راپۆرتی سێهه‌می پرۆژه‌ی پاڵپشتی دادگا
له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی پاڵپشتی دادگا، سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRD به‌هاوكاری رێكخراوی سندوقی پاڵپشتی دیموكراسی NED ساڵی سێهه‌می پرۆژه‌كه‌ی به‌ئه‌نجام گه‌یاند،له‌هه‌رێمی كوردستاندا و به‌مه‌ش پرۆژه‌كه پێده‌نێته ساڵی چواره‌مییه‌وه، له‌ڕوانگه‌ی بڕوابوونی ته‌واومان به‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌ربه‌خۆبوونی دادگاكان و ده‌ستنه‌خستنه ناو كاروباری دادگاكان و سه‌روه‌ریبوونی یاسا و هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ی ته‌واوی هاوڵاتیان به‌ده‌سه‌ڵاتی دادگاكان و سه‌روه‌ری یاسا، سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRD سێهه‌م راپۆرتی خۆی بۆ ساڵی 2009 له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كه‌دا ده‌خاته روو، به‌ده‌ستخستنه سه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كه‌له‌ساڵی 2009دا ئه‌نجامدراون له‌دژی سه‌روه‌ری یاسا و مافه‌كانی مرۆڤ و تۆمه‌تباران، سه‌ره‌ڕای بوونی كۆمه‌ڵێك كێشه و له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م به‌ده‌ستهێنانی زانیارییه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان به‌تایبه‌تی له‌شاری هه‌ولێر، به‌ڵام به‌هۆی هاوكاری و پاڵپشتی ژماره‌یه‌ك له‌دادوه‌ران و جێگرانی داواكاری گشتی و پارێزه‌ران و مافناسان، كه‌بوونه هۆی ئاسانكردنی كاره‌كانمان و توانرا ئه‌و پێشێلكاریانه تۆمار بكرێت كه‌ده‌بێته هۆی له‌مپه‌ر و ئاسته‌نگ درووستكردن له‌به‌رده‌م سه‌روه‌ری یاسا و سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ی ته‌واوی هاوڵاتیان به‌ده‌سه‌ڵاتی دادگاكان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان.
ئامانج له‌م راپۆرته بریتییه لهدهستنیشانكردن و خستنه‌ڕووی ئه‌و پێشێلكاری و ده‌ستدرێژیانه‌ی كه‌ده‌كرێنه سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و تۆمه‌تباران له‌قۆناغی لێكۆڵینه‌وه و دادگایكردندا و لابردنی له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كه واده‌كات هه‌ندێك كه‌س و دامه‌زراوه له‌سه‌ر و ده‌سه‌ڵاتی یاساوه خۆیان ببیننه‌وه، هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و چه‌سپاندنی حكومی یاسا و په‌ره‌پێدان و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و تۆمه‌تباران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ی ته‌واوی هاوڵاتیان به‌ده‌سه‌ڵاتی دادگاكان له‌ئامانجه‌كانی ئه‌م راپۆرته‌یه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه سه‌ره‌ڕای كرده‌ی چاودێری و ده‌ستخستنه سه‌ر پێشێلكارییه‌كان له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا توانرا چوار سیمینار له‌شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك رێكبخرێت به‌ناونیشانه‌كانی (خوێندنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه بۆ یاسای جێبه‌جێكردنی عیراقی و یاسای سه‌لماندن و شكۆمه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌سه‌ر داموده‌زگا حكومی و ناحكومییهكاندا)، كه‌تێیدا نزیكه‌ی 200 دوو سه‌د كه‌س به‌شداربوون له‌دادوه‌ران و پارێزه‌ران و و سه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕیه‌كان و فه‌رمانبه‌رانی یاسایی سه‌ر به‌یه‌كه كارگێڕییه حكومییه‌كان.
به‌شێكی تر له‌چالاكییه‌كان بریتی‌بوو له كۆكردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی 1000 (یه‌ك هه‌زار) بڕیاری دادگای ته‌میزی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و بڕیارانه‌ی كهلهدادگاكانی تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی سلێمانی و دهۆك به‌سیفه‌تی ته‌میزی ده‌ركراوه، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵهێنجاندنی بنه‌مای یاسایی لێیان له‌لایه‌ن دوو توێژه‌ری یاساییه‌وه. كه دواتر لهپهرتووكێكی سه‌ربه‌خۆدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
جێگه‌ی خۆیه‌تی كه‌سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌ر یه‌ك له‌به‌ڕێزان سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی (دادوه‌ر له‌تیف عوسمان شه‌ریف) و سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی دهۆك (دادوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین شه‌ره‌فانی) بكه‌ین بۆ ئه‌و پاڵپشتی و هاوكاریانه‌ی پێشكه‌شیان كردین بۆ نزیكبوونه‌وه و گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه. سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRD
درێژه‌ی راپۆرته‌كه له‌م لینكه‌دا بخوێنه‌ره‌وه: راپۆرتی سێهه‌می پرۆژه‌ی پاڵپشتی دادگا