سیستمی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان پێویستیی به گۆڕانی ریشه‌یی هه‌یه
ڕاوێژ كامه‌ران
هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی شاری سلێمانی، پاشئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كدا ده‌بێته كێشه‌یان، بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ی په‌ناده‌باته به‌ردادگا‌و داوای قه‌ره‌بووده‌كات، به‌ڵام له دادگا بێنه‌وبه‌رده‌یه‌كی زۆری پێدكه‌ن‌و پاش خه‌رجكردنی بڕه‌پاره‌یه‌كی نزیك له‌وبڕه‌ی كه داوایكردبوو پێی قه‌ره‌بووبكرێته‌وه، ئینجا كێشه‌كه‌ی یه‌كلاییكرایه‌وه…
محه‌مه‌د جه‌بار، كه دانیشتووی یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانییه، له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه كه كاری له گه‌ڕه‌كه‌كه‌یاندا كردووه تووشی زیانێكی زۆر ده‌بێت، ئه‌و له‌سه‌ره‌تادا داوا له كۆمپانیاكه ده‌كات كه قه‌ره‌بووی بكه‌نه‌وه‌و داوای بڕێك پاره ده‌كات، به‌ڵام كۆمپانیاكه زۆر له‌وه كه‌متری بۆ پێشنیارده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه محه‌مه‌د په‌نا بۆ دادگا ده‌بات‌و له‌وێ سكاڵا له‌سه‌ر كۆمپانیاكه تۆمارده‌كات.
هه‌رچه‌نده داواكه ده‌باته‌وه‌و ئه‌وه‌ش به خاڵێكی دڵخۆشكه‌ر ده‌زانێت، به‌ڵام محه‌مه‌د پێیوایه كه بردنه‌وه‌كه‌ی به تامی دۆڕاندن بووه، چونكه ئه‌و هێنده‌ی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی له كۆمپانیاكه‌ی داواكردبوو، له پارێزه‌ر‌و كاری رۆتینیاتی دادگادا سه‌رفكردووه. محه‌مه‌د ده‌یوت: “دادپه‌روه‌ری وه‌ك میوه وایه، ده‌بێت له‌كاتی خۆیدا بسه‌نرێت، چونكه ئه‌گه‌ر زووتر لێیبكه‌یته‌وه كاڵده‌بێت‌و ئه‌گه‌ر دره‌نگتریش بوو ده‌گه‌نێت”. محه‌مه‌د وایده‌بینێت كه ئه‌گه‌ر كێشه‌كان به‌مشێوه‌یه له دادگادا یه‌كلاییبكرێنه‌وه ئه‌وا خه‌ڵكێكی زۆر پشت له دادگاكان ده‌كه‌ن‌و هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ڕێگه‌ی دیكه‌وه كێشه‌كانیان یه‌كلاییبكه‌نه‌وه.
ئه‌وانه‌ی رووده‌كه‌نه دادگا‌و ته‌نانه‌ت كارمه‌ندانی ناو دادگاكانیش به دادوه‌ر‌و پارێزه‌ر‌و شاره‌زایانی یاساییه‌وه، جه‌خت له‌و قسانه‌ی محه‌مه‌د ده‌كه‌نه‌وه‌و پێیانوایه كه سیستمی دادوه‌ریی له هه‌رێمی كوردستان سیستمێكی زۆر ئێكسپایه‌ره‌و پێویستی به گۆڕینێكی ریشه‌یی هه‌یه.
حاكم خدر محمد، دادوه‌ری دادگای به‌رایی له سلێمانی، جه‌ختی له‌و قسانه‌ی سه‌ره‌وه كرده‌وه،و هێماشی بۆ ئه‌وه كرد كه ئێستا هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌و سیستمه له‌ئارادایه، وه‌ك ئه‌و باسیكرد له‌ئێستادا له باڵه‌خانه نوێیه‌كه‌ی دادگای سلێمانییدا تۆڕێكی نێتۆڕك دانراوه كه ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كاری دادگا ئاسانتربێت، به‌مه‌ش وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتییان ئاسانده‌بێت.
له ئێستادا دادگاكانی هه‌رێم چه‌ندین كاری هاوڵاتییان به‌ڕێده‌كه‌ن‌و چه‌ندین كێشه‌ش روو له‌و دادگایانه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها چه‌ندین مامه‌ڵه‌ی وه‌كو ماره‌بڕین‌و ته‌ڵاق‌و له‌دایكبوون‌و وه‌فاتنامه‌و دابه‌شكردنی میراتیی‌و له‌جیاتی دانان‌و سكاڵاكان ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی پلاندانانیش له‌ساڵی رابڕدوودا له دادگاكانی پارێزگای هه‌ولێر 30711 مامه‌ڵه‌ی جۆراوجۆر‌و له دادگاكانی پارێزگای سلێمانی 34409 مامه‌ڵه‌و له پارێزگای دهۆك 21076 مامه‌ڵه ئه‌نجامدراوه.
به‌پێی وته‌ی یاساناس‌و دادوه‌ره‌كان سیستمی دادوه‌ری له كوردستاندا له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای ئینگلیزیی‌و فه‌ره‌نسی ده‌ڕوات، ئه‌وه‌شی كه كێشه‌یه به لای یاساناسه‌كانه‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م سیستمه سه‌ر به وه‌زاره‌تی داده‌و وه‌زاره‌تی دادیش سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه، ئه‌مه‌ش به‌وته‌ی ئه‌وان له سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی كه‌مده‌كاته‌وه.
د. سامان فه‌وزی ــ مامۆستا له زانكۆی سلێمانی، پێیوایه یه‌كێك له كێشه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆنه‌بوونیانه، هه‌چه‌نده ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه له بواری دادوه‌رییدا هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه رۆیشتووه. به‌ڵام هێشتا به‌ربه‌ستی زۆر هه‌ن له كاراكردنی ته‌واوی سیستمه‌كه‌دا، د. سامان ده‌یوت: “له كوردستاندا شتێك نه‌بووه به‌ناوی دادگای ئیدارییه‌وه، له‌ئێستادا هه‌لی باش هه‌یه بۆ دروستبوونی ئه‌م دادگایه، تا كاتێك هاوڵاتییه‌كی ساده داوای دژ به ئیداره‌و حكومه‌ت ده‌بێت دادگا لێیوه‌ربگرێت‌و به‌دواداچوونی بۆبكات، پێویستیشه بۆ زیاتر پێشخستنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و به‌تایبه‌تیش ئه‌كتیڤكردنی داواكاریی گشتی كۆنفرانس‌و وۆركشۆپی تایبه‌ت ببه‌سترێت‌و به‌ره‌وپێشببرێن”.
د. سامان فه‌وزی پێیوایه كه له رابردوودا ده‌سه‌ڵاتی حزبی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دیار له دادگاكان‌دا هه‌بووه، ته‌نانه‌ت دادوه‌ره‌كانیش له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه دیاریده‌كران، به‌ڵام له‌ئێستادا ده‌ستی حزب به‌شێوه‌یه‌كی باش له‌دادگاكان كشاوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده به‌وته‌ی ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه به‌ته‌واوه‌تیی بنه‌بڕنه‌كراوه‌و ده‌بێت هه‌وڵی نه‌هێشتنی بدرێت.
به‌ڕای ئه‌م دكتۆره دواكه‌وتنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتییان له دادگاكانی كوردستاندا، یه‌كێكه له سه‌ره‌كییترین كێشه‌كانی به‌رده‌م سیستمی دادوه‌ری، پێشیوایه كه بۆ هاوڵاتیان گرنگ ئه‌وه نییه كه مافه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه، به‌ڵكو له‌كاتی خۆیدا وه‌رگرتنه‌وه‌ی ماف به‌شێكه له سه‌ندنه‌وه‌ی مافی هاوڵاتی.
به‌شێك له‌وانه‌ی له دادگاكان‌دا كارده‌كه‌ن جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و رۆتینیاته‌ی له‌ناو دادگاكان‌دا هه‌یه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان پشت له دادگاكان بكه‌ن‌و به‌ڕێگه‌ی دیكه كێشه‌كانیان یه‌كلاییبكه‌نه‌وه.
د. سامان فه‌وزی جه‌خت له‌م خاڵه ده‌كاته‌وه‌و ده‌شیوت: “له‌مڕۆدا وایلێهاتوه خه‌ڵكانێكی زۆر مافه‌كانی خۆیان وه‌رناگرنه‌وه، چونكه ده‌زانن له دادگادا زۆر دواده‌كه‌وێت‌و ناتوانن له‌كاتی خۆیدا مافه‌كانیان وه‌ربگرن، بۆیه په‌ناده‌به‌نه به‌ر چاره‌سه‌ری خێڵه‌كیی‌و عه‌شایه‌ری، هه‌رچه‌نده هه‌وڵدراوه كه هیچ داوایه‌كی دادگا شه‌ش مانگ تێنه‌په‌ڕێنێت، به‌ڵام زه‌حمه‌ته زۆرێك له دادگاكان له‌كاتی خۆیدا كاره‌كانیان ته‌واوبكه‌ن، بۆیه گرنگترین خاڵ كه ده‌بێت له سیستمی دادگایدا چاره‌سه‌ربكرێت ئه‌م نه‌خۆشییه كوشنده‌یه‌یه كه مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان زۆر دواده‌كه‌وێت بۆیه ده‌بێت به‌زووترین كات چاره‌سه‌ربكرێت”.
پارێزه‌ر ئارام جه‌مال، هۆكاری دواكه‌وتنی مامه‌ڵه‌كان به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خووگرتنی هاوڵاتیان به چه‌ند پارێزه‌رێكی دیاریكراوه‌وه، ئه‌و پێیوایه كه له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی له دادگادا ژماره‌یه‌كی كه‌م دادوه‌ر هه‌یه، به‌هه‌مانشێوه ژماره‌ی پارێزه‌رانیش كه‌مه، چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌یوت: “خه‌ڵك به چه‌ند پارێزه‌رێكی ناوداره‌وه گرتوویانه‌و زۆربه‌ی زۆری پارێزه‌ره گه‌نجه‌كانیش بێكارن، پارێزه‌ر هه‌یه له یه‌ككاتدا ده دۆسیه‌ی هاوڵاتی لایه، هه‌ربۆیه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م دۆسیانه دواده‌كه‌ون‌و كاری هاوڵاتیانیش رایینابێت”.
هه‌رچه‌نده به پێی كارنامه‌ی كابینه‌ی شه‌شه‌م یه‌كێك له خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی كاركردنیان، گۆڕینی سیستمه‌ی دادوه‌رییه له‌كوردستاندا، به‌ڵام حاكم شێخ له‌تیف ــ دادوه‌ر له دادگای سلێمانی گه‌شبین نییه به ئه‌گه‌ری گۆڕانی سیستمی دادوه‌ری له‌م كابینه‌یه‌دا، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌و هێمای بۆ ده‌كرد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی ناله‌باری كوردستان رێگه به كارێكی له‌وجۆره نادات.
حاكم شێخ له‌تیف جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته په‌رله‌مان له یاساكانی خۆی بپرسیته‌وه‌و نه‌هێڵێت یاسای سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كه خۆی ده‌ریكردوه‌و “هێشتا مه‌ره‌كه‌به‌كه‌ی وشكنه‌بووه‌ته‌وه” پێشێلبكرێت، چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌یوت هه‌تا كورد نه‌بێته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتیكی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆو ئازا‌و ئه‌كتیڤ ناتوانێت هه‌رێمێكی یاسایی‌و دامه‌زراوه‌یی دروستبكات.
ئه‌م دادوه‌ره له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی كاروباری هاوڵاتیانه‌وه له دادگاكانی كوردستاندا ئاماژه به‌و میكانیزمانه ده‌كات كه ئه‌وان كاریپێده‌كه‌ن‌و بوونه‌ته هۆكاری ئه‌و دواكه‌وتنه، ئه‌و هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و میكانیزمانه‌ی ئه‌وان كاریانپێده‌كه‌ن وه‌كو فایلی كێشه‌كان‌و فایلی كاغه‌زیی هی په‌نجاساڵ له‌مه‌وپێشه، حاكم شێخ له‌تیف ده‌یوت: “پیویسته ئه‌م سیسته‌مه گۆڕانی به‌سه‌ردابێت‌و بكرێته سیستمێكی كۆمپیوته‌ری”.
یه‌كێكی دیكه له‌و كێشانه‌ی كه رووبه‌ڕووی كارمه‌ندانی دادگاكانی كوردستان بووه‌ته‌وه چۆنیه‌تی كار راپه‌ڕاندنه له دادگاكان‌دا، حاكم شێخ له‌تیف له‌و ڕووه‌وه باسی ئه‌وه‌ی كرد كه “من وه‌كو سه‌رۆكی دادگای نه‌وجه‌وانان به‌ڕێوبه‌ری كارگێڕی دادگاكه‌شم، رۆژانه چه‌ندین شتی ئیداریش ئیمزاده‌كه‌م، رۆژانه سكاڵای خه‌ڵك ده‌بینم‌و مۆڵه‌ت ده‌ده‌م به فه‌رمانبه‌ره‌كان‌و كاروباری رۆژانه‌ی فه‌رمانگه‌كه‌ش راییده‌كه‌م وه‌كو داواكردنی دابینكردنی قه‌رتاسیه‌و پێداویستییه‌كان‌و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی رۆژانه دێته‌ڕێمان، له‌كاتێكدا ده‌بێت به‌ڕێوبه‌ری كارگێڕی هه‌بێت بۆ ئه‌م كارانه، له‌كاتێكدا ده‌بێت من ته‌نها كاری سكاڵاكان یان داواكان بكه‌م”.
یه‌كێكی دیكه له هۆكاری دواكه‌وتنی كاره‌كان كه‌می ژماره‌ی دادوه‌ر‌و دادگاكانه له هه‌رێمی كوردستاندا، به‌پێی وته‌ی حاكم شێخ ساڵی 1950دا سلێمانی یه‌ك دادگای تاوانه‌كان هه‌بووه‌و له‌و كاته‌شدا ئه‌م شاره سه‌د هه‌زار كه‌سی تێدا نه‌ژیاوه، به‌ڵام له‌ئێستادا نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌سه، به‌ڵام ته‌نها یه‌ك دادگای تاوان هه‌یه، له‌كاتێكدا به وته‌ی ئه‌و حاكمه ده‌بوو له هه‌موو قه‌زاكاندا دادگایه‌ك هه‌بوایه، شێخ له‌تیف ده‌شیوت: “له‌ناو سلێمانییدا چوار یان پێنج دادگای لێكۆڵینه‌وه هه‌یه، كه ده‌بوو لانیكه‌م په‌نجا دادگای لێكۆڵینه‌وه هه‌بوایه”.
راوێژ كامه‌ران، رۆژنامه‌وانی (چاوی خه‌ڵك) له سلێمانی