پڕۆژه‌ی به‌دواداچوونی كێشه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كانی ڕوداوی شاری هه‌ڵه‌بجه
له‌م پڕۆژه‌یه‌دا تۆڕێكمان پێكهێنا بۆداكۆكی له‌مافی ده‌ستگیركراوان له‌ڕوداوی (16-3-2006) بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی دهستگیركراوهكانمان كرد له هه‌ڵه‌بجه‌و سلێمانی هه‌روه‌ها سه‌ردانی لایه‌نه پهیوهندیدارهكانو ئه‌نجامدانی دوو ڕاپرسی له‌سه‌ر ده‌ستگیركراوه‌كان یه‌كه‌میان دهربارهیپاراستنی مافه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌زگا حكومییه‌كان وه دووه‌میان له‌ناو خه‌ڵكدا بۆ زانینی ئاستی خزمه‌تگوزاریه پێشكه‌شكراوه‌كان بهشارهكهو پێدویستیهكانیانو وه‌هۆكاری ڕوداوی(16-3). له ده‌ره‌نجامی ئهوڕوداواوانه وكاریگه‌ری ئه‌و ڕوداوه له‌سه‌ر بارودۆخی ناوچه‌كه وه‌ك هه‌وڵدانێك بۆ ڕێنوێنی كردنی لاوان و دروست كردنی پردێكی دیالۆگی مه‌ده‌نیانه له نێوان ده‌سه‌ڵات و دانیشتواندا و چۆنیه‌تی موماره‌سه كردنی مافی كۆبونه‌وه‌و خۆپیشاندان ، سه‌نته‌ری DHRD به‌هاوكاری ڕێكخراوی NED پرۆژه‌ی (داواكاری مه‌ده‌نیانه له‌لایه‌ن گهنجانهوهو په‌رچه‌كرداری مه‌ده‌نیانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ) جێبه‌جێ كرد به ئامانجی هاوكاریكردنی گروپه لۆكاڵه بچوكه‌كان بۆ چۆنیه‌تی خستنه ڕوی داواكاریه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و به‌بێ به‌كار هێنانی توند‌و تیژی و ، گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئاسایش و پۆلیس له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران به‌بێ به‌كارهێنانی توند‌و تیژی . هه‌روه‌ها دروستكردنی ده‌سته‌یه‌كی چالاك له گه‌نجان بۆ به‌دواداچونی به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌ت و ئاستی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان .ئه‌م پڕۆژه‌یه یه‌ك ساڵی خایاند له 1 – 7 – 2006 وه ده‌ستی پێكردو له 30 – 6 – 2007 كۆتایی هات .