پرۆژه‌ی پرۆگرامی رێگرتن له توندوتیژی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ره‌گه‌زی
ئه‌م پرۆژه‌یه به‌هاوكاری رێكخراوی (Heartland alliance)ی ئه‌مریكی له شاری سلێمانی جێبه‌جێ ئه‌كرێت پرۆژه‌كه دوو ساڵی ته‌واوكردوه‌و له ساڵی سێهه‌مدایه ئه‌م پرۆژه‌یه بریتیه له كاركردن بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌و له‌هه‌مان كات له ئه‌نجامی توندوتیژیه‌ك زیندانی ئه‌كرێن و یاخود له یه‌كێك له سه‌نته‌ره‌كانی ژناندا ده‌مێننه‌وه، له‌گه‌ڵ كاركردن بۆ ئه‌و ژنانه‌ی له دادگای باری كه‌سێتی كێشه‌یان هه‌یه‌و له‌ڕێگه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه پارێزه‌ری تایبه‌ت و توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی ئه‌كرێت و هه‌روه‌ها له ڕووی ته‌ندروستیه‌وه پزیشكی تایبه‌ت به پرۆژه‌كه پشكنینیان بۆ ده‌كات و چاره‌سه‌ریان ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه كه‌یسی لێوه‌رده‌گیرێت یاخود كه‌یسی لێوه ده‌نێرێت بۆمان له‌خواره‌وه ئاماژه‌یان پێده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و كه‌یسانه‌ی كه تا ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته وه‌رگیراون:-
1-به‌رێوه‌به‌رێتی پۆلیس و گرتن و گواستنه‌وه‌ی سلێمانی /104 كه‌یس
2-به‌رێوه‌به‌رێتی پۆلیسی توندوتیژی دژ به ژنان/ 63كه‌یس كه 11 كه‌یسیان له شه‌ڵته‌ره‌كاندا داڵده‌دراون.
3-رێكخراوی Heartland و سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ركردنی زه‌بری ده‌روونی / 38 كه‌یس كه (6كه‌یس)یان له سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری زه‌بری ده‌روونیه‌وه نێردراون.
4-دادگاكان / 18 كه‌یس
5-DHRD / 15 كه‌یس
6-رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی / 9 كه‌یس
7-ئاسایش و بنكه‌كانی پۆلیس / 13كه‌یس
8-به‌رێوه‌به‌رایه‌تی مافی مرۆڤ / 4كه‌یس
9-به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی / 2كه‌یس
10-شێڵته‌ری داڵده‌دانی ژنانی هه‌ره‌شه لێكراو / 2 كه‌یس
واته ژماره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌یسانه‌ی له‌لایه‌ن ستافی پرۆژه‌كه‌مانه‌وه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كراوه تاكاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته گه‌یشتۆته (268)كه‌یس، له كۆی ئه‌م ژماره‌یه (202)كه‌یس قبوڵ كراون وه (66)كه‌یس قبوڵ نه‌كراون.
له كۆی (202)كه‌یسه قبوڵ كراوه‌كان (61) كه‌یسیان نه‌گه‌راونه‌ته‌وه جا به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان له‌و كه‌یسانه پێشتر له‌به‌رێوه‌به‌رێتی پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه بینراون و دواجار به كه‌فاله‌ت ده‌رچوون و هیچ ناونیشانێكی وایان لای ئێمه جێنه‌هێشتووه تا په‌یوه‌ندیان پێوه بكرێت یان به‌ره‌زامه‌ندی خۆیان نه‌گه‌راونه‌ته‌وه لامان، واته له كۆی (202)كه‌یس (141)كه‌یس كاریان بۆ كراوه، وه ئه‌م كه‌یسانه‌ش (261)داوای یاساییان له دادگاكان دا هه‌یه، كه ئه‌م داوایانه‌ش (168)داوایان له دادگای باری كه‌سێتیدایه، (92) داوایان كۆتایی هاتووه (76) داوا ماوه‌ته‌وه وه (83) داوایان سزاییه‌و له‌م ژماره‌یه‌ش (48) داوایان كۆتایی هاتووه (35) داوایان ماوه، هه‌روه‌ها (10) داوایی دادگای به‌رایی تیادایه كه (8)داوایان كۆتایی هاتووه (2) داوایان ماوه .
سه‌رجه‌م ئه‌م كه‌یسانه جگه له‌تۆماركردنی داوا‌و چوونه ناو داواكانیان، سه‌رجه‌م ئیش و رێوشوێنه یاساییه‌كانیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت وه‌ك : (رێوو شوێنه‌كانی ئاگاداركردنه‌وه‌ی داواله‌سه‌ركراو، بردنی هه‌موو ئه‌و نوسراوانه‌ی له‌دادگاوه و له‌چوارچێوه‌ی بینینی داواكاندا ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كرێت، جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی له‌دادگاوه ده‌رده‌چن له‌به‌رێوه‌به‌رێتی جێبه‌جێكردن… هتد)