پێشکەشکردنی ڕاسپاردەو ڕەشنووسی ڕێسا ڕەفتارییەکان

لە رێکەوتی ٢٤ی شوباتی٢٠٢٥  بە نوێنەرایەتی هەردوو ڕێکخراوی(DHRDو جاسەنە) کۆبوونەوەو چاوپێکەوتن ئەنجامدرا لەگەڵ بەڕێز وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،کە تیایدا پوختەیەک لە ئاستەنگ و راسپاردەکان پەیوەست بە کەمی رێژەی ژنان لە ناوەندکانی بریاردان لە دامەزراوەکانی راگەیاندن، ھەروەھا درافتێکی رێسا رەفتارییەکانی تایبەت بە یەکسانی رەگەزی و  پارێزگاریکردن لە ھەراسانکردنی سێکسی، کە لە دەرئەنجامی کارو چالاکیەکانی ناو پرۆژەی(بەھێزکردنی تواناکانی ژنانی رۆژنامەنوس: برەودان بە یەکسانی، ھاوبەشیپێکردنی ژنان لە جومگەکانی بەرێوەبردن لە پێناو رەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست لە میدیادا) ەکە بەدەستهێنرابوون بە ئامانجی کارکردن لەسەر جێبەجێکردنیان.

شایەنی باسە ئەم پرۆژەیە لە لایەن هەردوو ڕێکخراوی(DHRDو جاسەنە بۆ کاری میدیایی) و پاڵپشتی دارایی رێکخراوی (UPP).جێبەجێ دەکرێت.