سه‌روه‌ری یاسا له‌ژێر پرسیاردا، راپۆرتی پێنجه‌می پرۆژه‌ی پاڵپشتی دادگا
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRD به‌هاوكاری ڕێكخراوی سندوقی پاڵپشتی دیموكراسی NED ، پێنجه‌م ڕاپۆرتی خۆی له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی پاڵپشتی دادگا ده‌خاته ڕوو، له‌ژێر ناونیشانی سه‌روه‌ری یاسا له‌ژێر پرسیاردایه؟ له‌ڕوانگه‌ی بڕوابوونی ته‌واومان به‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌ربه‌خۆبوونی دادگاكان و ده‌ستنه‌خستنه ناو كاروباری دادگاكان و سه‌روه‌ریبوونی یاسا و هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ی ته‌واوی هاوڵاتیان به‌ده‌سه‌ڵاتی دادگاكان و سه‌روه‌ری یاسا، ئه‌م ڕاپۆرته ئاماده‌كراوه به‌ده‌ستخستنه‌سه‌ر و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی له‌دژی سه‌روه‌ری یاسا و مافه‌كانی مرۆڤ و تۆمه‌تباران له‌قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و دادگایی كردن‌دا ئه‌نجامدراوه، له‌گه‌ڵ زانینی ئه‌و ڕاستیه‌ی پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕپۆرتی چواره‌م له ساڵی 2011دا ڕێكخراوه‌كه‌مان و هه‌ڵسوڕاوان و چاودێره‌كان ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی جۆراوجۆر و فشارخستنه سه‌ر بوونه‌وه له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ڕاپۆرته‌كه‌مان و به‌دواداچوونی به‌رده‌وام بۆ ده‌ركه‌وتنی سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كان ئه‌نجامدراوه له‌هه‌رێمی كوردستاندا له‌جیاتی هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌م و كورتییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كان، به‌ڵام ئه‌م ڕاپۆرته به‌هه‌وڵ و ماندووبوونی به‌رده‌وامی ستافی پرۆژه‌كه‌و خه‌مخۆرانی مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌روه‌ری یاسا به هاوكاریی و پاڵپشتی چه‌ند دادوه‌رێك و جێگرانی داواكاری گشتی و پارێزه‌ران و مافناسان، كه‌بوونه هۆی ئاسانكردنی كاره‌كانمان و توانرا ئه‌و پێشێلكاریانه تۆمار بكرێن كه‌بوونه‌ته له‌مپه‌ر و ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م سه‌روه‌ری یاسا و سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ی ته‌واوی هاوڵاتیان به‌ده‌سه‌ڵاتی دادگاكان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان.
ئامانج له‌م راپۆرته بریتییه له‌كۆكردنه‌وه و ده‌ستنیشانكردن و خستنه‌ڕووی ئه‌و پێشێلكاری و ده‌ستدرێژیانه‌ی كه‌ده‌كرێنه سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و تۆمه‌تباران له‌قۆناغی لێكۆڵینه‌وه و دادگایكردندا و لابردنی له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، كه واده‌كات هه‌ندێك كه‌س و دامه‌زراوه له‌سه‌رو ده‌سه‌ڵاتی یاساوه خۆیان ببیننه‌وه، هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و چه‌سپاندنی حكومی یاسا و په‌ره‌پێدان و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و تۆمه‌تباران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ی ته‌واوی هاوڵاتیان به‌ده‌سه‌ڵاتی دادگاكان له‌ئامانجه‌كانی ئه‌م راپۆرته‌یه هه‌روه‌ها ئه‌یه‌وێت هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه بكات و هه‌وڵی ئه‌وه‌بدات له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه بكات كه‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری نه‌توانێت به‌ته‌واوی به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ڵسێت.
له‌م ڕاپۆرته‌دا توانراوه 1170 هه‌زار و سه‌دو حه‌فتا حاڵه‌تی پێشێلكاری دژی سه‌روه‌ری یاسا و مافه‌كانی تۆمه‌تباران تۆمار بكرێت، حاڵه‌ته‌كانیش له راپۆرته‌كه‌دا بۆ پێنج به‌ش دابه‌شكراوه، كه‌له‌قۆناغی لێكۆڵینه‌وه و دادگایكردن و دادگا مه‌ده‌نییه‌كان و دادگای ته‌میزی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانگه‌كانی جێبه‌جێكردن ده‌ستی خراوه‌ته سه‌ر.
له‌كۆتاییدا چه‌ندین پێشنیار به‌مه‌به‌ستی پاراستن و كه‌مكردنه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كان دژی مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌روه‌ری یاسا خراوه‌ته‌ڕوو به‌هیوای به هه‌ند وه‌رگرتنی له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ: بۆ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه كلیك لێره بكه