خولی ڕاهێنان بۆ گەشەپێدانی تواناکان لە بواری ڕووماڵكردنی کەیسەکانی ژنان لە میدیادا

لە چوارچێوەی چالاكییەكانی پرۆژەی (بەھێزکردنی تواناکانی ژنانی رۆژنامەنوس: برەودان بە یەکسانی، ھاوبەشیپێکردنی ژنان لە جومگەکانی بەرێوەبردن لە پێناو رەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست لە میدیادا) رۆژی ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥ خولێکی ڕاهێنان ئەنجامدرا، خولەکە لە ژێر ناونیشانی (گەشەپێدانی تواناکان لە بواری رووماڵکردنی کەیسەکانی ژنان لە میدیادا) لە هۆڵی تایتانیک لە شاری سلێمانی بۆ ٢٠ بەڕیوەبەرو سەرنوسەرو راگەیاندکار لە دامەزراوە میدیاییەکان لە سلێمانی بەرێوە چوو، بەشداربووان لە لایەن راهێنەران (د.کامل عمر سلێمان و ئەرسەلان رەحمان) لەسەر بابەتەکانی (ڕووماڵی پرسی ژن و دیاردەی توندوتیژی دژی ژنان لە میدیای کوردیدا)، راهێنانیان پێکرا. ئامانج لە ڕاهێنانەکە بنیاتنان و گەشەپێدانی تواناکان بوو لەرووی چۆنیەتی روماڵکردنی پرسەکانی ژنان لە میدیاو سۆشیال میدیاکاندا.
شیاوی باسە بەشداربووانی راهێنانەکە نوێنەری دەزگا میدیاییەکانی وەک تەلەفزیۆن و ڕادیۆ و هەواڵنامەی ئەلیکترۆنی و ماڵپەڕ و سۆشیال میدیا بوون.
پرۆژەی (بەھێزکردنی تواناکانی ژنانی رۆژنامەنوس: برەودان بە یەکسانی، ھاوبەشیپێکردنی ژنان لە جومگەکانی بەرێوەبردن لە پێناو رەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست لە میدیادا) بە ھاوبەشی هەردوو رێکخراوی (DHRD) و (جاسەنە) و پاڵپشتی دارایی رێکخراوی (UPP)بەرێوەدەچێت.