شرۆڤه‌ی یاسای بنه‌ماكانی دادگایی سزایی ژماره 23 ساڵی 1971 و هه‌مواره‌كانی
دادوه‌ر د. ته‌ها عومه‌ر ره‌شید
دادپه‌روه‌ی یاسای سزایی ئه‌وه‌ی له واقعدا ده‌یبینین ،زۆرترینی بۆچوونه‌كان ده‌رباره‌ی دادپه‌روه‌ری ،تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر لێوردبوونه‌وه له یاسا سزاییه‌كان،ئه‌گه‌رچی ئه‌مه بۆچوونێكی كورتبینانه‌یه ،چونكه راڤه‌ی چه‌مكی دادپه‌روه‌ی هه‌روه‌ها چه‌مكی سته‌مكاری یاساش ،له‌سه‌ر ئاستی یاسا وه‌ك سیستم و كۆی یاسا جیاوازه‌كان ،ئه‌م پرسانه ده‌كاته كێشه‌ی سه‌ره‌كی دیاریكردنی دادپه‌روه‌ری و ره‌گه‌ز و شێوه‌كانی سته‌مكاری یاسا،ته‌نانه‌ت به‌شێك له ئایدۆلۆجیاكانیش هه‌ر به‌م شێوه سه‌یری یاسا ده‌كه‌ن . به‌ڵام له‌په‌یوه‌ست به ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه ،كه شرۆڤه‌ی یاسایه‌كی كارسازی سزایی گرنگه ،ئێمه به‌دوور له چه‌مكه فراوانه‌كه‌ی دادپه‌روه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ین تیشكێك بخه‌ینه سه‌ر ،په‌یوه‌ندی داپهروهی به یاسای سزاییه‌وه. ئه‌وه‌ی خاڵی سه‌ره‌كیه له‌م بابه‌ته‌دا ،بریتیه له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ده‌وڵه‌ت ،له داڕشتنی یاخود دیاریكردنی كایه‌كانی ئازادی كرداری مرۆڤ/هاوڵاتی.ئه‌م بنه‌ڕه‌ته‌یه –تا راده‌یه‌كی زۆر – ئه‌وه دیاریده‌كات تا چه‌نده ده‌وڵه‌ت له دیاریكردنی ده‌قه سزاییه‌كان په‌یوندی دروستده‌كات له نێوان به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان و راستیه عه‌قلانیه‌كان له‌لایه‌ك و كرداره‌كانی مرۆڤ له‌لایه‌كی تره‌وه و تاچه‌ند ئه‌و به‌هاو راستیه عه‌قلانیانه پێوهردهبن بۆ فه‌راهه‌مكردنی ئازادی مرۆڤ ،هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت تا چ ئاستێك پێشێلی ئه‌و لایه‌نانه ده‌كات به یاسای سزایی. وردكردنه‌وه‌ی بابه‌تی سه‌ره‌وه،له چوارچێوه‌ی یاسای سزاییدا ،دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی له‌خۆده‌گرێت،یه‌كه‌میان ته‌وه‌ری دیاریكردنی تاوان و سزایه دووه‌میشیان ته‌وه‌ری یاسای كارسازی سزاییه. ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: دیاریكردنی تاوان و سزا ،ته‌نها كارێكی هونه‌ری نییه ،تا په‌رله‌مانێك بێت و به تێگه‌یشتنێكی كاڵفامانهوه چه‌ندین كردار بكات به تاوان و سزایان بۆ دابنێت.ئه‌م پرۆسه‌یه ،له روانگه‌ی به‌رجه‌سته‌ی دادپه‌روه‌ی ، پێویستی بوونی رووئیایه‌كی رۆشن به‌رامبه‌ر خودی مرۆڤ به‌سه‌ر یاسادانه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م رووئیایهش وه‌ك كرده‌یه‌كی زیهنی ،كارێكی ئاسان نییه ،تا ببێته بابه‌تی گه‌مه و كێبڕكێی نا ته‌ندروستی به‌ناو سیاسی.به‌ڵكو ئه‌مه كاری بیرمه‌ندی گه‌وره‌و زاده‌ی بیری مرۆڤدۆستیه.بۆیه ده‌بێت یاسادانه‌ری سزایی ،نه‌ك ته‌نها ئاگاداری فه‌لسه‌فه‌ی مرۆڤدۆستی بێت ،به‌ڵكو پێویسته پابه‌ندیش بێت پێوه‌ی. دیاریكردنی تاوان و سزا ،مه‌رجێكی دروستیی ده‌قی سزاییه ، به‌بێ ئه‌مه ، ده‌رگای نایهكسانیهكی فراوان بۆ دادگاكان له جێبه‌جێكردنی یاسادا ده‌كرێته‌وه. بۆیه پێویسته یاسای سزایی به روونی كرداره تاوانیهكان و سزاكانیان دیاریبكات. كاتێكیش یاسا ده‌گات به سته‌مكاری كه ئه‌وه‌ی ئازادی ده‌یخوازێت ،ئه‌وه‌ی یه‌كسانی ده‌یسه‌پێنێت ،ئه‌وه‌ی ئاكار و فه‌زیله‌ته ،ئه‌وه‌ی سرووشتیه بۆ مرۆڤ ،به تاوان دابنێت. له تێگه‌ی پێچه‌وانه‌وه یاسادانه‌ری سزایی ته‌نها بۆیههیه ئه‌و كردارانه بكات به تاوان ،كه پێچه‌وانه‌ی به‌هاو ئاكاری مرۆڤ و پاراستنی ئاسایشی تاك و كۆمه‌ڵن. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیشی به سزاوه هه‌یه،دوای ئه‌وه دێت ،كه له ته‌نگژه‌یه ده‌رچووین و،كۆمه‌ڵیك كردارمان ریزبه‌ند كرد – كه ناكۆكن له‌گه‌ڵ به‌هاو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان – ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه ،بۆ ههۆریهكهیان سزایه‌ك دیاریبكرێت. به‌هه‌مانشێوه‌ی دیاریكردنی تاوانه‌كان ، دیاریكردنی سزاكانیش بۆیان كارێكی ئاسان و هونه‌ری و سه‌رپێیی نییه.چونكه بۆ دیاریكردنی سزا بۆ هه‌ر تاوانێك پێویسته شیكار و لێكدانه‌وه‌یه‌كی زانستی هه‌بێت تا ئه‌و بڕوایه‌مان لا دروستكات سزاكه گونجاوه له‌گه‌ڵ ترسناكی تاوانه‌كه .ده‌بێـت سزا ،ته‌نها له چوارچێوه‌ی ئه‌و بیرۆكه‌دا بێت ،كه بۆ چاكسازییه.لێره‌وه به بڕوای ئێمه دانان و خه‌مڵاندنی سزا ،به‌و مه‌به‌سته‌ی ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سانی تر له تاوان دووربكه‌ونه‌وه ،شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانی سته‌مكاری یاسا،چونكه تاوانبار ده‌بێت ته‌نها باجی تاوانی خۆی بدات ،نه‌ك بكرێت به عیبره‌ت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی تر له تاوان دووربكه‌ونه‌وه.یاسادانه‌رانی سزایی مێژوویه‌كی تاریكیان هه‌یه له زیاده‌ڕه‌وی سزا دیاریكردن بۆ چه‌ندین كردار ،كه یان هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا پێچه‌وانه‌ی هیچ به‌هاو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی مرۆڤ نین ، یان ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ش بن شیاوی ئه‌و سزایانه نین. ئاستی توندی سزاكان ،یه‌كێكه له كێشه‌كانی داپه‌روه‌ری و پاراستنی كه‌رامه‌تی مرۆڤ ،بۆیه چه‌ندین ده‌قی یاسای مافه‌كانی مرۆڤ ،به راشكاوی دژی سه‌پاندنی سزای توند و لهوتێنهر و كهرامهتشكێنن. هه‌ر له‌م رووه‌شه‌وه سزای سێداره ،سزایه‌كی سته‌مكارانه‌ی یاسایه. توهری دووه‌م: كاتێك له گرفته‌كانی ته‌وه‌ری یه‌كه‌مان ده‌ربازده‌بین ،ئه‌وسا ده‌كه‌وینه ناو كێشه‌یه‌كی مه‌ترسیدارتر له‌مه ،كه بریتیه له رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی سته‌مكاری له یاسای كارسازیی سزایی.مه ترسیدارتره چونكه له‌مه‌یاندا ،گرفته‌كه ته‌نها ئه‌وه نیه كام كردار تاوانه و كام سزا گونجاوه، به‌ڵكو سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ،گرفتی ئه‌وه دێته‌پێش كه ره‌نگه كه‌سی بێ‌تاوان بكرێته تاوانبار یان تاوانبار بكرێت به بێ‌تاوان. ناوه‌ڕۆكی ئه‌م ته‌وه‌ره به‌م گریمانه‌یه راڤه ده‌كه‌ین ((كاتێك كردارێك كه پێچه‌وانه‌ی به‌ها یان به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی مرۆڤه ، به تاوان دانرا .دواتریش سزایه‌كی گونجاوی بۆ دانرا ،كه‌سێك تۆمه‌تبار كرا به‌م تاوانه یاخود تاوانه‌كه روویدا و پێویسته بكه‌ر بدۆزرێته‌وه )) ئایا باشترین شێواز چییه بۆ گه‌یشتن به راسته‌قینه‌ی رووداوه‌كه.
به واتایه‌كی روونتر گونجاوترین شێوازی لێكۆڵینه‌وه و دادگایی چییه؟.ئه‌مه گرفتی ته‌وه‌ری دووه‌مه. دووباره ده‌بێت ئه‌وه بڵێین ،ئه‌مه‌ش ته‌نها نابێت وه‌ك كێشه‌یه‌كی هونه‌ری سه‌یربكه‌ین ،به‌ڵكو پێویستی به بهزانستیكردنی ته‌واوی پرۆسه‌كه هه‌یه. له‌م ته‌وه‌ره‌دا كاری سه‌ره‌كی خۆمان له‌وه‌دا نابینینه‌وه كه كام ده‌ق گونجاوه یان نه‌گونجاوه ،یاخود له‌و روانگه‌یه‌وه سهیریبكهین كه كۆمه‌ڵێك كارسازییه .نه‌خێر ،ئه‌وه‌ی كێشه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی دادپه‌روه‌ری یاسای سزاییه ،بریتیه له راگرتنی هاوسه‌نگی له نێوان به‌رژه‌وه‌ندی سكاڵاكاری تاوانلێكراو و مافی تۆمه‌تبار.ئه‌مه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا وه‌ك به‌شێك له یاسای بابه‌تی له چوارچێوه‌ی یاسای كارسازیدا ده‌رده‌كه‌وێت.چونكه بابه‌ته‌كه تێكه‌ڵا به بۆچوونی فه‌لسه‌فه‌ی یاسا و ئایدۆلۆجیا ده‌بێت ،له رووی لایه‌نگریان ،بۆ یه‌كێك له‌و دوو لایه‌نه –سكاڵاكار و تۆمه‌تبار- له‌سه‌ر حسابی ئه‌ویتریان.راگرتنی هاوسه‌نگی و، به‌یه‌كسانی بینینی هه‌ردوو لایه‌نی كه‌یسێك، به پله‌ی یه‌كه‌م له ده‌قه‌كانی یاسای كارسازی سزایی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه و دادگاییكردن ره‌نگده‌داته‌وه .به پله‌ی دووه‌میش په‌یوه‌سته به راڤه و تێگه‌یشتنی دادوه‌ر بۆ ناوه‌رۆكی ئه‌و ده‌قانه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م شێوه ده‌قانه ، تاوان و سزا دیاریناكهن. ئه‌وا وه‌ك پهرهنسیپێكی یاسای سزایی ، ناكه‌ونه ژێر حوكمی ئه‌و پره‌نسیپه سزاییهكهی تر كه ده‌ڵێت ( نه تاوان و نه سزا نابێت ته‌نها به یاسا نه‌بێت).بۆیه ویژدانی دادوه‌ر ،ده‌بێت رۆڵێكی كارای پێبدرێت له به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و دادگایی. به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ خودی ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه ،ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌ركێكی دادپه‌روه‌ری یاسایه ،گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌یه كه تاوانبار و بێ‌تاوان تێكه‌ڵ نه‌كرێت .سه‌رتاپای پرۆسه‌كه پێویستی به‌و ده‌قانه هه‌یه ، له لێكۆڵینه‌وه و دادگاییدا كه‌رامه‌تی مرۆڤ پارێزراو بێت.
بۆ داگرتنی کتێبەکە کلیک لێرە بکە: شرۆڤه‌ی یاسای بنه‌ماكانی دادگایی سزایی ژماره 23 ساڵی 1971 و هه‌مواره‌كانی