دادگا ده‌سه‌ڵاته؟!
دادوه‌ر سەروەرعەلی
قسه كردن له سه‌ر دادگا‌و ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری زیاتر له چه‌ند ره‌هه‌ندیكی فكری و فه‌لسه‌فی له خۆ ده‌گرن، چه‌مكه‌كانی دادپه‌روه‌ری یه‌كسانی له به‌رده‌م یاسا ، ماف وئازادی، سه‌روه‌ری یاسا ، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان ، چه‌مكگه‌لێكن كه په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆیان به‌سیستمی دادوه‌رییه‌وه هه‌یه‌بۆیه‌ناكرێت باس له فه‌راهه‌م بوونی هه‌ر یه‌كێك له‌و چه‌مكانه بكرێت به بێ هه‌بوونی سیستمێكی دادوه‌ری به‌هێزو سه‌ربه‌خۆ، ده‌ركه‌وتنی دادگای به‌هێزو سه‌ربه‌خۆی له‌و جۆره‌ش ته‌نها له فه‌زایه‌كی دیموكراسیدا دیته بوون و له فه‌زایه‌كی واشدا پایه‌كانی به‌هێز ده‌بن ، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و فه‌زایه دادگا گه‌ر هه‌شبێت ئه‌وا زۆرجار له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه وه‌ك ئامرازێك بۆ سزادانی نه‌یاره‌كانی و كپكردن و ئه‌و ده‌نگه نارازیانه به‌كاری ده‌هێنێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستێك یان ره‌خنه‌یه‌كی جدی له ده‌سه‌ڵات بگرن و ئه‌و وێنه‌یه‌ی ئه‌و دیوی ده‌سه‌ڵات به خه‌ڵك بناسێنن كه خه‌ڵك به ئاسانی ده‌ركیان پێناكات به نموونه‌ی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس ، لێره‌دا ئاماژه‌ی سه‌ر به‌خۆیی و ده‌سه‌لاتی دادگا له‌وه‌دا خۆی نابینێته‌وه‌كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له به‌ر ده‌م دادگادان هاولاتی ئاسایی بن و بریاره‌كان وه‌ك خۆی جێ به جێ بكرێت به‌لكو ده‌سه‌ڵات و سه‌ربه‌خۆیی دادگا له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه ئه‌گه‌ر یه‌كێك له لایه‌نه‌كانی كه‌یسێك به‌رپرسێك بێت یان خاوه‌ن هێزو ده‌سه‌لاتێك بێت یان حیزبێكی خاوه‌ن ده‌سه‌لات بێت و له هه‌مان كاتدا به شێوه‌یكی دادپه‌روه‌رانه و به بێ ده‌ستێوه‌ردان بتوانرێت یاسا وه‌ك خۆی و به یه‌كسانی به سه‌ر هه‌موو لایه‌كدا بچه‌سپێنرێت . سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌گه‌ر له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه ته‌نها هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان و جێبه‌جێكردن و دادگای تێدابێت و ئه‌وه بگه‌یه‌نێت سه‌ربه‌خۆیی دادگا بێت له دوو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی تر ، ئه‌وا له هه‌رێمی كوردستاندا توشی ئیشكالێكی تریش ده‌بین كه له سه‌روو ئه‌م سێ ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌سه‌ڵاتێكی تر هه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی حیزبه، كه‌حیزب هه‌یه نه‌ك ته‌نها سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی ته‌نانه‌ت ئه‌ندامه‌كانیشی له سه‌روو یاسا‌و ئه‌و سێ ده‌سه‌ڵاته‌ی تردا ده‌بینێته‌وه ،به‌مه‌ش باس كردنی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی له به‌رده‌م یاسا‌و ماف وئازادییه‌كان و قسه كردن له سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری هیچ به‌هایه‌كیان نامێنێت ، سه‌ره‌رای ئه‌و كه‌ره‌سه یاسایییه ته‌قلیدیانه‌ی كه له‌رووی بابه‌تی و ئیجرائیشه‌وه له‌كاری دادوه‌ریدا پشتی پێده‌به‌سترێت كه هه‌ندێكیان له سه‌رده‌مێكدا دارێژراون رژێمه‌كه‌ی ده‌هۆڵی به باڵای سیستمی تۆتالیتاریه‌تیدا ده‌كوتی و یاساكانی به شێوه‌یه‌ك دارشتوه كه سیتسمی گشتی زۆر به ره‌هه‌نده شمولیه‌كه‌ی به كارهاتووه و سیستمی یاسایی كۆنترۆڵ كردووه‌و، تیایدا سیستمی گشتی زاڵه به سه‌ر ماف و ئازادییه‌كاندا ئه‌مه‌ش له بنه‌ماكانی سیستمی دادوه‌ریشدا تاكو ئێستاش ره‌نگی داوه‌ته‌وه ، واته ئه‌گه‌ر لایه‌كی ته‌رازووه‌كه سیستمی گشتی بێت كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی پارێزگاری لێده‌كات و لاكه‌ی تریشی ماف و ئازادییه‌كان بێت كه خه‌ڵك له رێگه‌ی رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی داكۆكی لێده‌كات هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له سیستمه یاساییه‌كی و ئه‌و بنه‌مایانه‌ش كه سیستمی دادوه‌ری له سه‌ر دامه‌زراوه لاسه‌نگ ده‌بێت ، با ئه‌و دادوه‌ره‌ش ئازادیخواز‌و به ته‌نگ پاراستنی مافی مرۆڤیشه‌وه بێت به‌ڵام ناتوانێت هاوسه‌نگیی رابگرێت له نێوان سیستمی گشتی و ماف و ئازادییه‌كاندا ،سه‌ره‌رای ئه‌و سیستمه ئیدارییه سست و ئیفلیجه‌ی كه سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی پێوه به‌رێوه ده‌چن كه نه‌ك تاكو ئیستا كاركردن به ته‌كنۆلۆجیای پێشكه‌وتو له ئینته‌رنێت ونێتۆركین و پۆستی ئه‌لیكترۆنی خه‌ونی پێوه‌ده‌بینرێت به‌لكو زۆرجار نوسراوه ره‌سمییه‌كان و بریارو حوكمه‌كانی دادگاش به ده‌ست ده‌نوسرێنه‌وه كه هه‌ندێكیان به زه‌حمه‌ت ده‌خوێنرێنه‌وه، یاخود ئه‌و نوسراوه فه‌رمییانه‌ی كه له لایه‌ن دادگاوه ده‌رده‌چن به پۆست‌دا ده‌نێرن دوای چه‌ندین جار جه‌ختكردنه‌وه یان ناگاته فه‌رمانگه‌ی مه‌به‌ست یاخود ئه‌گه‌ر بگاته ده‌ستیشیان زۆر جار وه‌ڵامی دادگا ناده‌نه‌وه به تایبه‌تی ده‌زگاسه‌ربازییه‌كانی وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌گه‌و وه‌زاره‌تی ناوخو ده‌زگاكانی ئاسایش، ئه‌گه‌ر هاوڵاتییه‌كیش سكاڵا له سه‌ر یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی ئه‌و ده‌زگایانه بكات به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر پله‌یه‌كی ئه‌فسه‌ری هه‌بێت ئه‌وا كه‌م جار هه‌بووه ته‌سلیم به دادگا بكرێن لێره‌دا میزاجی شه‌خصی زۆر جار رۆڵی بینیوه نه‌ك باوه‌ر بوون به یاسا‌و پابه‌ند بوون به بریاره‌كانی دادگا كه ئه‌گه‌ر ویسترابێت جێ به‌جێ كراوه و ئه‌گه‌ر نه‌شویسترابێت گوێی پێ نه‌دراوه ، زۆری ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش وایكردووه كه خه‌ڵك متمانه‌ی به دادگا لاواز بێت ، هێشتا ره‌وشی دادگا ئه‌و كاته باشتر بوو كه دادگاكان سه‌ر به وه‌زاره‌تی داد بوون چونكه ئه‌گه‌ر دادگاكان كێشه‌یه‌كیان هه‌بووایه ئه‌وا وه‌زیری داد له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باس ده‌كران و زۆریان چاره‌سه‌ر ده‌كران به‌لام له دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به یاسایه‌ك له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن جیابووه‌ته‌وه كه هه‌ر چه‌نده به پێ ی ئه‌و یاسایه ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆیه به‌لام له واقیعدا به‌و شێوه‌یه نییه سه‌ره‌رای كه‌م و كورتی له یاساكه‌دا به تایبه‌تی له‌و رووه‌وه كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن پله‌ی وه‌زیری هه‌یه ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش وه‌ك وه‌زاره‌تێك سه‌یربكرێت و ره‌فتاری له گه‌ڵدا بكرێت نه‌ك وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێك،هه‌روه‌ها كاتێك باس له سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری ده‌كرێت ده‌بێت له رووی ئیداری و دارایی یه‌وه ده‌سه‌لاتێكی ته‌واو سه‌ر به خۆ بێت و بۆ هیچ شتێك پێویست نه‌كات بگه‌رێته‌وه بۆ لای حكومه‌ت كه لایه‌نی دارایی زۆر گرنگه بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك لێره‌دا بودجه‌یه‌كی جیا بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری داده‌نرێت و له لایه‌ن په‌رله‌مانیشه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت به‌لام له خه‌رج كردنیدا وه‌ك ده‌سه‌لاتێكی سه‌ربه‌خۆ په‌یره‌و نه‌كراوه و پێویسته بۆ خه‌رج كردنه گرنگه‌كان ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و بۆ هه‌ندی خه‌رجی تر ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی وه‌ربگیرێت ، ئه‌و بودجه‌یه‌ش كه بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دانراوه هه‌ر لای حكومه‌ته و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هیچ ژماره حسابێكی بانكی نییه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه دادگا سه‌ر به‌خۆ نیه له رووی داراییه‌وه په‌رله‌مانیش له‌و رووه‌وه پالپشتی دادگای نه‌كردووه ، له رووی ده‌سه‌لاتیشه‌وه هه‌رچه‌نده دادكا وه‌ك پێویست په‌راوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی نه‌كردووه به تایبه‌تی له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا هه‌م له‌رووی ئیدارییه‌وه هه‌م له‌و روووه كه ریكاری یاسایی بگرێته‌به‌ر له دژی ئه‌و به‌رپرسه ئیداری و سه‌ربازییانه‌ی كه بریاره‌كانی دادگا جێبه‌جی ناكه‌ن یان ئاماده نین تۆمه‌تباران ته‌سلیم به دادگا بكه‌ن ، چونكه ئه‌و كه‌یسانه زۆربه‌یان په‌یوه‌ندی به مافی هاوڵاتی ئاساییه‌وه هه‌یه كه مافیان پێشێل كراوه و هانایان بۆ دادگا هێناوه بۆیه ناكرێت دادكا له‌م حاڵه‌تانه بێده‌نگ بێت ، له هه‌مان كاتدا ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش وه‌ك پێویست پالپشتی به‌هێزبوون و سه‌ربه‌خۆبوونی دادگای نه‌كردووه به تایبه‌تی كه‌دادكا به قۆناغێكی راگوزه‌ردا ده‌روات و ته‌نها چه‌ند ساڵێكه له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن جیابووه‌ته‌وه ، بۆ نموونه وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه زۆرترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكان‌دا هه‌یه نه‌ك وه‌ك وه‌زاره‌تێكی جێبه‌جێكار نییه كه پێویسته پابه‌ندی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ودام وده‌زگاكانی به‌تایبه‌تی ده‌زگای پۆلیس رابگه‌یه‌نێت بۆ بڕیاره‌كانی دادگا به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێك جار ئاسته‌نگ بۆ جێبه‌جێبه جێكرنی بریاره‌كانی دادگا دروست ده‌كات یان هه‌ندێك جار واده‌رده‌كه‌وێت خۆی له سه‌روی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بینێته‌وه نوسراوی وایان هه‌یه به‌شێوازی فه‌رمان كردن ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كردووه ، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ته‌سلیم كردنی تۆمه‌تباران كه پله‌یكی سه‌ربازییان هه‌یه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری نوسراوی ئاراسته‌كردوون ئه‌و نووسراوه به‌سه‌ر هه‌موو دادگاكانی هه‌رێمیشدا گشتاندنی بۆكراوه به‌ڵام ئه‌و وه‌زاره‌ته نوسراوێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگاكانی پۆلیس كردووه كه پێچه‌وانه‌ی نوسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه‌یه ، به‌مه‌ش له جیاتی پالپشتی دادگا‌و جێبه‌جێكردنی بریاره كانی دادگا بێت به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئاسته‌نگی بۆ دروست ده‌كات ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه ده‌زگاكانی پۆلیس وه‌ك پێویست رێز له بریاری دادگا نه‌گرن و پابه‌ندنه‌بن پێوه‌ی ، به‌مه‌ش دادگا ناتوانێ ماف بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی بگه‌رێنێته‌وه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش ئه‌و بڕیارانه‌ی بۆ بانگهێشت كردن یان ده‌ستگیركردنی به‌رپرسێك یان كه‌سێكی نزیكی یان پاسه‌وانێكی ده‌رده‌چێت زۆرجار جێبه‌جێ ناكرێت و ئه‌و داوا (دعوی ) یه‌ش وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه ئه‌م لایه‌نه‌یان له‌وانه‌یه هه‌ندێكیشی بۆ ئه‌وه بگه‌رێته‌وه ده‌زگای پۆلیس وه‌ك پێویست پاڵپشتی ناكرێت له‌رووی ته‌كنۆلۆجیای نوێ و هێزو تواناوه كه بتوانێت پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسا به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكدا جێبه‌جێ بكات ئه‌م هۆكارانه‌ش وای كردوه كه چه‌سپاندنی حوكمی یاسا‌و ئه‌نجامدانی ئیجرائاتی یاسایی له‌لایه‌ن دادگاوه به‌رامبه‌ر تۆمه‌تباران له ئاستێكی لاوازدا بێت.
خاڵێكی تر یه‌كێك له پره‌نسیبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریو به‌پێی یاسای عێراقیش ئه‌وه‌یه بۆ كاری دادوه‌ری دادگا باڵا ده‌ستی (ولایه)هه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو دام و ده‌زگا حكومی و ناحكومیه‌كانیش و هه‌موو دادگایه‌ك به‌جیاوازی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیه‌وه ده‌توانێت نوسراو ئاراسته‌ی هه‌موو لایه‌نێك بكات و پێویسته له‌كاتی گونجاویشدا وه‌ڵام بدرێته‌وه ،به‌ڵام نه‌ك ده‌زگای حكومی به‌لكو كۆمپانیایه‌كی ئه‌هلی وه ك كۆمپانیای كۆره‌ك ئاماده‌نیه وه‌ڵامی نووسراوه‌كانی دادگا بداته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و نوسراوه له‌لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه (محكمه الاستئناف) نه‌كرابێت ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و كۆمپانیایه خۆی له سه‌روو دادگای خوار دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه ده‌بینێته‌وه ،ئایا ده‌كرێت دادگا نه‌ك باڵا ده‌ست نه‌بێت به‌سه‌ر دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تدا نه‌توانێت باڵاده‌ست بێت به‌سه‌ر كۆمپانیایه‌كی ئه‌هلیشدا ئه‌مه بێجگه له هه‌بوونی چه‌ندین گرفتی تریش كه لێره‌دا ته‌نها چه‌ند حاڵه‌تێكمان به نموونه هێنایه‌وه ، ئایا دادگا به‌م حاڵه‌ی ئێستایه‌وه ده‌توانێت ببێته ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆو به‌هێز كه جێگه‌ی متمانه‌و باوه‌ڕی هه‌موو لایه‌ك بێت ، ئایا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئاوا پالپشتی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كات به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵگای ئێمه ئه‌زموونێكی زۆری نییه‌له گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریداو هێشتا پێویستی به پاڵپشتی هه‌یه تاكو بتوانێت له ڕووی دارایی و ده‌سه‌ڵاته‌وه ته‌واو سه‌ربه‌خۆ بكرێت ،یاخود نه‌ك پاڵشتی نه‌كات به‌ڵكو وه‌ك فه‌رمانگه‌یه‌كی بچووك سه‌یری بكات تا له‌و ئاسته‌دا بێت كه ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هاوڵاتی ساده‌و هه‌ژاردا هه‌بێت.