ئازادی و ده‌ستور، خوێندنه‌وه‌ك بۆ ده‌ستوری عێراق
د.ته‌ها عومه‌ر ره‌شید
له په‌یوه‌ندی ئازادی به‌یاساوه (وشه‌ی یاسا گشتیه و ده‌ستوریش له‌خۆی ده‌گرێت) هه‌ندێك له‌بیرو بۆچونه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه پێداگیرن كه دوو واتای دژ به‌یه‌كن، به‌و مانایه‌ی كه له‌شوێنێك یاسا هه‌بوو ئازادی شوێنی نییه. یاخود چوارچێوه به‌رته‌سكه‌كانی یاسا بواری هه‌ناسه‌دانی ئازادی ناده‌ن. ئه‌م بۆچوونه یه‌كێكه له‌بۆچوونه توندڕه‌وانه‌كانی بواری راڤه‌ی په‌یوه‌ندی یاسا و ئازادی، كه دیارترینیان بریتیه له بۆچوونی ئانارشیه‌كان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته. له‌به‌رامبه‌ردا مه‌سه‌له‌ی داننان به ئازادی و پاراستنی به یاسا پێداویستیه‌كی عه‌قلانیه و ره‌هه‌ندێكی قوڵی له‌تێزه فه‌لسه‌فیه‌كان و ده‌ستوریه‌كاندا هه‌یه.
پاراستنی ماف و ئازادیه‌كان به ده‌ستور، به واتا لیبرالیه‌كه‌ی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی حه‌ڤده و هه‌ژده. به‌ڵام ره‌هه‌نده فیكریه‌كانی پاراستنی ماف و ئازادیه‌كان زۆر له‌وه دێرینتره، كه له‌فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرن. هاتنه ناوه‌وه‌ی ماف و ئازادیه‌كان بۆ ناو ده‌ستورێك كه ده‌سه‌ڵاتداران ناچار بكات به په‌یڕه‌وكردنی له‌په‌ڕاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیاندا، وه‌رچه‌رخانی یه‌كه‌مه له‌مێژووی ده‌ستوردا، دواتریش پابه‌ندكردنی ده‌ستور و ده‌وڵه‌ت به‌پاراستنی ماف و ئازادیه‌كانی مرۆڤ، كه له‌راگه‌یاندن و رێكه‌وتنامه جیهانیه‌كانی مافی مرۆڤدا هاتوون، به تایبه‌تی له‌مێژووی دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانیه‌وه، وه‌رچه‌رخانێكی تره له‌و باره‌یه‌وه.
ئه‌وه‌ی خاڵێكی گرنگه و له‌و بۆچوون و روانینه جیاوازانه‌وه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی یاسا و ئازادی سه‌رچاوه ده‌گرێت بریتیه له‌پرسی ته‌عامولی یاسا له‌گه‌ڵ ئازادی. له‌ڕاستیدا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئازادی خواستێكی مرۆیی و به‌رهه‌می عه‌قڵ و پێداویستی به‌رده‌وامی ژیانه، له‌هه‌مانكاتدا ده‌بێت بۆ پاراستنی ئه‌م ئازادیه یاساش وه‌ك ده‌ركه‌وته‌یه‌كی مرۆیی و پارێزه‌ری ماف و ئازادی بێت. به‌ڵام كاتێك كێشه‌كه دروستده‌بێت كه ئازادی خواستی تاكه و یاساش خواستی ده‌سه‌ڵات، ئازادی پێویستی به كه‌شێكی بێمه‌رجه و یاساش هه‌ڵگری مه‌رجه، ئه‌وه‌ی له‌یاسا جوێنابێته‌وه و بۆ ئازادی ده‌ستنادات ئه‌وه‌یه،كه یاسا هه‌ڵگری توخمی توندوتیژی و هێزه.
یه‌كه‌م خاڵی په‌یوه‌ندی ده‌ستور و ئازادیه‌كانی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ده‌سه‌ڵات –ده‌وڵه‌ت. له‌مه‌وه باوه‌ڕی ده‌سه‌ڵات به داننان به ئازادیه‌كان و شێوازی پاراستنیان ده‌رده‌كه‌وێت. كه‌واته بۆ فه‌راهه‌مكردنی ئازادی به‌ر له‌یاسا سیاسه‌ت گرنگه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی روانین بۆ مرۆڤ و ئازادیه‌كانی وه دواتر رێكخستنیان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستور و یاساكاندا.
له‌به‌رئه‌وه‌ی یاسا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه داده‌نرێ و جێبه‌جێده‌كرێ بۆیه هه‌میشه یاسا ئامانجداره و ئه‌ركی پێده‌سپێررێت. وه‌ك پاراستنی سیستمی حوكمڕانی، دادپه‌روه‌ری، په‌یره‌وی ئایدۆلۆجی، رێكخستنی كۆمه‌ڵ…. به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌و كاته بۆ یاسا دروستده‌بێت كه چۆن ئه‌ركی پاراستنی ئازادی جێبه‌جێده‌كات چونكه ئه‌مه تاكه ئه‌ركی یاسا نییه به‌ڵكو رێكخستنی كۆمه‌ڵ و راگرتنی رێكوپێكی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، یان پاراستنی ده‌سه‌ڵات وا له‌یاسا ده‌كات له‌گه‌ڵا ئازادیه‌كانی مرۆڤ رووبه‌ڕوو بێته‌وه، ئه‌وه‌ی دوچاری ئه‌م رووبه‌ڕووبونه‌وه‌شی ده‌كات بریتیه له‌ده‌سه‌ڵات، واتا خواستی قۆرغكردنی ماف و ئازادیه سروشتیه‌كانی مرۆڤ خواستێكی ناو هه‌ناوی یاسا نییه، به‌ڵكو یاسا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌كرێته وه‌سیله‌ی ئه‌م قۆرغكردنه.
لایه‌نێكی په‌یوه‌ندی ده‌ستور و ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یه كه ده‌ستور نوسراو بێت یان نه‌نوسراو (عورفی) رێوشوێنێك داده‌نێت بۆ ده‌سه‌ڵاتداران، كه پێویسته به‌پێی ئه‌م رێوشوێنانه په‌ڕاوه‌ی ده‌سه‌ڵات بكه‌ن، په‌یڕه‌ونه‌كردنی بنه‌ما ده‌ستوریه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه واتای حوكمڕانی ناده‌ستوریه، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك مه‌ترسیه بۆ سه‌ر ئازادی و مافی هاوڵاتیان كه له‌ده‌ستوردا هاتوون له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌سه‌ڵاتداران رووبه‌ڕووی سزا ده‌كاته‌وه و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان ده‌خاته خانه‌ی ناشه‌رعیه‌وه. ده‌ستور ئه‌گه‌ر به ناوه‌رۆكه‌كه‌ی و به‌رزیه‌كه‌ی (علویته) كه له سه‌روو ده‌سه‌ڵاتداران و یاساكانیانه‌وه‌یه، نه‌كرێته به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ئازادی و پابه‌ندكردنی ده‌سه‌ڵاتداران پێوه‌ی، ئه‌وا مانا راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ستده‌دات.
لێره‌دا بابه‌تێكی گرنگ هه‌یه كه بریتیه له‌بابه‌تی پابه‌ندكردنی ده‌وڵه‌ت به ده‌ستور و كاركردنی ده‌سه‌ڵاتداران به‌و رێوشوێنانه‌ی ده‌ستور دیاریكردوون، به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه، ئایا ده‌وڵه‌ت/ده‌سه‌ڵات پابه‌ند ده‌كرێت به ده‌ستور یان هه‌ر كاتێك بیه‌وێت ده‌ستورشكێنی ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی سزا بدرێ؟
بابه‌تی پابه‌ندكردنی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستور زۆر جار ته‌نها وه‌ك بابه‌تێكی بیر و هزریی و به دوور له‌واقیعیبونی ئه‌م بیر و هزره سه‌یرده‌كرێت، بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی تیۆری بایه‌خی هه‌یه، ئه‌وه‌نده له‌واقعدا بوونی نیه، ته‌نها له‌و بارانه‌دا نه‌بێت كه ده‌وڵه‌ت خۆی خۆی پابه‌ند ده‌كات، به هه‌ر هۆكارێك بێت.
لێره‌داو وه‌ك له‌بیروڕاكانی (جۆرج بوردۆ) سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌ت ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌وڵه‌ت خۆیشی ته‌نها وه‌ك بیرۆكه‌یه‌ك له‌ناو بیركردنه‌وه‌كاندا شوێنگه‌ی هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌ستیپێده‌كه‌ین و په‌یوه‌ستیشه به ژیانه‌وه، به‌ڵام نایبینین، ده‌وڵه‌ت ته‌نها بریتی نییه له‌هه‌رێم و گه‌ل و یاسا، به‌ڵكو بابه‌تێكی بیروهۆشه و له‌م بیروهۆشه‌وه بوونی ده‌رده‌كه‌وێت و داهێنانیشی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه له‌بری ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كان ملكه‌چی یه‌كتربن، هه‌مووان ملكه‌چی ئه‌و بیرۆكه‌یه بن كه ده‌وڵه‌ته (بوردۆ –الدوله:ل 10-11).
له روانگه‌ی یاساییه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌قه ده‌ستوری و یاساییه‌كان تێگه‌یشتنێكی سانا ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه بۆ زانینی روانینی یاسا بۆ ئازادی و ته‌عامولی یاسا له‌گه‌ڵ ئازادی مرۆڤ. لێره‌دا ئازادی وه‌ك هه‌ر بابه‌تێكی تر (وه‌ك موڵك و ماڵ) ده‌بێت به بابه‌تی یاسا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌پشتیه‌وه ئاماده‌گی هه‌یه ئه‌و ئایدیا و ئامانجانه‌ی ده‌سه‌ڵاته كه ئازادی ده‌خه‌نه ناو ده‌قێكه‌وه. بۆیه ناتوانین به‌بێ وه‌رگرتنی ئایدیا و بۆچوونی ده‌سه‌ڵات له‌مه‌ڕ ئازادی و فه‌لسه‌فه‌ی حوكمڕانی ده‌وڵه‌ت باس له‌مه‌نهه‌جیه‌تی نێوان یاسا و ئازادی بكه‌ین.
گرنگیدانی ده‌وڵه‌ت به ئازادی له‌م سه‌رده‌مه‌دا مۆدێلێكی نوێی ده‌وڵه‌ت دیاریده‌كات، كه جیاواز بێت له‌مۆدێله‌كانی رابردوو، ده‌وڵه‌تی مۆدێرن له‌سه‌ر ئه‌و خواسته‌وه بنیاتده‌نرێت كه ئازادی مرۆڤ ئه‌سڵه و ده‌سه‌ڵات ئیستسنایه، مه‌رجی مانه‌وه و خه‌سڵه‌تی شه‌رعیه‌تی خۆی له‌پاراستنی ئازادیه‌كانه‌وه وه‌رده‌گرێت، بواری ده‌ستێخستنی ئازادیه‌كانی نییه ته‌نها له‌و بوارانه‌دا نه‌بێت كه ده‌ستور دیاریده‌كات، سه‌رچاوه‌ی ده‌ستور و یاسا ئیراده‌ی ئازادی هاوڵاتیانه، ده‌وڵه‌ت پابه‌ندی بنه‌ما ده‌ستوریه‌كان ده‌كرێت و لادانی له‌و بنه‌مایانه دوچاری لێپرسینه‌وه‌ی ده‌كات. ئه‌مانه و كاریگه‌ری رای گشتی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ فراوانكردنی مه‌ودای ئازادیه‌كانی مرۆڤ له‌بایه‌خی ئه‌و تێزه كه‌مده‌كاته‌وه كه یاسا ته‌نها خواستی رووتی ده‌سه‌ڵات بێت، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵات ناچار ده‌كات پابه‌ندی ئه‌و ئازادیانه بێت كه تاكه‌كان وازیلێناهێنن، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ستور ده‌توانێت په‌یوه‌ندیه‌كی گونجاو له‌نێوان هاوڵاتیان و ده‌سه‌ڵاتدا دروستبكات، ئه‌ویش به بنیاتنانی شێوازی حوكمی دیموكراسی، كه باشترین سیستمی حوكمڕانیه بۆ پاراستنی ماف و ئازادیه‌كانی مرۆڤ. كه‌واته ئه‌وه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ئازادی ئه‌وه‌یه كه ئه‌سڵی ده‌وڵه‌ت چیه. ئایا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئیراده‌ی ئازادی تاكه‌كان له-چوارچێوه‌ی په‌یمانێكی كۆمه‌ڵایه‌تیدا-؟ یان ده‌وڵه‌ت به‌خشینێكی ئیلاهیه و تاكه‌كان ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتی ده‌كات یان ده‌ركه‌وته‌یه‌كی مێژووه و ئیراده‌ی مرۆڤ نایگۆرێت…؟
پابه‌ندكردنی ده‌وڵه‌ت به جێبه‌جێكردنی راگه‌یاندن و رێكه‌وتننامه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه، یه‌كێكه له‌ده‌ركه‌وته‌كانی دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی. ئه‌و سه‌رچاوانه كه به‌شێكی گرنگن له‌سه‌رچاوه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی به‌شێكی گرنگ له‌ئازادیه‌كانی مرۆڤ له‌خۆده‌گرن. به‌هۆی بوونی خه‌سڵه‌تی پابه‌ندی ئه‌م رێكه‌وتننامانه ده‌وڵه‌ت له‌پای پێشێلی ماف و ئازادیه‌كانی مرۆڤ دوچاری سزای نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێته‌وه، كه له‌سزای مه‌عنه‌وی وه‌ك (سه‌رزه‌نشتكردن ده‌ستپێده‌كات تا په‌نابردنه به‌ر سزای مادی وه‌ك هێرشی سه‌ربازی). ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه، كه یه‌كه‌م: یاسای نێوده‌وڵه‌تی له‌رووی خه‌سڵه‌تی پابه‌ندی و پله‌به‌ندی یاساكاندا له‌سه‌رووی ده‌ستور و یاسا ناوخۆییه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه، دووه‌میش ده‌وڵه‌ت ناتوانێت به‌بیانوی تایبه‌تمه‌ندی كاروباری ناوخۆیی و پاراستنی شكۆمه‌ندی خۆی ماف و ئازادی هاوڵاتیانی به‌شێوازی یاسایی یان نایاسایی پێشێلبكات.
خاڵێكی گرنگی ته‌عامولی یاسا له‌گه‌ڵا ماف و ئازادیه‌كان بریتیه له‌بێلایه‌نی یاسا. له‌راستیدا له‌ئه‌ده‌بیاتی یاسادا چه‌مكێك نییه به‌ناوی بێلایه‌نی یاسا، تا ئێمه بتوانین له‌روانگه‌ی تێگه‌یشتنمانه‌وه بۆی ئه‌و ئه‌ركه‌ی یاسا بدۆزینه‌وه، كه به‌رامبه‌ر به‌ئازادی هه‌یه‌تی. هۆكاری ئه‌مه‌ش جگه له به‌ئایدۆلۆجیبوونی یاسا و به‌كارهاتنی وه‌ك ده‌ستاوێژی ده‌سه‌ڵات، بریتیه له‌وه‌ی كه دیاریكردنی چه‌مكی یاسا به پوختكراوی (خاڵیكراو له‌سیاسه‌ت و ئه‌خلاق و ….) كارێكی ئه‌سته‌مه، له‌به‌ر بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندیه دانه‌بڕاوه‌ی نێوان یاسا له‌لایه‌ك و سیاسه‌ت و ئه‌خلاق له‌لایه‌كی تره‌وه.
له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا كه هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتداران به‌سه‌ر یاساوه باڵایه بیرۆكه‌ی بێلایه‌نكردنی یاسا كارێكی مه‌حاڵه. ئه‌گه‌ر بێلایه‌نبوونی یاسا بریتیبێت له پاراستنی ماف و ئازادیه‌كانی مرۆڤ وه‌ك ئه‌وه‌ی عه‌قڵ ده‌یخوازێ به‌بێ خواستی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وا دیاریكردنی ماف و ئازادیه‌كان سه‌رله‌نوێ یاسا به بیری سیاسی و ئه‌خلاقی بارگاوی ده‌كه‌نه‌وه. له‌راستیدا ئه‌م بارگاویبوونه‌ی یاسا خۆی له‌خۆیدا خه‌وشێكی یاسا نییه، ئه‌گه‌ر بێت‌و هیچ كام له‌چه‌مكه‌كان له‌لایه‌ن یاسادانه‌ری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه نه‌شێوێنرێن. به‌تایبه‌تیش كه مه‌به‌ستمان له‌بێلایه‌نبوونی یاسا ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنی مه‌نهه‌جێكی شیكاری مه‌عریفیه بۆ شیكاری یاسایه، وه‌ك كۆمه‌ڵێ بنه‌مای رێكخستنی ژیان. له‌هه‌مانكاتدا په‌یوه‌ستبوونی یاسا و ده‌ستوره‌كان به پێودانگه سیاسی و ئه‌خلاقیه‌كان تا بێت یاسا له‌دادپه‌روه‌ری نزیكتر ده‌كه‌نه‌وه.
ده‌ستور، كه به‌بڕوای هه‌ندێ له‌یاساناسه جیهانیه‌كان بنه‌مای یاسایی ده‌وڵه‌ت دیاریده‌كات له‌ئێستادا وه‌ك پێداویستیه‌كی گه‌ره‌نتی ماف و ئازادیه‌كان و پابه‌ندكردنی ده‌وڵه‌ت (ده‌سه‌ڵاتداران) له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت. به‌بڕوای بیرمه‌ندێكی وه‌ك (كارل شمیت) له‌دوای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه ته‌نها ئه‌و ده‌ستورانه به ده‌ستور داده‌نرێن یاخود ده‌خرێنه ریزبه‌ندی پۆڵێنی ده‌ستوره‌كانه‌وه، كه مافه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌پارێزن و گه‌ره‌نتی پاراستنیان ده‌كه‌ن. ئه‌م بۆچوونه‌ی (كارل شمیت) ئه‌وه ده‌رده‌خات، یه‌كه‌م ئه‌ركی ده‌ستور ئه‌وه‌یه ماف و ئازادیه‌كان بپارێزێت و دووه‌میش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر ده‌ستورێك ئه‌وانه نه‌پارێزێت پێیناوترێت ده‌ستور و بایه‌خی بوونی هیچ ناگه‌یه‌نێت. هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی (مۆریس دیفرجیه) ئه‌ڵێت: هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك مافه‌كانی تێدا پارێزراو نه‌بێت و -جیاكردنه‌وی ده‌سه‌ڵاته‌كانی تیا نه‌بێت– ده‌ستوری نیه.
ئه‌گه‌رچی لێكۆڵینه‌وه ده‌ستوریه‌كان سه‌باره‌ت به پاراستنی ماف و ئازادیه‌گشتیه‌كان له‌ده‌ستوردا، هه‌میشه بۆ زانینی ماف و ئازادیه ده‌ستوریه‌كان بوونی ئه‌و ده‌قه ده‌ستوریانه ده‌كه‌نه بنه‌ما كه باس له‌ماف و ئازادیه‌كان ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئێمه به‌باشیده‌زانین سه‌ره‌رای ئه‌م لایه‌نه له‌و خاڵه‌وه بۆ ته‌عامولی یاسا و ده‌ستور له‌گه‌ڵ ماف و ئازادی‌دا بڕوانین، كه بریتیه له‌بابه‌تێكی تری ده‌ستور، ئه‌ویش رێكخستنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و جۆری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه له‌ناو ده‌ستوردا، كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی به ئه‌رێنی و نه‌رێنی له‌سه‌ر ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤ هه‌یه.
پرسی ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانی، له‌ناو ده‌ستوردا پرسێكی بنه‌ڕه‌تیه له‌پاراستنی ئازادیه‌كانی مرۆڤدا و خاڵی سه‌ره‌تای ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ:
1- تێگه‌شتنی ده‌سه‌ڵات سه‌باره‌ت به مرۆڤ و هاونیشتمانی .
2- به‌شداری هاونیشتمانیان له دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵات و رۆڵیان له‌گۆڕینی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌كاتی پابه‌ند نه‌بوونی به پاراستنی ماف و ئازادیه‌كان.
3- پابه‌ندكردنی ده‌سه‌ڵاته گشتیه‌كان به رێزگرتن له‌ده‌ستور و یاساكان و هه‌بوونی سزای گونجاو و هه‌ستپێكراو له‌كاتی سه‌رپێچیاندا (سه‌روه‌ری یاسا).
4- جیاكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كان و سه‌ربه‌خۆییان.
5- به‌دامه‌زراوه‌كردنی دامه‌زراوه ده‌ستوریه‌كان و رێگرتن له‌به‌كه‌سینه‌كردنیان.
لایه‌نی دووه‌م بریتیه له‌ده‌قه ده‌ستوریه‌كانی پاراستنی ماف و ئازادیه‌كان. كه به شێوازێك له‌شێوازه‌كان كه دواتر باسیانده‌كه‌ین، گه‌ره‌نتی كۆمه‌ڵێ ماف و ئازادی ده‌كه‌ن.
لێره‌وه هه‌وڵئه‌ده‌ین له‌و دوو لایه‌نه‌وه كه‌مێك باس له ده‌ستوری عێراق بكه‌ین :
یه‌كه‌م: رێكخستنی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستوری عێراقدا:
به پێی ئه‌و وه‌سفانه‌ی له‌ده‌ستوری عێراقدا هاتوون عێراق ده‌وڵه‌تێكی (دیموكراسی، نیابیه)یه و شكۆمه‌ندی ته‌نها بۆ یاسایه و گه‌ل سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و ره‌واییه‌تیه و به‌شێوه‌ی ده‌نگدانی نهێنی گشتی و راسته‌وخۆ و له‌رێگه‌ی دامه‌زراوه ده‌ستوریه‌كانه‌وه په‌ڕاوه‌ده‌كرێت و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتیش به شێوه‌ی ئاشتیانه و به‌هۆی ده‌ستاوێژه دیموكراسیه‌كانی ده‌ستوره‌كه‌وه به‌ڕێَوه‌ده‌چێت .
له كۆی ده‌ستوره‌كه و بنه‌ما بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌وڵه‌تی عێراق ئه‌وه‌مان بۆ روونده‌بێته‌وه كه دانیناوه به‌وه‌ی ده‌وڵَه‌تێكی دیموكراسیه و له‌سه‌ر بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته گشتیه‌كان په‌راوه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كرێت، به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌م دوو چه‌مكه چه‌نده په‌یوه‌ندیان به به‌ده‌قكردن هه‌یه ئه‌وه‌نده زیاتر پێوه‌ندی به په‌ڕاوه‌ی ده‌سه‌ڵات و شكۆمه‌ندی ده‌ستور و یاساوه هه‌یه، كه له‌ئێستای عێراقدا تا راده‌یه‌كی زۆر رێژه‌یین. له‌دوای راپرسیكردن و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوره‌كه‌وه، ئه‌وه‌ی وه‌ك دیارده‌یه‌ك بینراوه پێشێلكردنی ده‌ستور بووه، هه‌ر له‌ماده‌ی (140)وه تا پێكنه‌هێنانی ئه‌نجومه‌نی ئیتحادی و هه‌موارنه‌كردنی ده‌ستور و نوێترین نمونه‌ش بریتیه له‌پێشێلكردنی ده‌ستور له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی تازه هه‌ڵبژێراوه‌وه كه ده‌بوایه له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵبژاردایه، له‌كاتێكدا په‌رله‌مان خۆی ده‌سه‌ڵاتێكی گشتیه و ئه‌ركی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك و چاودێری ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی یاسای هه‌یه، به‌ڵام له‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت بۆ ئاینده‌ش زۆر له‌وه‌ش لاوازتر ده‌بێت له‌پاراستنی شكۆمه‌ندی یاسا و ده‌ركردنی یاسا بۆ پاراستنی ماف و ئازادیه‌كان.
مه‌سه‌له‌ی پاراستنی ئازادی له‌ده‌وڵه‌تی عێراقدا، به پێی ئه‌م ده‌ستوره‌ی له‌كاردایه به‌ر له‌هه‌موو بارودۆخێكی كه‌لتوری و تایفی، رووبه‌ڕووی ناكۆكی ده‌ستوره‌كه خۆی ده‌بێته‌وه كه رێگه نادات به په‌رله‌مان هیچ یاسایه‌ك ده‌ربكات ناكۆك بێت له‌گه‌ڵا بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له‌لایه‌ك و ناكۆكیش بێت له‌گه‌ڵا بنه‌ماكانی دیموكراسی هه‌روه‌ها ناشبَت پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ماف و ئازادیانه بێت كه له‌ده‌ستوره‌كه‌دا هاتوون ، لێكدانه‌وه و گونجاندنی ئه‌م سێ لایه‌نه‌ش سه‌ره‌ڕای نارۆشنی واتاكانیان، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت سه‌ربخرێن به‌سه‌ر بنه‌ماكانی دیموكراسی و ماف و ئازادیه‌كانی ناو ده‌ستوره‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر پیرۆزی شه‌ریعه‌ت و زاڵبوونی هه‌ژموونی ئاینی و تایفی ئاینی به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا لای ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستا. له‌م شێوه پێكهاته‌ی ئێستای ده‌وڵه‌تی عێراقدا گه‌ره‌نتی پاراستنی ماف و ئازادیه‌كان زۆر لاوازه، ئه‌مه‌ش به هۆی نه‌بوونی سه‌روه‌ری ده‌ستور و یاسا له‌لایه‌ك و نه‌گونجانی ده‌ستور، وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی ئازادی، بۆ پاراستنی ماف و ئازادیه‌كان، به به‌راورد له‌گه‌ڵا ده‌وڵه‌تانی دیموكراسی، له‌لایه‌كی تره‌وه.
دووه‌م :ماف و ئازادیه‌كان له ده‌ستوری عێراقدا.
به پێی بنه‌ما بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ده‌ستوری عێراق، كه له ده‌روازه‌ی یه‌كه‌میدا هاتوون، ناشێت هیچ یاسایه‌ك له عێراقدا ده‌ربچێت پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی دیموكراسی و ماف و ئازادیه بنه‌ره‌تیه‌كان بێت، كه له‌م ده‌ستوره‌دا هاتوون .و ته‌واوی مافی ئاینداری بۆ هه‌موو تاكه‌كان فه‌راهه‌مده‌كات له ئازادی عه‌قیده و په‌راوه‌ی ئاینی . سه‌ره‌ڕای داننان به مافی به‌كارهێنانی زمانی نه‌ته‌وه‌یی كورد و سه‌یركردنی وه‌ك زمانێكی ره‌سمی له‌عێراق و هه‌روه‌ها مافی زمانی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كه‌مینه نه‌ته‌وه‌كانی تر له ناوچه‌كانیان پاراستوه .
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش یاسادانه‌ری ده‌ستوری عێراق ده‌روازه‌ی دووه‌می ته‌رخان كردووه بۆ ماف و ئازادیه‌كان هه‌ریه‌كه‌یان له به‌شێكی سه‌ربه‌خۆدا. له‌به‌شی یه‌كه‌مدا به دوو لق باس له‌مافه‌كان ده‌كات، لقی یه‌كه‌م باس له‌مافه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كان ده‌كات كه بریتین له (یه‌كسانی له‌به‌رده‌م یاسادا، جیاكاری نه‌كردن له نێوان عێراقیه‌كان به‌هۆی ره‌گه‌ز و نه‌ژاد و نه‌ته‌وه و بنه‌چه و ره‌نگ و ئاین …،مافی ژیان و ئاسایش و ئازادی، ره‌خساندنی هه‌لی گونجاو، مافی تایبه‌تمه‌ندی، رێزگرتنی شوێنی نیشته‌جێبوون، ره‌گه‌زنامه..) به‌ڵام له‌لقی دووه‌می ئه‌م به‌شه‌دا باسی له‌مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریه‌كان كردووه، كه بریتین له (مافی كاركردن، دامه‌زراندنی سه‌ندیكا و رێكخراوه پیشه‌ییه‌كان، مافی موڵكداری، خێزان، ژینگه، خوێندن،) .
له‌به‌شی دووه‌مدا باس له‌ئازادیه‌كان ده‌كات كه بریتین له‌ئازادی (پاراستنی ئازادی مرۆڤ و كه‌رامه‌تی مرۆڤ، رێگرتن له‌راگرتن ته‌نها به بڕیاری دادگه‌ری نه‌بێت، قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌شكه‌نجه، قه‌ده‌غه‌كردنی زۆرداری فكری و سیاسی و ئاینی، قه‌ده‌غه‌كردنی بێگار و كۆیلایه‌تی و بازرگانی به جه‌سته، ئازادی بیركردنه‌وه و ده‌ربڕین و رۆژنامه‌گه‌ری و بڵاوكردنه‌وه، كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندان، دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه و پارته سیاسیه‌كان، ئازادی باری كه‌سی به پێی ئاین یان ئاینزا یان بیروباوه‌ڕ یان هه‌ڵبژارده‌ی كه‌سیی، ئازادی فكر و ویژدان و باوه‌ڕ، ئازادی ئاین و په‌ڕاوه‌ی سرووته ئاینیه‌كان .
له دوای ئه‌م سه‌یركردنه خێرایه و ناوهێنانی به‌شێك له‌ماف و ئازادیه ده‌ستوریه‌كانی ده‌ستوری عێراق لێره‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین خوێندنه‌وه‌یه‌كی كورت بۆ ئه‌م بابه‌ته پێشكه‌شبكه‌ین:
یاسادانه‌ری ده‌ستوریی جیاوازی كردوه له‌نێوان ماف و ئازادیه‌كانی مرۆڤدا، ئه‌مه‌ش به بیانووی جیاوازی چه‌مك و واتای هه‌ریه‌ك له‌و دوو زاراوه‌یه، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه ته‌نها جیاكردنه‌وه‌یه‌كی مه‌نهه‌جی داڕشتنی ده‌ستوره‌كه‌یه به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه پاراستنیان به ده‌ستور پێداویستیه‌كی ئه‌م جیاكردنه‌وه‌یه بێت یاخود كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كێكیان، چونكه ده‌ستور خۆی یه‌كێك له‌بایه‌خه‌كانی بریتیه له‌پاراستنی ماف و ئازادیه‌كان له‌ژێر هه‌ر ناونیشانێكدا بێت. ده‌شێت لێره‌دا سێ شێوه‌ی پاراستنی ماف و ئازادیه‌كانی مرۆڤ له‌ده‌ستوره‌كاندا باسبكه‌ین:
– ده‌ستور ماف و ئازادیه‌كان ناودێر و پۆلێنده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستوره‌ی عێراق كردوویه‌تی (وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مانپێدا). ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ته‌نها ئه‌م ماف و ئازادیانه پارێزراون و به ماف و ئازادی ده‌ستوری داده‌نرێن كه له‌ده‌ستوره‌كه‌دا ریزبه‌ندكراون.
– ده‌ستور به ده‌قێك ئه‌وه ده‌ستنیشانده‌كات، كه ئه‌م ده‌ستوره ماف و ئازادیه‌كانی مرۆڤ وه‌ك له‌راگه‌یاندن و رێكه‌وتننامه جیهانیه‌كانی مافی مرۆڤدا هاتوون ده‌پارێزێت.
– یاخود ده‌شێت سه‌رچاوه‌یه‌ك یان چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی مافه‌كانی مرۆڤ بكاته دێباجه‌یه‌كی سه‌پاو، وه‌ك ده‌ستوری ساڵی 1791 ی فه‌ره‌نسا كه راگه‌یاندنی مافی مرۆڤ و هاونیشتمانیانی فه‌ره‌نسی ساڵی 1789 كرده دێباجه‌یه‌كی سه‌پاو بۆخۆی.
به‌ڕای ئێمه نموونه‌ترین شێوازی پاراستنی ماف و ئازادیه‌كانی مرۆڤ به‌هۆی ده‌ستوره‌وه بریتیه له‌شێوازی دووه‌م دواتر شێوازی سێهه‌م و به‌م شێوه‌یه .
وه‌ك تێبینیمانكرد، عێراق شێوازی یه‌كه‌می دیاریكردوه كه سه‌ره‌رای جه‌ختكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر زۆربه‌ی زۆری ماف و ئازادیه‌كانی مرۆڤ، هێشتا ناگات به ئاستی شێوازی دووه‌م و سێهه‌م. ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌ستوری عێراق ده‌قێكی كوشنده و ناڕۆشنی تیایه، كه به بڕوای ئێمه ماف و ئازادیه پارێزراوه‌كانی ناو ده‌ستوره‌كه ده‌خاته به‌ر مه‌ترسی ره‌تكردنه‌وه، ئه‌ویش ده‌قی ماده‌ی ( 46 )ه، و تیایدا هاتووه( نابێت په‌ڕاوه‌ی هیچ كام له‌ماف و ئازادیه‌كانی له‌م ده‌ستوره‌دا هاتووه كۆتبكرێت یان دیاریبكرێت ته‌نها به یاسا نه‌بێت یان به پێی گه‌ڕانه‌وه بۆ یاسا نه‌بێت، به‌مه‌رجێك ئه‌م دیاریكردن و كۆتكردنه كارنه‌كاته سه‌ر گه‌وهه‌ری مافه‌كه یان ئازادیه‌كه). سه‌باره‌ت به‌م ده‌قه ئه‌م سه‌رنجانه‌مان هه‌یه :
– ماف و ئازادیه‌كان بۆیه له‌ده‌ستوردا دیاریده‌كرێن تا یاسادانه‌ری ئاسایی (واتا په‌رله‌مان) نه‌توانێت هه‌مواریان بكات، به كه‌مكردنه‌وه یان گۆڕین. ئه‌گه‌ر بێت‌و ماف و ئازادیه‌كان به شێوه‌یه‌ك له‌ده‌ستوردا نه‌هاتبن كه رێگری په‌رله‌مان بكه‌ن له‌م كاره‌یدا ئه‌وا هیچ بایه‌خێكیان نابێت. له‌كاتێكدا ده‌قه‌كه به راشكاوی باس له‌وه ده‌كات كه ده‌كرێت به یاسا كۆتبكرێن یان دیاریبكرێن. له‌كاتێكدا ده‌قی ئاماژه‌بۆكراو زیاتر له‌مه‌ش ماف و ئازادیه‌كانی رووبه‌ڕووی مه‌ترسی كردۆته‌وه كه ئه‌ڵێ (به‌پێی گه‌رانه‌وه بۆ یاسا نه‌بێت) ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه بۆ كۆتكردنی مافێك یان ئازادیه‌كی ناو ده‌ستوره‌كه ده‌كرێت یه‌كێك له‌ده‌سه‌ڵاته گشتیه‌كان له‌عێراقدا په‌نا بۆ یاسایه‌ك ببات كه په‌رله‌مان دایناوه یان پێشتر هه‌بووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
– ده‌قه‌كه وشه‌یه‌كی هێناوه كه به‌ڕێگری كۆتكردن و دیاریكردنی داناوه و بریتیه له(گه‌وهه‌ری ماف یان ئازادی) له‌راستیدا ئه‌م وشه‌یه راڤه‌ی جیاواز له‌خۆی ده‌گرێت، كه ئایا گه‌وهه‌ری ماف چیه و روخساره‌كه‌ی چیه؟ بۆ نموونه ئازادی بیروڕا ئه‌گه‌ر گه‌وهه‌ره‌كه‌ی ئه‌وه بێت كه هه‌موو بیروڕایه‌ك ئازاده و پارێزراوه، ده‌شێت كۆتكردنی یان دیاریكردنی، كه كار نه‌كاته سه‌ر گه‌وهه‌ره‌كه‌ی، ئه‌وه بێت كه ناكرێت ئه‌م بیروڕایه ره‌خنه‌گرتن بێت له‌سیستمی ده‌سه‌ڵات یان خوێندنه‌وه بێت بۆ ئه‌سڵ و هیومانیستی ئاینێك له‌ئاینه‌كانی عێراق … لێره‌دا پێویسته ئه‌وه بڵێم ئه‌م ده‌رگا واڵاكردنه به‌رووی كۆتكردن و دیاریكردنی ماف و ئازادیه‌كان به یاسا یان به گه‌ڕانه‌وه بۆ یاسا، خراپترین و مه‌ترسیدارترین شێوازی به‌رهه‌مهێنانی سته‌مكاری یاسایه، چونكه ئه‌گه‌ر سته‌مكاری له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری یاسا و به شێوازی نایاسایی ئه‌نجامبدرێت ده‌شێت به یاسا قه‌ده‌غه‌ی بكه‌یت به‌ڵام كاتێك یاسا سته‌م بكات ئه‌وا مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و سته‌مه هێزی ده‌وڵه‌تی له‌پشته و به‌رگریكردن لێی ئاسان نیه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌بریری پێداویستی ده‌وڵه‌ت وه‌ك سیستمێكی پاراستنی مافی مرۆڤ ناهێڵێت و ئیدی هاوڵاتیان ئازاد ده‌بن له‌په‌نابردنه به‌ر شێوازی نایاسایش بۆ به‌ره‌نگاری سته‌مكاری ده‌وڵه‌ت. ئه‌مه‌ش ده‌مانخاته به‌ر ئه‌گه‌ری نه‌مانی سیستم و ئاسایش له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریشه‌وه به بیانوی پاراستنی سیستم و ئاسایش دووباره ده‌وڵه‌ت ده‌ستكراوه‌تر ده‌بێت بۆ پێشێلی ماف و ئازادیه‌كان و راگه‌یاندنی باری نائاسایی.
له‌ماده‌یه‌كی تری ده‌ستوره‌كه‌دا، كه ماده‌ی (38)ه و تایبه‌ته به پاراستنی ئازادی بیروڕا و رۆژنامه‌گه‌ری و بڵاوكردنه‌وه و خۆپیشاندان و كۆبوونه‌وه، به شێوه‌یه‌كی تریش ئه‌م مافانه‌ی كۆتكردوه، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه تیایدا هاتوه كه‌ئه‌م مافانه‌ی ناو ده‌قه‌كه ده‌پارێزێت ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی سیستمی گشتی و خووره‌وشتی گشتی نه‌بن.
ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌داین ماف و ئازادی سنووری هه‌یه و شێوازی په‌ڕاوه‌كردنی خۆی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م ده‌قه‌ی ناو ده‌ستوره‌كه زۆر زیاتره له سنوردانانێك كه نه‌بێته هۆی پێشێلی ماف و ئازادی كه‌سانی تر. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شێوازی رێكخستنی ماف و ئازادیه‌كانی ناو ده‌ستور شێوازی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه كه نایانه‌وێت سه‌رجه‌م ماف و ئازادیه‌كانی هاوڵاتیانیان بپارێزن.