دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی ئیداری
ئه‌م پڕۆژه‌یه هه‌ردوو رێكخراوی (DHRD) و(CDO) به‌هاوكاری ڕێكخراوی (ICSP) له‌ماوه‌ی دوومانگدا له به‌رواری (26-6-2005) بۆبهرواری (26-8-2005) جێبجێ كرا , پڕۆژه‌كه بریتی بوو له دوو قۆناغ , له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا خولێكی ڕاهێنان بۆكارمهندانی یاسای داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ئه‌نجام دراكه تیایدا (25) كارمه‌ندی یاسایی به‌شداریان تیادا كرد‌و خوله‌كه پێنج هه‌فته خایاند و چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ له سه‌ر ئیداره‌و یاسای ئیداری و ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌دژ به‌وه‌زیفه‌ی گشتی ده‌كرێت پێشكه‌شكرا. له‌قۆناغی دووه‌میشدا كۆنفرانسێك له ڕۆژانی (20و21-8-2005) سازدرا كه تیایدا چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی گه‌نده‌ڵی ئیداری و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان پێشكه‌شكرا , كۆنفرانسه‌كه چه‌ندین یاساناس‌و كه‌سانی پسپۆڕی له ئیداری‌و به‌رپرسی ئیداری تیایدا به‌شداریكرد ، كۆتایی كۆنفرانسه‌كه‌ش چه‌ند ڕاسپارده‌و پێشنیاری لێكه‌وته‌وه‌و پاشان ئه‌و ڕاسپاردانه پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وهزیرانو سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌ت كرا.