ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانی

 

 

 

لە چوارچێوەی کۆتا چالاكییەكانی پرۆژەی (بەھێزکردنی تواناکانی ژنانی رۆژنامەنوس: برەودان بە یەکسانی، ھاوبەشیپێکردنی ژنان لە جومگەکانی بەرێوەبردن لە پێناو رەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست لە میدیادا) رۆژی  سێ شەممە رێکەوتی  ١٥ نیسانی ٢٠٢٥ بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە هۆڵی هۆتێل تایتانیک لە شاری سلێمانی بەرێوە چوو.

لە کۆنفرانسەكه کورتەیەک لەسەر پرۆژە و ئامانج و چالاکی و خزمەتگوزاری و دەرئەنجام و بەدەستهاتووەکانی پرۆژە لەلایەن (شادمان احمد تۆفیق- بەڕێوەبەری پرۆژە) خرایە رو، دواتر پوختەیەک لەسەر تووێژینەوەی تایبەت بە چۆنیەتی وێناکردنی ژنان لە هەواڵی ماڵپەرە کوردیە ئەلکترۆنیەکاندا و دەرئەنجام و راسپاردەکان لەو بارەیەوە لەلایەن (د.کامل عمر سلیمان) خرایە ڕوو.

لە کۆتاییشدا سێ چاپکراو لەژێر ناونیشانەکانی ( ژنانی راگەیاندکارو هەراسانکردنی سێکسی- راپۆرتی شیکاری، ئاكارنامەی رێساكانی رەفتار بۆ هاوسەنگی رەگەزی‌و رووبەڕووبوونەوەی هەراسانكردنی سێكسی، نمایندەی ژن لە ميدياى كورديدا- توێژینەوە) کە لە چوارچێوەی پرۆژە ئامادەو چاپکرابوون پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

ئامادەبووان سەرنجی خۆیان لەسەر پرۆژەکە و بەدەستهاتووەکانی و دۆخی ژنانی راگەیاندکار خستەڕوو کە بەشێکی زۆریان بەردەوامی ئەم جۆرە پرۆژەیەیان بەگرنگ زانی.

پرۆژەی (بەھێزکردنی تواناکانی ژنانی رۆژنامەنوس: برەودان بە یەکسانی، ھاوبەشیپێکردنی ژنان لە جومگەکانی بەرێوەبردن لە پێناو رەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست لە میدیادا)  بە ھاوبەشی هەردوو رێکخراوی (DHRD) و (جاسەنە) و پاڵپشتی دارایی رێکخراوی (UPP)جێبەجێکراوە.

 

Press Conference on April 15, 2025

A press conference was held on Tuesday, April 15th 2025, with the attendance of a large number of media outlets, at the Titanic Hotel in Sulaymaniyah.

A brief presentation was given by Shadman Ahmed Tawfiq, Project Manager, on the project, its objectives, activities, services, results, and achievements. A summary of the research on the (women’s presentation of in Kurdish Media) was then presented.

Finally, three publications were presented to the participants, titled (Women Media Practitioners and Sexual Harassment – An Analytical Report) (A Code of Conduct for Gender Balance and Combating Sexual Harassment,) and (Women’s Representation in Kurdish Media – A Research Paper).

Participants expressed their opinions on the project, its achievements and the status of women journalists.

The project, (Empowering Women Journalists: Promoting Equality, Inclusive Leadership and Safe Workspaces in Media) was implemented jointly by DHRD and Jasana Organizations with financial support from UPP.