌ندكراوه‌كان.
ئه‌شكه‌نجه به‌كارده‌هێنن له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ڵێن”هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی جینائی نییه” له‌سه‌ر به‌ندكراوه‌كان.
هاوڵاتی: به‌ندكراوه‌كان به‌تۆمه‌تی جیاواز له گرتووخانه‌كان له‌ژوورێكدا پێكه‌وه داده‌نرێن، ئه‌مه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر زیندانییه‌كانی تر ده‌بێت؟
سه‌رده‌شت: ئه‌وه شتێكی زۆر خراپه، چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ به‌ندكراودا كردووه وتویه‌تی تابه‌یانی ناوێرم بخه‌وم، چونكه خه‌ڵكی تێدایه بهلهواته گیراوه، حه‌پ خۆری تێدایه، هه‌ندێك بهدكراو ده‌ڵێن”له‌وه ده‌ترسین كه حهپێكمان پێ بدهنو دواتر شتێكمان لێ بكه‌ن”.
كێشه‌ی زۆری تێدایه‌و ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره لهئهشكهنجهی تر بۆ سه‌ر به‌ندكراوه‌كان، گڵۆپی ژووره‌كان تا به‌یانی هه‌ڵده‌كرێت چونكه ده‌ترسن. چیرۆكی زۆریان له‌لایه كه ئه‌مه ئیشی حكومه‌ته چاره‌سه‌ری بكات، حكومه‌ت پێشێلی مافی مرۆڤی بهندكراوهكانو پۆلیسی كردووه‌و تائێستاش به‌رده‌وامه.