لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پرۆژەی (بەھێزکردنی تواناکانی ژنانی رۆژنامەنوس: برەودان بە یەکسانی، ھاوبەشیپێکردنی ژنان لە جومگەکانی بەرێوەبردن لە پێناو رەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست لە میدیادا) لە ٢٩ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥ دوو خولی ھۆشیاری بۆ ٢١ خوێندکاری بەشی تەکنیکی میدیا لە زانکۆی پۆلۆتەکنیکی سلێمانی، ئەنجامدرا. بابەتەکانی خولەکانی ھۆشیاری بریتی بوون لە (چەمک و شێوازەکانی ئیستغلالکردن و دەستدرێژی سێکسی -SEA، شەش بنەمای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ڕێگریکردن و وەڵامدانەوەی SEA “لێبوردەیی سفر بۆ SEA”، ستراتیژییەکانی خۆپاراستن لە SEA میکانیزمی ڕاپۆرتکردن، چوارچێوەی یاسایی بۆ تاوانە سێکسییەکان لە یاسا کارپێکراوەکاندا، ڕێکارەکانی تۆمارکردنی سکاڵا لە تاوانە سێکسییەکان و مافە یاساییەکانی قوربانیانی توندوتیژی سێکسی) کە لە لایەن (د.ھەژان خالید) و پارێزەری راوێژکار(محمد معروف نوری) خرانە ڕوو. ئامانج لە خولی ھۆشیاری ئاشناکردن وبەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری بەشداربووانە سەبارەت بە ڕووداو و جۆرەکانی ئازاردانی سێکسی، ھەروەھا تەکنیکەکانی خۆپاراستن لە بەرامبەر ئەو جۆرە کارانە. پرۆژەی (بەھێزکردنی تواناکانی ژنانی رۆژنامەنوس: برەودان بە یەکسانی، ھاوبەشیپێکردنی ژنان لە جومگەکانی بەرێوەبردن لە پێناو رەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست لە میدیادا) بە ھاوبەشی ھەردوو رێکخراوی (DHRD) و (جاسەنە) و پاڵپشتی دارایی رێکخراوی (UPP)بەرێوەدەچێت

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پرۆژەی (بەھێزکردنی تواناکانی ژنانی …

٢٢ ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی DHRD بەرز ڕاگیرا

ڕۆژی ١٠ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ لەمەراسیمێکی تایبەتدا ٢٢ھەمین ساڵیادی دامەز…

خولى ڕاهێنان بۆ بنیاتنانی تواناكانی ژنانی میدیاكار لە بواری بەرێوەبردن لە دەزگا میدیاییەکان

لە چوارچێوەی چالاكییەكانی پرۆژەی (بەھێزکردنی تواناکانی ژنانی …

ڕاگەیاندنی دەستپێکی پرۆژە

سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD) بە ھاوبەشی لەگەڵ رێ…