له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ١١٧٠ پێشێلكاری له‌دادگاكاندا ئه‌نجامدراوه
دانێر قه‌ره‌داغی
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا (1170) پێشلكاری له‌دادگاكاندا تۆمار كردووه و په‌رله‌مانتارێكیش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت گوێ بگرێت و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بدات، پارێزه‌رێكیش ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه كه ئه‌و پێشێلكارییانه ئاسته‌نگیان بۆ كاره‌كانی ئه‌وان دروستكردووه.
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRD له ڕاپۆرتی پێنجه‌می خۆیدا ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه‌له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا (1170) پێشێلكاری له دادگاكان‌دا تۆماركردووه ، به‌رپرسی به‌شی مافی مرۆڤی ئه‌و سه‌نته‌ره‌ش پێشێلكارییه‌كان به مه‌ترسیدار داده‌نێت.
له‌به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و ڕاپۆرته‌دا حاڵه‌ته‌كانی پێشێلكاری له دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه تۆماركراون و له‌ماوه‌ی ساڵی (2011)دا (749) حاڵه‌تی پێشێلكاری تۆماركراون له‌دژی سه‌روه‌ری یاسا‌و مافه‌كانی تۆمه‌تباران له‌قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له‌دادگاكانی هه‌رێم.
له‌ڕووی كه‌مته‌رخه‌می و گوێ پێنه‌دان له‌جێبه‌جێكردنی ڕێوشوێنه یاساییه‌كان (448) حاڵه‌ت تۆماركراون و (57) حاڵه‌تی دیكه‌شیان بریتی بووه له جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كانی دادگای لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن داموده‌زگای حكومی و پارته سیاسییه‌كان و كۆمپانیا ئه‌هلیه‌كانه‌وه ، (142)حاڵه‌تی دیكه‌شیان پێكهاتووه له‌مانه‌وه‌ی تۆمه‌تبارانی ڕاگیراو بۆ ماوه‌ی دوور و درێژی قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له‌دیاریكردنی چاره‌نووسی دادگایكردنیان .
ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی كه تۆماركراون (32)حاڵه‌تی به‌كارهێنانی توندوتیژی و ئه‌شكه‌نجه‌دان و (48)حاڵه‌تی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری یاسا و كه‌می شاره‌زایی یاسا له‌لایه‌ن دادوه‌رانی لێكۆڵینه‌وه‌و (22)حاڵه‌تی جیاجیای پێشێلكاریش هه‌بوون.
به‌شی دووه‌می پێشێلكارییه‌كانیش ، پێكهاتووه لهدهستخستنهسهر حاڵه‌ته‌كانی پێشێلكاری له‌دادگا سزاییه‌كان كه له‌ماوه‌ی ساڵی (2011)دا توانراوه (332)حاڵه‌تی پێشێلكاری تۆماربكرێت له‌سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا و مافه‌كانی مرۆڤ و تۆمه‌تباران له‌دادگا سزاییه‌كان. له‌وانه‌ش (160) حاڵه‌تیان مانه‌وه‌ی تۆمه‌تبارانی ڕاگیراو بووه له‌قۆناغی دادگایكردندا بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له چاوه‌ڕوانی ده‌رچوونی بڕیاری كۆتایی دادوه‌ر و (61) حاڵه‌تیش پێشێلكردنی مافی تۆمه‌تبار بهدیارینهكردنی پارێزه‌ر بۆیان له‌كاتی دادگاییه‌كانی كه‌تن و (20) حاڵه‌تی دیكه‌ش به به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنی دادگاكان به‌پێچه‌وانه‌ی یاسا و (62) حاڵه‌تی دره‌نگ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و (29) حاڵه‌تی هه‌مه جۆری دیكه.
به‌شــی ســــێههمی ڕاپۆرته‌كه‌ش خۆی له‌تۆماركردنی سه‌رپێچی و لادانه‌كانی دادگا مه‌ده‌نییه‌كان به‌رایی و كه‌سێتی ده‌بینێته‌وه كه له‌و به‌شه‌دا (50) حاڵه‌تی پێچكنههێنانی دادگا‌و وه‌رنه‌گرتنی داوای نوێ و نایه‌كسانی و جیاوازیكردن له‌مامه‌ڵه‌ی داوابینراوهكاندا ده‌بینێته‌وه.
لهبهشــی چــوارهمی ڕاپۆرته‌كه‌دا، (15) سه‌رپێچی له‌دادگای ته‌میزی هه‌رێم تۆمار كراوه‌و لهبهشــی پێنجــهمی ڕاپۆرته‌كه‌دا ده‌ستخراوه‌ته سه‌ر حاڵه‌ته‌كانی سه‌رپێچی و لادان له‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگا له‌فه‌رمانگه‌كانی جێبه‌جێكردن بۆ ئه‌وه‌ش (24) حاڵه‌ت وه‌رگیراوه وه‌ك نموونه كه لادان ده‌رده‌خات له‌لایه‌ن ده‌زگا حكومی و حزبیه‌كان و جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كانی دادوه‌ر .
پارێزه‌ر ( كارزان فازڵ ) به‌رپرسی به‌شی مافی مرۆڤی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRDبه هاوڵاتی ڕاگه‌یاند ” وه‌كو چۆن گله‌یی و گازنده ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن ده‌بێته‌وه ، ئێمه‌ش وه‌كو ڕێكخراوێكی تایبه‌ت له‌بواری سه‌روه‌ری یاسا ئه‌م ڕه‌خنه‌و پێشنیارانهمان هه‌بووه پێشكه‌شمان كردووه به‌شێوه‌یه‌كی ئهكادیمیانهو بهرپرسیاریتیهكهش ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و یاسا دانان”.
كارزان فازڵ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هیچ وهڵامدانهوهیهكیان بۆ ئه‌م ڕپۆرته نه‌بووه و له‌مڕووه‌وه وتی ” ئێمه نامانه‌وێت وه‌ڵامیان هه‌بێت ده‌مانه‌وێت چاره‌سه‌ری بكه‌ن”
ئه‌و به‌رپرسه‌ی به‌شی مافی مرۆڤی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدان وتیشی “دۆسیه هه‌یه ماوه‌ی 10 ساڵه له‌دادگا ماوه‌ته‌وه ، له‌كاتێكدا پێنج ساڵه فه‌رمانی گرتن هه‌یه كهحیزبێكی سیاسی وه‌ڵامی دادگا ناداته‌وه”.
له‌لای خۆیه‌وه پارێزه‌ر ( موحه‌ممه‌د مه‌عروف ) ڕوونیكرده‌وه به‌شێكی زۆری دواكه‌وتنی داواكان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌می ژماره‌ی دادوه‌ره‌كان و زۆری داواكان و وتی ” یه‌كێك له‌ئاسته‌نگه دیاره‌كان بریتیه له‌دواخستنی داواكان بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ له‌دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌شدا به‌بۆنه‌ی زۆری داوا و پهڕاوهكانهوه به‌هه‌مان شێوه ڕێوشوێنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه دوا ده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه ئه‌سته‌م بۆ ئیشی ئێمه دروست ده‌كات ، مانه‌وه‌ی خه‌ڵك زۆر له‌لێكۆڵینه‌وه‌دا هه‌ر به‌هه‌مان هۆكاره”.
له‌هه‌مان ڕووه‌وه سه‌رگوڵ فهرهداغی په‌رله‌مانتار له لیژنه‌ی مافی مرۆڤ به هاوڵاتی ڕاگه‌یاند كه ئه‌وان سه‌رسوڕمان بوون به‌بینینی ڕاپۆرته‌كه و وتی ” به‌داخه‌وه په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌تانه بكات”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ ڕایگه‌یاند ئه‌و به‌دوادا چوونانه‌ی كردوویانه هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه و وتی ” ده‌سه‌ڵات گوێ ناگرێت ئه‌م ڕاپۆرتانه وای نه‌كردووه ده‌سه‌ڵات ناچار بكات چاكسازی بكات ئه‌م پێشێلكارییانه ڕاوه‌ستێت”.
سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغی پێی وایه ئه‌م جۆره ڕاپۆرتانه سه‌ربه‌خۆبوونی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه ” چونكه به‌پێی یاسا‌و پره‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ بێت”.