پرۆژه‌ی خولی هوشیاری یاسایی‌و مافی مرۆڤ بۆ فه‌رمانبه‌ره یاساییه‌كانی ناو دادگاكانی ئیداره‌ی سلێمانی به هاوكاری هه‌ردوو ر ِێكخراوی DAI/OTI ئه‌مریكی
ئه‌م پرۆژه‌یه (30) فه‌رمانبه‌ری یاسایی به‌شداریان تێداكردو (4) مانگی خایاند، له به‌رواری 1/7/04 تا به‌رواری 1/11/04 به‌رده‌وام بوو له‌م پرۆژه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك بابه‌ت له سه‌ر یاسا‌و مافی مرۆڤ و چۆنیه‌تی لێكۆلینه‌وه كرا له‌كاتی تاواندا هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك وانه‌ی روناكبیری وه‌ك دیموكراسی‌و كۆمه‌ڵگای مهدهنیو تیرۆر پێشكه‌ش به به‌شداربوان كرا, هه‌روه‌ها له مانگی سێههمو چواره‌می پرۆژه‌كه داوا له هه‌ر به‌شداربویه‌ك كرا كه توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی بنوسێت به سه‌رپه‌رشتی مامۆستای وانهكانو له كۆتایی پرۆژه‌كه‌شدا هه‌موو توێژینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پسپۆره‌وه هه‌ڵسه‌نگێنرا, دوای ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه‌ش وه‌زاره‌تی داد/ئیداره‌ی سلێمانی سه‌رجه‌م به‌شداربوانی خوله‌كه‌ی به فه‌رمانێكی وه‌زاری پاش ئه‌وه‌ی كه سوێندی یاساییان خوارد, كرد به لێكۆڵه‌ری داد تاكو له دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌و بنكه‌كانی پۆلیسدا كاری لێكۆلینه‌وه ئه‌نجامبده‌ن, شایانی باسه بابه‌ته‌كانی خوله‌كه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك مامۆستایانی زانكۆ‌و دادوه‌ره‌وه پێشكه‌شكرا.