دیوانی چاودێری دارایی‌و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی
پارێزه‌ر: دلاوه‌ر حه‌یده‌ر
له دوای ده‌رچونی یاسای نوێی دیوانی چاودێری دارایی ژماره (2)ی ساڵی (2008) كه له به‌رواری (26/5/2008) له ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و هه‌ر له‌و به‌رواره‌وه ده‌بێت كاری پێبكرێت . چه‌ندین هه‌واڵ له ڕۆژنامه‌كان بڵاوكرایه‌وه كه‌وا به دیوان ڕاگه‌یه‌نراوه كه ئیش به‌و یاسایه نه‌كه‌ن تاوه‌كو حكومه‌ت به ته‌واوی یه‌كنه‌گرێته‌وه . شوێنه‌واره‌كانی دوو ئیداره‌یی هێشتا به وه‌زاره‌تی داراییه‌وه دیاره كه گرنگترین وه‌زاره‌تی ههرحكومهتێكهو حكومه‌ت ناتوانێت كار‌و چالاكیه‌كانی به ئه‌نجامبگه‌یه‌نێت تاوه‌كو له ڕێی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه بوجه‌ی بۆ ته‌رخان نه‌كرێت ، به‌و پێیه حكومه‌تی هه‌رێم تا ئه‌م چركه‌ساته یهكینهگرتووهتهوه چونكه سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانی ناوچه‌ی ههولێرودهۆك كه به ناوچه‌ی پارتی ناسراوه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پارتی بوجه‌ی بۆ خه‌رج ده‌كات ئه‌ویش وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابورییه‌و هه‌رچی وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری دارایی‌و ئابورییه ته‌مویلی چالاكیه حكومیه‌كان ده‌كات له ناوچه‌ی سلێمانی كه به ناوچه‌كانی یه‌كێتی ناوده‌برێت ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ردوو حیزب به ڕێژه‌ی سه‌دی (54) بۆ پارتی‌و(46) بۆ یه‌كێتی له نێو خۆیاندا بوجه‌ی هه‌رێمیان دابه‌شكرد . هه‌لبژاردنی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكدا له دانیشتنی په‌رله‌مانی (16/9/2009)دا ئه‌و شوێنه‌واره‌ی تۆختر كرده‌وه . تا ئێره لای خه‌ڵك ڕۆشنه‌و پێویست به ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر ناكات به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای هه‌موان ڕوون نیه ناوه‌ڕۆكی یاساكه‌و كاركردنه پێی‌و دیاری كردنی ئینتیمای ده‌زگای چاودێری داراییه . یاسای دیوانی چاودێری دارایی كه خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ری كرد یه‌كێكه له‌و یاسایانه‌ی كه تا ئێستا جێبه‌جێنه‌كراوه ، هۆكاری ئه‌مه‌ش له سێ خاڵ تێناپه‌ڕێت :
1-حكومه‌ت به‌و شێوه‌ی كه له یاساكه‌دا هاتووه هاوكاری دیوانی نه‌كردووه ، ئه‌وه‌ش ڕوونه كه حكومه‌ت ده‌ربڕی ئیراده‌ی دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌یه كه‌واته ئه‌وان ئاره‌زوو ناكه‌ن یاساكه جێبه‌جێبكرێت
2-دیوانی چاودێری دارایش به پێی پێویست نه‌یتوانیوه له‌وه‌دا ڕووبه‌ڕووی حكومه‌ت بێته‌وه‌و له كاتی هاوكاری نه‌كردن له‌گه‌ڵیدا په‌رله‌مانی لێ‌ئاگادار بكاته‌وه ، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بێت كه ئه‌وانیش هێشتا پابه‌ندبن به ئینتیما حیزبیهكهیانهوه چونكه ئه‌وانیش وه‌ك سه‌رجه‌م بهرپرسهكانیتر كه ئه‌ركێكی گشتیان پێسپێردراوه له‌لایه‌ن دوو حیزبه‌كه دانراون كه ئه‌ویش له به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌كه‌وه ده‌یگرێته‌وه تا باڵاترین به‌رپرس بۆیه هه‌ر ئه‌وانیش توانیویانه سه‌رجه‌م داموده‌زگا گشتیه‌كان كۆنترۆڵ بكهنو به‌وجۆره‌ی كه ده‌یانه‌وێت ئاڕاسته‌ی بكه‌ن .
3-خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستانیش ته‌نها یاسای ده‌رده‌كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی چاودێری حكومهتو لایه‌نه به‌رپرسه‌كان بكات له جێبه‌جێكردنیان له‌مه‌یاندا په‌رله‌مان له هه‌مویان زیاتر به‌رپرسیارێتی به‌رده‌كه‌وێت چونكه ئه‌و لایه‌نی چاودێره ، لایه‌نی چاودێری كراویش به‌وه خۆشحاڵه كه چاو‌دێر چاوله كه‌موكورتیه‌كانی بپۆشێت ، زیاد له‌وه‌ش ده‌كرێت بڵێین په‌رله‌مان له خولی پێشویدا بوویه پاشكۆی حكومه‌ت ، چونكه نه‌یتوانی ته‌نیا له‌یه‌ك وه‌زیر بپرسێته‌وه‌و سزای بدات بانگكردنهكانیشی بۆ وه‌زیره‌كان ته‌نها له‌سه‌ر شێوازی میوانداری بوو و بۆ ڕوونكردنه‌وه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان بوو نه‌ك بۆ لێپرسینه‌وه‌و هه‌ندێ جار وه‌زیره‌كانیش وه‌ڵامی داوهتنامهكهشی نه‌ده‌دانه‌وه ، به‌ڵام په‌رله‌مانی ئه‌مجاره چۆن ده‌بێت ؟ ئه‌وه داهاتوو وه‌ڵامی ده‌داته‌وه.
ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسكرانو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له‌م دواییه‌دا له ڕۆژنامه‌كانه‌وه بڵاوكرانه‌وه سه‌باره‌ت به ده‌ستتێوه‌ردانی حیزبی له كاروباره‌كانی دیوانی چاودێری ئه‌و ڕاستیه دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه هێشتا حیزب ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دیوانه‌وه هه‌یه له ژماره‌ی ڕۆژی (6/9/2008) ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌لاپه‌ڕه یهكداو به مانشێت نوسراوه كه نه‌وشیروان مسته‌فا بایی ڕوخانی حكومه‌ت به‌ڵگه‌نامه‌ی لایه وه‌ك له درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت (1500) ڕاپۆرتی لایه كه له دیوانه‌وه وێنه‌یه‌كی به‌ده‌ست گه‌یشتووه كاتێك جێگری سكرتێری گشتی (ی.ن.ك)بووه‌و دوای ئه‌ویش بۆ جه‌لال جه‌وهه‌ر نێرراوه به‌ڵام نازانرێت دوای ئه‌و به‌كێی تر ده‌گات ، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیه دووشته یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ڕاپۆرتانه به پارێزراوی له دیوان ماونه‌ته‌وه به‌پێی ووته‌ی (جه‌لال سام ئاغا)ی سه‌رۆكی دیوان كه ژماره‌یان (2500) ڕاپۆرته ئه‌وه‌ش له پرنسیپی یاسا سزاییه‌كاندا چه‌سپیوه كه ئه‌و تاوانانه‌ی په‌یوه‌ندیان به مافی گشتییه‌وه هه‌یه به تێپه‌ڕبوونی كات تاوانه‌كه له‌سه‌ر بكه‌ره‌كه‌ی لاناچێت به‌به‌راورد به‌و تاوانانه‌ی كه په‌یوه‌ندن به مافی كه‌سییه‌وه كه به تێپه‌ڕبوونی (3) مانگ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانیدا ئه‌گه‌ر تاوانلهسهركراو سكاڵای نه‌كرد مافی ده‌فه‌وتێت له سكاڵا كردن (ماده‌ی 3 له یاسای دادبینی سزایی) ، دووه‌میان ئه‌وه‌یه كه به‌م دواییانه یه‌كێتی دیوانی ڕاسپاردووه له سلێمانی كه ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌كانیان به داواكاری گشتی بده‌ن تا ئه‌ویش تۆمه‌تباره‌كانی ڕاپێچی دادگا بكات ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ له‌سه‌ری ڕابووه‌ستین ئه‌وه‌یه كه ئه‌م مۆڵه‌تدانه له‌وانه‌یه كاتی‌و سنورداربێتو چه‌ند كه‌سێك بگرێته‌وه كه حیزب خۆی مهبهستێتیو لای خه‌ڵك بێزراونو یاخود بیه‌وێت مامه‌ڵه‌یه‌كی سیاسیان پێوه‌بكات به‌تایبه‌تی له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا . بۆیه ده‌بێت دیوان فریای خۆی بكهوێتو له ژێرچه‌پۆكی حیزب بێته‌ده‌ره‌وه‌و كاره‌كانی به سه‌ربه‌خۆییه‌وه ئه‌نجامبدات به‌پێی یاساكه‌ی په‌رله‌مانی له‌مه‌ڕ خۆمان .
له یاساكه‌دا چی گرنگه ؟
ئه‌و یاسایه كه له‌سه‌ره‌وه ژماره‌و به‌رواری بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ی هاتووه چه‌ند به‌ندێكی گرنگی تێدایه كه خزمه‌ت به شهفافیهتو ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات له‌وانه :
1-به‌ستنه‌وه‌ی دیوان به په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ئه‌ویش له ماده‌ی (3)ی یاساكه‌دا هاتووه به‌م ده‌سته‌واژه‌یه(دیوان به ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان-عیڕاقه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه) ئه‌مه خه‌باتی هه‌ردوولای ده‌وێت ( دیوان‌و په‌رله‌مان) تاوه‌كو سه‌ربه‌خۆیی ده‌زگاكه پارێزراوبێت‌و په‌رله‌مانیش چاودێری بكات له جێبه‌جێكردنی یاساكه‌و هه‌روه‌ها له حكومه‌تیش بپرسێته‌وه له كاتی هاوكاری نه‌كردنی دیواندا چونكه ماده‌ی(23)حكومه‌تی هه‌رێمی پابه‌ند كردووه به جێبه‌جێكردنی یاساكه . بۆیه ده‌بێت په‌رله‌مان له‌م خوله‌یدا یان ئه‌وكارانه جێبه‌جێبكات‌و به ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ستێت له یاسادانان‌و چاودێری كردن‌و متمانه‌وه‌رگرتنه‌وه له وه‌زیرێك یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت ئه‌گه‌ر پێویستی كرد ، یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی‌و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی نوێ تاوه‌كو ئه‌و ئه‌ركه نوێنهرانێكیتر ڕایپه‌ڕێنن .
2-ده‌رخستنی به‌ڵگه‌كانی گهندهڵیو فێڵكردن‌و خراپ بهكارهێنانو بێ توانایی له كاروباری وهرگرتنو خه‌رجكردن‌و به‌كارهێنانی دارایی گشتی له ئه‌نجامی وردبینی‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و چالاكی فه‌رمانگه‌كان (بڕگه‌ی شه‌شه‌م له ماده‌ی هه‌شته‌می یاساكه ) ئه‌م به‌نده بۆیه گرنگه چونكه زاراوه‌ی گه‌نده‌ڵی هێناوه‌ته نێو فرهه‌نگی یاساییمانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌و به‌ده‌رخستنی دۆسیه‌كانی به‌یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی دیوان داناوه ، ئه‌وه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی دیارده‌ی گهندهڵیو بنه‌بڕكردنی گرنگه .
3-یه‌كێكی تر له‌و كارانه‌ی كه ده‌كرێت دیوان ئه‌نجامی بدات جگه له ئه‌ركی چالاكی له سه‌رجه‌م ئه‌و بوارانه‌دا كه ده‌چنه خانه‌ی دارایی‌و كارگێڕیه‌وه ، پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز‌و ڕاسپاردیه بۆ ده‌ركردنی ڕێنمایی دارایی یاخود هه‌موار كردن له یاسا‌و ڕێنماییه داراییه‌كاندا كه یاساكه له چه‌ند بڕگه‌یه‌كی جیادا ده‌قی له‌سه‌ر داوه ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی شوێنه‌واری جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسا‌و ڕێنماییانه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چونی كاره‌كان‌و دروست نه‌بونی كه‌لێنی یاسایی كه بقۆزرێته‌وه بۆ مه‌به‌سته‌كانی گه‌نده‌ڵی .
4-ده‌ستكراوه‌یی دیوان بۆ بینینی هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنیو ئاشكرا كه په‌یوه‌ندی به مامه‌ڵه‌ی داراییه‌وه هه‌بێت له‌مه‌شدا مافی چاودێری كردنی سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكومی و سه‌رجه‌م ڕێكخراو‌و سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كانی هه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێم مۆڵه‌تی پێداون ( ماده‌ی یازدهیهمو ده‌یه‌م) .
5-هه‌موو كهمتهرخهمیهكو پابه‌ند نه‌بوونێك به یاسا‌و ڕێنماییه داراییهكانهوهو هاوكاری نه‌كردنی دیوان به وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی نووسراو یان شاردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان به سه‌رپێچی دارایی داده‌نرێت كه ماده‌ی سێزده‌یه‌می یاساكه باسی كردووه چونكه هه‌موو ئه‌وانه ده‌بنه هۆی زیانگه‌یاندن به‌سامانی گشتی‌و دیوانیش بۆی هه‌یه سه‌رجه‌م ڕێكاره یاساییه‌كان بگرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر به سه‌رپێچیكار له كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه له دژی‌و له‌سه‌ر كارلابردنی (سحب الید)ی هه‌رفه‌رمانبه‌رێك كه گومان ده‌كرێت مانه‌وه‌ی زیان به لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێت به پێی یاسای به‌رزه‌فته‌كردنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ( قانون أنچباگ موڤفی الدوله )و ڕه‌وانه‌كردنی دۆسیه‌كان بۆ داواكاری گشتی تاوه‌كو ئه‌ویش سكاڵا له دژی سهرپێچیكارانو تۆمه‌تبارانی دۆسیه‌كان بجوڵێنێت‌و مامه‌ڵه‌یه‌كی یاساییان له‌گه‌ڵدابكرێت ئه‌مانه‌ش له ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دیوانن كه ماده‌ی(16) ده‌قی له‌سه‌ر داوه .
6-سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی یان ئه‌و تاوانانه‌ی كه ده‌كرێت له‌ژێر ناوی گه‌نده‌ڵیدا پێناسه بكرێت فه‌رمانبه‌ری تۆمهتبارپێی به پێی جۆری سه‌رپێچیه‌كه‌ی یاخود تاوانه‌كه‌ی ئه‌م ڕێكارانه له دژی ده‌گیرێته‌به‌ر :
-ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیه‌ك ئه‌نجامدرا به‌ڵام سه‌رپێچیكار مه‌به‌ستی نه‌بوو ئه‌وكاره ئه‌نجامبدات یاخود به فه‌رمانی سه‌ره‌وه‌ی خۆی ئهنجامیدابێتو نه‌گاته ئاستی تاوان‌و ته‌نها له كه‌مته‌رخه‌میه‌وه بوبێت‌و هیچ سودێكی كه‌سی له‌وه‌دا نه‌بێت یاخود پێشێلكردنی ئه‌ركێكی ئیداری بێت ئه‌وا ده‌كرێت به‌پێی یاسای به‌رزه‌فته‌كردنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت سزایه‌كی ئیداری بدرێت له‌مه‌شدا سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار ڕاسپێرێت به جۆری ئه‌و سزایه (م13) ، خۆ ئه‌گه‌ر سنوری ئه‌ركی فه‌رمانبه‌رێتی تێپه‌ڕاندو به‌و جۆره‌ی كه یاسای سزادان له ماده‌ی (322-341)ده‌قی له‌سه‌ر داوه ئه‌و كاته به پێی ئه‌و یاسایه سزا دهدرێتو سزای ئیداریش ده‌یگرێته‌وه .
-ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رپێچیه‌كه تاوانی به‌رتیل وه‌رگرتن بوو یاخود لادانی ماڵی گشتی بوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت یاخود ساخته‌كردنی به‌ڵگه‌نامه (تزویر)و ئیمزای فه‌رمانبه‌رێكی تایبه‌ت بێت‌و به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه ئه‌و كارانه‌ی بۆ ئه‌نجامدابێت ئه‌و كاته له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه به پێی یاسای سزادانی عێڕاقی ژماره (111)ی ساڵی (1969)ی هه‌مواركراو لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا دهكرێتو دادگایی ده‌كرێت .
-هه‌ر تاوانێكی تر كه فه‌رمانبه‌رێكی ده‌وڵه‌ت ئه‌نجامی ده‌دات په‌یوه‌ندی به كاره كه‌یه‌وه نیه به‌ڵام سود له كاره‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت (أستغلال الوڤیفی) له ئه‌نجامدانیدا ئه‌و كاته به پێی جۆری تاوانه‌كه‌ی دادگایی دهكرێتو له‌كاتی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ریدا لایه‌نی زۆری سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت واته به‌زه‌یی نایگرێته‌وه تاوه‌كو سزاكه‌ی له‌سه‌ر سوك بكرێت به نمونه ئه‌گه‌ر سزای تاوانێك به‌ند كردنبێت له ساڵێك كه‌متر نهبێتو له سێ ساڵ زیاتر نه‌بێت ئه‌وا ئه‌و فه‌رمانبه‌ره سزا زۆره‌كه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت كه سێ ساڵ به‌ند كردنه . بۆ زانینیش فه‌رمانبه‌ر به پێی یاسا هه‌موو كه‌سێك ده‌گرێته‌وه كه ئه‌ركێكی گشتی پێسپێردراوه له بچوكترین پله‌وه تاوه‌كو گه‌وره‌ترین پله كه سه‌رۆكی حكومه‌ت یان سه‌رۆك كۆماره.
-له هه‌ریه‌كه له‌و تاوان‌و سه‌رپێچیانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه باسكران ئه‌گه‌ر زیان به ماڵی گشتی گهیشتو سامانی گشتی به‌فیرۆچوو بۆ هه‌رمه‌به‌ستێك بێت ده‌بێت خۆی بیگه‌ڕێنێته‌وه یان به داوایه‌كی مه‌ده‌نی له دادگای به‌رایی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار داواده‌كات كه دادگا حوكمی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ده‌ركات له‌سه‌ر سه‌رپێچیكار سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه داوا له وه‌زاره‌تی په‌وه‌ندیدار بكات تاوه‌كو ئه‌و كاره بكات (م13) یاخود چاودێری ده‌كات له‌وه‌ی كه ده‌یكات یان نا ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌ش به سه‌رپێچی داده‌نرێت به پێی یاسای دیوان . به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه گێڕانه‌وه‌ی پاره‌و بژاردنی زه‌ره‌رو زیانه‌كه له سزای تاوان‌و سه‌رپێچیه‌كه‌یان كه‌م ناكات هه‌ربۆیه هه‌رچی موڵك‌و ماڵی هه‌بێت ده‌كرێ به پێی یاسا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت .
بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه دیوان ده‌توانێت چی بكات … ؟
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه وه‌كو خۆی جێهجێبكرێت پێویسته سه‌ره‌تا هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی له سلێمانی‌و هه‌ولێر یه‌كبگرێته‌وه‌و به پهرلهمانهوهببهسترێتهوه واته ئه‌ركی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانه كه ئه‌و كاره بكات له‌وه‌دا ده‌بێت ململانێی حكومه‌ت (ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن) بكات . دیوانیش هیچ پاساوێك لهبهردهمیدانیه تاوه‌كو به كاره‌كانی ههڵنهسێتو به‌پێی به‌نده‌كانی یاساكه مامه‌ڵه نه‌كات ، ده‌توانێت بوونی هه‌ر ڕێگری‌و دروستكردنی هه‌ر به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌میدا به یاسا چاره‌سه‌ر بكات كه ئه‌وه‌ش خیارێكی كراوه‌یه‌و ده‌توانرێت به زۆر ڕێگای یاسایی ڕووبه‌ڕووی ببێته‌وه ئه‌گه‌رنا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌سته‌جه‌معی دیوان گرفته‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات . ئه‌وانه‌ش ئیراده‌ی به‌هێزی ده‌وێت هه‌ركه‌سێكیش كه ده‌بێته فه‌رمانبه‌ری دیوان له سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه تاوه‌كو سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانی ده‌بێت خاوه‌نی ئه‌و ئیرادهیهبنو له ئاست ئه‌و سوێندهدابن كه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان یاخود ئه‌نجومه‌نی چاودێری دارایدا دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه واته جگه له‌وه‌ی كاره‌كانی دیوان كارێكی پیشه‌ین كارێكی ئهخلاقیشنو به‌ویژدانه‌وه گرێدراون ، هیچ پاساوێكیش نیه بۆ ئه‌وه‌ی یاساكه جێبه‌جێنه‌كه‌ن چونكه دیوان له‌ڕووی كار‌و دارایشه‌وه به‌ته‌واوی سه‌ربه‌خۆیه له حكومهتو سه‌باره‌ت بودجه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی چاودێری دارایی دیاری ده‌كات نه‌ك حكومه‌ت ، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی یاساكه به‌ته‌واوی پشگیری دیوان ده‌كات له ههركهمتهرخهمی نواندنێك له به‌ده‌مه‌وه‌چونی دیواندا له‌لایه‌ن هه‌ر لایهنێكهوهبێت ڕووبه‌ڕووی یاسای ده‌كاته‌وه . ئه‌و پرسیاره‌ی هێشتا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه : ئایا دیوانی چاودێری دارایی ده‌توانێ به‌ربه‌سته كۆنكرێتیه‌كانی حیزب تێكبشكێنێت ؟ ئه‌ی په‌رله‌مان له كوێی ئه‌و گه‌مه‌و ململانێیه‌دایه ؟ ئه‌ی هاوڵاتی كوردستان ڕۆڵی له‌و گهماندا چیده‌بێت ؟ ئایا ده‌توانێت ڕووبه‌ڕووی دیوان ببێته‌وه‌و داوای ئاشكرا كردنی ڕاپۆرته‌كان بكات بۆ داواكاری گشتی‌و گه‌یاندنی دۆسیه‌كان به دادگا ؟ ئهمانهكۆمهڵێك پرسی گرنگ ووروژاندیان گرنگه وه‌ڵامه‌كه‌شیان گراننیه ، تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ی كوردستانیش له ڕووی یاسایی‌و سیاسیشه‌وه ده‌توانرێت له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كان كاربكرێت.