ئه‌شكه‌نجه‌دان له هه‌ندێك له گرتووخانه‌كانی كوردستاندا بوونی هه‌یه
ئه‌شكه‌نجه‌دان له هه‌ندێك له گرتووخانه‌كانی كوردستاندا بوونی هه‌یه تا ئێستا نازانرێت ده‌زگاكانی پاراستن و زانیاری و دژه‌تیرۆر به چ یاسایه‌ك كارده‌كه‌ن
كارزان عبدولفازیل
ئه‌وانه‌ی چاویان سه‌وزه‌و قژیان زه‌رده‌و ده‌ڵێن له كوردستان مافی مرۆڤ پێشێل ده‌كرێت، نابێت بڕوایان پێبكه‌ین لێپرسراوێكی باڵای حیزبی ئه‌م قسه‌یه‌ی به به‌رپرسی به‌شی مافی مرۆڤ له رێكخراوی په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ وتووه. هه‌ینی رابردوو 10/12 رۆژی جیهانی جاڕدانی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤ بوو، به‌ڵام ئه‌و یاده له كوردستان، تا ڕاده‌یه‌ك به‌بێ ده‌نگی تیپه‌ڕی، له كاتێكدا به‌پێی راپۆرتی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له‌و ووڵاتانه‌ی مافی مرۆڤ تێیدا پێشێلده‌كرێت. به‌رپرسی به‌شی مافی مرۆڤ له رێكخراوی په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ، پارێزه‌ر كارزان فاچل، له دیدارێكی ئاوێنه‌دا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه تائێستا له كوردستان به‌رێژه‌یه‌ك مافه‌كانی مرۆڤ پێشلده‌كرێت، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت پێشلكردنی مافی مرۆڤ هه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌دان و ئازاردانی جه‌سته‌یی نییه، به‌ڵكو فشاری ده‌روونی و چاوسوركردنه‌وه‌ش پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤه. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا پارێزه‌ر كارزان فازیل ، كه‌م شاره‌زایی هاووڵاتیانی له مافه‌كانی خۆیان، به گرفتێكی گه‌وره ناوزه‌ندكردو نموونه‌شی به‌وه هێنایه‌وه ووتی هه‌ر له ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكه‌وه كۆمه‌ڵێك پێشلكاری ده‌كرێت، زۆرجار كه‌سه تۆمه‌تباره‌كه‌ش ئه‌و شاره‌زاییه‌ی نییه، كه مافی پێشلكراوه‌ن هه‌تا ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌ستگیری ده‌كات و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات هه‌ست به‌گه‌وره‌یی ئه‌و پێشلكاریه ناكات. جه‌نگه درێژخایه‌نه‌كانی ساڵانی رابردوو، به‌تایبه‌ت شه‌ڕی ناوخۆ، به‌بڕوای ئه‌و پارێزه‌ره كاریگه‌ری نه‌ریتی هه‌بووه له‌سه‌ر دروستكردنی باكگراوندێكی توندوتیژی له زیهنی تاكی كورد دا، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كات كه كاتی خۆی كه رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان باسیان له چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی كورد ده‌كرد، به‌رپرسه كورده‌كان به شانازییه‌وه رۆڵی ئه‌و رێكخراوانه‌یان به‌رز ده‌نرخاند، به‌ڵام له ئێستادا كه ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌گرن، وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت قبوڵیان نییه، وه‌ك به‌رپرسێك پێی ووتم ئه‌وانه‌ی چاویان سه‌وزه‌و قژیان زه‌رده ده‌ڵێن له كوردستان مافی مرۆڤ پێشێلده‌كرێت نابێت بڕوایان پێبكه‌ین. پێشێلكاریه‌كیتری مافه‌كانی مرۆڤ، به‌بۆچوونی ئه‌م پارێزه‌ره ژینگه‌ی ناو هه‌ندێ له زیندانه‌كانه، وه‌ك روونی كرده‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر رووداوێكی هاتووچۆ ده‌ستگیركرابێت، یاخود گه‌وره‌ترین تاوانیشی كردبێت له‌یه‌ك ژووردان و زۆربه‌ی كات وه‌ك یه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت ته‌نها له حوكمه‌كه‌یاندا جیاوازیان هه‌یه ئه‌مه‌ش پێشێلكاریه‌كی تره. له‌ماوه‌ی رابوردودا له‌سه‌رزاری چه‌ند په‌رله‌مانتارێكه‌وه باس له‌بوونی زیندانی نهێنی كرا له كوردستان، له‌م باره‌یه‌وه پارێزه‌ر كارزان نه‌یشارده‌وه كه‌له رابوردودا زیندانی نهێنی هه‌بووه، به‌ڵام بۆ ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌لانییه ووتی ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن زیندانی نهێنی هه‌یه، به‌ڵگه‌یان ئه‌وه‌یه كه تائێستا چاره‌نووسی چه‌ندین كه‌س له كوردستان نادیاره، چه‌ند كه‌سێكیش هاتوونه‌ته لای ئێمه باسیان له‌وه كردوه كه كه‌سیان بێ سه‌روشوێن. ئه‌م چالاكوانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، بوونی ئه‌شكه‌نجه‌دان و به‌زۆر (اعتراف)كردن له هه‌ندێ له گرتووخانه‌كاندا به‌دوور نازانێ، ئه‌مه‌ش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی تا ئێستا (ئه‌دیله‌ی جینائی) له كوردستاندا له ئاستێكی نزمدایه، ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌ندێ له‌وانه‌ی (تحقیق) ده‌كه‌ن به فشاری جۆراوجۆر (ئیعتراف)به كه‌سی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. پارێزه‌ر كارزان فازیل ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه، كه‌ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌شێوازی جۆراوجۆر تا ئێستاش له‌هه‌ندێ شوێنی كوردستان بوونی هه‌ر ماوه، ئه‌و ده‌ڵێت (به‌ڵێ ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌هه‌ندێ گرتووخانه‌دا بوونی هه‌یه، جا رێژه‌كه كه‌م یان زۆربێت گرنگ نییه، چونكه گرنتی چییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه زیاد ناكات؟). ناوبراو به‌گومانیشه له زۆری ئه‌و رێكخراوانه‌ی به‌ناوی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه دروست بوون و پێیوایه هه‌ندێ له حیزبه سیاسیه‌كان بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان دروستیان كردوون زۆرجار هه‌ستمان كردووه، ئه‌و رێكخراوانه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی كاره‌كانی ئێمه دروستبوون. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه وه‌ك رێخراوه‌كه‌ی خۆیان ساڵانه راپۆرتی پێشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ له كوردستان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ش وه‌ك ئه‌و ووتی هه‌ندێجار لایه‌نی حكومی خۆی پێشیێلكاری سه‌روه‌ری یاسا ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌موكوڕی هه‌یه له‌به‌روپێشچوونی دۆسیه‌ی هاووڵاتیان له‌ناو بنكه‌كانی ئاسایش و پۆلیسدا، مانه‌وه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی له گرتووخانه‌كانداو له چاوه‌روانی دادگایی كردنیاندا، ئه‌مه‌ش گرفتێكی تره، چونكه جار هه‌بووه ئه‌و كه‌سه بێ‌تاوانیش ده‌رچووه. به‌رپرسه‌كه‌ی رێكخراوی په‌رپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ، باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ ئاسایشی سلێمانی له گفتوگۆدابوون، تاكو ره‌زامه‌ندی ئه‌وه‌یان وه‌رگرتووه سه‌ردانی نیندانیه‌كانیان بكه‌ن به‌ڵام پێم وابێت له‌هه‌ولێر تا ئێستا ئه‌و جۆره ئاسانكارییه نییه. ئه‌و نه‌یشارده‌وه كه له‌و راپۆرتانه‌ی كه به‌نیازن له مانگی یه‌كی ساڵی داهاتوودا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تائێستا ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌هه‌ندێ شوێنی كوردستان هه‌رماوه‌و ووتی ئه‌شكه‌نجه‌دان هه‌ر لێدان نییه، جنێودان و هه‌ڕه‌شه‌كردن و ئازاری ده‌روونیش كه تائێستا بوونیان هه‌یه،جۆرێكی تری ئه‌شكه‌نجه‌دانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گۆڕانكاری زۆرباش بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا گرفتی سه‌ره‌كییه‌باش نه‌بوونی شێوازی ته‌حقیقه. ناشه‌فافی و نه‌گه‌یشتن به هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی زیندانیان تێدایه گرفتێكی به‌رده‌وامی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ بووه، پارێزه‌ری ناوبراو رێزێكی زۆری بۆ پۆلیسی سلێمانی هه‌یه به‌وه‌ی رێگه‌یان پێداون ته‌نانه‌ت له شه‌وانیشدا سه‌ردانی بنكه‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت چه‌ندین ده‌زگایتر هه‌ن كه هه‌ر ناشزانن ئیش و كاریان چۆن ده‌ڕوات و شه‌رعیه‌تی كاركردنیان چۆنه، ئه‌و ووتی جگه‌له‌وه‌ی كه تائێستا ئاسایش یه‌كی نه‌گرتۆته‌وه یاسایه‌كی یه‌كگرتوویان نیه بۆ كاركردن، چه‌دین ده‌زگای وه‌ك دژه تیرۆر‌و پاراستن و زانیاری هه‌ن، كه نازانین به چ یاسایه‌ك كارده‌كه‌ن، دیاره كه یاسایان نه‌بێت ده‌كرێت بڵێن له‌ده‌وه‌ی یاسا كارده‌كه‌ن، پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌م ده‌زگایانه زیندانیان هه‌یه؟ یاخود شوێنیان له كوێیه؟ تاوه‌كو رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ به‌ئاسانی سه‌ردانیان بكات؟ ه‌باره‌ی ئه‌وه‌ش كه ده‌ووترێ ده‌زگای پاراستن شه‌رعیه‌تی له په‌رله‌مانه‌وه وه‌رگرتووه، پارێزه‌ر كارزان ووتی ئێمه باس له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، ئایا یه‌ك یاسا به‌سه‌ر هه‌موو ده‌زگاكانی ئاسایش جێبه‌جێده‌كرێت؟ جگه‌له‌وه به‌رپرسانی حكومی له‌چه‌نده‌ها بۆنه‌دا باسیان له‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی ئاسایش كردووه، به‌ڵام تاكو ئێستا ئه‌و كاره كراوه؟. له كۆتایی ووته‌كانیدا پارێزه‌ر كارزان فازیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پێشێلكاری مافی مرۆڤ به‌زۆری له ده‌زگاكانی ئاسایشی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان ده‌بێت، هۆكاری ئه‌وه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌رانده‌وه كه له‌قه‌زاوناحیه‌كاندا داواكاری گشتی كاره‌كانی سسته‌و وه‌كو پێویست نییه‌و ژینگه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ش هه‌ر بۆ خۆی جۆرێك له توندوتیژی تێدایه.
له ژماره 253 ی 14/12/2010 رۆژنامه‌ی ئاوێنه وه‌رگیراوه