ئەنجامدانی خولی ڕاهێنان لەسەر (بنیاتنانی تواناکانی ژنانی میدیاکار لە بواری توانا رۆژنامەوانیەکان)
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پرۆژەی (بەھێزکردنی تواناکانی ژنانی رۆژنامەنوس: برەودان بە یەکسانی، ھاوبەشیپێکردنی ژنان لە جومگەکانی بەرێوەبردن لە پێناو رەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست لە میدیادا) رۆژانی ٩ تا ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥ خولێکی ڕاھێنان ئەنجامدرا، خولەکە لە ژێر ناونیشانی (بنیاتنانی تواناکانی ژنانی میدیاکار لە بواری توانا رۆژنامەوانیەکان) لە ھۆڵی تایتانیک لە شاری سلێمانی بۆ ١٦ میدیاکاری ژن بەرێوە چوو، بەشداربووان لە لایەن راھێنەران (شوان محمد محمود، سامان محمود احمد، د. ئەرکان رەئوف، نەبەز احمد) لەسەر بابەتەکانی (ژانرە ھەواڵەکان، وێنەگرتن، News Gathering، زیرەکی دەستکرد)، راھێنانیان پێکرا. ئامانج لە ڕاھێنانەکە بنیاتنان و گەشەپێدانی توانا رۆژنامەوانیەکان لای ژنانی میدیاکار.
شیاوی باسە بەشداربووانی راھێنانەکە نوێنەری دەزگا میدیاییەکانی وەک تەلەفزیۆن و ڕادیۆ و ھەواڵنامەی ئەلیکترۆنی و ماڵپەڕ و سۆشیال میدیا بوون، لە کۆتایی خولی راھێنان بروانامەیان پێبەخشرا.
پرۆژەی (بەھێزکردنی تواناکانی ژنانی رۆژنامەنوس: برەودان بە یەکسانی، ھاوبەشیپێکردنی ژنان لە جومگەکانی بەرێوەبردن لە پێناو رەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست لە میدیادا) بە ھاوبەشی ھەردوو رێکخراوی (DHRD) و (جاسەنە) و پاڵپشتی دارایی رێکخراوی (UPP)بەرێوەدەچێت.
As part of the project “Empowering Women Journalists: Promoting Equality, Inclusive Leadership, and Safe Workspaces in Media,” a training course for 16 female journalists was held from February 9 to 12 at the Titanic Hotel in Soleimani. The participants received training on various topics, including Genre News, Photography, News Gathering and Artificial Intelligence. These sessions were led by (Shwan Mohemmed Mahmmod, Saman Mahmod Ahmed, Dr. Arkan Raof and Nebez Ahmed. The training aimed to strengthen the Media Skills of women journalists.
The participants included representatives from a range of media outlets, such as television, radio, online newspapers, websites, and social media. At the end of the training, certificates were awarded to all participants.
It is noteworthy that this project is being jointly implemented by DHRD and JASANA organizations, with financial support from UPP.











