سستی دادگاكان له‌كۆتایهێنان به‌دۆسییه‌كان، وایكردووه خه‌ڵكی له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان كێشه‌كان یه‌كلابكه‌نه‌وه
ڕاوێژ كامه‌ران ــ راپۆرتی مه‌یدانی
خاوی دادگاكان له‌ئیجرائاتكردن‌و كۆتاییهێنان به‌دۆسیه‌كان، وایكردووه كه خه‌ڵكی خۆیان له‌بری دادگاكان ئیجرائات له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌كاندا بكه‌ن، به‌رای مافناسانیش په‌یڕه‌وكردنی دادپه‌روه‌ری ته‌نها ئه‌وه‌نییه كه ماف بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ مافخوراو، به‌ڵكو مه‌رجه له‌كاتی خۆیدا مافه بگه‌ڕێندرێته‌وه، په‌رله‌مانتارێكیش ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات كه خاوی ئیجرائاتی دادگاكان وایكردووه له‌زیندانییه‌كاندا خه‌ڵكی به‌به‌ساڵ بمێننه‌وه له‌چاوه‌ڕوانی یه‌كلابوونه‌وه‌ی دۆسییه‌كانیان.
سیستمی دادوه‌ری جگه له‌وه‌ی به‌ده‌سه‌ڵاتی سێیه‌م داده‌نرێت، گرنگیه‌كی زۆری له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا هه‌یه‌و كۆڵه‌كه‌یه‌كی بنه‌ڕیتییه بۆئه‌وه‌ی پاراستنی مافی تاكه‌كان، به‌ڵام له‌كوردستان به‌هۆی خاوی له‌یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسییه‌كاندا هه‌ندێكجار هاوڵاتیان خۆیان كێشه‌كانیان یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی زیاتری لێكه‌وتووه‌وته‌وه.
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ، كه رێكخراوێكی ناوخۆییه‌و له‌بواری گه‌شه‌سه‌ندنی مافه‌كانی مرۆڤ‌و دیموكراسیدا كارده‌كات له‌دوا راپۆرتیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه له‌ساڵی 2009دا له‌هه‌رێمی كوردستاندا 712 حاڵه‌تی پێشێلكاریی‌و لادان له‌دژی مافه‌كانی مرۆڤ‌و یاسا تۆماركراون. به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و راپۆرته یه‌كێك له‌پێشێلكارییه یاساییه‌كان بریتیه له‌دواكه‌وتنی دادگاییكردنه‌كان‌و مانه‌وه‌ی زۆری تۆمه‌تباران له‌چاوه‌ڕوانییدا.
هاوڵاتیانیش نیگه‌رانن له‌وه‌ی كاتێك سكاڵاكانیان ده‌به‌نه دادگاكان به‌خاوی ئیجرائات ده‌كرێت، توانا جه‌لال، ته‌مه‌ن 27 ساڵ، وه‌ك خۆی باسیده‌كات له‌گه‌ڵ هاوڕیه‌كیدا دوكانێكیان به‌هاوبه‌شی داناوه، به‌ڵام هاوڕێكه‌ی پاره‌ی لێ بردووه، تواناش سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركردووه له‌دادگا، ده‌یوت: “له دادگا بێنه‌وه برده‌ی دنیایان پێكردین، بۆیه منیش به‌ناچاری له‌دادگا له‌شه‌ریكه‌كه‌م خۆشبوم‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا به‌پاره‌یه‌كی زۆر كه‌متر له‌وه‌ی كه حه‌قی خۆم بوو سوڵحمانكرد”.
درێژه‌كێشان‌و بێنه‌و بڕۆی دادگاكان وای له‌خه‌ڵك كردووه كه راسته‌وخۆ خۆیان ئیجرائات بكه‌ن له‌كاتی روودانی كێشه‌كاندا، ئه‌وه‌بوو له‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڕه‌كی كانی گۆمه‌ی شاری سلێمانی گرته‌یه‌ك له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه بڵاوبویه‌وه، كه تیادا له‌سێ كه‌س ده‌درێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه تۆمه‌تبارن به‌ده‌سدرێژی، یه‌كێك له‌وكه‌سانه‌ی كه به‌شداربووه له‌لێدانی ئه‌و سێ كه‌سه‌دا، باس له‌وه‌ده‌كات كه یاسا له‌كوردستاندا به‌خاوی جێبه‌جێده‌كرێت، بۆیه خۆیان هه‌ستاون به‌ئیجرائاتكردن‌و ده‌یوت: “هه‌ندێكجار یاسا هیچ ناڵێت‌و دواتر به‌كه‌فاله‌ت كاره‌كه به‌رێده‌كات”.
به‌رای مافناسان، په‌یڕه‌وكردنی دادپه‌روه‌ری ته‌نها ئه‌وه‌نییه كه هاوڵاتییه‌ك مافخوراو مافه‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه، به‌ڵكو مه‌رجه له‌كاتی خۆیدا ئه‌و مافه‌ی بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه، هێمن كه‌مال ـ پارێزه‌ر له‌سلێمانی، گرنگی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماف له‌كاتی خۆیدا له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه دواكه‌وتنی مامه‌ڵه‌كان له‌دادگا ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی كێشه بۆ خه‌ڵك، “بۆیه په‌ناده‌به‌نه به‌ر چاره‌سه‌ری خێڵه‌كی‌و عه‌شایه‌ری، هه‌رچه‌نده هه‌وڵدراوه كه هیچ داوایه‌كی دادگا زیاتر له‌شه‌ش مانگ نه‌خایه‌نێت، به‌ڵام زه‌حمه‌ته زۆرێك له‌دادگاكان له‌كاتی خۆیدا كاره‌كانیان ته‌واو بكه‌ن”، ئه‌و پارێزه‌ره دواكه‌وتنی كێشه‌كان له‌دادگادا به‌نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ی ناو دادگا له‌قه‌ڵه‌مده‌دات‌و پێوایه ده‌بێت به‌زورترین كات چاره‌سه‌ربكرێت.
به‌رای هه‌ندێك له‌په‌رله‌مانتاران كه‌می هۆشیاری یاسایی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی په‌نانه‌بردنه به‌ر یاسا، گۆران ئازاد ـ ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه كه وشیاری یاسایی له‌ناوخه‌ڵكدا كه‌مه‌و باسله‌وه‌شده‌كات كه رۆتینیاتێكی زۆر له‌دادگاكاندا هه‌یه‌و بابه‌ته‌كان دره‌نگ یه‌كلاده‌بنه‌وه، “بۆیه زۆر كه‌س كه شكات له‌كه‌سێك ده‌كات له‌دادگا، به‌هۆی بێنه‌و بڕۆی زۆری دادگاكانه‌وه، خۆی په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و ده‌ڵێت كاكه‌گیان حه‌قه‌كه‌م ناوێت به‌س وازم لێبێن”.
گۆران ئازاد، ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات كه ژماره‌ی دادگا‌و دادوه‌ره‌كانیش زۆر كه‌من‌و ده‌یوت: “سه‌ردانی زندانییه‌كانم كردووه‌و خه‌ڵكی تیایه به‌شه‌ش مانگ‌و به‌ساڵ له‌زیندان ته‌وقیفبووه‌و دۆسیه‌كه‌ی یه‌كلانه‌بۆته‌وه، هه‌ربۆیه خه‌ڵك وایلێهاتووه بیر له‌ڕێگه‌ی دیكه ده‌كاته‌وه”.
خاوی یه‌كلابوونه‌وه‌ی سكاڵا له‌ناو دادگاكان وایكردووه به‌سوڵحی عه‌شایه‌ریه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن‌و ئه‌وه‌ش به‌مه‌ترسی ناوده‌برێت، عه‌بدوڵا عه‌لی ـ پارێزه‌ر، مه‌ترسی ئه‌وه‌ش له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه ده‌بێته‌هۆی ده‌ربازبوونی چه‌ندین تاوانبار له‌حوكمی دادگا، بۆیه ده‌یوت: “ئه‌گه‌ر داواكار داواكه‌ی كێشایه‌وه ئیتر نابێت دادگا دۆسیه‌كه ڕاوه‌ستێنێت، به‌ڵكو ده‌بێت داواكاری گشتی وه‌ك لایه‌نێكی دۆسیه‌كه‌و داكۆكیكار له‌مافی كۆمه‌ڵ دۆسیه‌كه له‌ئه‌ستۆبگرێت، به‌و پێیه‌ی سزانه‌دانی تاوانبار پشتگیریده‌كات بۆ دووباره پێشێلكردنه‌وه‌ی مافه‌كان”.
له‌ژماره 255ی ئاوێنه رۆژی 28/12/2010 وه‌رگیراوه