زاڵبوونی عه‌قڵی سه‌ربازیی به‌سه‌ر عه‌قڵی مه‌ده‌نیدا
به‌ختیار حاجی عبدالله
بێگومان به‌رده‌وامبوونی خۆپیشاندان بۆ ماوه‌ی دوو مانگ‌و جێبه‌جێنه‌كردنی داواكارییه هه‌نوكه‌ییه‌كانی خۆپیشانده‌ران، ئه‌گه‌رو پێشبینی روودانی تو‌ندوتیژیی زیاتر كرد، به‌ڵام به‌بۆچوونی ئێمه چه‌ندین هۆكاری دیكه‌و سیاسه‌ت‌و هه‌نگاوی هه‌ڵه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم‌و په‌رله‌مانی كوردستان‌و هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات (به‌تایبه‌تیش یه‌كێتی)و ئۆپۆزسیۆن‌و ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادی، رۆڵی گه‌وره‌ی گێڕا له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تو‌ندوتیژیی، له گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ش: یه‌كه‌م: هه‌نگاوه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌كانی چاكسازیی‌و پیشاندانی وه‌ك جێه‌به‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران: ئه‌وه‌ی راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌كترین داواكاری خۆپیشانده‌ران بریتییه له ده‌ستگیركردنی بكوژان‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه، دیاره جێبه‌جێكردنی ئه‌م داواكارییه‌ش خۆپیشانده‌رانی زۆر هێمن ده‌كرده‌وه‌و له‌وانه‌شبوو خۆپیشاندانه‌كان بووه‌ستێنیت، به‌ڵام به‌ئاشكرا زۆربه‌ی به‌رپرس‌و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار خۆیان له‌م داوایه لاده‌داو له‌جیاتی ئه‌وه چۆڵكردن‌و گێڕانه‌وه‌ی چه‌ند بینایه‌كی په‌ڕپوتكراوو ساده‌یان بۆ حكومه‌ت، كرده منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان‌و چه‌ندباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌نییه چاكسازی ده‌كه‌ن، ئه‌مه له‌پاڵ متمانه‌به‌خشینه‌وه به وه‌زیری پێشمه‌رگه، خۆپیشانده‌رانی گه‌یانده ئه‌و بڕوایه‌ی كه یه‌كێتی‌و پارتی نایانه‌وێت تاوانباران راپێچی دادگا بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكرد كه ژماریه‌ك له گه‌نجانی خۆپیشانده‌ر بگه‌نه ئه‌وه باوه‌ڕه‌ی كه هه‌موو رێگه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا بێسووده‌و بیر له تو‌ندوتیژیی بكه‌نه‌وه. دووه‌م: به‌كارهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌و دووفاقانه‌ی یاسا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه: ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ی خراپتر كرد هه‌نگاوی نوێی ده‌سه‌ڵات بوو، كه خۆی بینییه‌وه له به‌كارهێنانی یاسا به به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، ئه‌مه‌ش به راپێچكرنی دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كاتی بۆ دادگا ده‌ستیپێكرد، هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانییش له شه‌وی ( 17-18/4)دا ئه‌م دیارده‌یه‌ی پشتڕاستكرده‌وه، كه له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: (… بۆیه به‌خاتری ئه‌وه‌ی خوێنی ئێوه‌و رۆڵه‌كانتان، سه‌لامه‌تی خۆتان خێزان و كه‌سوكارتان له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو به‌رژوه‌ندی و ئیعتیبارێكه‌وه‌یه، چیتر رێگه ناده‌ین له‌ده‌ره‌وه‌ی قانون له‌ژێر ناوی خۆپیشانداندا كار بۆ تێكدانی ژیانی ئێوه بكرێت، له‌هه‌مان كاتیش‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه‌مافی خۆپیشاندانی هێمنانه‌و مۆڵه‌ت بۆ وه‌رگیراو، مافێكی مسۆگه‌ری هه‌ر كه‌سێكه‌و به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه به‌رگری لێده‌كه‌ین و زه‌مینه‌شی بۆ ده‌ڕه‌خسێنین، له‌هه‌مان كاتدا جه‌خت له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێنمایه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه كه‌ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌رچووه بۆ پابه‌ندبوونی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش بۆ مسۆگه‌ركردنی ئازادی خۆپیشاندانی قانوونی و پارێزگاریكردن له‌گیانی هاووڵاتیان و به‌رژوه‌ندی گشتی، كه‌دوور له‌توندوتیژی و ته‌قه‌كردن و له‌چوارچێوه‌ی قانوون و رێنمایه كارپێكراوه‌كان، به‌ره‌نگاری هه‌ر توندوتیژیه‌ك ببنه‌وه.)، له‌كاتێكدا به‌ناوی سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان‌و به‌رژه‌وه‌ندیان‌و جێبه‌جێكردنی یاساوه ده‌دوێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی بكوژانی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن ئه‌م لیژنه ئه‌منییه خه‌مخۆره‌وه راپێچی دادگا كرابن‌و له كونجی به‌ندیخانه‌دابن، یاخو ئه‌ندامانی ئه‌م لیژنه‌یه كه ئێستا‌و له‌گه‌رمه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانیدا كار بۆ مسۆگه‌ربوونی ئازادی خۆپیشاندانی قانوونی ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا پێش كه پارێزگاری سلێمانی داوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی گروپی (400)ی له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه (400) قه‌ره‌وێڵَه‌ییه‌كه‌دا ره‌تكرده‌وه، ئه‌وان هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ رێگرتن له‌و پێشێلكردنه‌ی ئازادی خۆپیشاندانی قانوونییه كردبێت. سێهه‌م: زاڵبوونی عه‌قڵیه‌تی عه‌سكه‌ریی به‌سه‌ر عه‌قڵیه‌تی سیاسی‌و مه‌ده‌نیدا: هۆكارێكی تری زاڵبوونی چاره‌سه‌ری سه‌ربازیی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زاڵبوونی عه‌قڵیه‌تی سه‌ربازیی له هه‌ردوو حزبی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتدا به‌سه‌ر عه‌قڵیه‌تی سیاسی‌و مه‌ده‌نیدا، ئه‌مه‌ش هه‌وڵ‌و هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ری خۆپیشاندانه‌كان‌و قه‌یرانه‌كه‌ی له هه‌نگاوه مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه گۆڕی بۆ شاڵاوی سه‌ربازیی‌و ره‌شبگیریی، دانانی وه‌زیری پێشمه‌رگه به به‌رپرسی كاتی لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی‌و سه‌ندنه‌وه‌ی رۆڵ له كادێره سیاسی‌و مه‌ده‌نییه‌كانی یه‌كێتی‌و هێنانه‌پێشه‌وه‌ی كادێره سه‌ربازییه‌كان، ئاماژه‌ن بۆ زاڵبوونی چاره‌سه‌ری سه‌ربازی‌و تو‌ندوتیژیی به‌سه‌ر چاره‌سه‌ری سیاسی‌و مه‌ده‌نیدا، هاوكات تۆنی راگه‌یاندنه‌كانی له تۆنێكی ره‌خنه‌وه گۆڕی بۆ هه‌مان تۆنی سه‌ربازی كاتی شه‌ڕی ناوخۆ، ته‌نانه‌ت وایكرد كه چه‌ند كه‌سێكی په‌یامنێر له‌پاڵ كاره‌كه‌ی خۆیاندا، كاری به‌ردبارنكردنی خۆپیشانده‌رانیش ئه‌نجام بده‌ن‌و ده‌زگاكانیشیان بێهه‌ڵوێستبن به‌رامبه‌ریان. دواجار ئه‌م عه‌قڵیه‌ته سه‌ربازییه حكومه‌تی هه‌رێمیشی هێنایه‌ژێربار، كه دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له دوو مانگ به‌سه‌ر خۆپیشاندانه بێ مۆڵه‌تییه‌كاندا، له‌جیاتی هه‌نگاوبنێت بۆ گرتنی تاونبارانی گه‌وره، كتوپڕ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌تی راگه‌یاند‌و خۆی گێلكرد له كوشتن‌و برینداركردن‌و ته‌قه‌كردن‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان‌و فڕاندن‌و گرتنی نایاسایی‌و سوكایه‌تیكردن‌و جوێندان به‌و نیوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی كه دایكی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه‌مان چه‌ندین ساڵه كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سوكایه‌تییان پێنه‌كرێت‌و مافه‌كانیان پێشێلنه‌كرێت، به‌ڵام ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تێكه‌وه كه كوڕه‌كه‌ی سه‌رۆكییه‌تی خوێندكارانی كچ سوكایه‌یتان پێده‌كرێت‌و دایك‌و خوشكی گه‌نجانی خۆپیشانده‌ر جوێنباران ده‌كرێن‌و ئه‌ویش بێده‌نگه، له‌وانه‌شه ئه‌مكارانه له‌لای ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه هه‌موو هه‌وڵ‌و توانای حزبی‌و شه‌رعیه‌تی حكومه‌ی ته‌رخانكردووه بۆ رێگرتن له خۆپیشاندانی نایاسایی!!، كۆمه‌ڵه كارێكی یاسایی بن‌و ئێمه نه‌مانزانیبێت،، بۆیه رێگرنییه له‌به‌رده‌میاندا. چواره‌م: سیاسه‌تی راڕایی ئۆپۆزسیۆن سه‌باره‌ت به‌خۆپیشاندانه‌كان: ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تێبینی ده‌كرا راڕایی هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن بوو به‌رامبه‌ر به خۆپیشاندانه‌كه، كه نه‌خۆی لێ به‌دوور گرت، نه به‌كرداریش پشتگیریی ته‌واوی كرد (جگه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئۆپۆزسیۆن)، دوای رازیبوونی گۆڕان‌و پاشان یه‌كگرتوو دواتریش كۆمه‌ڵ، به دانیشتنی تاك لایه‌نه له‌گه‌ڵ پارتی‌و یه‌كێتیدا، ئه‌م دوو حزبه راده‌ی جدیبوونی ئۆپۆزسیۆنیان له خۆپیشانده‌ران بۆ ده‌ركه‌وت، كه پێشتر ده‌سڵه‌مینه‌وه له‌وه‌ی كه به‌ركارهێنانی هێز بۆ راگرتنی خۆپیشاندانه‌كان به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆیان به‌رێت له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام دڵنیابوونه‌وه‌یان له‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت به‌هۆی خۆپیشانده‌رانه‌وه ئامانجه‌كانی بێنێته‌دی، نه‌ك به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی خۆپیشاندانه‌كان به‌ڕێوه ده‌بات، خاوه‌خاوكردنی یه‌كێتی‌و پارتیش له ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی، ئاماژه‌ن بۆ ئه‌مه، كه ده‌بوایه ئۆپۆزسیۆن به‌رامبه‌ر به‌م دواخستنه، هه‌ڵوێستی خۆی به‌ته‌واوی یه‌كلایی بكردایه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌یكرد، هاوكات له‌پاڵ فشاری پارتی له‌سه‌ر یه‌كێتی بۆ كۆتاییهێنان به خۆپیشاندانه‌كان، به‌تایبه‌تی دوای خۆپیشاندانه‌كه‌ی هه‌ولێر، مامه‌ڵه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ داواكارانی سازكردنی خۆپیشانداندا به‌گوێره‌ی یاسای خۆپیشاندان، بووبه نه‌خشه‌و پلانێك له‌لای عه‌قڵی سه‌ربازی یه‌كێتی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران به‌هێز. پێنجه‌م: ناتۆكمه‌یی‌و كه‌مئه‌زموونی ئه‌نجومه‌نی كاتی: یه‌كێك له كێشه‌كانی ئه‌نجومه‌نی كاتی كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا له‌دایكبوو، ده‌رگاواڵابوونی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌بوو له‌به‌رده‌م خه‌ڵك‌و نه‌بوونی هیچ په‌یماننامه‌و پێوه‌رێك بوو بۆ بوون به‌ئه‌ندام له‌و ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا، بێگومان ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی ره‌خساند بۆ حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌تا به‌ئاسانی كه‌سانی خۆیان بئاخنه نێو ئه‌م ئه‌نجومه‌نه، هاوكات زۆربوونی ژماره‌ی ئه‌ندام‌و جیاوازی فیكری‌و بۆچوونیان وایكرد به‌ئاسانی له‌سه‌ر بۆچوون‌و هه‌ڵوێستێك رێكنه‌كه‌ون، ئه‌مه‌ش وایكرد له دوای تێپه‌ڕبوونی دوومانگ ئه‌نجومه‌نی كاتی توانای ته‌واوی نه‌مێنێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانه‌كه‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه بتوانن بۆچوون‌و هه‌ڵوێست‌و بڕیاری خۆیان به‌ناوی گشت ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه رابگه‌یه‌نن، ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستی ناته‌بای هێنایه ئارا. دواجار ئه‌وه‌بوو له كاتێكدا چه‌ندین گه‌نجی خۆپیشانده‌ر گه‌یشتبوونه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه خۆپیشاندانی هێمنانه سوودی نییه‌و چه‌ندین كه‌سی نێردراویش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كاریان ده‌كرد بۆ ئاڕاسته‌كردنی خۆپیشاندانه‌كان به‌ره‌و تو‌ندوتیژیی، هاوكات ئه‌و ئاماژانه‌ش به‌دیاركه‌وتبوون كه باڵی لایه‌نگری چاره‌سه‌ری سه‌ربازیی له‌نێو یه‌كێتیدا هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر دیدی یه‌كێتیدا بۆ چاره‌سه‌ری خۆپیشاندانه‌كان كێشاوه، هه‌روه‌ها له كاتێكدا كه سه‌ره‌تای خۆپیشاندان له هه‌ولێر ده‌ركه‌وت، له‌جیاتی پاراستنی هێمنی خۆپیشاندانه‌كه‌و كاركردن بۆ سه‌ركه‌وتنی خۆپیشاندان له هه‌ولێر، ئاله‌م كاته‌دا ئه‌ندامانێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه بۆ چه‌ندین جار ئه‌وه‌یان راگه‌یاند كه بیر له شێوازی دیكه بۆ خۆپیشاندانه‌كه ده‌كه‌نه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی رایبگه‌یه‌نن كه‌مه‌به‌ستیان شێوازی تو‌ندوتیژیی نییه، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت بوو بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه گه‌یشتبوونه ئه‌وه باوه‌ڕه‌ی دوومانگ خۆپیشاندانی هێمنانه سوودی به‌ردێكی نییه، هاوكات جوڵه‌ی كه‌سانی نێردراوی ئاسانتر كرد بۆ تێكدانی هێمنی خۆپیشاندانه‌كه، ئاشكراشه بۆ ده‌سه‌ڵاتێك كه سڵنه‌كاته‌وه له‌به‌كارهێنانی هێز‌و ئه‌و شێوازانه‌ی بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندان ده‌یگرێته‌به‌ر ، ئه‌وا سه‌ركوتكردنی ده‌یه‌ها خۆپیشاندانی توندوتیژ ئامێز، زۆر ئاسانترو ساناترو خێراتره له كۆتاییهێنان‌و چار ه‌سه‌ركردنی خۆپیشاندانێكی هێمنانه، بێگومان بۆ په‌نابردن بۆ شێوازی یه‌كه‌میش به‌ته‌نها به‌هانه‌و بیانوویه‌ك به‌سه، كه راگه‌یاندنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی كاتییش ئه‌م بیانووه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات ره‌خساند. ئاكامه‌كانی زاڵبوونی چاره‌سه‌ری سه‌ربازیی به‌سه‌ر چاره‌سه‌ری مه‌ده‌نیدا هه‌ر له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی پڕۆسه‌ی به‌سه‌ربازگه‌كردنی شاری سلێمانی، كه له دوای راگه‌یاندنه‌كه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منییه‌وه پیاده‌كرا، به‌كردار دووباره‌كردنه‌وه‌ی كاره دزێوه‌كانی به‌عسی خسته‌وه‌به‌رچاو هاووڵاتیانی شاری سلێمانی، كه له‌كاتی ئه‌نجامدانی مه‌نعه‌ته‌جه‌ولدا یان كاته ئاساییه‌كاندا جێبه‌جێیان ده‌كرد، هه‌ر له هێنانی هێزی عه‌ره‌ب‌و دانانی چه‌ندین بازگه له شه‌قامه‌كانی ناوشارو داواكردنی پێناس له هاووڵاتیان‌و ره‌شبگیریی گه‌نجان‌و هه‌ڵكوتانه سه‌ر حه‌ره‌می زانكۆ‌و رفاندنی خوێندكاران له به‌شه‌ناوخۆییه‌كانیانداو لێدان له گه‌نجانی ره‌شپۆش (به‌ڵام ئه‌مڕۆ پرته‌قاڵی پۆش)و ده‌ستبه‌سه‌ركردن‌و دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی شوێنێك به كۆسته‌ر (له‌به‌ر كه‌مبوونی زیلی سه‌ربازی)و سوكایه‌تی پێكردنیان‌و جوێندان به خوشك‌و دایكی گیراو‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان، هاوكات ته‌سلیمبوونێكی ته‌واوی یه‌كێتی به پارتی ده‌رخست، بێگومان له‌مه‌شدا یه‌كێتی له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان زیاتر زه‌ره‌ری سیاسی ده‌كات. هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی هێز له دژی خۆپیشاندانه‌كان، ئۆپۆزسیۆنی خستۆته به‌رده‌م مه‌ترسی په‌لاماردانی باره‌گاو ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیان، ئه‌مه‌ش ئه‌وه له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆن پێویست ده‌كات كه ده‌بێت هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن ته‌نها له ئیدانه‌كردندا قه‌تیس نه‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێت یان هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتووی دیار‌و ئاشكرا‌و راگه‌یه‌ندراو بگرێته‌به‌ر‌و به فه‌ڕمی ببێته رێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كان، یاخود ده‌بێت به‌بێ مه‌رج بكه‌ونه دانوستاندن له‌گه‌ڵ پارتی‌و یه‌كێتی. ره‌وشی دوای به‌كارهێنانی هێز، ناتۆكمه‌یی‌و كه‌موكوڕی ئه‌نجومه‌نی كاتی له لایه‌نی رێكخراوه‌یی‌و به‌ڕێوه‌بردنه‌وه ده‌رخست، هاوكات ئه‌ندامه دڵسۆز چالاكه‌كانی له‌وانی دیكه جیاكرده‌وه، كه جێگه‌ی سه‌رنج‌و نیگه‌رانییه، ئه‌ندام هه‌یه به‌بێ هیچ ترسێك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان پیاسه‌ده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی هه‌مان ئه‌نجومه‌ن به‌نهێنی‌و له دۆخێكی پڕمه‌ترسیدا كاره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش پێویستبوونی بوونی په‌یماننامه‌یه‌ك بۆ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه كاتییه یاخود هه‌ر لیژنه‌یه‌ك كه له‌داهاتوودا سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندانێكی هاوشێوه‌ی ئه‌م خۆپیشاندانه بكات، ده‌گه‌یه‌نێت . ئه‌م دۆخه ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه یه‌كێتی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ پارتیدا نییه، بۆیه توانیویه‌تی رێككه‌وتنێكی ستراتیجی له‌و شێوه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدات، چونكه ئه‌وه‌ته یه‌كێتیش بۆ پاراستن‌و زامنكردنی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ده‌ست خۆیدا هێزی عه‌ره‌ب ده‌هێنێت، له كاتێكدا پێش ماوه‌یه‌ك راگه‌یاندنه‌كانی هه‌ردوو حزب گوێی خه‌ڵكی كوردستانیان كه‌ڕكرد به‌وه‌ی كورد له كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕاوه‌كاندا له‌ژێر مه‌ترسی عه‌ره‌بدایه، به‌ڵام ئێستا نه‌ك چه‌كداره‌كانیان له‌و ناوچانه كشاندۆته‌وه، به‌ڵكو هێزه چه‌كداره عه‌ره‌به‌كانیشیان هێناوه بۆ سوكایه‌تیكردن به خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی كه رۆژانێك مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كی ئه‌م حزبه بوو، پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئێوه ئه‌و ده‌مخواره‌ی كه وه‌ك سه‌رۆكی عه‌شره‌تێكی عه‌ره‌بی له كه‌ناڵه‌كانتانه‌وه پیشانتان ده‌دا كه هه‌ڕه‌شه له كورد ده‌كات، له‌ناوتانبرد!!، وا ئێستا كه‌ركوك هێزی لێنه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌و پاڵه‌وانه عه‌ره‌به مه‌ترسیداره فزه‌ی لێوه نایه‌ت، یان ئه‌و پاڵه‌وانه یه‌كێك بوو وه‌ك ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی له‌ناو هێزه هێنراوه‌كاندایه بۆ سلێمانی‌و كاتی خۆیشی به فه‌رمانی ئێوه‌و به پاره‌ی هاووڵاتیانی كوردستان ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ده‌كرد؟ ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا دیاره حكومه‌تی ساوا، درۆكانیشی ساوان‌و ته‌نها بۆ مناڵی ساواده‌بن، وه‌ك ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌كانتان ده‌یانه‌وێت ئیعترافمان پێبكه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌ركی سه‌را ئێستا له‌جیاتی خۆپیشانده‌ران چوار ئه‌وه‌نده چه‌كداری ده‌مامكدارو نه‌ناسراوو عه‌ره‌بی تێدایه‌و له‌ناكاودا په‌لاماری گه‌نجێك ده‌ده‌ن، بارودۆخ ئاساییه‌و بازاڕ‌و كڕین‌و فرۆشتن زۆرتره‌و دوكانداره‌كان شاگه‌شكه‌بوون له خۆشی‌دا. یه‌كێتی له شه‌ڕی ناوخۆدا گه‌نجی كوردی به‌كوشتدا هه‌تا هێزی پارتی له ناوچه‌ی ژێرده‌ستیدا‌و ته‌نانه‌ت له كوردستانیشدا نه‌یهێڵێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ خۆی هه‌مان هێز ده‌هێنێت بۆ سه‌ركوتكردنی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه، ئه‌مه ته‌نها ئاماژه‌یه بۆ یه‌كشت، ئه‌ویش لاوازبوونی ده‌سه‌ڵات‌و هێزی یه‌كێتییه، كه به‌ته‌نها خۆی ناتوانێت رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌رانی بێچه‌كیش ببێته‌وه، یان متمانه‌ی ته‌واوی به‌چه‌كداره‌كانی خۆی نییه ئه‌وكاره بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له‌ناو هێزه هێنراوه‌كاندا (چه‌كداره‌كان هه‌موویان تو‌ندوتیژیی به‌رامبه‌ر خه‌ڵك ناكه‌ن) تو‌ندوتیژیی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی سلێمانی ده‌كه‌ن، كه‌سانێكی بوێرنین، چونكه زۆریان ده‌مامكدارن‌و به‌چه‌ندین دانه‌یان په‌لاماری گه‌نجێك ده‌ده‌ن. پوخته، ئه‌وه ده‌خوێنرێته‌وه كه پارتی‌و یه‌كێتی مه‌به‌ستیان له‌و ئه‌زموونه‌ی كه‌باسی لێوه‌ده‌كه‌ن له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیدایه، ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵات‌و هه‌ژموونی خۆیانه به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، نه‌ك ئه‌زموونی فه‌رمانڕه‌وایی كوردی له هه‌رێمی كوردستاندا، هاوكات ئه‌م دۆخه ئه‌وه‌شی سه‌لماند كه گه‌نجانی خۆپیشانده‌ر، گه‌نجانێكی له‌خۆبردوو چاونه‌ترسن‌و هه‌تا دواهه‌ناسه داوای مافه‌كانیان ده‌كه‌ن.