راپۆرتی پاڵپشتی له‌پێشخستنی كاری داموده‌زگاكانی پۆلیس له‌پارێزگای سلێمانی
پێشه‌كی
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤDHRD له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی چاودێری گرتوخانه‌و بنكه‌كانی پۆلیس له پارێزگای سلێمانی به هاوكاری رێكخراوی Diakonia سویدی سیمینارێكی له‌به‌رواری 9/8/2010، له‌هوڵی ئوتیل مهم وزین له‌سلیمانی تایبه‌ت به(پێشخستنی كاری داموده‌زگاكانی پۆلیس له پارێزگای سلێمانی)سازكرد، به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی پاڵپشتی بۆ كاری دام ده‌زگاكانی پۆلیس باشتركردنی بارودۆخی كاركردنیان له‌پێناو پاراستن و به‌رزراگرتنی مافه‌كانی مرۆڤ و تۆمه‌تباران له‌ناو گرتوخانه‌و بنكه‌كانی پۆلیسدا،به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌كانی ناوخۆ و مافی مرۆڤی سه‌ر به‌په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و گه‌رمیان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌فسه‌ران و به‌رپرسانی ده‌زگای پۆلیس له‌پارێزگای سلێمانی، هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ده‌زگا جۆراوجۆره‌كانی راگه‌یاندن له‌شاره‌كه‌دا، به‌مه‌به‌ستی ڕووماڵكردنی بابه‌تی چالاكیه‌كه. پاش كرنه‌وه‌ی سیمیناره‌كه و ئاشناكردنی ئاماده‌بووان به‌هێڵه گشتیه‌كانی چالاكیه‌كه،
-ووته‌ی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن(د.كاوه محمود)پێشكه‌ش كرا‌و له وته‌كانیدا (ده‌ستخۆشی له DHRD كرد‌و ئاماژه‌ی دا به ئیش وكاره‌كانی حكومه‌ت له ئێستادا كه سیاسه‌تی چاكسازی په‌یڕه‌و ده‌كات له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا و سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌بواری سزاییدا بریتیه له‌چاكسازی له بارودۆخی به‌ندینخانه‌كان و هه‌وڵدان بۆ داخستنی به‌ندینخانه‌كان و كردنه‌وه‌ی قوتابخانه له شوێنیان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا به گه‌یشتن به كۆمه‌ڵێك ئامانج و پێشنیار له‌م سیمیناره‌دا تاكو بگاته ده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم و له بودجه‌ی ساڵی 2011 جێگای بۆ بكرێته‌وه‌و باس بكرێت.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هه‌رێم (عمید مجید میرخان) له‌ووته‌كانیدا سه‌ره‌رایی ده‌ستخۆشی له ئاماده‌كارانی ئه‌م سیمیناره ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی كه رێنماییه‌كان له چوارچێوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و گه‌شه‌كردنی سیسته‌می كاری وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ده‌رده‌چن و ئه‌و حاڵه‌ی ئێستا له كوردستاندا هه‌یه له‌زۆر ڕووه‌وه جیاوازه له ووڵاتانی تر‌و پۆلیس كه‌مته‌رخه‌م نیه.
-پاشان به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی (عمید نجم ا‌لدین)باسی له كار‌و چالاكیه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی كرد‌و سوپاسی(DHRD)یشی كرد كه له‌ماوه‌ی رابووردودا كاری باشیان له‌سه‌ر دام و ده‌زگاكانی پۆلیس كردوه‌و ئاماده‌یی خۆشی بۆ هه‌موو هاوكاریه‌ك ده‌ربڕی له‌پێناو پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ ،هه‌روه‌ها باسی كه‌م و كورتیه‌كانی ده‌زگاكه‌ی كرد هه‌ر له نه‌بوونی بیناو لێنه هاتووی كارمه‌ندانی و نه‌بوونی زانیاری…..هتد.
-هه‌روه‌ها نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی(دادوه‌ر خدر حسن محمد):-له وته‌كانیدا سوپاسی (DHRD)كرد‌و رۆڵی رێكخراوی تایبه‌تمه‌ند له‌بواری یاسا‌و چاودێری گرتووخانه‌كاندا به‌رز نرخاند‌و له نێوانیانداDHRDكه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م بوارانه كاری كردوه،پاشان باسی له گرنگی ده‌ستنیشان كردنی كه‌م و كورتیه‌كان كرد به‌و مه‌به‌سته‌ی پشتیوانی له دام و ده‌زگاكانی پۆلیس بكرێت وه‌هه‌وڵ بده‌ین پشتیوانی بۆ به‌ده‌ست بهێنین،چونكه حكومه‌ت واته پۆلیس له ووڵاتی ئێمه‌دا بارودۆخی كاركردنی كارمه‌ندانی پۆلیس نه‌شیاوه له ڕووی بیناو ئامێر‌و ته‌كنه‌لۆجیاو مافه‌وه.
ده‌ستنیشان كردنی كه‌م و كورتی دام و ده‌زگاكانی پۆلیسی له پارێزگای سلێمانی:
یه‌كه‌م: كه‌موكورتییه سه‌ره‌كییه‌كان:
كارمه‌ندانی پۆلیس كه پارێزه‌ری یاسا و سه‌روه‌ت و سامانی خهڵكیین و رووكاری حكومه‌تن، له‌م رووه‌وه ڕۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هاوڵاتیان روو ده‌كه‌نه ئه‌م داموده‌زگایانه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، بۆ نمونه له‌ساڵی 2009دا 31009 (سی و یه‌ك هه‌زار و نۆ) كێشه له‌ڕێگه‌ی بنكه‌كانی پۆلیسه‌وه خراوه‌ته به‌رده‌م دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه له‌شاری سلێمانی، له‌گه‌ڵ ئه‌و راستییه‌ی كه‌ژماره‌ی دانیشتووان له‌پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌ی گه‌رمیاندا زیاتر له دوو ملیۆن هاوڵاتییه و سه‌ره‌ڕای به‌رفراوانی ناوچه‌ی جوگرافی و سه‌ختی ناوچه‌كه له‌رووی تۆبۆگرافیهوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌دیده‌كرێت، فه‌رامۆشكردنێكی زۆری ئه‌م ده‌زگایه له‌لایه‌ن حوكمه‌ته‌وه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ركه زۆره‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی ئه‌م ده‌زگایه، ئه‌مه‌ش له‌چه‌ند روویه‌كه‌وه به‌دیده‌كرێت:-
1- كه‌می ژماره‌ی بنكه‌كانی پۆلیس به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌دوای ساڵی 2003 وه 37 گه‌ڕه‌ك له‌سلێمانی زیادی كردووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م زیادبوونه هیچ بنكه‌یه‌كی پۆلیس له‌و گه‌ڕه‌كانه دا نه‌كراوه‌ته‌وه هه‌روه‌ها ئه‌و بنكانه‌ی تریش كه هه‌ن زۆربه‌یان له‌خانووی كرێدان ،ئه‌و خانووانه‌ش بچوكن و زۆربه‌یان شیاو نین بۆكاری لێكۆڵینه‌وه،ئه‌مه له كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌یس هه‌یه له‌و بنكانه‌دا هه‌یه و ده‌سه‌ڵاته‌كانی لێكۆلینه‌وه ناتوانن وه‌ك پێویست كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن .
2- كه‌می ژماره‌ی لێكۆڵه‌ران و كارمه‌ندانی پۆلیس به به‌راورد له گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتوان و زۆری كێشه‌كان ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ته‌واو بوونی كه‌یسه‌كان له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی بریاره‌كانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه زۆر دوا بكه‌ون، بۆ نمونه ژماره‌ی كارمه‌ندانی پۆلیس له‌پارێزگای سلێمانی 8275 كارمه‌نده، له‌به‌ڕێوه‌به‌رێتی پۆلیسی گه‌رمیانیش 3012 كارمه‌نده.
3 – به‌هۆی نه‌بوونی ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتوو له‌كاری لێكۆڵینه‌وه‌و به‌ڵگه‌كانی تاوان و ئیداره‌كردنی گیراوه‌كان وای كردووه كارمه‌ندانی پۆلیس و ئاسایش زۆر جار په‌نا به‌رنه به‌ر ئه‌شكه‌نجه‌دانی جه‌سته‌یی و ده‌روونی گیراوه‌كان تاوه‌كو بگه‌نه راستی رووداوه‌كان .
4- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڵگه‌كانی تاوان له سلێمانی وه‌ك پێویست پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین ناكرێت ته‌نانه‌ت جاری واهه‌بووه بۆ ماوه‌ی سێ مانگه حبری پرنتهریان نه‌ماوه نه‌یانتوانیووه وێنه‌كان پرنت بكه‌ن.
5- نه‌شیاوی ئه‌و ژوورانه‌ی كه كاری لێكۆڵینه‌وه‌یان تێدا ده‌كرێت كه زۆربه‌یان كۆن و داروخاون و له زستاندا زۆر ساردن و راخهریان تێدانییه و نه‌وت و ئامێری تری گه‌رمكه‌ره‌وه‌یان وه‌ك پێویست بۆ دابین نه‌كراوه ، ته‌نانه‌ت پێداویستی ساده‌ی وه‌ك په‌راو و قه‌ڵه‌م وه‌ك پێویست دابین ناكرێن كه لێكۆڵه‌ر مانگی ژماره‌یه‌كی دیاریكراو كاغه‌زی بۆ هه‌یه به‌كاری بهێنێت و هه‌روه‌ها ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ش كه بۆی دابینده‌كرێت له جۆری خراپن و زۆر جار نانوسن.
6- ژووری چاوه‌ڕوانیی تۆمه‌تباران كه له‌بنكه‌كانی پۆلیسدا هه‌ن و تۆمه‌تباری تێدا ده‌مێنێته‌وه بۆ چه‌ند كاتژمێرێك تا ده‌برێته به‌رده‌می دادوه‌ر ، رووبهرهكانیان له ژوورێكی دووبه‌دوو تێپه‌ڕناكات و له زستاندا زۆر سارد‌و شێدارن و له هاوینیشدا زۆر گه‌رمن و هیچ پێداویستتیهكی تێدانییه، زۆرجاریش ژماره‌ی تۆمه‌تباران زۆره و ئه‌مانه‌ش هه‌م له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه كاریگه‌ری خراپی هه‌یه هه‌م له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه .
7- نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنی نه‌سریه به‌پێی پێویست، كه‌ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه‌گرنگن و پێویسته به‌خێرایی دابین بكرێت، به‌ڵام دابینناكرێت
8- نه‌كردنه‌وه‌ی خولی راهێنانی به‌رده‌وام له‌ئاستی به‌رزدا، به‌مه‌به‌ستی به‌تواناكردنی كارمه‌ندانیان.
9- گرنگینه‌دان بهپێداویستییه سهرهكهییهكانیان و وه‌ك جل و به‌رگ و قیافه، ئوتومبێل، شوێنی حه‌وانه و نانخواردن، كه‌می ئۆتۆمبیل و كه‌می سوته‌مه‌نی ئۆتۆمبیل وایانكردووه كه بنكه‌كانی پۆلیس نه‌توانن وه‌ك پێویست بچن به ده‌م رووداوه‌كانه‌وه.
10- كه‌می موچه و ده‌رماڵه‌یان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رتاسه‌ری عیراقدا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی ئاسایش‌دا جیاوازی هه‌یه و مووچه‌یان له‌وانیش كه‌متره، له‌كاتێكدا له‌ڕووی گرنگییه‌وه هیچیان له‌وان كه‌متر نییه
دووه‌م: نه‌گونجاوی شوێن و بینای بنكه‌كانی پۆلیس:
سه‌رجه‌م بنكه‌كانی پۆلیس له‌پارێزگای سلێمانی له‌ناو كۆڵان و نزیك شوێنی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیاندایه، به‌جۆرێك كه‌زۆرێك لهبنكهكان به‌ته‌نیشت بینای مهدهنییهوهن، ئه‌مه‌ش له‌دوو رووه‌وه مه‌ترسیداره له‌لایه‌ك بۆ كارمه‌ندانی پۆلیس له‌ڕووی ئه‌منیه‌ته‌وه، چونكه ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی ده‌ستگیر ده‌كرێن زۆربه‌ی كات به‌تۆمه‌تی (دزیكردن، فێڵكردن، كوشتن، شه‌ڕكردن، هه‌ڕه‌شه، له‌شفرۆشی) تۆمه‌تبارن و بۆ ئاسانترین ههلدهگهڕێن تاكو له‌ده‌ستی یاسا هه‌ڵبێن، چه‌ندین نمونه‌ی دڵته‌زێنیش گه‌واهی ئه‌م راستییه ده‌ده‌ن، له‌ڕوویه‌كی تره‌وه هاوڵاتیانیش له‌مه‌ترسیدا ده‌بن بۆ خۆیان و خانه‌واده‌كانیان، ئه‌گه‌رچی بوونی بنكه‌ی پۆلیس له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كاندا به‌ڕووكه‌ش وه‌ك پێویستیه‌كی گرنگ وایه، به‌ڵام كه‌له‌گه‌ڵ كێشه‌یه‌كی ناجۆری له‌و بابه‌ته به‌ره‌و روو ده‌بنه‌وه ئه‌وكات هه‌ست به‌مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و شوێنانه ده‌كرێت، ، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش سه‌رجه‌م بنكه‌كانی پۆلیس به‌هیچ پێوه‌رێك بۆ كاری لێكۆڵینه‌وه و ئه‌نجامدانی جێبه‌جێكردنی یاسا و پاراستنی مافه‌كانی تۆمه‌تباران و هاوڵاتیان نه‌شیاون، له‌به‌ر هۆییهكی زۆر ساده، كه‌ئه‌ویش له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م بنكانه درووستكراون بۆ (شوێنی نیشته‌جێبوون یان خوێندنگه یان شوێنی مانه‌وه‌ی پۆلیسی سواره بووه، كه‌ئێستا ئه‌م شێوه‌یه له‌پۆلیسی نه‌ماوه)، ئه‌م وێنانه‌ی خواره‌وه‌ش نمونه‌ی چه‌ند بنكه‌یه‌كی شاری سلێمانین كه‌ده‌كه‌ونه ناو ماڵانه‌وه نه‌شیاون بۆ كاری پۆلیس:
سێیه‌م: گه‌نجینه‌كان
له‌سه‌رجه‌م بنكه‌كانی پۆلیسدا شوێنك نییه تایبه‌ت به‌هه‌ڵگرتنی دۆسێ و نووسراوه‌كانی تایبه‌ت بهبنكهكان، كه‌ئه‌مه‌ش زۆرجار كێشه و گرفتی بۆ كارمه‌ندانی پۆلیس درووستكردوه، كاتێك له‌لایه‌ن دادگاكان یان هه‌ر لایه‌نێكی تر داوای دۆسێیه‌كی دیاریكراو ده‌كرێت، ئه‌م وێنانه‌ی خواره‌وه‌ش نمونه‌ی چه‌ند گه‌نجینه‌یه‌كی هه‌ڵگرتنی دۆسێ و نووسراوه‌كان له‌بنكه‌كانی پۆلیس:
چواره‌م: شوێنی مانه‌وه‌ی تۆمه‌تباران له‌بنكه‌كانی پۆلیس
له‌سه‌رجه‌م بنكه‌كانی پۆلیس له‌پارێزگای سلێمانیدا شوێنێكی تایبه‌ت نییه بۆ مانه‌وه‌ی تۆمه‌تباران له‌چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه سه باره‌ت به چاره‌نووسیان یان مانه‌وه‌ی تۆمه‌تباران بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌ناو بنكه‌كاندا بۆ سه‌لامه‌تی لێكۆڵینه‌وه كه‌له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیی و ناوخۆییه‌كان بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و تۆمه‌تباران و به‌رز راگرتنی كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌كان بگونجێت، چونكه سه‌رجه‌میان زۆر بچوكن وساده‌ترین پێداویستی ژیانیان تێدانیه وه‌ك(ئاو كاره‌با ساردی وگه‌رمی و ڕوناكی وپاك وخاوێنی) ئه‌م وێنانه‌ی خواره‌وه ئه‌و راستیه‌ی سه‌ره‌وه ده‌سه‌لمێنن:
پێنجه‌م: شوێنی پشودانی كارمه‌ندانی پۆلیس:
كارمه‌ندانی داموده‌زگاكانی پۆلیس وه‌ك مافێكی سه‌ره‌تایی خۆیان پێویستیان به‌شوێنێكی تایبه‌ت هه‌یه له‌ناو بنكه‌كاندا، كه‌له‌پاش ئه‌و هه‌موو ئه‌ركه قورسه‌ی جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، كهشایهنیان بێت به‌تایبه‌تی له‌كاتێكدا سستمی ئێشكگری به‌یه‌كێك لهسستمهكانی دام و ده‌زگای پۆلیس داده‌نرێت، چونكه له‌بیست و چوار كاتژمێردا بنكه‌كانی پۆلیس كراوه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینییه شوێنی مانه‌وه‌ی كارمه‌ندان له‌ناو بنكه‌كانی پۆلیسدا ساده‌ترین هۆكار نییه بۆ كه‌مێك پشوودان، ئه‌م وێنانه‌ی خواره‌وه ئه‌و راستیه‌ی سه‌ره‌وه ده‌سه‌لمێنن:
شه‌شه‌م: شوێنی لێكۆڵینه‌وه له‌ناو بنكه‌كانی پۆلیسدا:
له‌سه‌رجه‌م بنكه‌كانی پۆلیس له‌پارێزگای سلێمانی شوێنی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباراندا له‌لایه‌ن لێكۆڵه‌ره‌وه شیاو نییه بۆ كاری لێكۆڵینه‌وه، به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و ده‌نگی زۆر و به‌كارهێنانی رێوشوێنی ته‌قلیدی له‌كاری لێكۆڵینه‌وه‌دا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی هه‌یه به‌سه‌ر لێكۆڵه‌ر له‌لایه‌ك و هاوڵاتیان بهسكاڵاكار و تۆمه‌تبارانه‌وه، كه‌له‌دواجاردا به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ماف ئاسان نابێت، ئه‌م وێنانه‌ی خواره‌وه چه‌ند نمونه‌یه‌كی ئه‌و راستییه‌ن
حه‌وته‌م: بنكه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی سلێمانی
له‌پارێزگای سلێمانیدا، كه‌ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی دوو ملیۆن هاوڵاتییه، ته‌نها یه‌ك بنكه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی سه‌ره‌كی هه‌یه، كه‌ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قام، باشووری شاری سلێمانی، ئه‌م گرتووخانه‌یه جگه له‌وه‌ی ده‌كه‌وێته ناو شوێنی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیانه‌وه، له‌بنه‌ڕه‌تدا قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی شاره‌كه بووه و بینایه‌كی زۆر كۆنه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ناگونجێت، ئه‌مه جگه لهبچوكی شوێنه‌كه له‌چاو ئه‌و قهرهبالغییهی ده‌كه‌وێته سه‌ری، چونكه زۆربه‌ی كات ژماره‌ی به‌ندكراوان له‌نێوان (250)دوو سه‌د و په‌نجا بۆ (300)سێ سه‌د به‌ندكراو زیاتر ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای ژماره‌ی كارمه‌ندانی گرتووخانه‌كه، كه له128 سه‌د و بیست و هه‌شت كارمه‌ند زیاتر ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه ی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك (ئاو، كاره‌با، شوێن، هه‌واگۆڕكێ، سارد‌و گه‌رمی، شوێنی نووستن، خۆشتن و پاك و ته‌میزی و بنكه‌ی ته‌ندروستی) بۆ دابیننه‌كراوه، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ئه‌وا له‌نزمترین ئاستدایه، كه‌توانای گرتووخانه‌كه بۆ (150)سه‌دوپه‌نجا به‌ندكراو ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی ئه‌و مه‌ترسیه گه‌وره‌ییه‌ی كه‌له‌سه‌ر كارمه‌ندانی گرتووخانه‌كه درووست ده‌بێت، به‌هۆی نزیكی له‌شوێنی نیشتهجێبووهنهوه و نه‌بوونی پێداویستی ئه‌منی و نائه‌منیه‌تی شوێنه‌كه، به‌جۆرێك كهگۆڕهپانی سه‌ره‌كی بیناكه به‌ته‌نیشت خانوییهكی چۆڵهوهیهو ئه‌و تۆمه‌تباره مه‌ترسیدارانه‌ی كه‌له‌و گرتووخانه‌یه راگیراون، زۆر به‌ئاسانی ده‌توانن كاری نه‌شیاو بكه‌ن و له‌ده‌ست یاسا هه‌ڵبێن و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی كارمه‌ندان دروست بكه‌ن له‌و پێناوه‌دا،سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ژماره‌ی هۆڵه‌كانی گرتووخانهكانه 17حه‌ڤده هۆڵه و رووبهرهكانیان له‌نیوان(7*8)م و(3*4)م و قه‌ره‌باڵغی زۆری پێوه دیاره.
لایه‌نی ته‌ندروستی:
1-نه‌بوونی ڕووناكی و هه‌تاوی پێویست له ژووری بهندكراوهگاندا.
2–نه‌بوونی ژماره‌ی هۆڵی پێویست به‌تایبه‌تی له‌به‌شی پیاوان بووه‌ته هۆی قه‌ره‌باڵغی وكه‌می هه‌واگۆڕكێ و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك له‌نێوانیاندا، بۆ نمونه نه‌خۆشی پێست و هه‌ڵامه‌ت و هه‌روه‌ها ترسی بڵاوبونه‌وه‌و رێنه‌گرتن له نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای سه‌رده‌م (ئه‌نفلۆنزای به‌راز) هه‌یه
3-به‌هۆی زۆری ژماره‌ی به‌ندكراوه‌كان له‌به‌شی پیاوان كاتی خۆشتنیان دره‌نگتر به‌رده‌كه‌وێت كه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر بوونی چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی وه‌ك هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی میز و نه‌خۆشی پێست.
4–خواردن بهسهتڵی ناڕێك و فافۆنی قوپاو ده‌برێت بۆ سجنه‌كان و به‌سریاندا دابه‌شده‌كرێت (باشتر وایه شوێنی تایبه‌ت به‌دابه‌شكردن و نان خواردن هه‌بێت).
5–له‌به‌شی پیاوان هیچ شوێن و ئامێرێكی وه‌رزشی نییه بۆ كه‌سێك گه‌ر بیه‌وێت وه‌رزش بكات.
6-پزیشكی تایبه‌ت هه‌یه بۆ ڕاگیراوان (پزیشكی گشتی)، به‌ڵام به‌ندكراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ڕووی ده‌روونییه‌وه جێگیرنین وه پێویستییان به پزیشكی ده‌روونی (كه‌جگه له‌وه‌ی له‌ڕێی ڕێكخراوه‌كانه‌وه نه‌بێت به پێی پێویست دابین نه‌كراوه).
7-هه‌ندێ له به‌ندكراوه‌كان پێویستی یان به‌پزیشكی تایبه‌تمه‌ندیی جیاواز هه‌یه وه‌ك پزیشكی شكاوی و پێست كه ڕه‌وانه‌كردن (احاله) ئاسان نییه به‌هۆی باری ئه‌منیه‌وه.
8-چه‌ند حاڵه‌تێك هه‌یه كه پزیشك بینیونی، به‌ڵام چاره‌سه‌ری كۆتایی یان بۆ ئه‌نجام نه‌دراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حالهَتی كتوپڕی نین وه‌یان پێویستی یان به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه.
9-هه‌شته‌م: گرتووخانه‌ی كه‌لار
10-له‌ناو شاری كه‌لاردا شوێنێكی تایبه‌ت نییه به راگرتنی به‌ندكراوان به‌ناوی بنكه‌ی گرتن و گواستنه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباران راده‌گیرێن له‌ناو بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌لار به‌به‌رده‌وامی نزیكه‌ی 40 بۆ 60 راگیراوی تێدایه، له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌دا به‌شێك بۆ گرتووخانه‌ی كه‌لار دابینكراوه كهپێكدێت له‌چوار هۆڵ و یانزه ژووری بچوك (تاكه‌كه‌سی)، رووبه‌ری هه‌ر هۆڵێك 4*8م له‌هه‌ر هۆڵێكدا نزیكه‌ی 13 بۆ 15 به‌ندكراوی تێدایه، به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تایترین پێداویستی وه‌ك (ئاو، كاره‌با، ساردی و گه‌رمی، رووناكی، هه‌واگۆڕكێ، شوێنی نووستن، خۆشتن و پاك و ته‌میزی و بنكه‌ی ته‌ندروستی) بۆ دابیننه‌كراوه، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ئه‌وا له‌نزمترین ئاستدایه، توانای ئه‌م گرتووخانه‌یه بۆ 24 راگیرا‌و ده‌بێت.
پێشنیاره‌كان:
بۆ پاڵپشتی له‌پێشخستنی كاری دام و ده‌زگاكانی پۆلیس له‌پارێزگای سلێمانی، به‌و هیوایه‌ی به‌زووترین كات له‌بودجه‌ی خه‌مڵێنراوی ساڵی 2011دا جێگه‌ی بۆ بكرێته‌وه و به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو به‌رزڕاگرتن و پاراستنی سه‌روه‌ری یاسا و پێشێلنه‌كردنی مافه‌كانی مرۆڤ و تۆمه‌تباران له‌ناو داموده‌زگاكانی پۆلیسدا، ئه‌م پێشنیارانه‌ی خواره‌وه ده‌خه‌ینه روو:-
1-دابینكردنی زه‌وی پێویست و بینای گونجاو بۆ 35 بنكه‌ی پۆلیس له‌پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌ی گه‌رمیان، بهگهڕأنهوه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌مه‌به‌ستی راوێژكردن.
2-نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بینای ئه‌و بنكانه‌ی پۆلیس، كهخاوهندارییهتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
3-زیادكردنی موچه و ده‌رماڵه‌ی كارمه‌ندانی پۆلیس به‌پێی ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه له‌پارێزگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا پیاده ده‌كرێت و دامه‌زراندنی كارمه‌ندی نوێ كه‌لانی كه‌م ده‌رچووی ئاماده‌یی بێت و خولێكی تایبه‌ت بۆ چۆنیه‌تی به‌جێهێنانی ئه‌ركی پۆلیس بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ببینێت.
4-دابینكردنی پێداویستیه سه‌ره‌كییه‌كانی كاركردن، وه‌ك جلوبه‌رگ و ئۆتۆمبیل و ئامێری په‌یوه‌ندیكردن و كۆپیكردن و و ته‌كنه‌لۆژیای به‌دواكه‌وتنی تۆمه‌تباران.
5-دیاریكردنی رێژه‌یه‌كی گونجاو به‌پێی پێداویستی و ناوچه‌ی جوگرافی لهنهسریهی مانگانه و پێدانی ده‌سه‌ڵات بهبهڕێوهبهرهكان بۆ خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌پێی پێوه‌ره‌كانی ژمێریاری.
6-دابینكردنی ئامێری ته‌كنه‌لۆژی سه‌رده‌مانه و پێداویستی سه‌ره‌كی و دامه‌زراندنی كه‌سانی پسپۆڕ له‌و بواره‌دا بۆ تاقیگه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوان له‌سلێمانی
7-كارپێكردنی ئه‌و هه‌مواركردنانه‌ی كه‌به‌سه‌ر یاساكانی سزادان و رێ‌و شوێنی دادگایكردن و پێڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، كه‌له‌په‌رله‌مانی عیراق ده‌رچووه، له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا.
8-ده‌سه‌ڵاتی لێكۆڵینه‌وه له‌ئه‌فسه‌رانی پۆلیس بسه‌نرێته‌وه، ته‌نها ئه‌فسه‌رانی ده‌رچووی كۆلێژی یاسا و لێكۆڵه‌رانی دادیی به‌م كاره هه‌ستن و سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی پۆلیس جێبه‌جێكاری یاسا بن.
9-دروستكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی نوێی پۆلیس به‌ناوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دادگا كه‌سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بێت تاوه‌كو بتوانرێت كار‌و باری دادگاكان به شێوه‌یه‌كی باشتر به‌رێوه بچێت.
10-بنكه‌كانی گرتن و گواستنه‌وه بخرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی داد وه‌كو ناوچه‌كانی تری عێراق .
11-ته‌واوكردنی ئه‌و كهموكورتیانهی كه له‌بینای نوێی بنكه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی سلێمانیدا هه‌یه، هه‌روه‌ها درووستكردنی بینایه‌كی نوێ و گونجاو له‌ڕووی ستاندارتی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ بنكه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیان.
12-كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی گونجاو به‌پێی ستاندارته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كه‌له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕه‌وه سه‌رپه‌رشتی بكرێت بۆ هه‌ردوو بنكه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی سلێمانی و گه‌رمیان
13-به‌شداریپێكردنی كارمه‌ندانی ئه‌م ده‌زگایه له‌خولی هوشیاری و راهێناندا به‌شێوه‌ی ده‌وری، به‌مه‌به‌ستی بهتواناكردنیان له‌بواری كاركردن و به‌رزڕاگرتنی مافه‌كانی مرۆڤ و تۆمه‌تباران، له‌ناوه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.