سته‌م له بیری فه‌لسه‌فیدا
نووسین و وه‌رگێرانی:
د. ته‌ها عومه‌ر رشید
یه‌كه‌م/ ئه‌خلاق و سته‌م
خاڵێكی بنه‌ڕه‌تی كه لێره‌دا پێویسته ئاماژه‌ی پێبده‌ین، بریتیه له په‌یوه‌ندی به‌تینی نێوان سته‌م و فه‌لسه‌فه، چونكه فه‌لسه‌فه له روانگه‌ی وروژاندنی چه‌ندین پرسیاره‌وه له‌گه‌ڵ سته‌مپه‌یوه‌ندی هه‌یه، وه‌كو : ناڕه‌وایی سته‌م و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر شێواندنی ژیانی سیاسی و رۆحی مرۆڤ، چونكه فه‌لسه‌فه‌له ئازادیه‌كدا ده‌ژی كه سته‌م رێگره له‌و ئازادیه(1(. بۆیه ده‌بینین كه فه‌یله‌سوفان له سه‌رده‌می یۆنانه‌وه گرنگیان داوه به سته‌م و (دژه‌كه‌ی دادپه‌روه‌ری( ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی شێوه جۆراوجۆره‌كانی سته‌م، له چوارچێوه‌ی سیستمه كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسیه جیاوازه‌كاندا .به‌ڵام ئه‌م گه‌ڕان و به‌دواداچوونه له میانه‌ی هه‌ندێ بیروڕای پچڕپچڕو بڵاوبووه‌وه لای ئه‌م فه‌یله‌سوفانه، ده‌رباره‌ی سته‌م و ملكه‌چی بۆ سته‌م..هتد . بۆیه تیۆرێك نییه تایبه‌ت به سته‌م.
فه‌یله‌سوفان به شیچوه‌یه‌كی گشتگیر سه‌یری واقعی ژیانیان كردووه، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا خه‌سلچه‌تێكی فه‌لسه‌فه‌یه، نه‌ك ته‌نها سه‌یری بوارێكی دیاریكراویان كرد بێت .
له لایه‌كیدیكه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كی به‌تین هه‌یه له نێوان فه‌لسه‌فه‌و ئه‌خلاقدا ، چونكه پرسیاركردن له‌سه‌ر به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان و چاكه‌ی مرۆڤ له بنه‌ڕه‌تدا پرسی فه‌لسه‌فیین، كه‌له‌سه‌ر ئه‌و به‌ها ئه‌خلاقیانه‌وه، هه‌ندێ بنه‌مای یاسایی پره‌نسیپی مافه‌كانی مرۆڤ بنیاتده‌نرێت (2).
لێره‌دا ده‌پرسین، ئه‌خلاق چییه، گرنگیه‌كه‌ی چییه؟ پێداویستی بۆ ئه‌خلاق چییه، وه شوێنگه‌ی سته‌م له كوێی ئه‌خلاقدایه؟
ئه‌خلاق بریتیه له كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپ و به‌هاو بنه‌مای گشتی بۆ ئاراسته‌كردنی ره‌وشی مرۆڤ له‌ناو كۆمه‌ڵدا ، به‌ره‌و به‌دیهێنانی ئه‌وه‌ی كه له بڕوادایه باشه‌و وه دووركه‌وتنوه له‌وه‌ی كه‌وا ده‌بینرێت خراپه، ئامانجی ئه‌خلاقیش بریتیه له باشكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان مرۆڤه‌كان (3(. ئه‌خلاق له‌سه‌ر ئیراده‌ی چاكه‌خوازییه‌وه بنیاتده‌نرێت، ئیراده‌ی چاكه‌خوازیش مه‌رج و هۆی به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانه . ئه‌م خه‌سڵه‌تی چاكه‌خوازیه‌ش له خودی ئیراده‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات ، نه‌ك له شتێكی ده‌ره‌وه‌ی ئیراده. هه‌روه‌ها ئه‌م ئیراده‌یه له هه‌موو كرده‌كانیدا به عه‌قڵی پوخت پشتگیره، عه‌قڵێك كه خاڵییه له ئاره‌زوو، واتا عه‌قڵ وا له ئیراده ده‌كات، كه ئیراده‌یه‌كی چاكه‌خواز بێت (4( . به‌ڵام (اسبینوزا( پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی قوتابخانه فه‌لسه‌فیه‌كان ره‌خنه له بیرۆكه‌ی ئازادی ئیراده و دروستكردنی بنه‌مای ئه‌خلاقی له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی ئیراده ده‌گرێت، ئه‌م لایوایه ئازادی ئیراده جگه‌له وه‌هم هیچی تر نییه ، چونكه (اسبینوزا( ئازادی ده‌به‌ستێته‌وه به پێداویستیه ناوه‌كیه‌كانه‌وه “اچروره الباگنه” واتا به رای ئه‌م ئازادی له كاتێكدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه هۆكارێكی ده‌ره‌كی مرۆڤ ناچار بكات یان ره‌وشی مرۆڤ گونجاو بێت له‌گه‌ڵ پێداویستیه ناوه‌كیه سروشتیه‌كان (5( ئیراده‌ی چاكه‌خوازی ئه‌خلاقی خۆی به‌سه‌ر دیژدانی مرۆڤدا ده‌سه‌پێنێت، چونكه ئه‌م ئیراده‌یه له خودی خۆیدا چاكه‌خوازه، هه‌روه‌ها ئه‌م ئیرۆاده‌یه به مه‌عریفه‌ی عه‌قڵی پشتده‌به‌ستێت نه‌ك به سۆز، چونكه چاكه‌ی ئه‌خلاقی چاكه‌یه‌كه له خودی خۆیدا (6( . ئه‌م بڕوایه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ “كانت” چونكه به رای ئه‌م عه‌قڵ توانای جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ره‌وشانه‌ی هه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئه‌خلاق ده‌گونجێت یاخود ناگونجێت (7(. هه‌روه‌ها به رای ئه‌م لێكۆڵینه‌وه له یاسای ئه‌خلاقی ، كه سه‌رچاوه‌ی مافه ئه‌خلاقیه‌كانه له بواری فه‌لسه‌فه‌دا ده‌بێت نه‌ك بوارێكی تر (8( .
به رای ئێمه گه‌وهه‌ری ئه‌خلاق یاخود ناوه‌رۆكی پره‌نسیپه ئه‌خلاقیه‌كان بریتیه له جیاكردنه‌وه‌ی چاكه و خراپه یان دادپه‌روه‌ری و سته‌م ، وه كاركدن بۆ به‌دیهێنانی چاكه‌و دادپه‌روه‌ری به واتای به‌دیهێنانی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه سودی مرۆڤی تیایه له رووی پاراستنی كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تییه‌وه (9(.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به گرنگی و پێویستی تێڕامانی ئه‌خلاقی ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی مرۆڤ، چونكه رۆژانه مرۆڤه‌كانده‌كه‌ونه به‌رده‌م هه‌ڵوێستی ئه‌خلاقی له‌سه‌ر ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه‌سانی تر، كه ئه‌م ره‌وشانه چاره‌سه‌ری ده‌ستبه‌جێ و هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر ده‌درێت له‌م رووه‌وه په‌یڕه‌وكردنی بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كان ده‌بێته هۆی به‌دیهێنانی سیستمێكی میسالی بۆ ژیان (10( . كانت پێویستی تێڕامانی ئه‌خلاقی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ دوو هۆ :
1- تێڕامان پێویسته بۆ ده‌رخستنی سه‌رچاوه‌ی پره‌نسیپه كرداریه‌كان، كه ئه‌مانه شوێنگه‌یه‌كی گرنگیان هه‌یه له عه‌قڵی مرۆڤدا .
2- كرده‌ی ئه‌خلاقی دووچاری زڕاندن ده‌بێت، چونكه زۆر كات هه‌ندێ پره‌نسیپ دروست ده‌بن، كه نامۆن به ئه‌خلاق و پێچه‌وانه‌ی یاسای ئه‌خلاقین (11( .
به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان، تایبه‌ت نین به كۆمه‌ڵگایه‌كی دیاریكراو ، به‌ڵكو له هه‌موو كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كاندا هه‌یه، سه‌ره‌تایی بێت یان كۆمه‌ڵگای پێشكه‌وتوو و شارستانی ، ئه‌م به‌هایانه ئاماژه‌ی وویست و هیوای مرۆڤانه‌ن له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا بێت (12( .
سه‌ره‌ڕای به مێژوویی بوونی به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان، گێڕانه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌م به‌هایانه بۆ جیهانێكی چنراو به دادپه‌روه‌ریو چاكه‌و ئیستاتیكا، بنه‌مایه‌كی گشتی و گشتگیر بۆ ئه‌و به‌ها مرۆییانه‌ی كه پێویسته رێزیان لێبگیرێت ، دروستده‌كات (13(.
به‌ڵام لای سۆفستائیه‌كان مه‌عریفه‌ی مرۆڤ له هه‌موو بارێكدا هه‌ر به دیاریكراوی ده‌مێنێته‌وه، چونكه مرۆڤ ته‌نها به هه‌سته‌كانی شته‌كان ده‌رك پێده‌كات ، به‌ڵام به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان خه‌سڵه‌تێكی رێژه‌ییان هه‌یه‌و له كاتێكه‌وه بۆ كاتێكی تر‌و له كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر ده‌گۆڕێن . بلرودۆخه مێژووییه‌كان واتا‌و ئاماژه‌ی جیاواز جیاواز به‌م به‌ها ئه‌خلاقیانه ده‌به‌خشن (14( .
به رای ئێمه ، سه‌ره‌ڕای خه‌سڵه‌تی رێژه‌یی به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان ، ئه‌وا ئه‌م خه‌سڵه‌ته پێچه‌وانه نییه له‌گه‌ڵ بڕوابوون به بوونی بنه‌مای ئه‌خلاقی هاوبه‌ش له هه‌موو كۆمه‌ڵگاكاندا ، كه په‌یوه‌ستن به به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤ و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی عه‌قڵانیه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و له كۆمه‌ڵگاو سه‌رده‌مه جیاوازه‌كانیش داكۆكیان لێده‌كرێت و په‌یڕه‌و ده‌كرێن (15(.
بۆه سته‌م له تێڕوانینی ئه‌خلاقیه‌وه وه‌ك كرده‌یه‌كی نا ئه‌خلاقی ده‌رده‌كه‌وێت چونكه دادپه‌روه‌ری وه‌ك بابه‌تێكی ئه‌خلاقی به (فچیله( وه‌سف ده‌كرێت له‌مه‌وه سته‌م وه‌ك بابه‌تێكی نائه‌خلاقی به (رژیله (وه‌سف ده‌كرێت (16( .
وه ئه‌م روانینه‌ی ئێمه بۆ سته‌م له چوارچێوه‌ی واتای ئه‌خلاقدا، پێچه‌وانه‌ی رای (هیگڵ(ه (1770-1831( چونكه ئه‌م ئه‌وه به هه‌ڵه ده‌زانێت كه پێناسه‌ی هه‌موو كردارێكی ئه‌خلاقی به به‌راوردكردنی به كردارێكی نا ئه‌خلاقی بكه‌ی واتا له به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ك دوو تێگه‌ی دژ دیاریانبكه‌یت (17( .
ئه‌گه‌ر (فچیله( ره‌وشی جوان بێت وه ره‌وشی جوانیش بریتی بێـت له ئیراده‌ی باش له مرۆڤدا (18(. ئه‌وا (رژیله( پێچه‌وانه‌ی ره‌وشتی جوانه‌و بریتیه له ئیراده‌ی خراپ و شه‌رانگێزی، وه له‌سه‌ر ئه‌م تێگه‌یشتنه‌وه، سته‌مكردن له لایه‌ن مرۆڤه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاماده‌گی مرۆڤ بۆ خراپه‌كردن ، كه له ره‌وشتو ئاره‌زووی ململانێ و كێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ كه‌سانی تره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت (19( .
ئه‌م لایه‌نی شه‌ڕخوازییه لای مرۆڤ بریتیه له لادانی مرۆڤ له‌و به‌ها مرۆییانه‌ی له سروشتی چاكه‌خوازانه‌ی مرۆڤه‌وه ده‌رده‌كه‌ون و مرۆڤ هانده‌ده‌ن بۆ دادپه‌روه‌ری نه‌ك سته‌مكردن .
له لایه‌كیتره‌وه‌و به رای (جون ستیوارد میل( سته‌م په‌یوه‌سته به به‌شی مرۆڤه‌وه له خێر‌و شه‌ڕ (20( . له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ده‌بڕینه‌وه، وه‌رگرتنی زیاتر له‌و به‌شه له (خیرات(كه بۆ تاك دانراوه، بریتیه له سته‌م بۆیه ده‌ستدرێژیكردن بۆ سه‌ر به‌شی تاكه‌كانی تر كه له رووی ئه‌خلاقیه‌وه ناڕه‌وایه به سته‌م داده‌نرێت (21(.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌چی ئه‌م به‌شه پێكده‌هێنێت؟ وه‌ڵامی (مل(ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ شیاوی وه‌رگرتنی چاكه‌یه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه چاكه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات وه شیاوی وه‌رگرتنی خراپه‌یه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه خراپه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات (22( .
به‌ڵام پرسیارێكی گرنگ كه لێره‌دا دوروژێت ئه‌وه‌یه ، كه ئه‌و بنه‌مایه چییه كه ئه‌وه بۆ تاك دیاریده‌كات كامه به‌شی ئه‌وه‌و كامه به‌شی ئه‌و نییه ؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌مه ده‌بێ جیاوازی بكه‌ین له نێوان بنه‌ماكانی یاسا‌و بنه‌ماكانی ئه‌خلاق ، چونكه له بواری یاسادا بنه‌ما یاساییه‌كان ئه‌و به‌شه بۆ تاك دیاریده‌كه‌ن یان تاكی لێبێبه‌ش ده‌كه‌ن له چوارچێوه‌ی مافی یاسایی پارێزراودا ، به‌ڵام له وباری ئه‌خلاقدا بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كان دیاریده‌كه‌ن ، له چوارچێوه‌ی مافی ئه‌خلاقیدا، كه‌واته بنه‌ماكان جۆراوجۆر‌و جیاوازن له دیاریكردنی باشه‌و خراپه بۆ تاك، به‌ڵام له راستیدا ئه‌م جیاوازیانه له رووی داننان به ماف‌دا گرفتێك دروست ناكات، چونكه له روانگه‌ی مرۆڤانه‌وه، مرۆڤ شیاوی ئه‌وه‌یه كه چاكه‌ی له ته‌كدا بكرێت ، ئیدی بنه‌ماكه‌ی یاسا بێت یان ئه‌خلاق ، له‌م بواره‌داو له روانینی (مل(ه‌وه، دوو خاڵ ئیستنتاج ده‌كه‌ین:
1- پێویسته بنه‌مایه‌ك هه‌بێت بۆ دیاریكردنی به‌شی تاك .
2-ئه‌خلاق هه‌میشه ئه‌وه به‌سه‌ر تاكدا ده‌سه‌پێنێت كه ره‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتی باش بنوێنێ ، چونكه له مانه‌وه دادپه‌روه‌ری به‌دیدێت، وه پێویسته تاك واز له كردار‌و هه‌ڵسوكه‌وتی خراپ بهێنێ چونكه ده‌بنه هۆی دروستكردنی سته‌م. وه مرۆڤ خۆی خاوه‌نی به‌هایه‌كی باڵایه‌و شیاوی رێزگرتن و پاراستنی كه‌رامه‌ته له رێگه‌ی داننان به مافه‌كانیدا له چوارچێوه‌ی سیستمێكی سیاسی و یاسایی و مرۆییانه‌دا .
له راستیدا له هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كدا گرفت و كێشه‌و ململانێ له‌سه‌ر بیروڕاو به‌رژه‌وه‌ندكان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌خلاق ئه‌وه ده‌سه‌پێنێت كه رێزی ئه‌و ناكۆكی و فره‌ییانه بگیرێت، ئه‌م رێزگرتنه‌ش وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی ئه‌خلاقی به لێكبوردن ناو ده‌برێت (23(.
لێكبوردن به‌شێكه له فه‌رهه‌نگی ئه‌خلاقی (24(. بۆیه به رای ئیچمه بریتیه له (فچیلیه( .(25(
گله‌سه‌ر ئاستی تاكه‌وه، لێكبوردن وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌ست نه‌خه‌یته ناو كاروباری تاك و بیروڕاو كرداره‌كانی هه‌ر چه‌نده له‌گه‌ڵ بیروڕاو كرداره‌كانی ترش جیاواز بن یان ره‌زامه‌ند نه‌بیت له‌سه‌ریان، واتا قبوڵی ئه‌و جیازوازییانه بكه‌یت ئه‌گه‌رچی له رووی ئه‌خلاقیشه‌وه ره‌زامه‌ند نیت له‌سه‌ریان (26(.
به پێی راگه‌یاندنی كۆنگره‌ی گشتی یۆنسكۆۆ له خولی بیست و هه‌شته‌مین دا كه له پاریس به‌ستراوه، به‌مشێوه‌یه پێناسه‌ی لێكبوردنی كردووه “واتا رێزگرتن و قبوڵكردنی جیاوازییه رۆشنبیریه‌كان له ژیاندا وه هه‌روه‌ها رێزگرتن و قبوڵكردنی شێوه جیاوازه‌كانی گوزارشتكردن له بیروڕاو خه‌سڵه‌ته جیاوازه‌كانی مرۆڤ” (27(.
وه هه‌وه‌رها “په‌راوه‌ی لێكبوردن له‌گه‌ڵ مافه‌كانی مرۆڤ دژ نییه، بۆیه لێكبوردن واتای قبوڵكردنی سته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی یان وازهێنانی تاك له بیروڕاكانی نییه ” (28(.
لای جۆن راوڵز Rawls لێكبوردن به‌شێكه له دادپه‌روه‌ری، چونكه بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری واتا به لێكبوردن ده‌به‌خشن و رۆڵی پێده‌به‌خشن له په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا . وه به ڕای ئه‌م مرۆڤه‌كان له مافی لێكبوردندا یه‌كسانن، وه ئه‌گه‌ر یه‌كێك ته‌نها ئه‌م مافی بۆ خۆی به ره‌وا بزانێ ئه‌وا نكۆڵی له دادپه‌روه‌ری ده‌كات، واتا سته‌م ده‌كات (29( .
وه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م تێگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر لیچكبوردن به به‌شێك له دادپه‌روه‌ری دابنێین، ئه‌وا واتا دژه‌كه‌ی – لێكنه‌بوردن- ده‌بێته به‌شێك له سته‌م .
وه به‌و پێیه‌ی به بڕوای ئێمه مافه‌كانی ده‌گه‌ڕینه‌وه بۆ مرۆڤ، وه مرۆڤ بۆ خۆی ئامانجه له خودی خۆیدا ، وه خاوه‌نی ویژدانی ئه‌خلاقیه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌وانه‌ی به دادپه‌روه‌و باش ده‌زانرێت و له سودی مرۆڤن ، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كانیش مرۆڤ له‌و پێناوه‌دا ئاراسته ده‌كه‌ن، ئه‌وا پێشێلكردنی بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كان، كه مافه ئه‌خلاقیه‌كان له خۆیان ده‌گرن سته‌م كردنه .
كه‌واته پابه‌ندبوون به بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كان و رێزگرتنیان ئه‌ركێكی ئه‌خلاقیه به پێی بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كان و به‌بێ بڕیاردانی ماف له پای ئه‌و پابه‌ندی و رێزگرتنه (30( .
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای جیاوازی بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كان له بنه‌ما یاساییه‌كان (31(. ئه‌وا یاسا هه‌میشه پێویستی به له‌خۆگرتنی بنه‌مای ئه‌خلاقی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له ویژدان و دادپه‌روه‌ری نزیكبكه‌وێته‌وه.
دووه‌م / رێبازی سودگه‌رایی و سته‌م
سودگه‌رایی له‌سه‌ر تێزێكی فه‌لسه‌فیه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه چێژ‌و ئازار (اللژه واڵالم( له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ هه‌ژمونیان هه‌یه وه ئه‌م دوانه پێوانه‌ی چاكه‌و خراپه‌یان سته‌م و دادپه‌روه‌رین .
لێره‌دا ده‌بێت ئاماژه به‌وه بده‌ین كه رێبازی چێژگه‌رایی ره‌گ و ریشه‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه (32( .
قوتابخانه‌ی ئه‌بیقۆری (33( ، گوزارشت له بیری سودگه‌رایی ده‌كات وه به پێوانه‌ی چاكه‌ی داده‌نێت، كه بریتیه له چێژ (34(. وه ئامانجی مرۆڤ به‌وه دیاریده‌كات كه بریتیه له به‌دیهێنانی گه‌وره‌ترین بڕ له چێژ وه دوركه‌وتنه‌وه له ئازار ، هه‌ڵسوكه‌وتی تاكه‌كانیش له له دایكبونیانه‌وه تا مردن سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ئاره‌زووه‌ن (35( ئه‌بیقۆر ده‌ڵێت :”هه‌موو چێژێك به سروشتی خۆی باشه … وه به‌م شێوه‌یه هه‌موو ئازارێك خراپه”(36(.
بۆیه بنه‌ڕه‌ت له هه‌موو كردارێكی ئه‌خلاقی لای ئه‌م قوتابخانه‌یه بریتیه له چێژوه‌رگرتن و دوور بوون له ئازار (37(.
ئه‌م بیروڕایانه‌ی سه‌ره‌وه بریتین له سه‌ره‌تاكانی رێبازی سودگه‌رایی به‌ڵام له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا وه‌ك رێبازێكی فه‌لسه‌فی پۆزه‌تیڤیست له‌سه‌ر ده‌ستی “جیرمی بینتام- 1748-1832″ ده‌ركه‌وت .
بێنتام به‌مشێوه‌یه له رێبازه‌كه‌ی ده‌دوێت :”سروشتی مرۆڤ ده‌كه‌وێته ژێر حوكمی چێژ‌و ئازاره‌وه، ئه‌م دوانه ئه‌وه ده‌سه‌پێنن كه پێویسته چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین و چی ده‌كه‌ین وه به پله‌ی یه‌كه‌م ، پێوانه‌كانی سته‌م و دادپه‌روه‌ری و هۆكارو ده‌رئه‌نجامه‌كان ، په‌یوه‌ستن به حوكمی چێژ‌و ئازاره‌وه” (38( .
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه بریتیه له ناوه‌رۆكی رێبازی سودگه‌رایی جێرمی بینتام، كه بریتیه له گوزارشت له فه‌لسه‌فه‌ی تاكگه‌رایی ئه‌ورپا، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مای سودگه‌رایی نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای سروشتی ، كه تیۆریزانانی په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی پشتیان پێده‌به‌ست .
له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ربڕینانه‌ی سه‌ره‌وه ، لایه‌نی سه‌ره‌كی لای بێنتام له به‌كارهێنانی رێبازی سودگه‌رایی ، بریتیه له په‌یوه‌ندی دروستكردن له نێوان واقه‌یه‌كی سه‌رتایی په‌یوه‌ست به سروشتی مرۆڤ – كه به گوێره‌ی ئه‌م ئازار‌و چێژ تاكه پاڵنه‌رن بۆ ره‌وشت و كرداری مرۆڤ – له‌گه‌ڵ چاكه‌و خراپه (39(.
به‌مشێوه‌یه و به رای بێنتام ره‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ له ژێر كاریگه‌ری چێژ‌و ئازاردایه، وه ئه‌م دوانه به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ دیاریده‌كه‌ن، ئه‌م به‌خته‌وه‌رییه‌ش به زیادبوونی چێژ و كه‌مبوونی ئازار زیاد ده‌كات. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه رێبازی سودگه‌رایی گرنگی به به‌ختوه‌ری مرۆڤ ده‌دات (40( .
رێبازی سودگه‌رایی، به‌مشێوه‌یه‌ی باسمانكرد بریتیه له خه‌سڵه‌تێك له شته‌كاندا، كه ده‌بێته هۆی دروستبوونی چاكه یان خراپه یان چێژ یان به‌خته‌وه‌ری، به واتایه‌كی تر نه‌هێشتنی ئازار‌و خراپه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی باس له به‌رژه‌وه‌ندیان ده‌كرێت (41( . به‌ڵام لێره‌دا پرسیارێك ده‌وروژێت ئایا له كاتی هاودژی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م دووانه كام به‌رژه‌وه‌ندیه‌یان به هه‌ند وه‌رده‌گیرێت ؟
وه‌ڵامی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه ده‌شێت تاكێك بێت یان كۆمه‌ڵگا وه ئه‌گه‌ر تاك بوو ئه‌وا به‌خته‌وه‌ری تاك به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا بوو ئه‌وا به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگا به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت . وه له باری دروستبوونی دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیان گرنگی به كۆمه‌ڵگا ده‌درێت (42( .
له‌م باره‌یه‌وه (جون ستیوارد مل ( ده‌ڵێت ، رێبازی سودگه‌رایی بڕوای به‌وه هه‌یه كه تاكه‌كان قوربانی به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان له پێناو كۆمه‌ڵگادا ده‌ده‌ن (43(.
به‌مشێوه‌یه به‌خته‌وه‌ری دوا ئامانجی تاك و كۆمه‌ڵگایه وه له‌سه‌ر ئه‌م تێگه‌یه‌وه هه‌ر شتێك ببێته هۆی نا به‌خته‌وه‌ری ، ئه‌وا سته‌مه ئیدی به‌رامبه‌ر تاك بێت یان كۆمه‌ڵگا . ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامێكی حه‌تمی رێبازی تاكگه‌رایی بێنتامه .
وه به بڕوای (جون ستیوارد مل ( سودگه‌رایی گرنگی ده‌دات به به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ ، ئه‌م به‌خته‌وه‌رییه‌ش حه‌ز پێكراوه ، به‌و پێیه‌ی خۆی ئامانجه . له كاتێكدا ئه‌و شتانه‌ی یان كردارانه‌ی حه‌ز پێكراو نین جگه‌له وه‌سیله بۆ گه‌یشتن به به‌خته‌وه‌ری هیچی تر نین (44( .
به رای (مل( هه‌ڵسه‌نگاندنی كردار و ره‌وشته‌كان له‌و رووه‌وه كه ئایا راستن یان هه‌ڵه، دادپه‌روه‌رن یان سته‌م ، به‌وه ده‌ستنیشانده‌كرێت كه چه‌نده چێژ به‌ده‌ست ده‌خه‌ن ، كه‌واته چێژ‌و ئازار ده‌بنه پێوانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كردار و ره‌وشت.
بۆیه ئه‌م ره‌وشت و كردارانه دادپه‌روه‌رن به ئه‌ندازه‌ی زۆركردنی به‌خته‌وه‌ری یان سود (45( .
لێره‌وه دوو پرسیاری گرنگ ده‌وروژێنین ، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندی سودگه‌رایی به یاسادانانه‌وه چییه ؟ وه دووه‌میان رۆڵی ده‌وڵه‌ت له ئاست سودگه‌رایی چییه ؟
ئه‌م دوو پرسیاره له ناوه‌رۆكی رێبازی سودگه‌راییه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن ، چونكه ئامانجی ئه‌م رێبازه چه‌سپاندنی به‌خته‌وه‌رییه له واقعی ژیاندا .
ئه‌م ئاواته لای “بینتام”ی له‌و ره‌خنانه‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه له یاساكانی به‌ریتانیای سه‌رده‌می خۆی ده‌گرت (46( وه ئه‌م هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ئه‌دا كه سودگه‌رایی به راسته‌وخۆیی له یاساكاندا (هه‌روه‌ها له ئه‌خلاقیشدا( جێبه‌جێبكات (47( .
“بێنتام” بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه له روانگه‌ی سودگه‌راییه‌وه سه‌یری یاساكان بكرێت ، تا بزانرێت چه‌نده به‌خته‌وه‌ری بۆ مرۆڤ فه‌راهه‌م ده‌كات و چه‌ندیش له ئازار‌و كێشه‌كانی كه‌مده‌كاته‌وه (48( . وه بڕوای وابوو كه ئامانج له یاسادانان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه گه‌یشتنه به به‌خته‌وه‌ری مرۆڤه‌كان (49( . ئه‌م به‌خته‌وه‌رییه‌ش كه تیۆره‌زانان و هه‌وادارانی رێبازی سودگه‌رایی بانگه‌شه‌یان ده‌كرد له‌سه‌ر چوار لایه‌ن به‌نده كه بریتین له “پشودان، یه‌كسانی، دڵنیایی و خواردن، ئامانجی یاساش به‌دیهێنانی ئه‌م چوار داخوازیه یان هه‌ندێكیانه بۆ گه‌ل ” (50( .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێبازی سودگه‌رایی بیری یاسای سروشتی و مافه سروشتیه‌كانی مرۆڤی ره‌تده‌كرده‌وه، به‌و پێیه‌ی دوو بیری میتافیزیكین، بۆیه بێنتام بڕوای به یاسای به‌ركار هه‌بوو كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌رده‌چێت، ده‌وڵه‌تیش لای ئه‌م له كۆمه‌ڵێ تاك پێكهاتووه كه یه‌كیانگرتووه به ئامانجی به‌دیهێنانیسود یان به‌خته‌وه‌ری، واتا هۆی بوونی ده‌وڵه‌ت بریتیه له به‌دیهێنانی سود یان به‌خته‌وه‌ری بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ (51(
ده‌وڵه‌تیش كه به‌م شیچوه‌یه بێت، ئه‌ركی به‌دیهێنانی به‌خته‌وه‌ری بۆ زۆرترین ژماره‌ی تاكه‌كانی (زۆرینه(كۆمه‌ڵ له ئه‌ستۆ ده‌گرێت ، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی سه‌پاندنی سزا‌و پاداشت له بواری به‌دیهێنانی به‌خته‌وه‌ری تا به‌رزترین ئاست و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار بۆ كه‌مترین ئاست .(52(
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بیروڕاو تێگه‌یشتنانه‌ی خۆی (بێنتام ( سه‌باره‌ت به یاسا رایوایه كه پێویسته رۆڵی گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه ببینێت له رێگه‌گرتن له به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندیه خودپه‌رستیه‌كانی تاك و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی. وه هه‌ر چه‌نده به لای ئه‌مه‌وه تاك خودپه‌رسته‌و بۆ به‌خته‌وه‌ری تایبه‌تی خۆی تێده‌كۆشێ ، به‌ڵام بڕوای وایه كه ده‌شێت تاك به‌ره‌و به‌دیهێنانی به‌خته‌وه‌ری گشتی ئاراسته بكرێت، به دوو شێواز :
1- شێوازی سه‌پاندنی سزای یاسایی و سه‌پاندنی سزا‌و پێدانی پاداشت له‌و لایه‌ن رای گشتیه‌وه.
2- دروستبوونی هه‌ست و بڕوا له لای تاكه‌كان ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ری ئه‌مان ده‌كه‌وێته ناو چوارچێوه‌ی به‌خته‌وه‌ری هه‌موانه‌وه، یاساش هاوسه‌نگی نێوان تاك و كۆمه‌ڵ له ئاستی سودی هه‌ریه‌كه‌یاندا راده‌گرێت (53( .
له ژێر رۆشنایی ئه‌و بیروڕایانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌رباره‌ی رۆڵی یاسا‌و ده‌وڵه‌ت له فه‌راهه‌مكردنی به‌خته‌وه‌ریدا ، ئه‌وه ده‌سه‌لمێت كه (بێنتام( بڕوای به گریمانه‌ی یه‌كسانی مافی تاكه‌كان هه‌یه له دیاریكردنی جۆری ئه‌و حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ته‌ی فه‌راهه‌می به‌خته‌وه‌ری ده‌كات (54(.
هه‌ر به ئاراسته‌ی بیروڕاكانی “بێنتام” به رای “جۆن ستیوارد مل”پێویسته له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت چاكه‌ی گشتی و به‌خته‌وه‌ری بۆ تاك و كۆمه‌ڵ به دیبهێنێت ، چونكه ئامانج له ده‌وڵه‌ت په‌ره‌پێدانی توانا رۆشنبیریه‌كانی تاك و بوار ره‌خساندنه بۆ بوونی كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ربه‌خۆی تاك (55(.
به‌م شێوه‌یه به پێی رێبازی سودگه‌رایی ئه‌گه‌ر یاساكان بێ سودبوون ئه‌وا سته‌مكارن (56( بۆیه به پێی ئه‌م رێبازه ئه‌ركی یاساكان ئه‌وه‌یه كه له سودی مرۆڤایه‌تیدا بن .
په‌راوێزه‌كان :
1- بۆ زیاتر بڕوانه :-
فاروق ره‌فیق (سته‌مكاری ، مه‌مله‌كه‌تی ترس و له مرۆڤخستنی مرۆڤ و ترۆركردنی عه‌قڵ( ، چاپخانه‌ی ره‌نج ، سلێمانی 2003 – ل 7-8 .
2-د. عبدالرزاق الراوی . حقوق الانسان بین الاخلاق والسیاسه ، له سه‌رچاوه‌ی ئه‌لكترونی : www.albayan.co.or/albayan/cultnre-afaque.htne ، ل 1(23-4-2005(
3-سه‌رچاوه‌ی پێشوو .ل2.
چه‌ندین پێناسه هه‌یه بۆ ئه‌خلاق ، به‌ڵام به بڕوای ئێمه پێویست به چوونه‌ناو ورده‌كاری ئه‌و پێناسانه ناكات، به‌ڵام ئه‌و پێناسه‌یه‌ی كه ئێمه داكۆكی لێده‌كه‌ین و پشتی پێده‌به‌ستین، ئه‌وه‌یه كه ئه‌خلاق رێنوێنی مرۆڤه بۆ كاری چاكه‌و دادپه‌روه‌ری و دووركه‌وتنه‌وه له خراپه‌و سته‌م سه‌باره‌ت به پێناسه‌ی ئه‌خلاق بڕوانه : د.عبالرحمن بدوی . الاخلاق النڤریه .
4- بۆ زیاتر بڕوانه :
طه عبدالله . سۆال الاخلاق . مساهمه فی النقد الاخلاق للحداپه الغربیه . مركز الپقافی العربی ، الدار البیچا‌و . الگبعه الاولی. الغرب –بیروت. 2000 ، ل 35-36 .
5-اسبینوزا . ل 202
6- سه‌ره‌ڕای ئه‌م بۆچونه عه‌قڵانیه ده‌رباه‌ری یاسای ئه‌خلاقی چه‌ندین بیروڕای پێچه‌وانه‌ش هه‌یه ، كه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌خلاق په‌یوه‌سته به سۆزه‌وه، وه له‌و بیرمه‌ندانه‌ی ئه‌م بیروڕایه‌ی هه‌یه ، رۆسۆو هه‌ندێ له بیرمه‌نده ئینگلیزه‌كانی نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م وه‌ك “هنتشون و سیفتسری….هتد” .
بۆ زیاتر بڕوانه : د.عبالرحمن بدوی . الاخلاق النڤریه .
7- هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو . هه‌مان لاپه‌ڕه .
8- امانویل كانگ : اسس میتافیزیكا الاخلاق . ترجمه وتقدیم ، د.محمد فتحی الشنیگی. دار النهڤه العربیه ، للگباعه والنشر . 1970 . ل42 .
9- له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شیكاری و ره‌خنه‌كاری سه‌باره‌ت به تیۆری ئه‌خلاقی لای برغسون ، د. صادق جلال العڤم ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئه‌خلاق -لانیكه‌م- سێ واتای گرنگی هه‌یه ، یه‌كه‌میان كۆمه‌ڵێ بۆچون و حوكم و مه‌شاعیرو هه‌ڵوێست كه په‌یوه‌ستن به‌و ماف و ئه‌ركانه‌وه ، كه خه‌ڵك بڕوایان پێیه‌تی و رێزیان ده‌گرن . به شێوه‌یه‌كی گشتی ، له كاتێكی دیاریكراو له كۆمه‌ڵگایه‌كی دیاریكراودا ، ئه‌مه‌ش پێیده‌وترێت “واقعی ئه‌خلاقی” . دووه‌میان ئه‌و زانسته‌یه كه له‌م واقعه ده‌كۆڵێته‌وه، كه ده‌شێت پێیبوترێت، زانستی واقعی ئه‌خلاقی . به‌ڵام واتای سێهه‌میان ئه‌و زانسته‌یه كه باس له‌و پره‌نسیپانه ده‌كات كه پێویسته بۆ كرداری چاكه‌و دوركه‌وتنه‌وه له خراپه، سودیان لێوه‌ربگیرێت، ئه‌مانه‌ش لای فه‌یله‌سوف گرنگن بۆ دیاریكردنی ئه‌و پێوه‌ره راستانه‌ی چاكه‌و خراپه و راست و پوچه‌ڵ له یه‌كتر جیاده‌كه‌نه‌وه. بۆ زیاتر بڕوانه : د. صادق جلال العڤم . دراسات فی الفلسفه الغربیه الحدیپه . دار العوده ، الگبعه الپالپه . بیروت 1979 . ل 119-120 .
10- فرانسوا غریغوار. المژاهب الاخلاقیه الكبری . ترجمه قتیبه المعروفی . منشورات عویدات . الگبعه الپالپه بیروت –پاریس . 1984 . ل12- 13 .
11- امانویل كانگ . سه‌رچاوه‌ی پێشوو .ل 41-42 .
12- د. عبدالرزاق الداوی . سه‌رچاوه‌ی پێشوو .ل 1 .
13- به رای ئه‌فڵاتون سه‌رچاوه‌ی به‌ها ئه‌خلاقیه مرۆیه‌ه باڵاكان و په‌یڕه‌وكردنیان له‌و جیهانه‌دا نییه كه تیایدا ده‌ژین ، كه جیهانی ژیانێكی هه‌ستپێكراو ته‌نراو به دڵه‌ڕاوكێ و هه‌ڵچون و ئاڵۆزی به‌رده‌وامه ، به‌ڵكو له جیهلنێكی تردایه ، كه جیهانی میسالیه‌ته .
بۆ زیاتر بڕوانه :
-د. نجیب اسكندر ابراهیم و اخرون. قیمنا الاخلاقیه واپرها فی تكوین الشخصیه . مكتبه النهچه المصریه الگبعه الاولی . القاهره . 1963 . ل 7-8 .
14- العلمی الادرسی الرشید . الفلسفه السیاسیه ومساَله العنف . له‌م سه‌رچاوه ئه‌لكترونیه‌وه وه‌رگیراوه :
http:www.anttawa.com.alderaasat,rasheed-ost.htn ل 11 <1-2-2005> .
15- له نمونه‌ی ئه‌م به‌ها ئه‌خلاقیه هاوبه‌شانه : (ئازارنه‌دانی مرۆڤ، هاوكرای لێقه‌وماوان …هتد( .
16- ئه‌م ده‌ئه‌نجامه‌ی لێره‌دا پێگه‌یشتووین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بڕوایه‌مان كه دادپه‌روه‌ری پێچه‌وانه‌ی سته‌مه كه له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا به‌م واتایه وه‌رمانگرتووه، وه وه‌سفكردنی دادپه‌روه‌ری به (فچیله( و سته‌م به (رژیله( وه‌كو دوو چه‌مكی پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر ، ده‌ره‌نجامی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌یه ، كه دادپه‌روه‌ری و سته‌م پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن .
17- د. عبدالرحمن بدوی . فلسفه القانون السیاسیه عند هیكل . دار الشروق المۆسسه العربیه للدراسات والنشر. الگبعه الاولی . 1996 . ل 78 .
18- سه‌باره‌ت به پێناسه‌كردنی (فچیله( بڕوانه :
– احمد امین . الاخلاق . دار الكتاب العربی گ 2 . بیروت 1941 . ل 191 و دواتر ز
– د. عبدالرحمن بدوی . الاخلاق النڤریه . سه‌رچاوه‌ی پێشوو . ل 142 و دواتر
19- بۆ زیاتر بڕوانه :
د. حسن اساعاتی . علم الاجتماعی القانونی . دار المعرفه . گ2 . القاهره 1960 . ل 84-85 .
20- جون ستیوراد مل . اسس اللبیرالیه السیاسه . ترجمه وتقدیم . ا .د امام عبدالفتاح امام و ا.د میشیل متیاس . مكتبه مدبولی . القاهره . 1996 . ل 88 .
21- احمد امین ل 220
22- بۆ زیاتر بڕوانه :
– جون ستیوارد مل . سه‌رۆچاوه‌ی پێشوو ، ل 88- 89 .
23- بیتر ب . نیكوسون له توێژینه‌وه‌یه‌كی به بایه‌خدا به ناونیشانی لێكبوردن وه‌ك نمونه‌یه‌كی ئه‌خلاقی، ده‌نوسێت، ده‌شێت پێناسه‌ی لێكبوردن وه‌ك نمونه‌یه‌كی ئه‌خلاقی بكه‌ین، وه ره‌گه‌زه‌كانی ئه‌م پێناسه‌یه له‌و شیكاریانه‌وه دێت كه بۆ لێكبوردن ده‌كرێت، كه بریتین له‌مانه :
ا- “لادان”ئه‌و كه‌سه‌یه لادانێك له ره‌وشتیا هه‌یه به رای ئه‌و كه‌سه‌ی لێیده‌بورێت .
ب- “گرنگی و بایه‌خ ” ئه‌و كه‌سه‌ی له ره‌وشتێك لایداوه، بایه‌خێكی مرۆیی هه‌یه .
ج- “ناره‌زامه‌ندی” لێكبوردن له رووی ئه‌خلاقیه‌وه له‌گه‌ڵ لادان ناگونجێت .
د- “ده‌سه‌ت” كه‌سی لێبورده ، ده‌سه‌ڵاتی خۆی په‌راوه ناكات بۆ ره‌تكردنه‌وه‌و رێگه ده‌دات به به‌رده‌وامی لادانه‌كه .
و- “چاكسازی” لێكبوردن باش و ره‌وایه .
بۆ زیاتر بڕوانه :
-بیتون تیكلسون . التسامح كمپالی اخلاق . المنشور فی : سمیر خلیل بیتر نیكولسون و الاخرون . التسامح بین الشرق والغرب . دراسات فی التعاش والقبول بالاخر ، ترجمه ابراهیم العریس . گ1 . دار ساقی . بیروت 1992 . ل . 30-31 .
24- سه‌رچاوه‌ی پێشوو . ل 23 .
25- به رای د. عبدالحمن بدوی ، سێ خه‌سڵه‌ت له لێكبوردندا هه‌یه كه ده‌یگۆڕێت به (فچیله( كه بریتین له : (1-ئه‌گه‌ر ناوه‌رۆكی نه‌بێت سه‌لبیه . 2- ره‌وشتێكه بێ ناواخن ، ره‌وشتی ده‌ره‌كی ، به ئاشكرا نێتی خودپه‌رستی تیا ده‌رده‌كه‌وێت كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌خلاقه . 3- بریتیه له (فچیله(یه‌كی مه‌رجدار چونكه به‌های لێكبوردن له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وشتانه ده‌وه‌ستێت كه لێیده‌بورێت( بۆ زیاتر بڕوانه :
– د. عبدالرحمن بدوی . الاخلاق النڤریه . سه‌رچاوه‌ی پێشوو . ل 174 – 175 .
26- سمیر خلیل و بیتر نیكولسون والاخرون . سه‌رچاوه‌ی پێشوو . ل 33 .
27- وه‌رگیراوه له‌م سه‌رچاوه ئه‌لكترونیه :
http://www.umn.edu/ humanists/ Arabic .them : (4-2-2003( .
28- سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، بڕگه‌كانی (1-4( .
29- سمیر خلیل و بیتر نیكولسون والاخرون . سه‌رچاوه‌ی پێشوو . ل 38 .
30- د. سعید عبدالكریم مبارك ل 38 .
31- سه‌باره‌ت به جیاوازی بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كان له بنه‌ما یاساییه‌كان بڕوانه :
– د. منیر محمود الوتری . القانون . مگبعه الجامعه ز بغداد 1974 . ل 12-25 .
– د. سعید عبالكریم مبارك . سه‌رچاوه‌ی پێشوو . ل 25-28 .
32- رێبازی چێژگه‌رایی له سه‌رده‌می یۆنان‌دا ده‌ركه‌وت، وه له رۆژئاوا گه‌شه‌ی كرد به تایبه‌تی له‌م چه‌ند سه‌ده‌ی دواییدا وه راڤه و شیكارو لێكدانه‌وه‌كان سه‌باه‌رت به‌م رێبازه زۆرن كه گوزارشتن له‌م رێبازانه‌ی خواره‌وه :-
ا- رێباغزی چێژی كه‌سی ، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ “ارسگیفۆس” ناوه‌رۆكی رێبازه‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌ست بریتیه له جوڵه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی خاوه‌ن هه‌سته ، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌سته نه‌رمونیان بوو ئه‌وا ئازاری لێده‌كه‌یوێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وشك و زبر بوو ئه‌وا ئازاری لێده‌كه‌وێته‌وه، وه ئه‌گه‌ر هه‌سته‌كه له باری وه‌ستاودا بوو ، ئه‌وا نه چێژ‌و نه ئازار دروست ناكات ز
ب- رێبازی چیبَژگه‌رایی كه‌سی دیاریكراوی “ئه‌بیقۆر” .
ج- رێبازی سودگه‌رایی “جیرمی بێنتام”
د- رێبازی سۆزگه‌رایی “ئاده‌م سیمس”كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ : هه‌موو كردارێكی ئه‌خلاقی به‌ی ئامانجی سودی كه‌سانی تره نه‌ك سودی كه‌سی ، وه له شێوه‌ی سۆزی مرۆڤانه‌دا .
ه- رێبازی یاسای “برتراند راسل” .
بۆ زیاتر بڕوانه :
جعفر الرسانی . رساله فی التحسین والتقبیح العقلیین . له‌م سه‌رچاوه ئه‌لكترونیه وه‌رگیراوه :
www.hem.bredbam.net.lesson.rossan.htne ل 12 . (23-2-2004( .
33- مه‌به‌ست له “ئه‌بیقۆر”(341-270 پ. ز(ه داه‌زرێنه‌ری قوتابخانه‌كه .
34- چێژه‌كان لای ئه‌بیقۆر ده‌كه‌ونه ژێر چوار ناونیشانه‌وه ، یه‌كه‌م بریتیه له تێركردنی پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كان ، كه چێژن به مانای راسته‌قینه‌ی چێژ . دووه‌میان ئه‌وانه‌ن كه پێویست نین بۆیه نابێت مرۆڤ دوایان بكوێ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سروشت هه‌میشه دابینیان ناكات ، وه‌ك خۆده‌رخستن به جل‌و به‌رگ و خوارده‌مه‌نی … سێیه‌میان ئه‌میشیان پێویست نین ، كه بریتین له ئاره‌زووی ئاژه‌ڵی و چاوچنۆكی .
بۆ زیاتر بڕوانه :
-د. عبدالرحمن بوی . خریف الفكر الیونانی . گ 5 وكاله المگبوعات الكویت و دار القلم . بیروت 1979. ل 64-65 .
-جعفر الرسانی ، سه‌رچاوه‌ی پێشوو . ل 173 ز
35- وه‌رگیراوه : امیل برهیه . تاریخ الفلسفه . الهلنستیه والرومانیه . ترجمه : جورج گرایشی . الجز‌و الپانی . دار الگلیعه للگباعه والنشر – بیروت گ . 1982 . ل 122 .
36- د. عبدالرحمن بدوی خریف الفكر الیونانی . سه‌رچاوه‌ی پێشوو . ل 63 .
37- وه‌رگیراوه له : جان جاك شۆڤالیه . تاریخ الفكر السیاسی من الدوله القومیه الی الدوله الحدیپه . ترجمه : د. محمود عرب صاحیلا . المۆسسه الجامعیه للدراسات والنشر والتوزیع الگبعه الپالپه . دار مقان النشر ، 2002 ، ل 194 .
38- وه‌رگیراوه له : امیل برهیه ، تاریخ الفلسفه . الجز‌و السادس . ل125 .
39- بۆ زیاتر بڕوانه :
– دنیس لوید . فكره القانون ل 122 و دزاتر
– جعفر الرسانی . سه‌رچاوه‌ی پێشوو . ل 11 .
40- د. پروت انیس الاسیوگی . ل 503 .
41- بۆ زیاتر بڕوانه :
– جعفر الرسانی . سه‌رچاوه‌ی پێشوو . ل 12 .
– د. پروت انیس الاسیوگی . سه‌رچاوه‌ی پێشوو. ل 503 .
42- ئه‌م بۆچونه‌ش ل یه‌كێك له پره‌نسیپه‌كانی رێبازی سودگه‌رایی ده‌رده‌كه‌وێت ، كه به‌م شێه‌یه‌یه : “زۆرتری راده‌ی به‌خته‌وه‌ری بۆ زۆرترین ژماره له تاكه‌كان ” . وه پێویسته ئاماژه به‌وه بده‌ین ئه‌م پره‌نسیپه پێچه‌وانه نییه له‌گه‌ڵ تاكگه‌رایی رێبازی سودگه‌را ، چونكه كۆمه‌ڵگا له تاكه‌كان پێكدێت وه نابێت به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگا ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كانی . بۆ زیاتر بڕوانه :
– جان جاك شۆڤالیه ، سه‌رچاوه‌ی پێشوو . ل . 195 .
– دنیس لوید . سه‌رچاه‌وی پێشوو . ل 121 .
– د. پروت انیس الاسیوگی . سه‌رچاوه‌ی پێشوو . ل 503 .
43- جون ستیوارد مل . سه‌رچاوه‌ی پێش‌و . ل 55 .
44- هه‌مانه سه‌رچاوه . هه‌مان لاپه‌ڕه .
45- هه‌مانه سه‌رچاوه ز ل . 57 .
46- بێنتام یه‌كێك بوو له هه‌ره دیارتین ئه‌و فه‌یله‌سوفانه‌ی داوای نوسینه‌وه‌ی (التقین( و چاكسازی له سیستمی دادوه‌ری به‌ریتانیدا ده‌كرد ، كه به رای ئه‌م له بارێكی ناله‌باردا بوو . وه به رای ئیم یاسا بابه‌تیه‌كان ته‌نها به‌وه چاكسازی تێدا ده‌كرێت كه چاكسازی له كۆی خودی سیستمی یاساییدا ئه‌نجامبدرێت ، وه له‌م رێگه‌یه‌وه چاكسازی بواری یاسا و دادوه‌ری ده‌گرێته‌وه .
– بۆ زیاتر بڕوانه
دیاس – سه‌رچاوه‌ی پێشوو . ل 23-24 .
47- بۆزیاتر بڕوانه :
– امیل بره‌ییه . تاریخ فلسفه . الجز‌و السادس . سه‌رچاوه‌ی پێشوو . ل 124 .
48- جعفر الرسشانی، سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل . 175 .
49- بۆ زیاتر بڕوانه :
– د. حسن شماته سعفان . اساگیر الفكر السیاسی . والمدراس السیاسیه . مكتبه النهڤه المصریه . دار التالیف . القهره . 1959 . ل 346 .
– د. موسی ابراهیم . معلم الفكر السیاسی الحدی والمعاصر . مۆسسه
50- ……………..
51- به بروای “بێنتام” یاسای سروشتی و مافه سروشتیه‌كان دوو بیری خه‌یاڵی و ته‌ماوین ، چونكه تێكه‌ڵی میسالیه‌ت بوون ، هه‌روه‌ها له توانادا نییه كه په‌ی به یاسا سروشتیه خۆرسكه‌كان ببرێت ، له هه‌مانكاندا ناوه‌رۆكی یاسای سروشتی به وێنای كه‌سه‌كان دیاریده‌كرێت ، نه‌ك پێوه‌ری بابه‌تی ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه چونكه ده‌بێت به شیچوه‌یه‌ك راڤه و شیكاری یاسا بكرێت كه داماڵرێت له ئه‌خلاق و ئاین و ئه‌وانه‌ی له‌م دووانه‌ش ده‌چن . له لایه‌كی دیكه‌وه (بێنتام( بیری په‌یمانی كۆمه‌لایه‌تی به بیرێكی مه‌جازی ده‌زانێت و ره‌تیده‌كاته‌وه ، وه پێیوایه نابێته بنه‌ما بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت و بوونی یاسا .
بۆ زیاتی بڕوانه :
-دنیس لوید . سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، ل 123-124 .
-د. فایو محمد حسین . سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، ل 455-456 .
-د. حسن شحاته سعقان . سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، ل 245 .
-د. موسی ابراهیم سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، ل 171 و دواتر .
52- د. موسی ابراهیم . سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، ل 169 .
53- هه‌مان سه‌رچاوه ، هه‌مان لاپه‌ڕه .
54- بۆ زیاتی بڕوانه :
Dorthe M. Pickles . In tro dnctior to politics > londan ,1970 . p 76-77 >
55- بۆ زیاتی بڕوانه :
– د . موسی ابراهیم ، سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، ل 184-185 .
56- جون ستیوارد مل . ل 88
* به‌شێكه له نامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌م به ناونیشانی (الظلم القانونی كخرق لحقوق الانسان –دراسه قانونیه فلسفیه)