پڕۆژه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه
ئه‌م پرۆژه‌یه له ناوچه‌ی هه‌ورامان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی CDO و هاوكاری ڕێكخراوی NPA نه‌رویجی له ناوچه‌كانی (بیاره, زهردههاڵا, به‌ڵخه, سوسهكان, ته‌وێڵه جێبه‌جێ كرا, ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌وڵیده‌دا كه حساسیهتی فكری‌و ئایینی‌و سیاسی له ناوچه‌كه‌دا برهوێنێتهوهو هه‌موو بیروڕا جیاوازه‌كان به ئاشتیانه پێكه‌وه بژین‌و كێشه‌كانی نێوانیشیان به ڕێگای دیالۆك به بێ پێكدادان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. ئه‌م پرۆژه‌یه 6 مانگ به‌رده‌وام بوو كه گروپێكی 25 كه‌سی له‌و ناوچانه‌ی ئاماژه‌یان بۆكراوه ههڵبژێردرانو بۆ ماوه‌ی دوو مانگ وانه‌یان پێوترا له لایه‌ن وانه‌بێژی پسپۆڕ‌و شاره‌زاوه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی (سه‌روه‌ری یاسا, مافی مرۆڤ , هه‌ڵبژاردن, چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌بێ پێكدادان , نوێنه‌رایه‌تی كردن….) پاشان ئه‌م گروپه ده‌ستنیشانی ژماره‌یه‌ك كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌و حزبیان كرد‌و توانیان به سه‌ركه‌وتوویی له ماوه‌ی پرۆژه‌كه‌دا چاره‌سه‌ری بكه‌ن.