بنه‌ماكانی دیموكراتی‌و به‌شداری له‌كرده‌ی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیدا…
ئاوات محه‌مه‌د
مافی مرۆڤ:
مرۆڤایه‌تی به‌مافگه‌لێكه‌وه له‌دایك ده‌بن، كه‌ناكرێت ده‌ستكاری بكرێت، ئه‌م مافه مرۆییانه ده‌توانن واله‌خه‌ڵكی بكه‌ن ژیانێكی شیاو بژین -له‌به‌رئه‌وه، هیچ حكومه‌تێك مافی ئه‌وه‌ی نییه ئه‌م مافانه ببه‌خشێت، به‌ڵكو پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كان بیپارێزن، رێ به‌ئازادی بدات، كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای داد‌و لێكتربووردن‌و كه‌رامه‌ت‌و رێز دامه‌زرابێت، ئه‌ویش به‌ده‌ر له‌ره‌گه‌ز یان ئاین یان وابه‌سته‌ی سیاسی یان بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی، خه‌ڵكی مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه هه‌وڵ بۆ ئه‌و مافه سه‌ره‌كیانه بده‌ن، له‌م كاته‌دا حكومه‌ته دیكتاتۆره‌كان خه‌ڵك له‌مافه‌كانی مرۆیی مه‌حروم ده‌كات، به‌ڵام كۆمه‌ڵگا كراوه‌كان هه‌وڵی به‌رده‌وام بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌كه‌ن.
مافه‌كانی مرۆڤ ته‌واون‌و هه‌مه‌كیه‌كن ناكرێت دابه‌شبكرێت، كه‌چه‌نده‌ها لایه‌نی مرۆیی له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه مه‌سه‌له كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و ئابووریه‌كان، له‌گرنگترین ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتوون:
پێویسته هه‌مووان مافی پێكهێنانی بیر‌وڕای تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت، به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵ یان تاكه‌كه‌سی گوزارشتی لێوه بكه‌ن، كۆمه‌ڵگا ئازاده‌كان (بازارێكی بیر‌وڕا) درووست بكه‌ن، تاكو خه‌ڵكی تێڕوانینه‌كانی تێدا بگۆڕنه‌وه، كه‌سه‌باره‌ت به‌چه‌نده‌ها مه‌سه‌له‌یه.
پێویسته هه‌موو خه‌ڵك مافی به‌شداریكردنی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت، هه‌روه‌ها پێویسته حكومه‌ته‌كان یاساگه‌لێك دابنێن، مافه‌كانی مرۆڤ بپارێزێت، كه‌دامه‌زراوه‌كانی داد ئه‌م یاسایانه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا پیاده بكه‌ن.
كۆمه‌ڵگا له‌گرتن‌و به‌ندكردنی ره‌شۆكی‌و ئه‌شكه‌نجه دوور بێت، جا ئه‌و كه‌سه سه‌ر به‌كه‌مینه‌یه‌كی ره‌گه‌زی بێت، یان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تاوانبارێكی ئاسایش بێت، ئه‌مه مافێكی مرۆیی سه‌ره‌كییه، ئه‌بێت هێزی پۆلیس رێز له‌هه‌موو هاوڵاتیان بگرێت، به‌تا0/به‌تی كاتێك كه‌یاسای وڵات جێبه‌جێ ده‌كات
ئه‌بێت كه‌مینه‌كانی ره‌گه‌زی یان ئاینی له‌كۆمه‌ڵگا فره ره‌گه‌زییه‌كاندا ئازاد بن له‌به‌كارهێنانی زمانی خۆیاندا‌و پارێزگاری له‌نه‌ریته‌كانیان بكرێت، نه‌كا له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌وه تۆمه‌تی دژایه‌تیان بدرێته پاڵ، هه‌روه‌ها پێویسته حكومه‌ته‌كان دان به‌مافی كه‌مینه‌كاندا بنێت‌و رێزیش له‌ئیراده‌ی زۆرینه بگرێت
پێویسته هه‌موو خه‌ڵك ده‌رفه‌تی كاركردن‌و به‌ده‌ستهێنانی بژێوی هه‌بێت، تاكو خێزانه‌كانیانی پێبه‌خێو بكه‌ن
ئه‌بێت منداڵان پاراستنی تایبه‌تیان هه‌بێت، پێویسته لانی كه‌م سه‌ره‌تاییان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت، هه‌روه‌ها خواردن سه‌رپه‌رشتی ته‌ندروستی شیاویان بۆ دابین بكرێت.
بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌بێت هاوڵاتیان له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازادا به‌ئاگا بن، ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ی هاوڵاتی هه‌یه‌تی ، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه چالاكییه‌ی به‌شداریپێده‌كات، زامنی ئه‌وه ده‌كات حكومه‌ت قابیلی لێپرسینه‌وه بێت له‌به‌رامبه‌ر گه‌لدا، خێزانی ده‌وڵه‌تانی ئازاد وابه‌سته‌ی ئه‌وه‌ن كه‌كار بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ بكه‌ن، به‌مه‌ش سیفه‌تێكی فه‌رمی به‌وابه‌ستییه‌كانی ده‌دات، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵێك په‌یماننامه‌و رێكه‌وتنامه‌و پرۆتۆكۆڵی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، كه‌په‌یوه‌سته به‌مافه‌كانی مرۆڤه‌وه
لێپێچینه‌وه له‌حكومه‌ت:
مانای لێپێچینه‌وه له‌حكومه‌ت، پێویسته له‌سه‌ر به‌رپرسانی حكومی، ئه‌وانه‌ی هه‌ڵبژێردراون‌و ئه‌وانه‌شی هه‌ڵنه‌بژێردراون، ئه‌ركیانه بڕیار‌و كاره‌كانیان له‌به‌رده‌م هاوڵاتیاندا شیبكه‌نه‌وه، لێپێچینه‌وه له‌حكومه‌ت له‌بواری به‌كارهێنانی ئامرازه‌وه ده‌بێت، له‌وانه سیاسی‌و یاسایی‌و ئیداری، كه‌بۆ به‌رگرتن به‌گه‌نده‌ڵی‌و هێشتنه‌وه‌ی به‌رپرسه حكومییه‌كان له‌ملكه‌چبوون بۆ لێپرسنه‌وه دانراوه، تاكو ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی خزمه‌تده‌كرێن ده‌ستیان پێیان بگات، له‌نائاماده‌یی ئه‌م ئامرازانه‌وه گه‌نده‌ڵی گه‌شه ده‌كات.
ئامرازی بنه‌ڕه‌تی بۆ لێپێچینه‌وه‌ی سیاسی بریتیه له‌ئه‌نجامداتی هه‌ڵبژاردنی ئازاد دادپه‌روه‌رانه، بۆ كاتی دیاریكراون تاكو كورسی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرن، به‌رپرسه هه‌ڵبژێردراوه‌كان ناچار ده‌كرێن توانیی خۆیان نیشان بده‌ن، هه‌روه‌ها بۆ نه‌یاره‌كان ئه‌و ده‌رفه‌ته بڕه‌خسێنرێت، كه‌هه‌ڵبژاردنی سیاسی تر بخه‌نه به‌رده‌م هاوڵاتیان، جائه‌گه‌ر ده‌نگده‌ر له‌كاری به‌رپرسێكی حكومی رازینه‌بوو، بتوانێت له‌و پێگه‌یه‌ی بخات ئه‌ویش له‌بواری ده‌نگدانی داهاتووه، كه‌كاتی خۆی ته‌واو ده‌كات.
پله‌ی لێپێچینه‌وه‌ی سیاسی له به‌رپرسه حكومییه‌كان، پشت به‌وه ده‌بستێت چ پله‌یه‌كیان له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن یان دامه‌زراندنه‌وه وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها چه‌ند جار بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵده‌بژێردرێنه‌وه، یان ژماره‌ی ئه‌و جارانه‌ی ده‌توانن له‌و پله‌یه‌دا بمێننه‌وه.
ئامرازی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌ستوری ویاسا دانراوه‌كان‌و بۆنه‌كان‌و رێكخراوه‌كان‌و بنه‌ما یاساییه‌كان، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها هۆكاری یاسایی تر، كه‌ئه‌و كارانه جدیاری ده‌كات كه‌به‌رپرسه حكومییه‌كان ده‌توانن بیكه‌ن، هه‌روه‌ها چۆن هاوڵاتی بتوانێن لێپێچینه‌وه له‌به‌رپرسه‌كان بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی هه‌ڵس‌و كه‌وتیان ناپه‌سه‌نده
بوونی سستمێكی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ، داواكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تییه بۆ سه‌ركه‌وتنی جێبه‌جێكردنی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی، وه‌ك هۆكارێكی خزمه‌تكردنی هاوڵاتی وایه، كه‌چۆن داوا له‌دژی حكومه‌ت تۆمار بكات.
ئامرازه‌كانی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ئه‌مانه له‌خۆ ده‌گرێت:
یاسا ئاكارییه‌كان‌و بنه‌ماكانی هه‌ڵس‌و كه‌وتی به‌رپرسه حكومیه‌كان، كه‌موماره‌سه‌كردنی نابه‌جێ سنووردار ده‌كات
یاساكانی به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندی‌و پێشكه‌شكردنی چێككردنی دارایی، كه‌ئه‌بێت به‌رپرسه حكومییه‌كان هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی داهات‌و موڵكه‌كانیان ئاشكرا بكه‌ن، تاكو هاوڵاتی له‌وه دڵنیا بێت ئایا هه‌ڵس‌و كه‌تی ئه‌و به‌رپرسه به‌شێوه‌یه‌كی نایه‌ججێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی دارایی ئه‌و هه‌بووه.
یاساكانی رۆژی روناك( شه‌فافیه‌ت) كه‌گه‌ل‌و رۆژنامه بتوانێت ده‌ستی به‌دۆسیه‌كانی حكومه‌ت بگات‌و ده‌ستی به‌كۆبوونه‌وه حكومییه‌كان بگات.
پێداویستیه‌كانی به‌شداری هاوڵاتی، كه‌ئه‌وه ده‌سه‌پێنێت حكومه‌ت بڕیارگه‌لێك ده‌ربكات‌و رای خه‌لكی به‌هه‌ند وه‌ربگرێت
پێداچونه‌وه‌ی یاسایی، كه‌دادگاكان سه‌رپشك ده‌كات به‌بڕیار‌و كاره‌كانی به‌رپرسه حكومییه‌كاندا بچێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌ئیداره حكومییه‌كاندا بچێته‌وه، كه‌بۆ زامنكردنی بڕیار وه‌رگرتنی به‌رپرسه حكومییه‌كان درووست كراوه.
ئامرازه‌كانی لێپێچینه‌وه‌ی ئیداری ئه‌مانه له‌خۆ ده‌گرێت
1-نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سكاڵاكانی هاوڵاتیان، كه‌به‌رپرسه له‌گوێگرتن‌و چاره‌سه‌ركردنی سكاڵاكانی هاوڵاتی
2- ووردبینه سه‌ربه‌خۆكان، كه‌لێكۆڵینه‌وه له‌ته‌ندروست به‌كارهێنانی دارایی گشتی ده‌كه‌ن، وه بۆ هه‌موو خراپ به‌كاهێنانێك ده‌گه‌ڕێن
3- دادگا ئیدارییه‌كان، كه‌گوێ له‌سكاڵای هاوڵاتیان ده‌گرێت، سه‌باره‌ت به‌و بڕیارانه‌ی ئیداره‌كانی حكومه‌ت ده‌ریده‌كات
4- ئه‌و بنه‌ما ئاكارییانه‌ی، ئه‌وانه ده‌پارێزێت، كه‌به(چاو‌دێر)ناوده‌برێن، كه‌له‌ناو ئیداره‌كانی حكومه‌تدا كارده‌كه‌ن‌و كاره گه‌نده‌ڵییه‌كان ئابڕو ده‌به‌ن‌ویان خراپ به‌كاهێنانی ده‌سه‌ڵاتی حكومی، له‌كاری تۆڵه‌سێن.
به‌رپرسیاریه‌تی هاوڵاتی:
به‌پێچه‌وانه‌ی دیكتاتۆره‌كانه‌وه، حكومه‌ته دیموكراتییه‌كان بۆ خزمه‌تی گه‌ل هاتوونه‌ته بوون، به‌ڵام پێویسته هاوڵاتیان به‌یاساوه په‌یوه‌ست بن، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ركانه‌ی پێیانده‌سپێردرێت، دیموكراتیه‌ت چه‌نده‌ها ئازادی ده‌دات به‌هاوڵاتییه‌كانی، له‌وانه ئازادی به‌رهه‌ڵستكاری‌و ئازادی ره‌خنه‌گرتن له‌حكومه‌ت.
هاوڵاتیبوون له‌حكومه‌ته دیموكراتییه‌كاندا، داوای به‌شداریكردنی هاوڵاتیان ده‌كات، هه‌روه‌ها شارنشیبوون، ته‌نانه‌ت سه‌برگرتن.
هاوڵاتی ده‌وڵه‌تی دیموكراتی دان به‌وه‌دا ده‌نێت، كه‌ته‌نها خاوه‌نی ماف نییه، به‌ڵكو ئه‌ركیشی له‌سه‌ره، د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن سستمی دیموكراتیان داوای وه‌به‌رهه‌مهێنانی كاتیان لێده‌كات‌و كاری قورسیشیان پێده‌دات، ئه‌و حكومه‌ته له‌گه‌ل درووست بووه، دواوی ئاگایی هه‌میشه‌یی ده‌كات‌و داوای پاڵپشتی گه‌لی گه‌ره‌كه.
له‌ژێر سایه‌ی هه‌ندێك حكومه‌تی دیموكراتیدا، مانای هاوبه‌شی هاوڵاتیان، ئه‌وه‌یه هاوڵاتیان له‌ده‌سته‌ی سوێتخۆراندا به‌كاربهێنرێن، یان له‌خزمه‌تی سه‌ربازی ئیلزامیدا به‌كار بێن،یان خزمه‌تی نه‌ته‌ویی مه‌ده‌نی بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، چه‌نده‌ها ئه‌رك هه‌ن به‌سه‌ر هه‌موو ده‌وڵه‌ته دیموكراتییه‌كاندا جێبه‌جێده‌كرێت، كه‌په‌یوه‌ندی به‌به‌رپرسیاریه‌تی هاوڵاتییه‌وه هه‌یه،، له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ركانه رێزگرتنه له‌یاسا، هه‌روه‌ها دانی به‌شێكی دادوه‌رانه له‌باج، هه‌روه‌ها قبوڵكردنی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی دیموكراتی، رێزگرتن له‌مافی ئه‌وانه‌ی تێڕوانینی جیاوازیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته نمونه‌ی ئه‌ركی هاوڵاتی.
هاوڵاتی ده‌وڵه‌تی دیموكراتی ده‌زانێت، كه‌ئه‌بێت قورسایی به‌رپرسیاریه‌تی له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگاكه‌یاندا هه‌ڵگرن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانه‌وێت سوود له‌پاراستنی مافه‌كانیان وه‌ربگرن
وته‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌كۆمه‌ڵگا ئازادكاندا هه‌یه، وه‌ك پێتان سپێردراوه، سه‌ركه‌وتنی ، داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات، چالاكییان هه‌بێت، هه‌ڵوێستی سلبیان نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌زانن سه‌ركه‌وتن‌و شكستی حكومه‌ت بریتیه له‌به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌وان، به‌ته‌نها ئه‌وان‌و كه‌سی ترنا، فه‌رمییه حكومییه‌كان ده‌زانن، ئه‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیدا بكه‌ن، كه‌به‌رتیل له‌ناو حكومه‌تی دیموكراتیدا جێگه‌ی نابێته‌وه.
هاوڵاتی له‌وڵاتی دیموكراتیدا كاتێك له‌سه‌ركرده‌كانی رازی نییه، ، به‌ئازادی رێكخستن‌و ده‌ربڕینی بیروڕایان به‌شێوازێكی ئاشتیانه ئه‌و سه‌ركرده‌یه ده‌گۆڕن، یان ئه‌و سه‌ركردانه له‌ده‌وره‌ی هه‌ڵبژاردندا وه‌لا ده‌نێن.
دیموكراتییه له‌وه‌نده زیاتری پێوییسته كه‌هاوڵاتیان له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا ده‌نگی خۆیان ماوه ناماوه‌یه‌ك بده‌ن، تابتوانێت باری خۆی بپارێزێت، به‌ڵكو پێویستی به‌گرنگیدانی به‌رده‌وام هه‌یه، هه‌روه‌ها پێویستی به‌كاتی پێویست هه‌یه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ستبوونی به‌وه‌ی لایه‌نێكی زۆری هاوڵاتیان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن حكومه‌ته‌كانیان ماف‌و ئازادییه‌كانیان بپارێزێت.
له‌سستمی دیموكراتیدا هاوڵاتی ئه‌بێت به‌پارته سیاسیه‌كانه‌وه په‌یوه‌ست بێت، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بۆ پاڵێوراوه‌ه‌كانی ئه‌نجام بدات، كه‌خۆیان دیاری ده‌كه‌ن، ئه‌بێت به‌وش رازی بن، كه‌ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته ئه‌و پارته‌وه نابێت كه‌ئه‌مان ده‌نگیان بۆ داوه
ئازادی ئه‌وه‌یان هه‌بێت خۆیان بۆ پله‌كان بپاڵێون، یان خزمه‌تی فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تیان بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو پێبدرێت.
رۆژنامه‌ی ئازاد بۆ گوزارشت كردن له بیر‌و ڕایان به‌ئاشكرا به‌كار بهێنن، ئه‌ویش بۆ مه‌سه‌له قه‌ومی‌و ناوخۆییه‌كان.
په‌یوه‌ست بن به‌سه‌ندیكا كرێكاری‌و كۆمه‌ڵه لۆكاڵییه ناوخۆییه‌كان‌و كۆمه‌ڵه پیشه‌وه‌ره‌كان.
به رێكخراوه خۆبه‌خشه‌كانه‌وه په‌یوه‌ست بن، ئه‌وانه‌ی به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیانه‌وه په‌یوه‌سته، جا ئه‌و رێكخراوانه بۆ كاری ئاینی تیرخان بێت یان رۆشنبیری ئه‌تنی یان توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی یان وه‌رزش یان ئه‌ده‌ب یان باشتركردنی بارودۆخی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان، یان ئاڵوگۆڕی زانستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ خوێندكاران، یان بۆ سه‌ده‌ها چالاكی جیاوازتر.
هه‌موو ئه‌م گروپانه، به‌ده‌ر له‌وه‌ی چه‌ند له‌حكومه‌ته‌وه دوورن یان نزیكن، به‌شداری له ده‌وڵه‌مه‌ندكردن‌و ته‌ندروست بوونی دیموكراتی ده‌كات.
ده‌سه‌ڵاتی یاسا
حاكم‌و یاسا داوالیزمه‌یه‌ك بوون به‌درێژایی مێژوو، كه‌یاسا ئه‌وكات ئیراده‌ی ده‌سه‌ڵاتداری نیشان ده‌دا، یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ ده‌رچون له‌و سته‌مكارییه، بریتیه له‌فكری ده‌سه‌ڵاتی یاسا، له‌و بیركردنه‌وه‌یه‌شدا ئه‌وه‌ش هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتداریش ملكه‌چی یاسایه‌و به‌رو دادگا راپێچ ده‌كرێت‌و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه لێپرسینه‌وه‌ی لێده‌كرێت، هیچ ده‌سه‌ڵاتێك‌و سستمێكی حوكمڕانی نییه له‌گرفت خاڵی بێت، كه‌حوكمی یاسا مافه سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه بنه‌رٍه‌تییه‌كان ده‌پارێزێت، ئه‌وه‌شمان وه‌بیر ده‌خاته‌وه كه‌سته‌مكاری‌و ده‌رچوون له‌یاسا تاكه دوو ئه‌ڵته‌رناتیف نین.
ده‌سه‌ڵاتی یاسا مانای ئه‌وه‌ی تاكێك یان سه‌رۆكێك یان هاوڵاتییه‌كی ئاسایی نییه له‌سه‌رو یاساوه بێت، حكومه‌ته دیموكراتییه‌كان له‌ڕێگه‌ی یاساوه حوكمڕانی وڵاته‌یه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، كه‌ئه‌وانیش ملكه‌چی كۆت‌و به‌نده‌كانی یاسان.
پێویسته یاسا گوزارشت له‌ئیراده‌ی گه‌ل بكات، نه‌ك له‌خواست‌و ویستی ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆری‌و پاشاكان‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كان‌و سه‌ركرده ئاینی‌و پارته سیاسیه دیاریكراوه‌كان.
به‌م شێوه‌یه هاوڵاتی له‌وڵاتی دیموكراتییه ئاماده‌یه په‌یڕه‌وی یاسای وڵاته‌كه‌ی بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ملكه‌چی ئه‌و یااس‌و رژێمه‌ن،باشترین دادوه‌ری له‌و كاته‌دا به‌ده‌ست دێت، كه‌ئه‌وانه‌ی یاسا داده‌نێن خۆیان په‌یڕه‌وی لێبكه‌ن.
ئه‌بێت رژێمه‌كان خاوه‌نی دادگای به‌هێزی سه‌ربه‌خۆ بن، له‌ژێر سایه‌ی حوكمی یاسادا هێز‌و ده‌سه‌ڵات‌و سه‌رچاوه‌كان‌و هه‌یبه‌ت‌و لێپێچینه‌وه له‌به‌رپرسان‌و گه‌وره به‌رپرسان به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسا‌و سستمه‌وه ده‌بێت.
له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره ئه‌بێت جاكم‌و دادوه‌ره‌كان مه‌شقێكی باشیان پێكرابێت، ئه‌بێت پسپۆر‌و سه‌ربه‌خۆ‌و به‌ئینساف بن، ئه‌بێت حاكمه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆیان ببین، له‌ناو سستمێكی یاسایی‌و سیاسی‌دا، ئه‌بێت به‌بنه‌ماكانی دیموكراتییه‌وه په‌یوه‌ست بن
له‌وانه‌ی یاساكانی دیموكراتی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌بێت: ده‌ستووری نوسراو، یاسا‌و سستمه‌كان، ئامۆژگارییه ئاینی‌و ئاكارییه‌كان، داب‌و نه‌ریت، موماره‌سه رۆشنبیرییه‌كان، ماكی یاساكه هه‌رچییه‌ك بێت، ئه‌بێت كۆمه‌ڵێك به‌ندی تێدا بێت ئازادی‌و مافه‌كانی هاوڵاتی تێدا پارێزراو بێت.
نابێت یاسا به‌شێوه‌یه‌كی جیا به‌سه‌ر تاكێكدا یان كۆمه‌ڵێكدا بسه‌پێت، ئه‌ویش به‌مه‌رجی پاراستنی بارێك.
ئه‌بێت هاوڵاتیان پارێزراو بن له‌گرتنی ره‌مه‌كی‌و پشكنینی ناماقوڵ له‌ناو ماڵه‌كانیاندا، یان موڵكه تایبه‌تیه‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت.
هاوڵاتی تاونبار مافی دادگاییكردنی خێرا‌و ئاشكرای هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌بێت ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بدرێت سه‌ردان‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌دادگا تاوانبار كران، ئه‌بێت تووشی سزایه‌كی دڵڕه‌قانه یان نائاسایی نه‌بنه‌وه.
نابێت هاوڵاتی ناچار بكرێت گه‌واهی له‌دژی خۆی بدات، ئه‌م بنه‌مایه هاوڵاتی له زۆرلێكردن‌و خراپه‌كاری‌و ئه‌شكونجه‌دان ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها رێگه له‌پۆلیس ده‌گرێتئه‌م جۆره كارانه به‌كار بهێنن.
ئازادی بیركردنه‌وه
ئازادی قسه‌كردن‌و بیر‌وڕا ده‌ربڕین، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌مه‌سه‌له سیاسیه‌كانه‌و مه‌سه‌له گشتییه‌كانه‌وه هه‌یه، شاده‌ماری ژیانی هه‌ر سسانێكی دیموكراتییه، حكومه‌ته دیموكراتییه‌كان كۆنترۆڵی یان سانسۆری هه‌موو قسه وتراو‌و نووسراوه‌كانی هاوڵاتی ناكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی دیموكراتییه‌ت هه‌میشه به‌فره ده‌نگی تێر كراوه، بۆ گوزارشتكردن له‌فكر‌و بیر‌وڕای هه‌مه‌جۆر، ته‌نانه‌ت دژبه‌یه‌كه‌كانیش، به‌پێی خاوه‌نی تێۆره‌كانی دیموكراتی، گفتوگۆی كراوه‌و ئازاد هه‌میشه بۆ هه‌ڵبژاردنی باشترین ده‌مانبات.
دیموكراتیه‌ت پشت به‌هاوڵاتی خوێنه‌وار ده‌به‌ستێت، ئه‌وانه‌ی مه‌عریفه ئاگاییان به‌رفراوانه، له‌بواری وه‌رگرتنی زانیارییه‌وه ده‌توانن زۆرترین هاوبه‌شی ژیانی گشتی كۆمه‌ڵگاكه‌یان بكه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌توانن ره‌خنه له‌به‌رپرسه حكومی‌و سیاسیه سته‌مكاره ناحه‌كیمه‌كان بگرن، هاوڵاتیان‌و نوێنه‌ره‌كانیان د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن، كه‌دیموكراتییه‌ت پشتی به‌گه‌یشتن به‌بیر‌و ڕا‌و زانیاری‌و رای ناسانسۆر كرا‌و ده‌به‌ستێت.
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لێكی ئازاد حوكمڕانی خۆی بكات، ئه‌بێت له‌گوزارشت كردن له‌خۆی ئازاد بێت،، به‌شێوه‌یه‌كی راشكاوانه‌و ئاشكرا‌و دووباره‌بوونه‌وه، له‌بواری قسه‌كردن‌و نووسنه‌وه گوزارشت له‌خۆی بكات.
بنه‌مای ئازادی بیر‌وڕا ئه‌بێت له‌ده‌ستوری دیموكراتییه‌وه پارێزراو بێت، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌زگا دادگاییه‌كان یان لقه جێبه‌جێكردنه‌كانی حكومه‌ت نه‌توانن سانسۆری له‌سه‌ر دابنێنن.
پاراستنی مافی ئازادی راده‌ربڕین، بریتیه له‌مافه نه‌گه‌تیفه‌كان، به‌سانایی پێویستی به‌وه‌یه حكومه‌ت رێگا له‌ئازادی قسه‌كردن نه‌گرێت، ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی كاری راسته‌وخۆوه، كه‌پێویستی به‌فه‌راهه‌مكردنی ئه‌و مافه‌یه كه‌به پۆزه‌تیف ناودێر ده‌كرێت، له‌زۆربه‌ی كاتدا ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌حكومه‌تی دیموكراتیدا، په‌یوه‌ندی به ناوه‌ڕۆكی قسه‌ی نووسراو یان وتاری نووسراوه نییه.
ئاتاجه گشتیه‌كان، بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی سستمی دیموكراتی به‌كارده‌هێنرێت، له‌به‌رئه‌وه مافی كۆبوونه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه، مه‌رجێكی سه‌ره‌كیه‌و رۆڵی ته‌واوكه‌ری كرده‌ی ئازادی راده‌بڕین ده‌بینێت، كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی رێگه ده‌دات به‌وانه‌ی خاوه‌نی رای زۆر جیاوازن له‌سه‌ر مه‌سه‌له گشتییه‌كان، گفتوگۆ بكه‌ن.
ئازادی قسه‌كردن مافێكی بنه‌ڕه‌تییه، به‌ڵام ره‌هاش نییه، ناكرێت بۆ به‌هانه هێناوه بۆ به‌كارهێنانی توندوتیژی به‌كاری بهێنین، یان بۆ دووبه‌ره‌كی نانه‌وه‌و تانوتڵێدان‌و تێكدانی سستم، یان فه‌حشاگه‌ری، دیموكراتیه‌تی قوڵ پێویستی به‌پله‌یه‌كی به‌رزهه‌یه، بۆ پاراستن له‌هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ئازادی راده‌ربڕین به‌رته‌سك بكاته‌وه، مه‌گه‌ر له‌بارێكدا ئه‌و كاره ببێته هۆی هاندانی كاری توندوتیژی، یان هاندان بۆ روخاندنی رژێمی ده‌ستووری، یان بره‌و به‌هه‌ڵس‌و كه‌وتێكی خراپه‌كارانه بدات، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی دیموكراتییه‌كان ئه‌و قسانه قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن، كه‌هانی رقلێبوونه‌وه‌ی ره‌گه‌زی یان ئه‌تنی ده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رهه‌ڵستكارییه‌ی رووبه‌ڕووی دیموكراتییه‌ت ده‌بێته‌وه، له‌گه‌یشتنه ترۆپكی هاوسه‌نگیدا ده‌بێت: به‌رگریكردن له‌ئازادی بیروڕاو كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌ی به‌ته‌واوه‌تی هانی توندوتیژی ده‌دات، یان تۆقاندن یان تێكدان.
رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد
له‌سستمی دیموكراتیدا، ئه‌بێت رۆژنامه به‌شێوه‌یه‌ك كار بكات دوور بێت له‌سانسۆری حكومه‌ت، حكومه‌ته دیموكراتییه‌كان خاوه‌نی وه‌زیری راگه‌یاندن نیین، تاكو كرۆكی رۆژنامه دیسپلین بكه‌ن، یان چاودێری چالاكی رۆژنامه‌وانان بكه‌ن‌و بیانخه‌نه ژێر سانسۆری ده‌وڵه‌ته‌وه، یان رۆژنامه‌وانان ناچار ناكه‌ن په‌یوه‌ست بن به‌و یه‌كێتیانه‌ی حكومه‌ت سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات
رۆژنامه‌ی ئازاد، كاری رۆشنكردنه‌وه‌ی پێراگه‌یاندن بۆ جه‌ماوه‌ر ده‌كات، لێپَچینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كان ده‌كات، سه‌كۆیه‌ك بۆ گفتوگۆكردنی مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یی‌و ناوخۆییه‌كان درووست ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ئازاد دیموكراتییه‌ت پته‌و ده‌كات، دادگای سه‌ربه‌خۆ‌و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی پاڵپشتكراو به‌حوكمی یاسا‌و ئازادی راده‌ربڕین، هه‌موویان پاڵپشتی رۆژنامه‌ی ئازاد ده‌كه‌ن، پێویسته رۆژنامه‌ی ئازاد خاوه‌نی پاراستنی یاسایی بێت.
حكومه‌ت له‌رژێمی دیموكراتیدا به‌رپرسه له‌كاره‌كانی خۆی،له‌به‌رئه‌وه هاوڵاتیان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن ئه‌و بڕیارانه ببین كه‌حكومه‌ته‌كانیان له‌بری ئه‌مان ده‌ریده‌كات، ، رۆژنامه كارئاسانه بۆ ئه‌م ئاشكرا كردنه ده‌كات‌و كاری پارێزه‌ری چاودێری حكومه‌ت ده‌كات، به‌م شێوه‌یه هاوكاری هاوڵاتی ده‌كات، كه‌حكومه‌ت هه‌ست به‌به‌رپرسیاریه‌تی له‌به‌رامبه‌ریاندا بكات، به‌تایبه‌تی له‌لێپرسینه‌وه له‌سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ت، حكومه‌ته دیموكراتییه‌كان مافی ئه‌وه به‌رۆژنامه‌كان ده‌دات، بگه‌نه كۆبوونه‌وه گشتییه‌كانۆ دیكۆمینته ره‌سمیه‌كان، كۆت‌و به‌ندی پێشوه‌خت بۆ ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسان چی ده‌ڵێن دانانێت، یان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ینووسن.
ئه‌بێت رۆژنامه‌ش به‌به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه كاربكات، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی كۆمه‌ڵه پیشه‌ییه‌كانییه‌وه یان ئه‌نجومه‌نه‌كانی رۆژنامه‌وانی ئازاده‌وه لێپرسینه‌وه‌ی لیه‌گه‌ڵ ده‌كرێت، لێكۆڵینه‌وه له‌سكاڵانامانه گشتیانه لێیان ده‌كرێت، واته ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه به‌ر ره‌خنه‌ی ناو رۆژنامه‌كان‌و گوێ له‌سكاڵای خه‌ڵگه‌ل ده‌گرن، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و لادانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات، كه‌له‌ناوخۆدا قابیلی لێپێچینه‌وه‌یه.
دیموكراتییه‌ت داوا له‌جه‌ماوه‌ر ده‌كات خه‌یاره‌كانی دیاری بكات‌و بڕیار وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك متمانه‌ی به‌لارۆژنامه هه‌بێت، ئه‌بێت رۆژنامه راپۆرتی واقعی پشتبه‌ستوو به سه‌رچاوه‌و زانیاری متمانه پێبه‌خشراو بڵاو بكه‌نه‌وه، دزینی بیر‌وڕای ئه‌وانی تر‌و راپۆرتی به‌تاڵ، بۆ رۆژنامه‌ی ئازاد كاردانه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت،
ئه‌بێت دامه‌زراوه رۆژنامه‌وانییه‌كان، ده‌سته‌ی نووسه‌رانی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت، له‌سانسۆری حكومه‌ت به‌دوور بن، ئه‌ویش بۆ جیاكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان‌و دابه‌شكردنی له‌نێوان كاری رۆژنامه‌وانیدا.
نابێت رۆژنامه‌وان بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری رای گشتییه‌وه، به‌ڵًكو ده‌بێت ته‌نها دوای راستی تائاستێكی باشبكه‌ون، دیموكراتییه‌ت رێگه ده‌دات به‌رۆژنامه‌وان هه‌موو هه‌واڵێك كۆبكاته‌وه‌و راپۆرت بنوسێت، ئه‌ویش به‌بێ ئه‌وه‌ی ترسی له‌مامه‌ڵه‌ی خراپی حكومه‌ت هه‌بێت.
سستمه دیموكراتی ئه‌و كێشمه كێشه‌ی له‌نێوان دوو هه‌قدا هه‌یه پته‌وی ده‌كاته‌وه: ئه‌ویش ئه‌ركی حكومه‌ته بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی‌و مافی گه‌ل بۆ زانین، ئه‌مه‌ش واده‌كات رۆژنامه‌وان ده‌كات ده‌ستی به‌زانیاری بگات، حكومه‌ته‌كان پێویستیان به‌وه هه‌یه ، كه‌هه‌ندێك زانیاری هه‌یه هه‌ستیاره‌و رێگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ناده‌ن، رۆژنامه‌وان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و زانیاریانه‌ش بدات.
ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن
سه‌ركرده‌كانی ده‌وڵه‌تی دیموكراتی به‌ره‌زامه‌ندی هاوڵاتیان حوكمڕانی ده‌كه‌ن، ئه‌م جۆره سه‌ركردانه هێزی خۆیان به‌ده‌ست ناهێنن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر سوپادا گرتووه، یان خاوه‌نی سامانی دارایی زۆرن، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی رێز له‌و سنورانه ده‌گرن، كه‌ده‌نگده‌ران به‌سه‌ریاندا سه‌پاندوون، ئه‌ویش له‌هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و پاكدا.
هاوڵاتییان له‌كۆمه‌ڵگای دیموكراتیدا، له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازاده‌وه، ده‌سه‌ڵات ئه‌به‌خشن به‌سه‌ركرده‌كانیان، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌یاسا دیاریكراوه، ده‌سه‌ڵات له‌سستمی دیموكراتی ده‌ستووریدا دابه‌شده‌كرێت، كه‌ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان ته‌نها كاری دانانی یاسایه، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكدن كاری جێبه‌جێكردن‌و چه‌سپاندنی یاساكانه، ده‌سه‌ڵاتی دادگاش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كارده‌كات.
سه‌ركرده دیموكراتییه‌كان، دیكتاتۆری هه‌ڵبژێردراو نین، یان سه‌رۆك بن بۆ هه‌تاهه‌تایی، ئه‌وان بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له‌و پله‌یه‌دا خزمه‌ت ده‌كه‌ن، ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئازاد قبوڵ ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تیش له‌ده‌ست بده‌ن.
ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن له‌سستمی دیموكراتی ده‌ستووریدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌سێ شێوه دیاری ده‌كرێت: به‌سستمی چاودێری‌و هاوسه‌نگی، كه‌ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن‌و یاسادانان‌و دادگا بۆ حكومه‌تی نیشتمانی له‌یه‌كتری جیا ده‌كاته‌وه، به‌فیدرالیه‌ت، كه‌ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌نێوان حكومه‌تی نیشتمانی و حكومه‌تی هه‌رێمه‌كاندا جیاده‌كاته‌وه، ئه‌ویش به‌بوونی زامنكردنی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی.
ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی به‌ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستووری، كه‌به‌خشراوه به‌ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان دیاریده‌كرێت، ئه‌ویش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادگایی سه‌ریبه‌خۆوه
ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن له‌سستمی دیموكراتییه نوێیه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌گی گشتی به‌دوو رێگا دیاری ده‌كرێت: یان به‌سستمی په‌رله‌مانی یان سه‌رۆكایه‌تی.
حیزبی زۆرینه له‌ده‌سه‌ڵاتی یاساداناندا له‌سستمی په‌رله‌مانیدا، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن به‌سه‌رۆك وه‌زیران وه‌رده‌گرێت.
جیاكارییه‌كی هه‌مه‌كی له‌سستمی په‌رله‌مانیدا له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن‌و ددیه‌سه‌ڵاتی یاساداناندا نییه، كه‌سه‌رۆك وه‌زیران‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه جه‌مسه‌رگیری بۆ ده‌كرێت، ئۆپۆزسیۆنی سیاسی ناو په‌رله‌مان ئه‌و ده‌بێته ئاستێك بۆ دیسپلینكردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌سستمی سه‌رۆكایه‌تیدا به‌شێوه‌یه‌كی جیا له‌ئه‌ندامانی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان هه‌ڵده‌بژێردرێت.
سه‌رۆك‌و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له‌سستمی سه‌رۆكایه‌تیدا خاوه‌نی بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی خۆیان‌و بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆیانن، كه‌هه‌ریه‌كه‌یان هه‌ڵده‌ستێت به‌چاودێری‌و راگرتنی هاوسه‌نگی ئه‌وی تر.
ده‌وڵه‌تی دیموكراتی چاوه‌ڕێی حكومه‌تێكی لاواز ناكات، به‌ڵكو دیاریكراوه، له‌به‌رئه‌وه حكومه‌تی دیموكراتی زۆر به‌هێواشی ده‌گاته رێككه‌وتن بۆ مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، به‌ڵام كه‌ئه‌م كاره ده‌كه‌ن سه‌ركرده‌كان به‌و په‌رٍی متمانه به‌خۆبوون‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن.
سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی دیموكراتی هه‌میشه به‌پێی یاسا هه‌ڵس‌و كه‌وت ده‌كه‌ن، كه‌ده‌سه‌ڵاتیانی سنوردار كردووه.
رۆڵی رێكخراوه ناحكومییه‌كان
هاوڵاتیانی كۆمه‌ڵَگا دیموكراتییه‌كان ده‌توانن رێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ درووست بكه‌ن، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه ناوخۆییه‌كانیان یان وڵاته‌یه‌كه‌یان، كه‌ئه‌مان كاری حكومه‌ت ته‌واو ده‌كه‌ن یان زیاده‌ی ده‌خه‌نه سه‌ر یان ره‌خنه له‌كاره‌كانی حكومه‌ت ده‌گرن، ئه‌م جۆره له‌رێكخراو له‌زۆربه‌ی وڵاتاندا به‌رێًكخراوی ناحكومی ناسراون، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌درێژكراوه‌ی نووسینگه‌كانی حكومه‌ت ئه‌ژمار ناكرێت.
رێكخراوه ناحكومییه‌كان ده‌رفه‌تی چاككردنی كۆمه‌ڵگا ده‌ره‌خسێنێت، ئه‌ویش له‌بواری بانگه‌شه‌كردنی بیروڕاو پشگیریكردن‌و هوشیاركردنه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رنج له‌به‌رامبه‌ر كێشه گشتییه‌كاندا، ئه‌ویش له‌بواری چاودێرێكردنی هه‌ڵس‌و كه‌وتی حكومه‌ت‌و دامه‌زراوه تایبه‌ته‌كانه‌وه.
رێكخراوه ناحكومییه‌كان، هاوڵاتیان فێر ده‌كات چۆن پێكه‌وه كار بكه‌ن‌و كارایی وه‌ربگرن‌و په‌یوه‌ندی ببه‌ستن‌و متمانه‌ی پێویست بۆ حوكمڕانییه‌كی كامڵ دابین بكه‌ن.
رێكخراوه ناحكومییه‌كان خزمه‌تی پێكهاته‌گه‌ڵێكی به‌رفراوانی دیاری به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، كه‌ده‌بێته هاوشێوه‌ی خزمتگوزارییه كۆمه‌ڵاییه‌تیه‌كان، یان داكۆكی له‌ژینگه‌و ئاستی بژێوی‌و پێوانه‌كانی كاركردن ده‌كات، یان ده‌بێته ئه‌و پاڵنه‌ره‌ی ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری دیموكراتی.
رێكخراوه ناحكومییه‌كان له‌زۆر باردا ده‌بنه نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌به‌بێ بوونی ئه‌مان په‌راوێز ده‌خرێن، ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی گفتوگۆ سیاسیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، به‌م شێوه‌یه ده‌رگای وتار بۆ هه‌موو خه‌ڵك ده‌كاته‌وه له‌هه‌موو چینه ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ژنان‌و كه‌مینه‌كان، ده‌كاته‌وه.
پێدانی رێكخراوه ناحكومییه‌كان له‌رێگه‌ی كۆمه‌كی تاكه‌كه‌سه‌كانه‌وه یان سندوقه تایبه‌ته‌كان‌و دامه‌زراوه خێرخوازه‌كانه‌وه‌ده‌بێت، یان له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیا گه‌وره‌كان‌و دامه‌زراوه ئایینیه‌كان‌و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و رێكخراوه ناحكومییه‌كانی تره‌وه ده‌بێت، یان له‌ڕێگه‌ی فرۆشتنی كاڵا‌و خزمه‌تگوزارییه‌وه ده‌بێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌ڕێگه‌ی حكومه‌ته‌وه دێت.
حكومه‌ت‌و رێكخراوه ناحكومییه‌كان له‌زۆر باردا وه‌ك هاوبه‌شه‌كار كار ده‌كه‌ن، له‌وانه‌یه رێكخراوه ناحكومییه‌كان پسپۆری‌و فه‌رمانبه‌ری ناوخۆیی‌وهه‌رێمایه‌تی بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه ئاماده ده‌كات‌و حكومه‌ت بوودجه‌ی بۆ دابین ده‌كات.
له‌وانه‌یه رێكخراوه ناحكومییه‌كان په‌یوه‌ندی سیاسیان هه‌بێت، له‌وانه‌یه ته‌ركیز بكاته سه‌ر نمونه باڵاكانی حیزبی، كه‌هه‌وڵی په‌له‌كردن له‌مه‌سه‌له‌یه‌كی دیاریكراو یان چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك بدات، كه‌بۆ خزمه‌تی گشتی هاتووته پێش، خاڵی سه‌ره‌كی له‌هه‌ردوو نمونه‌كه‌دا ئه‌وه‌یه رێكخراوه ناحكومییه‌كان ئه‌بێت له‌ژێر كه‌مترین ده‌سه‌ڵاتی سیاسی حكومه‌ته‌كاندا كار بكه‌ن.
رێكخراوه ناحكومییه‌كان به‌رنامه‌ی ناوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تی داده‌نێت، له‌هه‌موو بواره‌كانی، كه‌بنه‌ماكانی دیموكراتی پته‌و ده‌كات له‌وان:
مافی مرۆڤ ــــــ له‌بواری هاندانی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و تۆماركردنی پێشێلكاری‌و سه‌رپێچیه‌كان.
ده‌سه‌ڵاتی یاسا—– له‌بواری دابینكردنی خزمه‌تگوزاری یاسای هه‌رزان یان خۆڕایی، هه‌روه‌ها وشیاركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی گه‌ل به‌مافه‌كانیان، هه‌روه‌ها پشگیریكردن له‌چاكسازی یاسایی‌و بامگه‌شه بۆ كردنی
به‌شداری ژنان —- له‌بواری ئاماده‌كردنی ژنان بۆ به‌شداریكردنی كاری سیاسی‌و پارستنیان له‌هه‌ڵاواردنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری له‌دژیان.
په‌روه‌رده‌ی مه‌ده‌نی —— له‌بواری به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی‌و خه‌غتكردنه سه‌ر رۆڵی هاوڵاتی له‌كۆمه‌ڵگای دیموكراتی، كه‌پشت به‌فره‌یی ده‌به‌ستێت.
رۆژنامه‌ی ئازاد —– له‌بواری پته‌وكردنی هۆكاره‌كانی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ‌و مه‌شقپێكردنی رۆژنامه‌وان‌و دانانی پێوه‌ری رۆژنامه‌ی شه‌ریف.
په‌ره‌پێدانی پارته سیاسیه‌كان —- له‌بواری چاودێریكردنی چاودێره ناوخۆییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردن مه‌شقیان پێكراوه، له‌بواری هه‌ڵمه‌تی ناحیزبیانه بۆ هاندانی توماركردنی ده‌نگ.
لێپرسینه‌وه‌و لێپێچینه‌وه له‌حكومه‌ت —- له‌بواری شیكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كان‌و كاركردن وه‌ك چاو‌دێر بۆ كار‌وباره‌كانی حكومه‌ت.