لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پرۆژەی (بەھێزکردنی تواناکانی ژنانی رۆژنامەنوس: برەودان بە یەکسانی، ھاوبەشیپێکردنی ژنان لە جومگەکانی بەرێوەبردن لە پێناو رەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست لە میدیادا) لە ٢٩ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥ دوو خولی ھۆشیاری بۆ ٢١ خوێندکاری بەشی تەکنیکی میدیا لە زانکۆی پۆلۆتەکنیکی سلێمانی، ئەنجامدرا. بابەتەکانی خولەکانی ھۆشیاری بریتی بوون لە (چەمک و شێوازەکانی ئیستغلالکردن و دەستدرێژی سێکسی -SEA، شەش بنەمای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ڕێگریکردن و وەڵامدانەوەی SEA “لێبوردەیی سفر بۆ SEA”، ستراتیژییەکانی خۆپاراستن لە SEA میکانیزمی ڕاپۆرتکردن، چوارچێوەی یاسایی بۆ تاوانە سێکسییەکان لە یاسا کارپێکراوەکاندا، ڕێکارەکانی تۆمارکردنی سکاڵا لە تاوانە سێکسییەکان و مافە یاساییەکانی قوربانیانی توندوتیژی سێکسی) کە لە لایەن (د.ھەژان خالید) و پارێزەری راوێژکار(محمد معروف نوری) خرانە ڕوو. ئامانج لە خولی ھۆشیاری ئاشناکردن وبەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری بەشداربووانە سەبارەت بە ڕووداو و جۆرەکانی ئازاردانی سێکسی، ھەروەھا تەکنیکەکانی خۆپاراستن لە بەرامبەر ئەو جۆرە کارانە. پرۆژەی (بەھێزکردنی تواناکانی ژنانی رۆژنامەنوس: برەودان بە یەکسانی، ھاوبەشیپێکردنی ژنان لە جومگەکانی بەرێوەبردن لە پێناو رەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست لە میدیادا) بە ھاوبەشی ھەردوو رێکخراوی (DHRD) و (جاسەنە) و پاڵپشتی دارایی رێکخراوی (UPP)بەرێوەدەچێت

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پرۆژەی (بەھێزکردنی تواناکانی ژنانی رۆژنامەنوس: برەودان بە یەکسانی، ھاوبەشیپێکردنی ژنان لە جومگەکانی بەرێوەبردن لە پێناو رەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست لە میدیادا) لە ٢٩ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥ دوو خولی ھۆشیاری بۆ ٢١ خوێندکاری بەشی تەکنیکی میدیا لە زانکۆی پۆلۆتەکنیکی سلێمانی، ئەنجامدرا. بابەتەکانی خولەکانی ھۆشیاری بریتی بوون لە (چەمک و شێوازەکانی ئیستغلالکردن و دەستدرێژی سێکسی -SEA، شەش بنەمای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ڕێگریکردن و وەڵامدانەوەی SEA “لێبوردەیی سفر بۆ SEA”، ستراتیژییەکانی خۆپاراستن لە SEA میکانیزمی ڕاپۆرتکردن، چوارچێوەی یاسایی بۆ تاوانە سێکسییەکان لە یاسا کارپێکراوەکاندا، ڕێکارەکانی تۆمارکردنی سکاڵا لە تاوانە سێکسییەکان و مافە یاساییەکانی قوربانیانی توندوتیژی سێکسی) کە لە لایەن (د.ھەژان خالید) و پار  ێزەری راوێژکار(محمد معروف نوری) خرانە ڕوو. ئامانج لە خولی ھۆشیاری ئاشناکردن وبەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری بەشداربووانە سەبارەت بە ڕووداو و جۆرەکانی ئازاردانی سێکسی، ھەروەھا تەکنیکەکانی خۆپاراستن لە بەرامبەر ئەو جۆرە کارانە.
پرۆژەی (بەھێزکردنی تواناکانی ژنانی رۆژنامەنوس: برەودان بە یەکسانی، ھاوبەشیپێکردنی ژنان لە جومگەکانی بەرێوەبردن لە پێناو رەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست لە میدیادا) بە ھاوبەشی ھەردوو رێکخراوی (DHRD) و (جاسەنە) و پاڵپشتی دارایی رێکخراوی (UPP)بەرێوەدەچێت