شرۆڤه‌ی یاسای باری كه‌سێتی عیراقی
دادوه‌ر كه‌مال ره‌زا ئه‌حمه‌د
خێزان وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی گرنگی كۆمه‌ڵ هه‌میشه جێگه‌ی بایه‌خ و له‌به‌رچاوگرتنی یاسادانه‌ر بووه، له‌م ڕووه‌وه زۆرێك له ڕه‌گه‌ز و ڕایه‌ڵه‌كانی خێزان و باری تاكه‌كانی له چوارچێوه‌ی یاسادا ڕێكخراوه،
بێگومان به یاساییكردنی بار و په‌یوه‌ندییه خێزانیه‌كان كارێكی هێنده سانا نیه كه بتواندرێت ده‌قه‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك دابڕێژرێت كه دوور بێت له به‌ها و پێگه ئایینی و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ,یاسای باری كه‌سێتی عێراقی ژماره (188) ی ساڵی (1959) یه‌كێكه له‌و یاسا سه رهكی و بنه‌ڕه‌تیانه‌ی كه ڕێكخستنی خێزان به گشتی و باری تاكه‌كان به تایبه‌تی له خۆده‌گرێت .
ئه‌م یاسایه له‌سه‌ر ئاستی عێراق له ڕێگای نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌وه به‌شی خۆی وه‌رگرتووه له ڕاڤه كردن و شرۆڤه كاری بۆ ده‌ق و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ,به ڵام له سه‌ر ئاستی هه‌رێم پێچه‌وانه‌یه، هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه شرۆڤه‌كردنی ئه‌م یاسایه و شه‌ن و كه‌وكردنی بابه‌ته‌كانی و تیشكخستنه سه‌ر ڕه‌هه‌نده مێژووییه‌كانی و لێكدانه‌وه و خستنه به‌رباسی پێكهێنه‌ره‌كانی به پێویستیه‌كی یاسایی و دادوه‌ری و زانستی زاندراوه ئه‌مه‌ش له پێناو ئاشنابوونی خوێنه‌ری كورد به یاسایه‌ك كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به ژیانی خۆی و كه‌سه نزیكه‌كانی وێڕای ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی كتێبخانه‌ی كوردی به بابه‌تێكی یاسایی.
بابه‌ته‌كانی باری كه‌سێتی فره‌ن به‌ڵام لێره‌دا ته‌نها بابه‌ته‌كانی هاوسه‌رگیری و كۆتاییهاتنی په‌یوه‌ندی و ڕایه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگیری كراوه‌ته ته‌وه‌ری ئه‌م كتێبه و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له سێ ده‌روازه‌دا باس له بابهتهكان كراوه .
دیاره ئه‌وه‌نده‌ی له‌توانادا بووبێت و بابه‌ته‌كه پێویستی كردبێت ده‌قی ماده‌كانی یاسای باری كه‌سێتی شیكراوهتهوه پاشان په‌نابراوه‌ته به‌ر ڕا و بۆچوونه جیاوازه‌كانی ڕێچكه‌كانی ئیسلام بۆ ورده‌كاری زیاتر و تێگه‌یشتن له ناخی هه‌ر ده‌قێك له ده‌قه‌كانی یاساكه,له‌لایه‌كی تر بۆ به ئاگابوون و به‌راوردكاری ئاماژه دراوه به هه‌ڵوێستی یاسادانه‌ری وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌مه‌ش له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌ی یاسای ئه‌و وڵاتانه له یاسای عێراقیه‌وه نزیكن ئه‌ویش به حوكمی سه‌رچاوه‌كه‌یان.
سه‌ره‌ڕای ده‌قه‌كان له هه‌ندێك وێستگه‌ی بابه‌ته‌كاندا به په‌سه‌ند زاندراوه ئاماژه بدرێت به ئاڕاسته‌ی دادوه‌ری له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و ناوه‌ند هه‌ر له‌م ڕووه‌وه چه‌ند بڕیارێكی ده‌سته‌ی باری كه‌سێتی له دادگای پێداچوونه‌وه به‌نمونه هێندراوه‌ته‌وه و له هه‌ندێك شوێندا هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر كراوه .
باسكردنی یاسا كارپێكراوه‌كان و ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ستن به باری كه‌سێتی به به‌شێك له‌م كتێبه داندراوه و به‌كورتی ئاماژه‌یان پێدراوه , به‌هه‌مان شێوه شرۆڤه‌ی یاسای ژماره (15) ی ساڵی (2008) كراوه كه هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سێتیه له هه‌رێمدا.
بێگومان له نووسین و دانانی ئه‌م كتێبه‌دا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین دژواری بووینه‌وه به تایبه‌ت له ڕووی به‌كوردی كردن و دانانی وشه‌ی خۆماڵی هاومانا بۆ وشه عه‌ره‌بیه‌كان چونكه هه‌ندێك وشه و زاراوه‌ی شه‌رعی هه‌ن تا ئێستاش خوێنه‌ری كورد هه‌ر به‌زمانی عه‌ره‌بی به‌كاریده‌هێنن بۆیه دۆزینه‌وه‌ی وشه‌ی هاومانا كارێكی ئاسان نه‌بوو ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار فه‌رهه‌نگه‌كانی سه‌رچاوه‌ی ئه‌م كتێبه‌ش بێ وه‌ڵام ده‌بوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی وشه‌ی هاومانا.
بۆ داگرتنی کتێبەکە کلیک لێرە بکە: شرۆڤه‌ی یاسای باری كه‌سێkamal-raza-2012تی عیراقی