پرۆژه‌ی پاڵپشتی دادگا
ئه‌م پرۆژه‌یه به‌هاوكاری رێكخراوی NED (سندوقی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی دیموكراسی – ئه‌مریكی) له‌لایه‌ن (DHRD)ه‌وه له 1/7/2007ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌هه‌رێمی كوردستاندا، ئامانج له‌م پرۆژه‌یه بریتیه له‌سه‌ربه‌خۆبوونی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و چه‌سپاندنی حوكمی یاسا‌و په‌ره‌پێدانی سیستمی دادوه‌ری و لابردنی له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ده‌ستنیشان كردنی پێشێلكاریه‌كان، كه واده‌كات هه‌ندێك كه‌س و دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی یاساوه خۆیان ببیننه‌وه.
مه‌به‌ست له‌م پرۆژه‌یه له رێگای چاودێریكردنی دادگاكانی شاری (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك)بریتیه له :-
1-تاكو بزانرێت دادگاكان چه‌ندێك پابه‌ندن به‌بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و مافه‌كانی تۆمه‌تباران و یاسا كارپێكراوه‌كان.
2-تاكو بزانرێت دادگاكان تا چه‌ند په‌یوه‌ستن به‌پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و دادگای سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌ن.
3-دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت به‌تایبه‌تی هێزه‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه تاچ ئاستێك وابه‌سته‌ی بڕیاری دادگاكانن.
4-شوێنی دادگاییكردن له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی دادگاییكردن چونیهكه یان نا.
په‌رله‌مانی كوردستان له‌ساڵی 2007دا یاسایه‌كی نوێی بۆ رێكخستنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌ركرد، كه‌به‌پێی ئه‌و یاسایه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له ڕووی دارایی و كارگێرییه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن (وه‌زاره‌تی داد)جیاكرایه‌وه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌پێكردنه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه به‌هه‌موو بڕگه‌كانیه‌وه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی سیستمی دادوه‌ری له هه‌رێمدا پێویستی به چاودێری وورد هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ئه‌م چاودێرییه بتوانێت زه‌مینه‌یه‌ك بهێنێته ئاراوه بۆ چاكسازیكردن له‌یاسا كۆنه‌كاندا ئه‌ویش به‌هۆی پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌و سیمینار له‌سه‌ریان.
له‌میانه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا توانرا سێ راپۆرت ئاماده‌بكرێت و پێشكه‌ش لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێت.
هه‌روه‌ها چه‌ندین سیمیناری جیاجیا له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی (شكۆمه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌سه‌ر داموده‌زگاكاندا) و (خوێندنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه بۆ یاساكانی سه‌لماندن و سزای عێراقی و دادبینی شارستانی و جێبه‌جێكردن) و (دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و هۆیه‌كانی راگه‌یاندن و گه‌شه‌پێدانی كاری دادوه‌ری له‌ناو دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان) پێشكه‌شكران له‌شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك به‌به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له دادوه‌ران و مافناسان و پارێزه‌ران و كارمه‌ندانی حكومه‌ت و رۆژنامه‌نووسان و داواكارانی گشتی و ئه‌فسه‌رانی لێكۆڵینه‌وه.