سەردان و کۆبوونەوە

ڕۆژی ۱٤ى شوبات ـ۲٠۲٣ شاندێکی ڕێکخراو کە پێکھاتبوو لە بەڕێزان کارزان عبدالفاضل بەڕێوبەری ڕێکخراو و پارێزەر کاردۆ رضا بەڕێوبەری پڕۆژە سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتیان کرد لە شاری ھەولێر لە دیدارێکدا بە ئامادە بوونی بەڕێز بەڕێوبەری گشتی (احسان عبدالرحمن ) و بەڕێز (عقید سمکۆ احمد)بەڕێوبەری چاکسازی گەوران لەشاری سلێمانی و بەرپرسی بەشی پلان و بەدواداچوون بەڕێز(پەیام فتح اللە) کار و چالاکیەکانی ڕێکخراوەکەمان لە ساڵی ڕابردودا و پلانی کارەکانمان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ باسکرا و ڕاپۆرتی کار و چالاکیەکانی ساڵی ڕابردو پێشکەش کرا
دواتر سوپاس و پێزانینی ڕێکخراوەکەمان بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی چاکسازییەکان لە پای ھاوکاری و ھەماھەنگیەکانیان پێشکەشی بەڕێز بەڕێوبەری گشتی کرد وەلای خۆیەوە بەڕێزیان بە گرنگەوە باسی لە ھاوکاری و ھەماھەنگی لە نێوان بەڕێوبەرایەتی چاکسازیەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کرد وە ڕۆڵیان لە پڕۆسەی چاکسازیدا بە گرنگ وەسف کرد
ھەر ھەمان رۆژ شاندەکە بە یاوەری پارێزەری پرۆژەکە لە شاری ھەولێر (حازم عثمان )سەردانی بەڕێز بەڕێوبەری چاکسازی ژنان و منداڵانی کرد لە شاری ھەولێر لەگەڵ بەڕێز بەڕێوبەری ئەو چاکسازیە (طیب عبدالعزیز) و بەرپرسی بەشی بەدواداچوون و ھەماھەنگی بەڕێز (ھاوکار عثمان) کۆبوونەوە باس لە گرفت و کەم و کوڕیەکان کرا لە ساڵی ڕابردو و ڕاپۆرتی چالاکیەکانی پڕۆژەکە لە ساڵی ڕابردو پێشکەش کرا وە چۆنیەتی کارکردن و پلان و میکانیزمی کارکردن بۆ ساڵی ۲٠۲۳ گفتو گۆی لەبارەوە کرا.
دواتر سوپاس و پێزانینی ڕێکخراوەکەمان بۆ بەڕێوبەرایەتی چاکسازی ژنان و منداڵان لە شاری ھەولێر لە پای ھاوکاری و ھەماھەنگیەکانیان پێشکەشی بەڕێز بەڕێوبەر کرا
جێی باسە ڕێکخراوی (DHRD) لە چوارچێوەی پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بەردەوام بووە لە پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییەکانی ناو پڕۆژەکە کە بریتی بووە لە پێشکەشکردنی چەند خولێکی ڕاھێنان بۆ کارمەندان و توێژەران و بەندکراوان ،ھەروەھا پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی یاسایی بەڕێوبردنی کەیس و ھەواڵەکردن بۆ ڕاگیراوان و بەندکراوان لە چوارچێوەی پێوەرەکانی پڕۆژەکە کە جێ بە جێ دەکرێت بە پاڵپشتی کۆمسیۆنی بالای مافەکانی مرۆڤ سەربەنەتەوەیەکگرتوەکان (OHCHR).