له‌كوردستان چۆت ئیعتراف به‌تۆمه‌تبار ده‌كرێت؟
ئاسۆ سه‌راوی
له‌كوردستان چۆت ئیعتراف به‌تۆمه‌تبار ده‌كرێت؟
“له580 زیندانی 113یان ده‌ڵێن ئه‌شكه‌نجه‌ی جهستهییو ده‌رونی دراوین”
سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌كردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی ئاوێنه، هێشتا لێدان‌و ئازاردانی ده‌رونی بۆ دانپێدانان (ئیعترافكردن)ی تۆمه‌تبار به‌كارده‌هێنرێ، بۆیه چالاكه‌وانێكی مافی مرۆڤ پێشنیار ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه‌ی تۆمه‌تبار له‌پۆلیس‌و ئاسایش وه‌ربگیرێته‌وه، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانیش به‌و پێشنیاره خۆشحاڵه‌و ده‌ڵێت “بائێمه ته‌نها لایه‌نی جێبه‌جێكار بین”.
له‌لای پۆلیس دانی به‌تاوانه‌كه‌دا نا، به‌ڵام له‌لای دادوه‌ر نكۆڵی لێ‌كرد
به‌پێی راپۆرتێكی مه‌یدانیی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ، كه ساڵی پێشوو له‌ناو به‌ندیخانه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامیاندا، له‌كۆی 580 كه‌س، 113یان دانیان به‌وه‌دا ناوه كه له‌كاتی دانپێدانان‌و ناو زینداندا رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه‌دانی جهستهییو ده‌رونی بوونه‌ته‌وه، ئه‌و ئاماره هه‌فته‌ی پێشوو رێكخراوی ناوبراو له‌گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا له‌هۆڵی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت خستیه روو. لێكۆڵه‌رێكی داد (محقق عدلی) كه له‌گفتوگۆكه‌دا ئاماده‌بوو، گومانی له‌ڕاستیی ئه‌و ئاماره نییه، چونكه له‌كاتی كاركردنی خۆیدا له‌ساڵانی پێشوو به‌ئاسانی هه‌ستی به‌وه كردوه كه له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباردا ئه‌شكه‌نجه‌دانی ده‌رونی له‌لای هه‌ندێ به‌رپرسی پۆلیسه‌وه بوونی هه‌بووه. لێكۆڵه‌ری داد، یادگار جه‌لال ئه‌حمه‌د باس له‌ڕووداوێك ده‌كات كه ساڵانی رابردوودا روویداوه، ئه‌و گێڕایه‌وه شه‌وێك له‌گه‌ڵ دادوه‌رێك لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبارێكدا كردووه كه تاوانێكی كوشتنی ئه‌نجامداوه، ئه‌و وتی “له12ی شه‌و تا 6ی به‌یانی، لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كرد دانی به‌تاوانه‌كه‌دا نه‌نا، كه‌چی دوای ئێمه بردیانه بنكه‌یه‌كی پۆلیس هه‌ر ئه‌و رۆژه كاتژمێر 9ی به‌یانی بۆیان هێناینه‌وه دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا نابوو، دیاره ئه‌مه‌ش گومانی ته‌واوه‌تی دروست ده‌كات”. ئه‌م لێكۆڵه‌ری داد-ه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و وه‌ك خۆی هیچ كاتێك له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا ئه‌شكه‌نجه‌دانی دهرونیو جه‌سته‌یی به‌كارنه‌هێناوه، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه به‌پێی یاسا هه‌ر دانپێدانانێك له‌ژێر ئهشكهنجهداندا كرابێت، له‌ڕووی یاساییه‌وه دادوه‌ر نایكاته به‌ڵگه‌ی تاوان‌و پشتی پێنابه‌ستێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه به‌شێك له‌تۆمه‌تباره‌كان بۆ ده‌ربازبوون لهتاوانهكهیان په‌نا ده‌بنه به‌ر ئه‌وه‌ی، كه گوایه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا (ئیعتراف)یان پێكراوه، بۆ ئه‌مه‌ش باس لهنمونهیهك ده‌كات، كه هه‌ر له‌ساڵانی رابردوودا روویداوه، رووداوه‌كه‌ش به‌و جۆره‌بوو، كه‌سێك ده‌ستدرێژیی سێكسی كردۆته سه‌ر منداڵێك، دوای ئه‌وه‌ی له‌لای پۆلیس دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه، كه‌چی له‌لای دادوه‌ر نكوڵی لێكرد‌و وتویه‌تی به لێدان ئه‌و (ئیعترافه)م پێكراوه، به‌ڵام كاتێك پشكنینی پزیشكی بۆ منداڵه‌كه‌و ئه‌و كه‌سه كراوه، ده‌ركه‌وتووه كه تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه. هه‌ربۆیه یادگار ده‌ڵێت “نمونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش زۆرن، له‌كاتێكدا تاوانه‌كه‌یان كردووه، كه‌چی به‌وجۆره نكۆڵی لێده‌كه‌ن”.
ئه‌و هۆكارانه‌ی واده‌كه‌ن ئه‌شكه‌نجه‌دان هه‌بێت
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه پارێزه‌ر كارزان فازیل له‌سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه له‌كوردستاندا كۆمه‌ڵێك ماده‌ی خام هه‌یه واده‌كه‌ن ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌كاتی دانپێدانانی تۆمه‌تباردا بوونی هه‌بێت، ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كه تائێستاش بۆ ئاشكراكردنی تاوانێك پشت به‌و پرسیار‌و وه‌ڵامه ده‌به‌سترێ كه له‌كه‌سی تۆمه‌تبار ده‌كرێت، ئه‌و ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ش شتێكی ته‌قلیدییه، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا كه‌سه‌كه دان به‌تاوانه‌كه‌دا نه‌نێ، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه‌دانی ده‌رونی ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر لێشی نه‌درێ، كه له‌ڕووی یاساكانی مافی مرۆڤه‌وه هه‌ردووكی رێگه پێنه‌دراوه”. هه‌ر بۆیه ئه‌م پارێزه‌ره پێشنیاری ئه‌وه ده‌كات كه لێكۆڵینه‌وه‌ی تۆمه‌تبار له‌پۆلیس‌و ئاسایش وه‌ربگیرێته‌وه‌و بدرێته لایه‌نێكی تایبه‌تمه‌ند كه “لێكۆڵه‌ری داد”ه، ئه‌و ده‌ڵێت “با پۆلیس‌و ئاسایش ته‌نها لایه‌نی جێبه‌جێكار بن، لێكۆڵینه‌وه له‌تۆمه‌تبار بدرێته ده‌ست لێكۆڵه‌ری داد”. ئه‌و باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌گه‌ر ئه‌وه كارێكی قورسه، ده‌كرێت سه‌ره‌تا وه‌ك ئه‌زمونێك له‌قه‌زاو ناحیه‌كاندا تاقی بكرێته‌وه. ناوبراو نایشارێته‌وه كه چه‌ندین به‌رپرسی پۆلیس پشتگیری ئه‌و بۆچونه‌یان دهكهنو ده‌ڵێت “له‌كاتێكدا چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر پێشنیارێكی له‌و جۆره به‌لای زۆرێك له‌به‌رپرسانی هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه زۆر ناڕه‌وابوو، به‌ڵام ئێستا زۆرینه‌یان پشتگیریی ئه‌و پێشنیاره‌مان ده‌كه‌ن”.
پارێزه‌ر كارزان ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، هه‌ر كاتێك لێكۆڵینه‌وه‌ی تۆمه‌تبار درایه لایه‌نی تایبه‌تمه‌ندی وه‌ك لێكۆڵه‌ری داد، ده‌بێت حكومه‌تیش هاوكارییان بكات، له‌ڕووی دابینكردنی ئه‌و پێویستیانه‌ی كه ده‌بێته هۆی ئاشكراكردنی تاوان.
پۆلیس: با ئێمه ته‌نها لایه‌نی جێبه‌جێكار بین
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌و پێشنیاره‌ی پارێزه‌ر كارزان فازیل نه‌ك هه‌ر خۆشحاڵه، به‌ڵكو تكاش ده‌كات كه هه‌رچی زووه لێكۆڵینه‌وه‌ی تۆمه‌تباران له‌وان وه‌ربگیرێته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێت “با ئێمه ته‌نها لایه‌نی جێبه‌جێكار بین”.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ره‌تیشی ده‌كاته‌وه كه له‌ئێستادا ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌لای ئه‌وان بوونی مابێت، چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت “وه‌زاره‌تی ناوخۆ چه‌ندین جار به نوسراو ئه‌شكه‌نجه‌دانی جهستهییو ده‌رونی قه‌ده‌غه كردووه”. ئه‌م به‌رپرسه‌ی پۆلیس ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه هه‌ندێجار كه ده‌چن بۆ گرتنی تۆمه‌تبارێك ده‌شێ ئه‌و تۆمه‌تباره په‌لاماری پۆلیس یان هه‌وڵی راكرن بدات، له‌و كاته‌شدا ئه‌گه‌ر شوێنێكی رووشا یان برینداربوو ده‌یكاته به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه لێیدراوه، “له‌كاتێكدا به‌وجۆره نییه، باشه ئه‌ی ئێمه ئه‌گه‌ر بچین بۆ گرتنی تۆمهتبارێكو له‌ده‌ستمان رابكات، ئه‌ی ئه‌و كاته خه‌ڵكی چیمان پێده‌ڵێت؟، جگه‌له‌وه به‌به‌رده‌وام به‌شێك له‌تۆمه‌تباره‌كان بۆ ده‌ربازبوون له‌و تاوانه‌ی كردویانه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئه‌وه‌ی كه بڵێن پۆلیس لێیداوین”.
“ئیعترافكردنێك به كلكه ماسیحه”
شه‌وێك دوو تۆمه‌تبار ده‌برێنه بنكه‌یه‌كی پۆلیس له‌سلێمانی، بۆ رۆژی دوایی له‌لای به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌كه سكاڵای ئه‌وه ده‌كه‌ن مفهوهزێك به‌پارچه ئاسنێك لێیداون، مفهوهزهكهش نكوڵی لێده‌كات‌و ده‌ڵێت “ته‌نها به‌كلكه ماسیحه لێمداون”. تۆمه‌تباره‌كانیش جه‌خت له‌قسه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر لێكۆڵینه‌وه ده‌كات، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت قسه‌ی هه‌ردوولایان راسته، چونكه كلكه ماسیحهكه له‌جیاتی دار، ئاسن بووه. لێكۆڵه‌رێكی داد باسی له‌و رووداوه كرد.