ئه‌شكه‌نجه وه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتێكی نامرۆیی و سستمێك بۆ دانپێدانان
ئاوات محه‌مه‌د
مه‌سه‌له‌ی ئه‌شكه‌نجه ئه‌گه‌رچ ره‌هه‌ندێكی ئایدۆلۆژی و پێگه‌یه‌كی كۆنی له‌ناو كۆمه‌ڵگای مرۆیدا هه‌بووه، به‌ڵام هه‌میشه وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌ك دژ به‌هه‌موو به‌ها گرنگه‌كانی مرۆڤ ته‌ماشا كراوه، له‌كۆمه‌ڵگای ئێستاماندا ئه‌شكه‌نجه ره‌هه‌ندێكی ترسناكی وه‌رگرتووه، كه‌له‌هه‌ندێك دامه‌زراوه‌ی پۆلیسیدا وه‌ك ده‌ستگه‌یشتن به‌زانیاری و باشترین جۆری لێكۆڵینه‌وه ته‌ماشای ده‌كرێت، كه له‌زۆرێك له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌دا سستمێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌شكه‌نجه هه‌یه، كه‌ده‌گاته قه‌سه‌وات و دڕنده‌ی، كه‌رژێمی به‌عس له‌م بواره‌دا له‌ترۆپكدا بوو، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ئه‌شكه‌نجه وه‌ك بنه‌مای سه‌ره‌كی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبار یان نه‌یاره‌كانی ته‌ماشا ده‌كرد، ئه‌شكه‌نجه‌كانیش له‌خراپترین جۆره‌كان بوون، ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و رووی ئه‌شكه‌نجه بووه‌نه‌ته‌وه ئه‌وانه دازانن به‌عس چ ده‌ڕنده‌یه‌ك بوو له‌م بواره‌دا. ساڵانه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا رۆژێك له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان دانراوه كه‌ده‌كاته 26/6، له‌م رۆژه‌دا هه‌ڵه‌متی هه‌مه چه‌شن بۆ رووبوونه‌وه‌ی ئه‌م كاره قێزه‌ونه به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌كوردستان كه‌متر گرنگی به‌م رۆژه دراوه و كاری تێدا كردووه، كه‌ده‌بووایه رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌زیندانیانی سیاسی ئه‌م رۆژه‌یان بكردایه‌ته رۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه، له‌وانه‌یه ده‌زگا فه‌رمییه حكومییه‌كان له‌و سۆنگه‌یه‌وه بڵێن ئه‌م رۆژه یادكردنه‌وه‌ی لای ئێمه ئه‌و گرنگیه‌ی نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ناو دامه‌زراوه سزاییه‌كانی ئێمه‌دا ئه‌شكه‌نجه نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌میان راست نییه، یه‌كێك له‌گرفته گه‌وره‌كانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه ئه‌وه‌یه تاكو ئێستا ئه‌شكه‌نجه به‌كارده‌هێنرێت بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌و كه‌سانه‌ی به‌تۆمه‌تێك ده‌گیرێن. راپۆرته نێ,ده‌وڵه‌تیه‌كان و قوربانیانی ئه‌شكه‌نجه له‌هه‌رێمی كوردستان گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه‌ئه‌شكه‌نجه له‌سه‌ر ئاستی جیاجیا له‌ناو هه‌رێمی كوردستان موماره‌سه ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش مانای وایه ئێمه له‌هه‌موو كه‌س زیاتر پێویستمان به‌وه هه‌یه رۆژی به‌ره‌نگاربووه‌نه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه بكه‌ینه رۆژێك كه‌ئه‌م موماره‌سانه‌ی تێدا ریسوا بكه‌ین و چیدی نه‌هێڵێین له‌ڕێگه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌وه بێتاوانێك بكرێته تاوانبار و له‌ژیانی ئازادیی مه‌حرومی بكه‌ین، هه‌ندێكجار ئه‌م ده‌زگایانه به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌هۆكاره نوێیه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌به‌رده‌ستدا نییه و ئامرازی باشیان بۆ كه‌شفكردنی تاوان نییه، په‌نا بۆ ئه‌شكه‌نجه ده‌به‌ن، كه‌ئه‌مه نه‌گبه‌تییه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌ست ده‌كاته‌وه، كه‌ناكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت یان حكومه‌ت هۆكاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ت بۆ دابین ناكات په‌نا بۆ ئه‌و جۆره موماره‌سانه به‌ریت. یه‌كێك له‌گرفته هه‌ره گه‌وره‌كانی ناو ئه‌م دامه‌زراوانه ئه‌وه‌یه واده‌زانن لێدان و به‌كارهێنانی توندوتیژی مه‌رجی ئه‌م جۆره كاره‌یه، یان هه‌ست ده‌كات هه‌ر كه‌سێك ده‌ستگیرا كرا، ئه‌م مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه لێیبدات و ئازاری بدات، كه‌ئه‌شكه‌نجه له‌پێناسه جیهانییه‌كه‌یدا هه‌موو لێدان و ئازارادانێكی به‌به‌رنامه و رێكخراوه ده‌گرێته‌وه، كه‌ئازاری ده‌روونی یان جه‌سته‌یی به‌مرۆڤ به‌مه‌به‌ستی ناچاركردنی بۆ وتنی شتێك، بگه‌ێنیت، ئه‌و جۆره‌ی ئه‌شكه‌نجه كه‌زۆر ترسناكه و له‌ناو ده‌زگا سزاییه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی كه‌سانێكه كه‌به‌تۆمه‌تی سیاسی یان گومانی سه‌ر به‌ده‌سته‌یه‌كی لێده‌كرێت، ئه‌میان یه‌كێكه له‌ناشرینترین جۆره‌كانی ئه‌شكه‌نجه، كه‌ئیمه له‌كاتی شه‌ڕی ناوخۆ و له‌گرتنی كه‌سانی نه‌یاری سیاسی به‌ده‌سه‌ڵات ده‌مانبینی تا چ قه‌ساوه‌تێك ئه‌م كاره‌یان به‌رامبه‌ر ده‌كرا، كه‌هه‌ندێكجار له‌هه‌موو به‌ها مرۆییه‌كان ده‌رده‌چوو، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار له‌به‌ر نه‌بوونی سانسۆر یان چاودێری وورد كێشه‌كان ده‌گه‌یشتنه راده‌ی ئاڵۆزی، كه‌ئه‌م جۆره له‌دامه‌زراوه به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خۆیی كاری ده‌كرد و به‌دوور بوو له‌لێپرسینه‌وه. له‌م ماوه‌ی دواییدا به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، جارێكی تر شێوه‌ی جیاجیای ئه‌شكه‌نجه‌مان بینی كه‌هه‌ندێك پێی وابوو ئه‌وانه لێدانه و پێوه‌ره‌كانی ئه‌شكه‌نجه نایانگرێته‌وه، به‌ڵام به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان ئه‌وانه ئه‌شكه‌نجه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كه‌م رێكخراو بوو دووه‌م مه‌به‌ست لێی ناچاركردنی ئه‌و كه‌سانه بوو كه‌جارێكی به‌شداری له‌كاری وادانه‌كه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ردوو جۆری ئازاری ده‌روونی و جه‌سته‌یی تێدا بوو، كه‌ده‌بووه هۆی تێكشكاندنی كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كان، له‌به‌رئه‌وه هه‌ر بیانوویه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره ته‌نها هه‌ڵسوكه‌وتی كه‌سی بووه، ئه‌وا دووره له‌هه‌ر راستیه‌كه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌ناو دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كاندا ئه‌شكه‌نجه موماره‌سه‌كراوه و وه‌ك دیكۆمێنێت تۆمار كراوه، كه‌واته هرێم یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی تاكو ئێستا ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌شێوه و قه‌باره‌ی جیا تێدا به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌م رێكخراوه‌كان هه‌م حكومه‌ت هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه به‌ڕێبخه‌ن و كار بۆ نه‌هێشتنی بكه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌ركیه‌تی به‌یاسا ئه‌شكه‌نجه حه‌رام بكات و نه هێڵێت له‌سه‌ر هیچ ئاستێك و به‌هیچ بیانوویه‌ك موماره‌سه بكرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێویسته دان به‌و راستییه‌دا بنێین كه‌هێشتا دامه‌زراوه‌كانی ئێمه نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی مافی مرۆڤیان تێدا پارێزراو بێت، كه‌له‌هه‌ندێك باردا یاسا لۆكاڵیه‌كانی تێدا پێشێلده‌كرێت، چ جای یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و ئه‌شكه‌نجه له‌ناو دامه‌زراوه سزایی و پۆلیسیه‌كاندا ته‌نها راهێنان و ئاگاداركردنه‌وه پێویست نییه، به‌ڵكو چاودێری و ده‌ركردنی راپۆرتی جیاجیا له‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زرانه‌وه پێویسته، راپۆرته‌كان ده‌كرێت له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی یان حكومه‌ته‌وه بێت، هه‌روه‌ها ئه‌و راپۆرتانه بۆ چاككردنی دۆخه‌كه پشتی پێببه‌سرێت، و كاری له‌سه‌ر بكرێت، هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگتر ئه‌وه‌یه یاسا ناوخۆییه‌كان وا دابڕێژرێت كه‌بوار بۆ ئه‌م جۆره كارانه نه‌هێڵێته‌وه، واته ئه‌ركی په‌رله‌مانه كه‌ئه‌م جۆره كارانه به‌یاسا قه‌ده‌غه بكات. ئه‌وه ماوه‌ته‌وه بڵێین كه‌هێشتا له‌هه‌رێم ده‌زگای نافه‌رمی هه‌یه ئه‌م جۆره كارانه ده‌كات، هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌م جۆره ده‌زگایانه‌یه هێشتا به‌یاسا رێكنه‌خراون و نازانرێت به‌چ پێوه‌رێك كار ده‌كه‌ن، كه‌ئه‌مه‌ش بووته‌وه هۆی گه‌وه‌ره بوونی كه‌لێنی پێێلكاری به‌مافی مرۆڤ، كه‌هه‌میشه هه‌رێمی كوردستان له‌ناو راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا وا وێنا بكرێت كه‌شوێنێكه مافی مرۆڤی تێدا نه‌پارێزراوه و مرۆڤه‌كان له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕ و بیركردنه‌وه و ئینتمای سیاسی به‌ره‌و رووی گێچه‌ڵ یان ترساندن یان گرتن و ئه‌شكه‌نجه ده‌بنه‌وه.