خولی هۆشیاری لەسەر (چەمک و شێوازەکانی ئیستغلالکردن و دەستدرێژی سێکسی -SEA، چوارچێوەی یاسایی بۆ تاوانە سێکسییەکان لە یاسا کارپێکراوەکاندا) بۆ خوێندکارانی بەشی ڕاگەیاندن لە کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکان لە زانکۆی سلێمانی
لە چوارچێوەی چالاكییەكانی پرۆژەی (بەھێزکردنی تواناکانی ژنانی رۆژنامەنوس: برەودان بە یەکسانی، ھاوبەشیپێکردنی ژنان لە جومگەکانی بەرێوەبردن لە پێناو رەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست لە میدیادا) ١٧ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ دوو خولی هۆشیاری بۆ ٤٢ خوێندکاری بەشی راگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان لە زانکۆی سلێمانی، ئەنجامدرا. بابەتەکانی خولەکانی هۆشیاری بریتی بوون لە (چەمک و شێوازەکانی ئیستغلالکردن و دەستدرێژی سێکسی -SEA، شەش بنەمای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ڕێگریکردن و وەڵامدانەوەی SEA “لێبوردەیی سفر بۆ SEA”، ستراتیژییەکانی خۆپاراستن لە SEA میکانیزمی ڕاپۆرتکردن، چوارچێوەی یاسایی بۆ تاوانە سێکسییەکان لە یاسا کارپێکراوەکاندا، ڕێکارەکانی تۆمارکردنی سکاڵا لە تاوانە سێکسییەکان و مافە یاساییەکانی قوربانیانی توندوتیژی سێکسی) کە لە لایەن (د.هەژان خالید) و پارێزەری راوێژکار(محمد معروف نوری) خرانە ڕوو. ئامانج لە خولی هۆشیاری ئاشناکردن وبەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری بەشداربووانە سەبارەت بە ڕووداو و جۆرەکانی ئازاردانی سێکسی، هەروەها تەکنیکەکانی خۆپاراستن لە بەرامبەر ئەو جۆرە کارانە.
پرۆژەی (بەھێزکردنی تواناکانی ژنانی رۆژنامەنوس: برەودان بە یەکسانی، ھاوبەشیپێکردنی ژنان لە جومگەکانی بەرێوەبردن لە پێناو رەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست لە میدیادا) بە ھاوبەشی هەردوو رێکخراوی (DHRD) و (جاسەنە) و پاڵپشتی دارایی رێکخراوی (UPP)بەرێوەدەچێت.